كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

سڵاوى خواتان لێبێت به‌رِێزان...جیاوازى نێوان ( لوح المحفوظ ) له‌گه‌ڵ عیلمى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌وسلم) چییه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سڵاوى خواتان لێبێت به‌رِێزان...جیاوازى نێوان ( لوح المحفوظ ) له‌گه‌ڵ عیلمى پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه‌وسلم) چییه‌؟هه‌ندى كه‌س ده‌ڵێین عیلمى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) زیاتره‌له‌ لوح المحفوظ ئایا ئه‌ مه‌رِاسته‌؟یاخود ئه‌ڵێین باسى قیامه‌تى تیانییه‌..سوپاس بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌تان.

وەڵام: 

لوح المحفوظ : هه‌موو شتێكى تێدانوسراوه‌ته‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى (كتب الله مقادیر الخلائق قبل أن یخلق السموات والأرض بخمسین ألف سنة) رواه مسلم
واتا (خواى گه‌وره‌ هه‌موو شتێكى دروست كراوه‌كانى ته‌قدیركردووه‌ پێش ئه‌وه‌ى ئاسمانه‌كانوزه‌وى دروست بكات به‌په‌نجا هه‌زار ساڵ).به‌لام زانیارى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم )دیارى كراوه‌ وئه‌وه‌نده‌یه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ پێى وتوه‌ وفێرى كردووه‌ كه‌ پێویستى پێبووه‌ بۆكاروبارى پێغه‌مبه‌رایه‌تى ، وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ده‌ڵێن زانیارى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) زیاتره‌له‌ (لوح المحفوظ) ئه‌وه‌ زیاده‌رِه‌وییه‌ ودروست نییه‌ وبێ به‌ڵگه‌یه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) غه‌یبى نه‌زانیوه‌ ئه‌گه‌ر زانیارى (لوح المحفوظ )ى هه‌بوایه‌ ده‌بوایه‌ غه‌یبى بزانیایه‌و توشى توشى زه‌ره‌رو زیان نه‌بوایه‌ وله‌ غه‌زاى ئوحد حه‌فتا هاوه‌ڵى نه‌كوژرایه‌ وخواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى ( ولوكنت أعلم الغیب لاستكثرت من الخیر وما مسنی السوء). واتا (ئه‌گه‌ر من زانیارى غه‌یبم بزانیایه‌ ئه‌وه‌ كارى چاكم بۆخۆم زۆر ده‌كردو هه‌رگیز توشى زیان وخراپه‌ نه‌ئه‌بووم به‌لام غه‌یب نازانم..
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

هه‌یه‌ئایا سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) به‌ تێكرِایی بۆتشریع ده‌بن؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

به‌رِێزان ده‌ست خۆشیتان لێ ده‌كه‌م وداواله‌ په‌روه‌ردگارده‌كه‌م ئیستقامه‌تان پێ ببه‌خشێت و به‌به‌هه‌شتى فیرده‌وس پاداشتان بداته‌وه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ئه‌گه‌ر به‌بێ ئه‌ده‌بى نه‌زانن گله‌یم لێتان هه‌یه‌ له‌به‌رخاترى ئه‌وه‌ى جوابم ناده‌نه‌وه‌ جا بۆچى نازانم؟؟ تكایه‌ له‌مه‌ودوا جوابى پرسیاره‌كانم به‌كاملى بده‌نه‌وه‌ ، من له‌ كوردستانى ئێرانم به‌داخه‌وه‌ لێره‌ سه‌له‌فى زۆر كه‌مین وه‌له‌هه‌مووى خراپتر ئه‌وه‌یه‌ پیاوى عالمان تێدانییه‌، به‌رِاستى گیرمان به‌ده‌ست شوبهه‌ى حزبییه‌كانه‌وه‌ خواردووه‌ به‌تایبه‌تى ئیخوانییه‌كان وته‌كفیرییه‌كان ، بۆیه‌ داواده‌كه‌م له‌مامۆستایانى سه‌له‌فى كورد ئاگاتان لێمان بێت به‌شێوه‌یه‌ك شتى پێویستمان بۆبنێرن، والله ى ئێستا سه‌عات 4ى شه‌وه‌ دڵم كه‌یله‌و چاوم پرِله‌ فرمێسكه‌ له‌ته‌نیایی، به‌لام هه‌رچى سه‌ردانى ئه‌م ماڵپه‌رِه‌ چاكانه‌ ده‌كه‌م سوكنایى دڵم دێت ، پرسیارێكى گرنگم هه‌یه‌ئایا سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) به‌ تێكرِایی بۆتشریع ده‌بن؟؟؟
ئیخوانییه‌كان ده‌ڵێن هه‌ندێك له‌سوننه‌تبۆته‌شریع نابن بۆنموونه‌ له‌ غه‌زوه‌ى به‌در كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) به‌قسه‌ى سه‌حابییه‌كى كردله‌ جریانى تلقیحى دارخورماكان، وه‌ 2 كتابى قه‌رزاوى به‌ناوه‌كانى (السنت مصدر للمعرفت والحضارت. المرجعیت اعلیا فی الاسلام للقران والسنة‌، تكایه‌ جوابى پرسیاره‌كانم بده‌نه‌وه‌ ئه‌وانه‌ چۆن كتێبێكن؟؟

وەڵام: 

براى به‌رِێزمان هه‌رپرسیارێك به‌ده‌ستمان بگات ان شاءالله وه‌لامى ده‌ده‌ینه‌وه‌ له‌وه‌ ده‌چێت پرسیارى به‌رِێزت به‌ده‌ستمان نه‌گه‌شتبێت بۆیه‌ وه‌لاممان نه‌داوه‌ته‌وه‌، یان له‌وه‌ ده‌چێت ئیمیڵه‌كه‌ت به‌هه‌ڵه‌ ناردبێت ، چونكه‌ به‌رِێوه‌به‌رى ماڵپه‌ر زۆرجار باسى ئه‌وه‌ى كردووه‌ كه‌ چه‌نده‌ها پرسیار وه‌لام دراوه‌ته‌وه‌ به‌لام ئیمێله‌كانیان هه‌ڵه‌یه‌ وناتوانیت بۆیان بنێریته‌وه‌، به‌هه‌رحاڵ داواى لێ بوردن ده‌كه‌ین ، هه‌روه‌ها كه‌ ده‌ڵێت ئێوه‌ كه‌من ئه‌وا موژده‌بێت لێتان چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى : ( إن الإسلام بدأ غریباً وسیعود غریباً فطوبى للغرباء. قیل : من هم یارسول الله؟ قال : الذین یصلحون إذا فسد الناس) السلسیة‌ الصحیحة‌ 1273.واتا (ئیسلام كه‌ سه‌ره‌تا هات ونامۆ وغه‌ریب بوو له‌ نێوان خه‌ڵكدا وه‌ده‌گه‌رِێته‌وه‌سه‌رله‌نوێ به‌غه‌ریبى وه‌ به‌خته‌وه‌رى وبه‌هه‌شت بۆهه‌ڵگرانى ئیسلامى رِاسته‌قینه‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ غه‌ریبن له‌ناو خه‌ڵكیدا . هاوه‌لان (خوا لێیان رِازى بێت) وتیان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) كێن ئه‌وانه‌ ؟؟ فه‌رمووى :ئه‌وانه‌ن كه‌ چاكسازى ده‌كه‌ن كاتێك خه‌ڵك توشى ئاشوب ده‌بن).سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌كه‌ت / ته‌لقیحى دارخورماكان ئه‌مه‌ كارێكى دنیایى یه‌ ئێمه‌ش له‌ كاروبارى دنیایدا داوامان لێ نه‌كراوه‌ كه‌ شوێن پێغه‌مبه‌رى خوا بكه‌وین (صلى الله علیه وسلم) چونكه‌ خۆى فه‌رموویه‌تى (أنتم أعلم بأمور دنیاكم).واتا ( ئێوه‌ خۆتان شاره‌زاترن له‌كاروبارى دونیاتاندا ). به‌لام له‌كاروبارى دیندا سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) سه‌رچاوه‌ى ته‌شریعه‌له‌گه‌ڵ قورئانى پیرۆزدا ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووه‌یه‌تى ( ألا هل عسى رجل یبلغه الحدیث عنی وهو متكىء على اریكته فیقول : بیننا وبینكم كتاب الله فما وجدنا فیه حلالا استحللناه وما وجدنا فیه حراما حرما وإن ماحرم رسول الله كما حرم الله).
واتا (ئاگاداربن له‌وانه‌یه‌ پیاوێك فه‌رمووده‌ى منى پێ بگات وپاڵى دابێته‌وه‌ له‌سه‌رلایه‌كانى وبڵێت : قورئانى خوا له‌نێوان ئێمه‌وئێوه‌دایه‌ ئه‌وه‌ى له‌قورئاندا بینیمان حه‌لاڵه‌ حه‌لاڵى ده‌كه‌ین وئه‌وه‌ى بینیمان له‌قورئاندا حه‌رامه‌ حه‌رامى ده‌كه‌ین وه‌بزانن ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) حه‌رامى كردووه‌ ئه‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ حه‌رامى كردبێت) ، وه‌ له‌ ریوایه‌تێكى تردا فه‌رموویه‌تى (ألا وإنی أوتیت الكتاب ومثله معه) صحیح سنن ابی داود.
واتا( ئاگاداربن من قورئانم وه‌رگرتووه‌ وهاوشێوه‌ى خۆیشى له‌گه‌ڵدایه‌ كه‌ سوننه‌ته‌) وه‌سه‌باره‌ت به‌و كتابانه‌ باش نین ونوسه‌ره‌كه‌شى زانایان قسه‌یان له‌سه‌رى هه‌یه‌ ..
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من پاره‌ى كه‌ سێكم لایه‌ ئێستا ئه‌وكه‌سه‌ مردوه‌ ئایه‌ پاره‌كه‌ى كه‌له‌لامه‌ حه‌رام نیه‌ ..كه‌س س وكاریشی ماوه‌ ....تكایه‌ وه‌لام

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من پاره‌ى كه‌ سێكم لایه‌ ئێستا ئه‌وكه‌سه‌ مردوه‌ ئایه‌ پاره‌كه‌ى كه‌له‌لامه‌ حه‌رام نیه‌ ..كه‌س س وكاریشی ماوه‌ ....تكایه‌ وه‌لام

وەڵام: 

پاره‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ مردووه‌ له‌لاته‌ ده‌بێت بیده‌یت به‌كه‌س وكارى ومیراتى ئه‌وانه‌و بۆتۆ حه‌لاَڵ نییه‌ وحه‌رامه‌ به‌زووترین كات بیده‌ره‌وه‌ ده‌ست كه‌س وكارى ..
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

نوێژكردن به‌ پانتۆر یان تراكسووت دروسته‌ بۆ ئافره‌تان؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

نوێژكردن به‌ پانتۆر یان تراكسووت دروسته‌ بۆ ئافره‌تان؟؟؟

وەڵام: 

یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانى رِاستى ودروستێتى نوێژ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت ئافره‌ت پۆشاكێك له‌به‌ربكات وبپۆشێت كه‌ هه‌مووله‌شى داپۆشێت ، ده‌بێت فراوان بێت وته‌سك نه‌بێت ، ئه‌ستور بێت وته‌نك نه‌بێت ، درێژبێت وكورت نه‌بێت ، به‌لام پانتۆڵ ته‌سكه‌و فراوان نییه‌ هه‌روه‌ها تراسكۆتیش وه‌ ئه‌م مه‌رجه‌ جێ به‌جێ نابێت پێیان ، هه‌روه‌ها شێخ عوسه‌یمین (رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) له‌ كتابى (لقاء الباب المفتوح) ده‌فه‌رموێت (به‌دروستى نازانم ئافره‌ت به‌پانتۆڵه‌وه‌ نوێژ بكات هه‌روه‌ها بۆجگه‌ له‌نوێژیش به‌دروستى نازانم بۆیه‌ با نوێژى پێوه‌ نه‌كات ، وه‌ هه‌یه‌ له‌ زانایان فه‌رموویه‌تى ( هه‌ركه‌سێك به‌ پۆشاكێكى حه‌رامه‌وه‌ نوێژ بكات نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵه‌، بۆیه‌ نوێژى ئافره‌ت به‌ پانتۆڵه‌وه‌ به‌تاڵه‌).
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

به‌رِێزان هه‌ندێ كه‌س هه‌ن ئه‌ڵێن ئه‌م دینه‌ كۆنه‌ وه‌ بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ نابێت .ئایا هیچ بابه‌تێكتان لایه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ؟سوباس بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌تان؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

به‌رِێزان هه‌ندێ كه‌س هه‌ن ئه‌ڵێن ئه‌م دینه‌ كۆنه‌ وه‌ بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ نابێت .ئایا هیچ بابه‌تێكتان لایه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ؟سوباس بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌تان؟

وەڵام: 

هه‌ركه‌سێك بڵێت ئه‌م دینه‌ كۆنه‌و بۆئه‌م سه‌رده‌مه‌ ناگونجێت ئه‌وا كافرده‌بێت وله‌ئیسلام ده‌رده‌چێت چونكه‌ چه‌نده‌ها ئایه‌تى قورئانى به‌درۆ زانیوه‌ وخۆى له‌خوا به‌زاناترزانیوه‌.. ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر هه‌ڵده‌گرێت بۆیه‌ ناتوانین به‌ته‌فصیلى باسى بكه‌ین به‌س ئامۆژگاریت ده‌كه‌م ئه‌م په‌رتووكه‌ى به‌رِێز / م.عبداللطیف بخوێنیته‌وه‌ كه‌ (عه‌لمانییه‌ت) كه‌ زۆر به‌سوده‌و وه‌لامى گونجاوت ده‌ست ده‌كه‌وێت ان شاءالله، یاخود ته‌فسیرى ئایه‌ته‌كانى حوكم كردن به‌قورئان له‌ ته‌فسیرى زانایانى ئیسلام ...
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئێمه‌ كرێچین و دوو منداڵمان هه‌یه‌ یه‌كیان بۆ4 ساڵ ده‌چێت و ئه‌وه‌ى تر 8 مانگ حه‌زده‌كه‌ین بچین بۆ عومره‌ به‌ڵام خه‌ڵك ده‌ڵێت كرێچین نابێت به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌ین به پاره‌ ئه‌گه‌ر بتوانین بیكرِین بو ئه‌وه‌ى بچین ئایه‌ ده‌بێت ........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئێمه‌ كرێچین و دوو منداڵمان هه‌یه‌ یه‌كیان بۆ4 ساڵ ده‌چێت و ئه‌وه‌ى تر 8 مانگ حه‌زده‌كه‌ین بچین بۆ عومره‌ به‌ڵام خه‌ڵك ده‌ڵێت كرێچین نابێت به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌ین به پاره‌ ئه‌گه‌ر بتوانین بیكرِین بو ئه‌وه‌ى بچین ئایه‌ ده‌بێت بچین كه‌ توانیمان وابكه‌ین. جزاكما الله خیرا.

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر قه‌رزاربن نابێت بچن بۆعه‌مره‌ به‌ڵكو ده‌بێت جارێ قه‌رزى خه‌ڵك بده‌نه‌وه‌ پاشان بچن بۆعه‌مره‌ ، به‌لام ئه‌گه‌ر قه‌رزارنه‌بن وتواناى عومره‌ كردنتان هه‌بێت ئه‌وا ده‌توانن بچن بۆعومره‌..
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من پێشتر زێرِى خێزانه‌كه‌م فرۆشتووه‌ بۆ ئیشێك كه‌یه‌كێك تووشى كردین به‌ڵام ده‌رچوو ئیشه‌كه‌ رِیبا بوو له‌و كومپانیا له‌رِێگاى ئینترنێته‌وه‌ استسمار ده‌كرێت بیدایه‌ت قازانجمان وه‌رده‌گرت به‌ڵام دوایى مشكیله‌ى كه‌وته‌ ناو و.........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من پێشتر زێرِى خێزانه‌كه‌م فرۆشتووه‌ بۆ ئیشێك كه‌یه‌كێك تووشى كردین به‌ڵام ده‌رچوو ئیشه‌كه‌ رِیبا بوو له‌و كومپانیا له‌رِێگاى ئینترنێته‌وه‌ استسمار ده‌كرێت بیدایه‌ت قازانجمان وه‌رده‌گرت به‌ڵام دوایى مشكیله‌ى كه‌وته‌ ناو و تا ئێستا پاره‌مان وه‌رنه‌گرتووه‌ بۆ دوو ساڵ ده‌بێت و هیچى دیار نیه‌ له‌وانه‌ نه‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆیه‌ له‌ رِووى زێرِه‌كه‌وه‌ گوتومه‌ خێزانم هه‌مبێت پێشه‌كى و باشه‌كیت بۆ ده‌كرِمه‌وه‌ چونكه‌ نیمه‌ ئێستا به‌ڵام ئه‌و به‌ رِه‌زامه‌ندى خۆى فرۆشتى نه‌ك به‌ زۆر بۆیه‌ گه‌رده‌نى ئازاد كردووم گه‌ر مردم و بۆیم نه‌كرِیه‌وه‌ به‌ڵام گه‌ر بمێنم و هه‌مبێت پێشه‌كى و پاشه‌كى بۆ ده‌كرِمه‌وه‌ . به‌ویستى خوا...وه‌ له‌ رِووى ئیشه‌كه‌ ته‌وبه‌م كردووه‌ و په‌شیمان بووم كه‌ نه‌مزانى هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وكات دوو دڵ بووم و دڵ ته‌نگ بووم به‌ڵام الحمدلله ئێستا وازم له‌ هه‌موو شتێك هێناوه‌ ...تائێستاش دیار نیه‌ كه‌ دێته‌وه‌ یا نا ئایه‌ ته‌وبه‌ كردن و په‌شیمانیم لێ خۆش بوونى هه‌یه‌؟

وەڵام: 

به‌ڵێ مرۆڤ هه‌رچه‌ندێك تاوانباربێت ته‌وبه‌ بكات خواى گه‌وره‌ لێى خۆش ده‌بێت به‌مه‌رجێك رِاستگۆبێت له‌ته‌وبه‌كردنه‌كه‌ى ونه‌گه‌رِێته‌وه‌ سه‌ر تاوانى پێشوو ، خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى ( إلا من تاب وڕمن وعمل عملا صالحا فألئك یبدل الله سیأتهم حسنات) الفرقان. واتا ( ئه‌گه‌ركه‌سێك هه‌موو تاوانه‌ گه‌وره‌كانى ئه‌نجام دابێت به‌لام ته‌وبه‌ بكه‌ن وباوه‌رِبهێنن وكرده‌وه‌ى چاك بكه‌ن ، ئه‌وا خواى گه‌وره‌ لێیان خۆش ده‌بێت وكرده‌وه‌ خراپه‌كانیان بۆده‌گۆرِێت بۆچاكه‌).
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من كرێچیم و خۆم و خێزانم مه‌عاشمان هه‌یه‌ من فه‌رمانبه‌ر ئه‌و مامۆستا...مانگانه‌ مه‌عاشمان تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و به‌سه‌ر كرێ و كاره‌با و مه‌سروفات دابه‌شى ده‌كه‌ین و خه‌رج ده‌كه‌ین...ئایه‌ من گوناهبار ده‌بم له‌وه‌ى مووچه‌ى .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من كرێچیم و خۆم و خێزانم مه‌عاشمان هه‌یه‌ من فه‌رمانبه‌ر ئه‌و مامۆستا...مانگانه‌ مه‌عاشمان تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و به‌سه‌ر كرێ و كاره‌با و مه‌سروفات دابه‌شى ده‌كه‌ین و خه‌رج ده‌كه‌ین...ئایه‌ من گوناهبار ده‌بم له‌وه‌ى مووچه‌ى خێزانه‌كه‌م ده‌خۆم له‌گه‌ڵى هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ده‌ڵێت گه‌رده‌نت ئازابێت و ئێمه‌ جیاوازیمان نیه‌.

وەڵام: 

كه‌ خێزانت به‌رِه‌زامه‌ندى خۆى یارمه‌تیت ئه‌دات كارێكى چاك ده‌كات خوا پاداشتى خێرت بداته‌وه‌ ، تۆ گوناهبار نابیت وحه‌لاَڵه‌ بۆت به‌تایبه‌تى كه‌ گه‌ردنتى ئازادكردووه‌.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا دەتوانین رۆژی جومعە بە رۆژووبین واتە هەر رۆژووی سوننەت یاخووت دانەوەی قەرز ئەی شەممان ؟ ئەی كام رۆژانە نابێت بە رۆژوو بین؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا دەتوانین رۆژی جومعە بە رۆژووبین واتە هەر رۆژووی سوننەت یاخووت دانەوەی قەرز ئەی شەممان ؟ ئەی كام رۆژانە نابێت بە رۆژوو بین؟؟؟

وەڵام: 

به‌رِۆژووبونى سوننه‌ت له‌ له‌ رِۆژى جومعه‌ یان شه‌مه‌ به‌ته نها قه‌ده‌غه‌كراوه‌ ، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)فه‌رموویه‌تى (لا تصوموا یوم السبت إلا فیما افترض علیكم فإن لم یجد أحدكم إلا لحاء العنب أو عود شجر فلیمطغه) صحیح ابن ماجة‌ 1726. واتا (رِۆژى شه‌ممه‌ به‌رِۆژوومه‌بن ته‌نها رِۆژووى فه‌رزنه‌بێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ئێوه‌ له‌ رِۆژى شه‌ممه‌ رِۆژووى سوننه‌ت به‌رِۆژوو بوو ئه‌وا بابیشكێنێت وه‌ئه‌گه‌ر هیچى ده‌ست نه‌كه‌وت رِۆژووه‌كه‌ى پێ بشكێنێت ته‌نها توێكڵى دارمێو یان هه‌ردارێكى تر ئه‌وا با بیجاوێت تا ته‌رِییه‌كه‌ى ده‌چێته‌ ده‌مییه‌وه‌ رِۆژووه‌كه‌ى ده‌شكێت ...
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌رك نه‌بێت بۆمان رِوون بكه‌نه‌وه‌ ئایا ژن و ژن خوازى یاخود ژندان به‌و كه‌سانه‌ى سه‌ر به‌ حیزب و گروپه‌ ئیسلامیه‌كانن دروسته‌؟؟ ئه‌ى به‌و كه‌سانه‌ى سه‌ر به‌ غیرى گروپه‌ ئیسلامیه‌كانن(عه‌لمانیه‌كان) حوكمیان چۆنه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌رك نه‌بێت بۆمان رِوون بكه‌نه‌وه‌ ئایا ژن و ژن خوازى یاخود ژندان به‌و كه‌سانه‌ى سه‌ر به‌ حیزب و گروپه‌ ئیسلامیه‌كانن دروسته‌؟؟ ئه‌ى به‌و كه‌سانه‌ى سه‌ر به‌ غیرى گروپه‌ ئیسلامیه‌كانن(عه‌لمانیه‌كان) حوكمیان چۆنه‌؟ خوا جه‌زاتان بداته‌وه‌.

وەڵام: 

مرۆڤى دیندار پێویسته‌ ژن وژنخوازى له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا بكات كه‌ یه‌كخواپه‌رست بن وپه‌یوه‌ست بن به‌ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) وه‌به‌رِه‌وشت وئه‌خلاق بن وه‌خۆى بپارێزێت له‌هه‌موو كه‌سێك كه‌ توشى تاوان وسه‌رپێچى بكات له‌كاتى ئه‌م دروشمه‌دا بۆئه‌وه‌ى به‌خته‌وه‌رى دونیا وقیامه‌ت به‌ده‌ست بهێنێت ان شاءالله..
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٨٤
٣٠٥٨
٦٨٠٧٨٨