كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئه‌و ئینتهابه‌ى كچ ده‌یبینێ نوێژى لێ دێ؟من خۆم له‌كاتى نوێژ بیجامه‌كه‌م داده‌نێم ئینجا نوێژ ده‌كه‌م به‌ڵام ده‌ڵێن نابێت لاشه‌ت به‌ریه‌كترى بكه‌وێت ئه‌گه‌ر وایه‌ چیبكه‌م؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌و ئینتهابه‌ى كچ ده‌یبینێ نوێژى لێ دێ؟من خۆم له‌كاتى نوێژ بیجامه‌كه‌م داده‌نێم ئینجا نوێژ ده‌كه‌م به‌ڵام ده‌ڵێن نابێت لاشه‌ت به‌ریه‌كترى بكه‌وێت ئه‌گه‌ر وایه‌ چیبكه‌م؟كاتێ له‌نوێژ ته‌واوده‌بم مه‌كسییه‌كه‌م كه‌مێك به‌ ئینتیهابه‌كه‌ ده‌كه‌وێت ئیلا ده‌بێت بیشوم؟

وەڵام: 

ئه‌و ئینتهابه‌ ئه‌گه‌ر له‌شوێنى میزه‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ پیسه‌و به‌رپۆشاكه‌كه‌ت بكه‌وێت ئه‌وه‌ پیسى ده‌كات وده‌بێت بیشۆریت ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌فه‌رجه‌وه‌ ده‌ربچێت ئه‌وه‌ پاكه‌و به‌رپۆشاكیش بكه‌وێت پیسى ناكات وله‌نوێژى نابات وپێویست به‌ شۆرین ناكات ، به‌لام له‌هه‌ردوو حاڵه‌ت ده‌ست نوێژ ده‌شكێت وپێویسته‌ له‌سه‌رت ده‌ست نوێژ بگریته‌وه‌..
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم ولامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ناو نوێژدابێت وبیه‌وی باى لێبه‌ر بێت به‌ڵام نه‌هێڵێ بایه‌كه‌ بێته‌ ده‌رێ واته‌ خۆى توند بكات وپاش ئه‌وه‌ى نه‌یهێشت بایه‌كه‌ بێته‌ده‌رى نه‌ بۆنى كردو نه‌ گوێى له‌ده‌نگ بوو ئه‌واده‌ست نوێژى كه‌سه‌كه‌ ده‌شكێ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ناو نوێژدابێت وبیه‌وی باى لێبه‌ر بێت به‌ڵام نه‌هێڵێ بایه‌كه‌ بێته‌ ده‌رێ واته‌ خۆى توند بكات وپاش ئه‌وه‌ى نه‌یهێشت بایه‌كه‌ بێته‌ده‌رى نه‌ بۆنى كردو نه‌ گوێى له‌ده‌نگ بوو ئه‌واده‌ست نوێژى كه‌سه‌كه‌ ده‌شكێ؟؟

وەڵام: 

نه‌خێر ده‌ست نوێژ ناشكێت ، به‌لام ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌و شێوازه‌ ته‌نگاوبێت نابێت نوێژ بكات به‌و حاڵه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت ده‌ست نوێژ تازه‌ بكاته‌وه‌ ، پاشان نوێژ بكات ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى ( لا صلاة‌ بحضرة‌ الطعام ولا وهو یدامغه الأخبثان). صحیح الجامع / 7509 واتا ( نوێژ نابێت بكرێت كه‌ خواردن ئاماده‌بێت هه‌روه‌ها نابێت بكرێت كه‌ مرۆڤ ته‌نگاوبێت).
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم ولامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

نه‌خۆشى كۆڵۆنم هه‌یه‌،به‌رده‌وام ده‌ستنوێژم ده‌شكێت ، به‌تایبه‌ت له‌كاتى نوێژدا ، من زۆربه‌ى نوێژه‌كانیشم له‌ مزگه‌وت ده‌كه‌م ، جارى وا هه‌یه‌ له‌ناو نوێژى جه‌ماعه‌ت وام لێدێت به‌ده‌ست خۆم نییه‌وناتوانم خوم رِابگرم ، ئایا حوكمى من چییه‌

پرسیارەکە وەک خۆی: 

نه‌خۆشى كۆڵۆنم هه‌یه‌،به‌رده‌وام ده‌ستنوێژم ده‌شكێت ، به‌تایبه‌ت له‌كاتى نوێژدا ، من زۆربه‌ى نوێژه‌كانیشم له‌ مزگه‌وت ده‌كه‌م ، جارى وا هه‌یه‌ له‌ناو نوێژى جه‌ماعه‌ت وام لێدێت به‌ده‌ست خۆم نییه‌وناتوانم رِابگرم ، ئایا حوكمى من چییه‌ بۆئه‌م نوێژه‌ ئایا دروسته‌ یان نا؟؟ رِێگه‌چاره‌ چییه‌؟؟
جارى وا هه‌یه‌ دڵم پێى توند ده‌بێت ده‌ڵێم نوێژ هه‌رنه‌كه‌م باشتره‌ ده‌ترسم قبوڵ نه‌بێت . خواى گه‌وره‌ پاداشتان بداته‌وه‌.

وەڵام: 

چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ست نوێژت شۆرى رِاسته‌وخۆ نوێژه‌كه‌ت بكه‌یت وچاوه‌رِوان نه‌بیت ئه‌گه‌ر له‌كاتى نوێژیشدا هاته‌ خواره‌وه‌ ئه‌وه‌ زه‌ره‌رى نییه‌ وان شاءالله نوێژه‌كه‌ت ته‌واوه‌ ، چونكه‌ هه‌رئه‌وه‌نده‌ت له‌توانادا هه‌یه‌ وده‌سه‌لاَتت نییه‌ ، خواى گه‌وره‌ش داواله‌هیچ كه‌س ناكات به‌گوێره‌ى تواناى خۆى نه‌بێت ( لا یكلف الله نفسا إلا وسعها) ، به‌لام ده‌بێت بۆهه‌رنوێژێك ده‌ست نوێژ تازه‌ بكه‌یته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها سه‌ردانى پزیشكى پسپۆرِ بكه‌ له‌و بواره‌دا به‌ڵكو خواى گه‌وره‌ شیفات بدات ان شاءالله.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م07701207979

من ده‌مه‌وێت كچیێت بخوازم به‌ڵام له‌ من گه‌وه‌ره‌تره‌ به‌ 4 ساڵ . ئه‌وجا رِاو بۆچونتان چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌؟ سوپاستان ده‌كه‌م

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من ده‌مه‌وێت كچیێت بخوازم به‌ڵام له‌ من گه‌وه‌ره‌تره‌ به‌ 4 ساڵ . ئه‌وجا رِاو بۆچونتان چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌؟ سوپاستان ده‌كه‌م

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر ئه‌و كچه‌ خاوه‌ن دین ورِه‌وشت و ئه‌خلاق بێت ، وه‌به‌شێوه‌ زۆر گه‌وره‌ دیار نه‌بێت ئه‌وه‌ ئاساییه‌ ، چونكه‌ هه‌ندێ جار كچى واهه‌یه‌ له‌كورِه‌كه‌ بچوكتره‌ له‌ته‌مه‌ن به‌لاَم به‌شێوه‌ زۆر گه‌وره‌تر دیاره‌ ، وه‌ هه‌یشه‌ له‌ته‌مه‌ن له‌ كورِه‌كه‌ گه‌وره‌تره‌ به‌لاَم به‌شێوه‌ بچوكتر دیاره‌، وه‌ ئه‌مه‌ شتێكى تایبه‌ته‌ به‌ خۆت نوێژى ئیستخاره‌ بكه‌ پاشان خۆت برِیار بده‌.
و/ به‌ریز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م07701207979

ئایا سوننه‌تى خوتبه‌ى دوای بانگى یه‌كه‌م دروسته‌ یان نا؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا سوننه‌تى خوتبه‌ى دوای بانگى یه‌كه‌م دروسته‌ یان نا؟؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌و دوو ركعاته‌یه‌ كه‌ له‌دواى بانگى یه‌كه‌م ده‌كرێت و ده‌وتریت (صلوا سنة‌ الجمعة‌ یرحمنا ویرحمكم الله) كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ پێكه‌وه‌ هه‌ڵده‌سن وده‌یكه‌ن ئه‌وه‌ كارێكى داهێنراوى بیدعییه‌ وپێچه‌وانه‌ى سوننه‌ت وشه‌رعى خوایه‌ ، به‌لاَم ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆخۆى به‌ته‌نها نوێژى سوونه‌ت بكات تا ئه‌و كاته‌ى كه‌ وتارخوێن ده‌ست ده‌كات به‌ وتاردان).
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌ر وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌.

من ماوه‌یه‌كه‌ توشى نه‌خۆشى (مه‌س) بوومه‌ ئایا به‌چى چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من ماوه‌یه‌كه‌ توشى نه‌خۆشى (مه‌س) بوومه‌ ئایا به‌چى چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟؟

وەڵام: 

براى به‌رِێز ئێمه‌ گۆشه‌یه‌كمان داناوه‌ له‌ ماڵپه‌رِه‌كه‌ به‌ناونیشانى (چاره‌سه‌رێكى نموونه‌یى به‌قورئان بۆتوشبوان به‌ سحر وه‌سوه‌سه‌ جن مه‌سى شه‌یتان) ده‌توانى سود له‌و چاره‌سه‌ره‌ وه‌ربگریت كه‌ له‌و گۆشه‌یه‌دا دانراوه‌.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌ر وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌.

له‌ ته‌حیاتى یه‌كه‌مدا سه‌لاوات ده‌وترێت یان له‌ نوێژى چوار ركعاتیدا ده‌وترێت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

له‌ ته‌حیاتى یه‌كه‌مدا سه‌لاوات ده‌وترێت یان له‌ نوێژى چوار ركعاتیدا ده‌وترێت؟؟

وەڵام: 

سلاَوات له‌ ته‌حیاتى دووه‌مدا ده‌وترێت ، هه‌ندێ جار پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌وسلم) له‌ ته‌حیاتى یه‌كه‌میشدا سه‌لاَواتى ده‌دا ، بۆزانیارى زیاتر بگه‌رِێوه‌ سه‌ر په‌رتووكى ( چۆنێتى نوێژى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) له‌ نوسینى شێخ ئه‌لبانى و وه‌رگێرانى م.عدنان بارام.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

له‌نوێژدا ئه‌گه‌رچویته‌ سوجده‌ یان ركوع زۆربه‌ى خه‌ڵكى كوردستان وا راهاتوون ده‌ڵێن (سبحان ربی العظیم وبحمده) ئایا ئه‌و بحمده یه‌ زیاده‌نییه‌؟ حه‌دیس هه‌یه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

له‌نوێژدا ئه‌گه‌رچویته‌ سوجده‌ یان ركوع زۆربه‌ى خه‌ڵكى كوردستان وا راهاتوون ده‌ڵێن (سبحان ربی العظیم وبحمده) ئایا ئه‌و بحمده یه‌ زیاده‌نییه‌؟ حه‌دیس هه‌یه‌؟؟

وەڵام: 

و/ به‌ڵێ (وبحمده‌) له‌فه‌رمووده‌ى صه‌حیحدا هاتووه‌ ، كه‌ له‌ركعودا بڵێى (سبحان ربی العظیم و بحمده‌) سێ جار له‌ صحیح سنن أبی داود.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

جیاوازى نێوان قیسمه‌ت و قه‌زاو قه‌ده‌ر چیه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

جیاوازى نێوان قیسمه‌ت و قه‌زاو قه‌ده‌ر چیه‌؟؟

وەڵام: 

قیسمه‌ت به‌شێكه‌ له‌قه‌زاوقه‌ده‌ر.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدا لكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

به‌رِێزان من له‌داخلیم.سه‌ربانى داخلییه‌كه‌مان كۆترى زۆرى لێیه‌ ئێمه‌یش هه‌ندى جار راویان ده‌كه‌ین و ده‌یان خۆین..به‌ڵام هه‌ندى كه‌س ده‌ڵێن ئه‌و كاره‌ى ئێوه‌ تاوانه‌وگوناهه‌..جا ئایا حه‌لاڵه‌یان نا؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

به‌رِێزان من له‌داخلیم.سه‌ربانى داخلییه‌كه‌مان كۆترى زۆرى لێیه‌ ئێمه‌یش هه‌ندى جار راویان ده‌كه‌ین و ده‌یان خۆین..به‌ڵام هه‌ندى كه‌س ده‌ڵێن ئه‌و كاره‌ى ئێوه‌ تاوانه‌وگوناهه‌..جا ئایا حه‌لاڵه‌یان نا؟ به‌ڵگه‌ى ئایه‌ت و حه‌دیسیشمان بۆ باس بكه‌ن كه‌حه‌لاڵه‌ یان حه‌رامه‌..خوا پاداشتان بداته‌وه‌.

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆترانه‌ خاوه‌نیان نه‌بێت و موڵكى كه‌س نه‌بن ئه‌وا دروسته‌ رِاویان بكه‌ن وگۆشته‌كه‌یان بخۆن..
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٦٦
٣٠٤٠
٦٨٠٧٧٠