كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

استولا یاعنی چی؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

استولا یاعنی چی؟

وەڵام: 

استولى) به‌ماناى ده‌ست به‌سه‌راگرتن دێت ، به‌لام (استوى) به‌ماناى بڵندى وبه‌رزبوونه‌وه‌دێت وه‌كو له‌بوخاریدا هاتووه‌ له‌تابعینه‌وه‌.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى مالپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌

ئایا حاکمی زالمی موسڵمان باشترە یان داتبەروەری کافر؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا حاکمی زالمی موسڵمان باشترە یان داتبەروەری کافر؟

وەڵام: 

سه‌باره‌ت به‌خودى حاكمه‌كه‌ ئه‌گه‌ر موسڵمان بێت بۆخۆى باشترو چاكتره‌ بۆ قیامه‌تى هه‌رچه‌ند زاڵم وخرابه‌كار بێت ، به‌لام ئه‌گه‌ر كافربێت ئه‌وه‌زۆر خرابه‌و سه‌ره‌ئه‌نجامى دۆزه‌خه‌ هه‌رچه‌ند باش وچاك وداد به‌روه‌ربێت. به‌لام بۆكۆمه‌ڵگه‌ حاكم داد به‌روه‌ربێت باشتره‌تا زاڵم وسته‌مكار.

به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌

سۆفستایەکان کێن؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سۆفستایەکان کێن؟

وەڵام: 

بزوتنه‌وه‌یه‌كى فه‌لسه‌فى بوون كه‌له‌سه‌ده‌ى پێنجى پێش زاین له‌ ئه‌سینا دروست بوون شێوازى ئیشیان له‌سه‌ر قه‌ناعه‌تكردن به‌كه‌سى به‌رامبه‌ر به‌به‌كارهێنانى تواناى قسه‌كردن و وتاردان و مناقه‌شه‌كردندا بنیات ناوه‌ نه‌ك له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ى زانستى یان مه‌نطقى یان شته‌ هه‌ستكراوه‌كان كه‌واته‌:سۆفستایه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن به‌مناقه‌شه‌كردنى بێ به‌ڵگه‌ زاڵ ببن به‌سه‌ر رِاستیه‌كاندا وكه‌سى به‌رامبه‌ر به‌قسه‌ى لوس ورِازاوه‌ هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن به‌شێوه‌یه‌كى وه‌هاكه‌ كه‌سى به‌رامبه‌ر هه‌ست بكات كه‌ قسه‌كانیان رِاسته‌.سۆفستاییه‌كان باوه‌رِیان به‌ ئیش كردن به‌ 1- شته‌ هه‌ست پێ كراوه‌كان(البدیهیات والحسیات) 2- به‌ڵگه‌ زانستییه‌كان (الدلائل العلمیة) 3- به‌ڵگه‌ مه‌نطقییه‌كان (الدلائل المنطقیة‌) نییه‌ ، به‌ڵكو ئیش كردنیان به‌س به‌ : جیدالى بێ به‌ڵگه‌ یارى كردن به‌ ووشه‌و كه‌لیمات و شاردنه‌وه‌ى رِاستییه‌كانه‌.
به‌رِێز/ م.عبدالحمن حسین پور وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌

ئایا لە ئیسلامدا زانای ژن هەیە کە وەک عولوما بەرزەکان بەبێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا لە ئیسلامدا زانای ژن هەیە کە وەک عولوما بەرزەکان بەبێت؟

وەڵام: 

به‌ڵێ له‌ئیسلامدا به‌درێژایى مێژوو شان به‌شانى پیاوان ئافره‌تانى زاناهه‌ڵكه‌وتوون كه‌ خزمه‌تى ئیسلامیان كردووه‌ وه‌كو دایكى باوه‌رِداران عائیشه‌(خوا لێى رِازى بێت) كه‌ پیاوان زۆرجار بۆ پرسیاركردن ده‌چونه‌ خزمه‌تى وپرسیاریان لێده‌كرد، بۆزیاتر شاره‌زابوون به‌زانیارى عائیشه‌ گۆڤارى رِێگاى رِاست ژماره‌ 17 بخوێنه‌ره‌وه‌ بابه‌تێك كه‌ باسى ده‌كات.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

مسجد الحرام یەعنی چی؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مسجد الحرام یەعنی چی؟

وەڵام: 

واتا مزگه‌وتى حه‌رامكراو بۆیه‌ پێى ده‌وترێت حه‌رام چونكه‌ خواى گه‌وره‌ كوشتارى تێدا حه‌رامكردووه‌ هه‌روه‌ها گژوگیاكردن وداربرِینى تێداحه‌رام كردووه‌ هه‌روه‌ها رِاوكردن تێیدا حه‌رامه‌ وه‌شتى دۆزراوه‌یش حه‌رامه‌ هه‌ڵى بگریته‌وه‌ مه‌گه‌ربۆئه‌وه‌ى بیده‌یته‌وه‌به‌خاوه‌نه‌كه‌ى.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

زه‌كاتى باوك بۆ كورِى دروسته‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

زه‌كاتى باوك بۆ كورِى دروسته‌؟؟

وەڵام: 

به‌ڵێ دروسته‌ بۆباوك زه‌كات بدات به‌كورِى خۆى، به‌لام بۆكورِدروست نییه‌ زه‌كات بدات به‌دایك وباوكى چونكه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر كورِ كه‌نه‌فه‌قه‌ى دایك وباوكى بكات.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من پیاوه‌كه‌م رِیشداره‌ هه‌مووجارێك كه‌ ماچم ده‌كات زۆر ئازارم ده‌دات وشوێنه‌كه‌ى سورده‌بێته‌وه‌ و وه‌كو حه‌ساسییه‌ى لێدێت ئایا گوناهبار ده‌بم پێی بڵێم رِیشى بتاشێت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من پیاوه‌كه‌م رِیشداره‌ هه‌مووجارێك كه‌ ماچم ده‌كات زۆر ئازارم ده‌دات وشوێنه‌كه‌ى سورده‌بێته‌وه‌ و وه‌كو حه‌ساسییه‌ى لێدێت ئایا گوناهبار ده‌بم پێی بڵێم رِیشى بتاشێت؟؟

وەڵام: 

نابێت داواى رِیشتاشینى لێ بكه‌یت چونكه‌ هه‌ردووكتان تاوانبار ده‌بن به‌لام ده‌توانێت چاره‌سه‌ربه‌كاربهێنیت بۆحه‌ساسییه‌كه‌ت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من دواى نوێژكردن بۆدوعاكردن ده‌چمه‌ سوژده‌ ، واتا ده‌ست به‌رزناكه‌مه‌وه‌ ئایا دروسته‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من دواى نوێژكردن بۆدوعاكردن ده‌چمه‌ سوژده‌ ، واتا ده‌ست به‌رزناكه‌مه‌وه‌ ئایا دروسته‌؟؟

وەڵام: 

دروسته‌ له‌كاتى دوعا ده‌ست به‌رزبكه‌یته‌وه‌ له‌چه‌ند حاڵه‌تێك ، وه‌ دروسته‌ بچیته‌ سه‌جده‌ وله‌سه‌جده‌دا دوعا بكه‌ین به‌دوو مه‌رج 1- تایبه‌تى نه‌كات به‌دواى نوێژه‌ فه‌رزه‌كان 2- نه‌یكاته‌ عاده‌ت وبه‌رده‌وام بیت له‌سه‌رى.، وه‌ دروسته‌ له‌كاتى سه‌جده‌ى ناو نوێژ دوعا بكه‌یت.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من مامۆستاى ئینگلیزیم به‌ته‌له‌به‌كانم وتووه‌ ئه‌گه‌ر ئایه‌ته‌ كورسى له‌به‌ربكه‌ن هه‌ریه‌كه‌و 10 ده‌ره‌جه‌تان ده‌ده‌مێ ئایا گوناهبار نابم چونكه‌ ده‌رسى خۆم نییه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من مامۆستاى ئینگلیزیم به‌ته‌له‌به‌كانم وتووه‌ ئه‌گه‌ر ئایه‌ته‌ كورسى له‌به‌ربكه‌ن هه‌ریه‌كه‌و 10 ده‌ره‌جه‌تان ده‌ده‌مێ ئایا گوناهبار نابم چونكه‌ ده‌رسى خۆم نییه‌؟؟

وەڵام: 

مامۆستا سه‌ربه‌سته ‌له‌ده‌رسى خۆی وده‌توانێت بۆكارى باشى ده‌ره‌جه‌ به‌خوێندكاره‌كانى بدات، جارى واهه‌یه‌خوێندكار له‌وه‌رزشدا ده‌یبه‌نه‌وه‌ مامۆستا ده‌ره‌جه‌یان ده‌داتێ ، جارى وا هه‌یه‌ به‌شدارى له‌ خاوێنكردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌دا ده‌كه‌ن مامۆستا وه‌كو هاندان ده‌ره‌جه‌یان ده‌داتێ ، به‌لام (10) ده‌ره‌جه‌ زۆره‌ با (5) ده‌ره‌جه‌ بێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من عریفم ئایا به‌ ظابتكه‌م بڵێم سه‌یدى جائیزه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من عریفم ئایا به‌ ظابتكه‌م بڵێم سه‌یدى جائیزه‌؟؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ پێى ده‌ڵێى گه‌وره‌م (سه‌یدی) كه‌سێكى زاناوخواپه‌رست وخواناس بێت ئه‌وا دروسته‌ پێى بڵێیت گه‌وره‌م (سه‌یدى) له‌به‌ر زانیارى وچاكه‌كارییه‌كه‌ى، به‌لام ئه‌گه‌ر كه‌سێكى فاسق وفاجروخراپه‌كاروخوانه‌ناس بێت ئه‌وه‌ دروست نییه‌ پێى بڵێیت گه‌وره‌م (سه‌یدی) مه‌گه‌ر له‌وه‌ بترسیت كه‌ زیانت پێ بگه‌یه‌نێت وله‌ترسا پێى بڵێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٨١
٣٠٥٥
٦٨٠٧٨٥