كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا تارات مه‌رجى ده‌ست نوێژه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا تارات مه‌رجى ده‌ست نوێژه‌؟؟

وەڵام: 

نه‌خێر مه‌رجى ده‌ستنوێژ نییه‌ ، به‌لام دروست نییه‌ ته‌نگاوبیت وپێویستت به‌سه‌رئاوهه‌بێت ده‌ستنوێژبگریت و به‌دوایدا نوێژبكه‌یت، له‌به‌رئه‌وه‌ى بیروهۆشت لاى نوێژه‌كه‌ت نابێت وخشوعت بۆدروست نابێت.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.

ئایا ژن و مێرد ده‌ستنوێژیان له‌ یه‌كترى ده‌شكێت ؟ دایك و باوكم زور جار له‌یه‌كترى تورِه‌ ده‌بن له‌سه‌ر ده‌ست نوێژ شكاندن به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزى زستان . خودا پاداشتان بداته‌وه‌.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ژن و مێرد ده‌ستنوێژیان له‌ یه‌كترى ده‌شكێت ؟ دایك و باوكم زور جار له‌یه‌كترى تورِه‌ ده‌بن له‌سه‌ر ده‌ست نوێژ شكاندن به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزى زستان . خودا پاداشتان بداته‌وه‌.

وەڵام: 

ژن ومێرد مادام حه‌لاڵى یه‌كترن ئه‌وه‌ ده‌ستنوێژیان له‌یه‌كتر ناشكێت ته‌نها به‌به‌ركه‌وتنى ده‌ستیان له‌یه‌كترى ، چونكه‌ چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ى صه‌حیح هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌ریه‌ك كه‌وتن ده‌ست نوێژ ناشكێنێت ، له‌وانه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى دایكه‌ (عائشة‌) (خواى لى رازى بێت) كه‌وا فه‌رمووى: (( كُنْتُ أَنَامُ بَیْنَ يدَیْ النَّبْیّ (صلى الله عليه وسلم) ، وَرِجْلاَي فِی قَبْلتِهِ فَإِذَا سَجَدَ غَمَزَنِی فَقَبَضتُ رِجْلِی - وَفِی لفْضٍ: فَإِذَا أَرَادَ أَنْ يسْجُدَ غَمَزَ رِجْلِی - )) واته: لهبهر دهستى پێغهمبهرى خوادا (صلى الله عليه وسلم) دهخهوتم _ كاتێك كه نوێژى دهكرد _ وه ههردوو پێم له لاى قیبلهیهوه بوو ، جا ئهگهر سوجدهى ببردایه دهیژانده منهوه _ پيى منهوه ، وهك له(لفْض)ێكیدا هاتوه _ منیش پێم دهكێشایهوه [متفق علیه برِوانه فقه السنة (1/47)].وه ههروهها فهرموودهكهى ترى (عائشة)(خواى لى رازى بێت) كهوا فهرمووى: (( فَقَدْتُ رَسُوْل اللهِ (صلى الله عليه وسلم) لیْڵة مِنَ الفِرَاشِ ، فَالْتَمَسْتُهُ ، فَوَقَعَتْ يدِی عَلى بَطْنِ قَدَمَیْهِ وَهُوَ فِی المَسْجِدِ ، وَهُمَا مَنْصُوْبَتَانِ ، وَهُوَ يقُوْلُ: اللَّهُمَّ ، أَعُوْذُ بِرِضَاكَ مِنْ سَخَطِكَ ، وَبِمُعَافَاتِكَ مِنْ عُقُوْبَتِكَ ، وَأَعُوْذُبِكَ مِنْكَ ، لاَ أحْصِی ثَنَاءً عَلیْكَ ، أَنْتَ كَمَا أثْنَیْتَ عَلى نَفْسِكَ )) واته: شهوێك له سهر جێگا پێغهمبهرم لى وون بوو (صلى الله علیه وسلم)، جا به دوایدا گهرِام بینیمهوه ، دهستم له سهر ههردوو پشت پى ى دانا - له سوجده بردندا بوو - له مزگهوتدا بوو ، وه دهیفهرموو: خوایه من پهنا به رِهزامهندیت دهگرم له تورِهبونت ، وه پهنا به لێبوردنت دهگرم له سزات ، وه پهنا به تۆ دهگرم له خۆت ، … [رواه مسلم(1/رقم/486) وغیره].
جا ئهم دوو فهرمووده(صَحِیْحَ)ه‌ به‌ڵگه‌یه‌كى رِوونن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌وا ده‌ست نوێژ له‌ ده‌ست پێوه‌دانى ئافره‌ت ناشكێت ، وه‌(تَأْویْل)كردنه‌كه‌ى (إبْنُ حَجَر)یش له‌(فَتْحُ البَارِی)دا - به‌وه‌ى له‌وانه‌یه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) شتێكى له پێدا بووبێت ، یان لهوانهیه تایبهت ببێت به پێغهمبهرى خواوه (صلى الله عليه وسلم) - (تَكَلُّف)ه و پێچهوانهى (ظَاهِر)ه‌ ، وه‌ك ئیمامى(صَنْعَانِی) له‌ (سُبُلُ السَّلام)دا (1/102) و ئیمامى(شَوْكَانِی)یش له(نَیْلُ الأوْطَار)دا (1/231) وایان فه‌رمووه‌.
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.

له قورئانی بیرۆزدا باسی نیره مووك كراوه؟؟؟چۆن باسی كراوه؟هیچ شتیكی تایبه ت به خۆیان باس كراوه؟چیان بۆ دیاری كراوه له ئیسلام دا ؟؟؟سوباس

پرسیارەکە وەک خۆی: 

له قورئانی بیرۆزدا باسی نیره مووك كراوه؟؟؟چۆن باسی كراوه؟هیچ شتیكی تایبه ت به خۆیان باس كراوه؟چیان بۆ دیاری كراوه له ئیسلام دا ؟؟؟سوباس

وەڵام: 

نێره‌موك ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ كۆئه‌ندامى زاوزێى پیاو یان ئافره‌تیان هه‌یه‌، یاخود هی كه‌سیان نییه‌، جا ئه‌گه‌ر كۆئه‌ندامى پیاوى هه‌بوو ئه‌وا حسابى پیاوى بۆده‌كرێت ، وه‌ئه‌گه‌ر كۆئه‌ندامى ئافره‌تى هه‌بوو وه‌ مه‌مكى هه‌بوو ئه‌وه‌ حسابى ئافره‌تى بۆده‌كرێت به‌لام ئه‌گه‌ر نه‌ئه‌ندامى پیاوو نه‌ ئافره‌تى نه‌بوو وه‌ مه‌مكیشى نه‌بوووه‌ ناكه‌وته‌ سورِى مانگانه‌وه‌ (حه‌یز) ئه‌وا ده‌بێت پزیشكه‌كان عه‌مه‌لیاتى بۆبكه‌ن له‌پاش پشكنین بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى له‌پیاوه‌وه‌ نزیكتره‌ یان له‌ئافره‌ت ، ئه‌گه‌ر له‌له‌پیاونزیكتربوو ئه‌وه‌ عه‌مه‌لیاتى بۆده‌كرێت بۆگۆرِینى بۆپیاو وه‌ئه‌گه‌ر له‌ئافره‌ت نزیكتربوو ئه‌وه‌ عه‌مه‌لیاتى بۆده‌كرێت بۆگۆرِینى بۆئافره‌ت..هه‌روه‌ها پرسیار له‌ئیمامى عه‌لى كراوه‌(خوا لێى رِازى بێت) ده‌رباره‌ى نێره‌ موك ده‌فه‌رموێت : پێى ده‌وترێت میزبكه‌ رِووه‌و دیوارێك ئه‌گه‌رمیزى كرده‌ دیواره‌كه‌ ئه‌وا حسابى نێرى بۆده‌كرێت ، ئه‌گه‌ر كردییه‌ نێو رِانه‌كانى ئه‌وا حسابى مێى بۆده‌كرێت.. والله اعلم
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا كاتێ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموویت سه‌باره‌ت به‌ ئاده‌م (( ونفخت فیه‌ من روحی)) مه‌به‌ست له‌م ئایه‌ته‌ چى یه‌...

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا كاتێ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموویت سه‌باره‌ت به‌ ئاده‌م
(( ونفخت فیه‌ من روحی)) مه‌به‌ست له‌م ئایه‌ته‌ چى یه‌...وه‌ زۆر جار ئه‌بیستین له‌ ته‌راویحى ره‌مه‌زاناندا ئه‌ڵێن ((عیسى روح الله)) ئایه‌ مه‌به‌ست له‌ ئه‌ مه‌یان چى یه‌...تكایه‌ شیكردنه‌وه‌ى ته‌واومان بده‌نێ خواى گه‌وره‌ جه‌زاى به‌خێرتان بداته‌وه‌...

وەڵام: 

مه‌به‌ست له‌ (روح الله) ئه‌وه‌نییه‌ كه‌خواى گه‌وره‌(روحى خۆى)كردبێت به‌گیانى ئاده‌م یان عیسا (علیهم الصلاة‌ والسلام)چونكه‌ ئه‌گه‌روابوایه‌ ئه‌وا ده‌بوایه‌ ئه‌وانیش مردنیان به‌سه‌ردا نه‌هاتایه‌و بۆهه‌میشه‌یى بمانایه‌ته‌وه‌و وه‌كو خواى گه‌وره‌ به‌ئه‌زه‌لى بونایه‌، به‌لام وانییه‌ وئاده‌م مردووه‌ وعیساش خواى گه‌وره‌به‌رزى كردۆته‌وه‌ بۆئاسمان وله‌ئاخر زه‌ماندا دایده‌به‌زێنێته‌وه‌ سه‌رزه‌وى وده‌جال ده‌كوژێت وپاشان خۆشى وه‌كوتێكرِاى مرۆڤه‌كان ده‌مرێت ، به‌لام مه‌به‌ست له‌م دانه‌ پاڵه‌(اضافه‌یه‌)(روح الله) بۆرِێزوبه‌گه‌وره‌ زانینه‌(اضافة‌ التشریف والتعظیم) واته‌/ رِێزله‌م پێغه‌مبه‌رانه‌ بگرن وبه‌گه‌وره‌یان بزانن وه‌كومرۆڤى تر ته‌ماشایان مه‌كه‌ن ، چونكه‌ هه‌ردووكیان بێ باوك خواى گه‌وره‌ دروستیانى كردووه‌، هه‌روه‌كو به‌وشتره‌كه‌ى صالح پێغه‌مبه‌ر(علیه‌ السلام) وترا (ناقة‌ الله)واتا (وشترى خوا) مه‌به‌ست ئه‌وه‌بوو وه‌كو وشتره‌كانى تر ته‌ماشاى مه‌كه‌ن به‌ڵكو حسابى تایبه‌تى بۆبكه‌ن وبه‌گه‌وره‌ى بزانن، خۆ هه‌موو وشتره‌كانى تریش هه‌مووى موڵكى خوایه‌ وهی خوایه‌، هه‌روه‌ها به‌مزگه‌وته‌كان ده‌وترێت (بیت الله) ماڵى خوا ، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ وه‌كو ماڵه‌كانى تر ته‌ماشاى مه‌كه‌ن به‌ڵكو حسابى تایبه‌تى بۆبكه‌ن به‌گه‌وره‌ى بزانن ورِێزى لێ بنێن، هه‌رچه‌نده‌ ماڵه‌كانیش موڵكى خوایه‌و هی خوایه‌ ، به‌لام مزگه‌وته‌كانى تر جیاوازن..والله اعلم.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

سلاو براى به‌رِێز من له‌ئه‌وروپا ده‌ژیم ، بۆخوێندن چومه‌ ، بۆماوه‌ى 3 ساڵ له‌ئه‌وێ ده‌مێنمه‌وه‌ ، ئایا ده‌توانم ژن بهێنم بۆماوه‌ى خوێندنه‌كه‌م ؟؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى توشى زینا نه‌بم ؟؟ وه‌ئایا ده‌توانم كچێك بهێنم كه‌ موسڵمان نه‌بێت ؟؟...

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلاو براى به‌رِێز من له‌ئه‌وروپا ده‌ژیم ، بۆخوێندن چومه‌ ، بۆماوه‌ى 3 ساڵ له‌ئه‌وێ ده‌مێنمه‌وه‌ ، ئایا ده‌توانم ژن بهێنم بۆماوه‌ى خوێندنه‌كه‌م ؟؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى توشى زینا نه‌بم ؟؟ وه‌ئایا ده‌توانم كچێك بهێنم كه‌ موسڵمان نه‌بێت ؟؟ زۆرسوپاس بۆرِێنماییه‌كانتان...

وەڵام: 

به‌ڵێ برام دروسته‌ له‌وى ژن بهێنیت به‌ مه‌رجێك موسڵمان بێت، یان ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكى داوێن پاكی ئه‌هلى كیتاب بێت (گاور یان جوله‌كه‌) به‌ مه‌رجێ له‌سه‌ر دینى ئه‌ێڵى خۆیان مابێتن." وه‌ زانایان فه‌توایان داوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر موسڵمانێك له‌ ئه‌وروپا ده‌ژیا و له‌ خۆى ده‌ترسا توشى تاوانى زینا ببێت ئه‌و كاته‌ ده‌توانێت ژن بهێنێت به‌ نییه‌تى ته‌ڵاقدان، واتا: ژن بهێنێت به‌و نییه‌ته‌ى ئه‌گه‌ر رِۆژێك خوێندنى ته‌واو بوو یان كارى ته‌واو بوو ته‌ڵاقى بدات ئه‌گه‌ر خۆى ویستى وابوو.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

ئایا لێكدانه‌وه‌ی خه‌و له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ك دێته‌كایه‌وه‌ بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به‌ به‌ڵگه‌یه‌؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا لێكدانه‌وه‌ی خه‌و له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ك دێته‌كایه‌وه‌ بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به‌ به‌ڵگه‌یه‌؟؟؟

وەڵام: 

براى خۆم مه‌سه‌له‌ى لێكدانه‌وه‌ى خه‌و ورِاڤه‌ كردنى مه‌سه‌له‌یه‌كى باوه‌و زۆرێك له‌ لێكده‌ره‌وانى خه‌و قسه‌وباسیان له‌سه‌ركردووه‌ ، هه‌ندێكیان پشت ئه‌ستور به‌قورئان وسوونه‌ت لێكدانه‌وه‌ بۆخه‌ونه‌كان ده‌كه‌ن ورِاڤه‌ى ده‌كه‌ن ، هه‌ندێكى تریشیان به‌ده‌ر له‌قورئان وسوونه‌ت پشت ده‌به‌ستن به‌ قسه‌ى هاوه‌لان وتابعینه‌كان وكه‌سانى دواى ئه‌وانیش ، هه‌ندێكى تریشیان له‌ئه‌نجامى ته‌جروبه‌و لێكدانه‌وه‌ى خۆیانه‌وه‌ رِاڤه‌ى خه‌و ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر ده‌توانى و عه‌ره‌بی ده‌زانیت و تێده‌گه‌یت ئه‌وه‌ ئه‌م كتێبه‌ بخوێنه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ بۆت رِوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ خه‌و له‌سه‌ر چى بنه‌مایه‌ك لێكده‌درێته‌وه‌ (المعلم على حروف المعجم فی تعبیر الاحلام ) دانه‌ر: ابو طاهرى إبراهیم بن یحی بن غنام المقدسی الحنبلی .چونكه‌ ئێستا بوارى ئه‌وه‌مان نییه‌ به‌ ته‌فصیلى بۆتى روون بكه‌ینه‌وه‌ به‌داواى لێبوردنه‌وه‌.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

ئایا ده‌كرێت حج كردن بكرِدرێت؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ده‌كرێت حج كردن بكرِدرێت؟؟؟

وەڵام: 

براى خۆم حه‌ج ناكرِدرێت به‌ڵام "بدل حه‌ج" ده‌كرێت واتا كه‌سێك مردبێت یان له‌به‌ر پیروپه‌ككه‌وتویی نه‌یتوانی حه‌ج بكات ئه‌وه‌ كه‌سێك ده‌توانێت حه‌جى بۆ بكات به‌ مه‌رجێك خۆى پێشتر حه‌جى كردبێت فه‌رزه‌كه‌ى له‌سه‌ر لا چوبێت.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

ئێمە لە تەحیات دا شایەتمان دەهێنین و دەڵێین (اشهد ان لا اله الله وان محمدا عبده ورسوله) ئەی پێغەمبەری خوا (علیه السلام) چۆن شایەتمانی هێناوە لە نوێژدا؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئێمە لە تەحیات دا شایەتمان دەهێنین و دەڵێین (اشهد ان لا اله الله وان محمدا عبده ورسوله) ئەی پێغەمبەری خوا (علیه السلام) چۆن شایەتمانی هێناوە لە نوێژدا؟

وەڵام: 

براى خۆم پێغه‌مبه‌رى خوا "صلى الله علیه و سلم" سه‌ڵاواتى له‌سه‌ر خۆى داوه‌ جا له‌ ته‌حیاتی نوێژدا بوبێت یان له‌ وتاره‌كانیدا بوبێت, وه‌ هاوه‌ڵانیشى فێر كردووه‌ كه‌ سه‌ڵاواتى له‌سه‌ر بڵێن و وه‌ شێوازى سه‌ڵاواته‌كه‌شى فێر كردوون، جا ئایا خواى گه‌وره‌ فه‌رمانی به‌ پێغه‌مبه‌ر "صلى الله علیه و سلم" كردووه‌ كه‌ سه‌ڵاوات له‌سه‌ر خۆى بڵێت هه‌روه‌ك چۆن فه‌رمانی به‌ ئیمانداران كردووه‌ (يا أَیُّهَا الَّذِینَ آَمَنُوا صَلُّوا عَلیْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِیمًا )، لێره‌دا زانایان خیلافیان هه‌یه‌: ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر "صلى الله علیه و سلم" بگرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ سه‌لاواتى له‌سه‌ر خۆى داوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ پێش هه‌موو ئیماندارانه‌وه‌ بووه‌ بۆ جيبه‌جي كردنى فه‌رمانه‌كانى خوا، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌ فه‌رمان نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ سه‌لاواتى له‌سه‌ر خۆى داوه‌ جا له‌ ته‌حیاتی نوێژدا بوبێت یان له‌ وتاره‌كانیدا بوبێت، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌ تیایدا فه‌رمان نه‌كرابێت پێى ئه‌وه‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌مان هه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا "صلى الله علیه و سلم" سه‌لاواتى له‌سه‌ر خۆى داوه‌. جا پێده‌چێت وه‌كو ئیمانداران ووتوبێتى (اللهم صل علی محمد و على محمد) هه‌روه‌ك دوعاى بۆ خۆى كردووه‌و فه‌رمویه‌تى: ((اللهم اجعل رزق آل محمد قوتاً)) وه‌ فه‌رمویه‌تى : ((اللهم تقبل من محمد وآل محمد))
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

ئایا ئەگەر ژن و پیاوێك هەردووكیان بەهەشتی بن وەك و بیستوشمە بەهەشت دەرەجاتە ئایا ئەگەر ژنەكە پلەیەك لە پیاوەكە بەرزتر بوو یان بە پێچەوانەوە ئایا لەبەهەشت هەر بۆ یەك دەبنەوە یاخوت كامیان ئەچێت بۆ لای كامیان؟؟؟

من لەم حەدیسە تێناگەم ... پێغەمبەر (صلی الله هلیه وسلم) دەفەرموێت: ئەو كەسەی لە دوای نوێژە فەرزەكاندا ئایەتی كورسی بخوێنێت لە نێوان ئەو كەسە و بەهەشتدا هیچ شتێك نیە تەنها مردن نەبێت . ئایا مانای چییە تەنها مردن نەبێت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من لەم حەدیسە تێناگەم ... پێغەمبەر (صلی الله هلیه وسلم) دەفەرموێت:
ئەو كەسەی لە دوای نوێژە فەرزەكاندا ئایەتی كورسی بخوێنێت لە نێوان ئەو كەسە و بەهەشتدا هیچ شتێك نیە تەنها مردن نەبێت (رواه البیهقی فی السنن الكبری).
ئایا مانای چییە تەنها مردن نەبێت؟؟

وەڵام: 

ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌ زیندووه‌ ناچێته‌ به‌هه‌شت ده‌نا هه‌ركات بمرێت ده‌چێت بۆبه‌هه‌شت به‌ ویستى خوا .
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٦٥
٣٠٣٩
٦٨٠٧٦٩