سڵاوى خواتان لێبێت پرسیارێكم هه‌یه ئه‌ویش (عزل) چیه
پرسیارەکە وەک خۆی:
سڵاوى خواتان لێبێت پرسیارێكم هه‌یه ئه‌ویش (عزل) چیه
وەڵام:
عه‌زل : بریتییه له‌وه‌ى له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌ى ژن وپیاو (جماع) پیاوه‌كه نه‌یه‌ڵێت مه‌نیییه‌كه بچێته ناو فه‌رجى ئافره‌ته‌كه ،بۆئه‌وه‌ى منداڵیان نه‌بێت ، جائه‌گه‌ر هۆكارێكى شه‌رعى هه‌بێت ئه‌وا دروسته وه‌كو ئه‌وه‌ى كه منداڵی بچوكیان هه‌بێت وئافره‌ته‌كه نه‌توانێت په‌روه‌رده‌یان بكات ، یان ئافره‌ته‌كه نه‌خۆش بێت . جابر (رِه‌زاى خواى لێبێت) فه‌رموویه‌تى ( كنا نعزل على عهد رسول الله فبلغ ذلك بنبی الله صلى الله علیه وسلم فلم ینهانا) مسلم.
واتا ( ئێمه له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) عه‌زلمان ده‌كرد ئه‌م شته گه‌یشته پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ئه‌ویش قه‌ده‌غه‌ى لی نه‌كردین)..
به‌رێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979