كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

سه‌لامى خواتان لێبێت ئایا خوێندنه‌وه‌ى قورئان له‌ناو موبایل به‌خه‌تمى قورئان حسابه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست نوێژت هه‌بێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سه‌لامى خواتان لێبێت ئایا خوێندنه‌وه‌ى قورئان له‌ناو موبایل به‌خه‌تمى قورئان حسابه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست نوێژت هه‌بێت؟

وەڵام: 

خه‌تم واتا قورئان بخوێنیت له‌سه‌ره‌تاوه‌ تا كۆتایى ئیتر ئایه‌ له‌سه‌رقورئان بێت یان له‌سه‌ر موبایل یان سی دى وته‌له‌فزیۆن یان له‌به‌ربیخوێنیت یاخود هه‌رشێوازێكى تر ، هه‌رچه‌نده‌ باشتر وایه‌ له‌سه‌ر قورئانه‌كه‌ بیخوێنیت..
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایه‌ عه‌وره‌تى پیاو له‌ناوكه‌وه‌ بۆ ئه‌ژنۆیه‌ یان ته‌نها ئه‌ندامى پێشه‌وه‌و دواوه‌یه‌؟ بێزه‌حمه‌ت پێویستم به‌ به‌ڵگه‌ى صحیح ه‌. ئایه‌ هیچ خیلافێك هه‌یه‌ له‌نێوان زانایاندا له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایه‌ عه‌وره‌تى پیاو له‌ناوكه‌وه‌ بۆ ئه‌ژنۆیه‌ یان ته‌نها ئه‌ندامى پێشه‌وه‌و دواوه‌یه‌؟
بێزه‌حمه‌ت پێویستم به‌ به‌ڵگه‌ى صحیح ه‌.
ئایه‌ هیچ خیلافێك هه‌یه‌ له‌نێوان زانایاندا له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا؟

وەڵام: 

سه‌باره‌ت به‌ پیاو عه‌وره‌تى له‌ناوكه‌وه‌ بۆئه‌ژنۆیه‌ ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تى (مابین السره‌ الى الركبة‌ عورة‌).
ئه‌مه‌ بۆچوونى رِاست ودروسته‌ له‌ ووته‌ى زانایان.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

مامۆستا گیان من كاتی مەكتەبم سەعات 12:30 وە وە سەعات 12:15 بانگ ئەفەرموێت ئێ خۆ 5 - 10 دەقیقەمان بێ ئەچێت بۆ نوێژ كردن كەواتە لێرەدا من 5 دەقەم ماوە ئێ مامۆستا گیان خۆ من بە 15 دەقەش ناگەمە .........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا گیان من كاتی مەكتەبم سەعات 12:30 وە وە سەعات 12:15 بانگ ئەفەرموێت ئێ خۆ 5 - 10 دەقیقەمان بێ ئەچێت بۆ نوێژ كردن كەواتە لێرەدا من 5 دەقەم ماوە ئێ مامۆستا گیان خۆ من بە 15 دەقەش ناگەمە مەكتەب وە لەمەكتەبیش رێگەمان بێ نایەن نوێژ بكەین . كەواتە من برسیارەكەم لێرەیە دەتوانم هەموو رۆژێك بەس بۆ نوێژی نیوەروان ( تقدیم ) بكەم واتە بێش بانگ من نوێژەكەم بكەم ؟؟؟ ئێخۆ ئەگەر وا نەكەم ئەوا زۆر درەنگ دەكەوم و ئیتر رێگە نادەن بچمە بۆلەوە .
كەواتە زۆر بەكورتی برسیارەكەم ئایا ئەگەر بۆ قوتابخانەش نەبێت رۆژێك لە رۆژان كارێكم هەبوو وە ئەگەر زوو نەچومایە ئەوا كێشەم بۆ درووست دەبوو وە بانگیش مابێتی ئایا دەتوانم ( تقدیم ) بكەم ؟؟

وەڵام: 

نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌ نوێژبكرێت له‌ پێش كاتى خۆى (بانگ) چونكه‌ داخل بوونى كات مه‌رجێكه‌ له‌مه‌رجه‌كانى دروستێتى نوێژ به‌بێ ئه‌وه‌ نوێژ دروست نییه‌ به‌تاڵه‌، به‌ڵكو ده‌بێت له‌ماڵه‌وه‌ ده‌ست نوێژبگریت وله‌ پشووى نێوان ده‌رسه‌كان له‌قوتابخه‌ نوێژه‌كه‌ت ئه‌نجام بده‌یت له‌ شوێنێكى قوتابخانه‌ ، چونكه‌ دروست نییه‌ هه‌موو رِۆژێك نوێژى نیوه‌رِۆو عه‌سر كۆبكه‌یته‌وه‌ (جمع) له‌به‌رخوێندن له‌شارى خۆتدا ، له‌هیچ زانایه‌كى متمانه‌پێكراوم نه‌بیستوه‌ فه‌تواى وابدات..
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایه‌ حه‌دیسێك هه‌یه‌ كه‌وه‌سفى ئه‌و 72 هه‌زاره‌ ئه‌كات كه‌ بێ لێپرسینه‌وه‌ ئه‌چنه‌ به‌هه‌شت پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رموێت (داواى روقیه‌ ناكه‌ن له‌ كه‌س) ئایه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سى نه‌خۆش بێ داواى رِوقیه‌ بكات ئه‌وه‌ له‌ئه‌وان نابێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایه‌ حه‌دیسێك هه‌یه‌ كه‌وه‌سفى ئه‌و 72 هه‌زاره‌ ئه‌كات كه‌ بێ لێپرسینه‌وه‌ ئه‌چنه‌ به‌هه‌شت پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رموێت (داواى روقیه‌ ناكه‌ن له‌ كه‌س) ئایه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سى نه‌خۆش بێ داواى رِوقیه‌ بكات ئه‌وه‌ له‌ئه‌وان نابێت؟؟؟ ئه‌ى ئه‌گه‌ر توشى نه‌خۆشى وه‌سوه‌سه‌ بێت و داواى روقیه‌ نه‌كات چى بكات باشه‌؟؟

وەڵام: 

به‌ڵێ سیفه‌تێكى ئه‌و حه‌فتاهه‌زاره‌ى كه‌ به‌بێ لێپرسینه‌وه‌وسزا ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ (لا یسترقون) داواله‌كه‌س ناكه‌ن رِوقیه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنێت، به‌لام به‌بێ داواكردن ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌سه‌ریدا بیخوێنێت ئه‌وا بێ به‌ش نابێت له‌و حه‌فتاهه‌زاره‌ ان شاءالله،سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ كه‌سێك توشى نه‌خۆشى وه‌سوه‌سه‌ بێت چى بكات باشه‌ ؟ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌سێك به‌سه‌ریدا بیخوێنێت كه‌ هه‌ست ده‌كات كه‌ نه‌خۆشیت بێ ئه‌وه‌ى خۆت ته‌كلیفى لێ بكه‌یت ، وه‌ برایانى ماڵپه‌رِى ئیمان وه‌ن گۆشه‌یه‌كى تایبه‌تیان له‌ماڵپه‌رِه‌كه‌یان كردۆته‌وه‌ بۆئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ توشى نه‌خۆشى وه‌سوه‌سه‌ بوونه‌ ده‌توانن سود له‌وچاره‌سه‌رانه‌وه‌ربگرن كه‌ دانراوه‌ له‌و گۆشه‌یه‌دا بۆئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ توشى نه‌خۆشى وه‌سواسه‌ بوونه‌..

به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا خوێندنی سوره‌تی (یس) به‌سه‌ر نه‌خۆشدا سونه‌ته‌ یان نا؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا خوێندنی سوره‌تی (یس) به‌سه‌ر نه‌خۆشدا سونه‌ته‌ یان نا؟؟؟

وەڵام: 

ئه‌و فه‌رموودانه‌ى كه‌ باسى خوێندنى سوره‌تى )یس( ده‌كات به‌سه‌رنه‌خۆش له‌سه‌ره‌مه‌رگدا هیچیان صه‌حیح نین وهه‌موویان لاوازن ، بۆزانیارى زیاتر ده‌توانى ته‌ماشاى (ضعیف ابن ماجة‌ 1448،ضعیف الجامع الصغیر 1072 ، المشكاة‌ 1622 ، الارواء 688)بكه‌یت.. به‌لام پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى (لقنوا موتاكم لااله‌ الاالله) صحیح الجامع5148، چونكه‌ هه‌ركه‌سێك دوا وته‌ى كه‌ له‌دونیا ده‌ربچێت (لاإله‌ إلا الله ) بێت ئه‌وا ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌..(من كان اخر كلامه‌ لاإله‌إلاالله دخل الجنة‌)صحیح الجامع الصغیر.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

دوعای زه‌واج جییه‌ ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

دوعای زه‌واج جییه‌ ؟

وەڵام: 

دوعایه‌كى تایبه‌تى نییه‌ له‌ قورئان وسوونه‌تدا هاتبێت ، به‌لام خۆت چ دوعایه‌كت پێ خۆشه‌ بیكه‌ ان شاءالله خواى گه‌وره‌ وه‌لامت ده‌داته‌وه‌، وه‌ دوعا عیباده‌ته‌و خواى گه‌وره‌ پێى خۆشه‌ كه‌ لێى بپارِێیته‌وه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

دوكانه‌كانى كرِین و فرۆشتنى دۆلار به‌نرخێك دۆلار ده‌كرِن و به‌نرخێكى تر ده‌یفرۆشن. ئایا ئه‌م ئیشه‌ حه‌رام نى یه‌ ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

دوكانه‌كانى كرِین و فرۆشتنى دۆلار به‌نرخێك دۆلار ده‌كرِن و به‌نرخێكى تر ده‌یفرۆشن. ئایا ئه‌م ئیشه‌ حه‌رام نى یه‌ ؟

وەڵام: 

نه‌خێر دروسته‌و حه‌رام نییه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

خانومان كرِیوه‌ . له‌دیكۆرى ده‌ره‌ره‌ له‌به‌شى سه‌ره‌وه‌دا له‌سه‌ر كاشى یه‌كان كه‌ لكێنراوه‌ به‌ دیواره‌ كه‌وه‌ ئایه‌ته‌كانى(معوذتین ) و ( آیة‌ الكرسی ) و ( قل هو الله احد) نوسراوه‌ . ئایا لاى نه‌به‌ین گوناهبار نابین ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

خانومان كرِیوه‌ . له‌دیكۆرى ده‌ره‌ره‌ له‌به‌شى سه‌ره‌وه‌دا له‌سه‌ر كاشى یه‌كان كه‌ لكێنراوه‌ به‌ دیواره‌ كه‌وه‌ ئایه‌ته‌كانى(معوذتین ) و ( آیة‌ الكرسی ) و ( قل هو الله احد) نوسراوه‌ . ئایا لاى نه‌به‌ین گوناهبار نابین ؟

وەڵام: 

هه‌ڵواسینى ئایه‌ت به‌دیواره‌وه‌ دروست نییه‌ چونكه‌ هاوه‌لان (خوا لێیان رِازى بێت) له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) هیچ ئایه‌تێكیان به‌دیواره‌وه‌ هه‌ڵنه‌واسیوه‌ بۆیه‌ ده‌بێت ئێمه‌ش شوێن ئه‌وان بكه‌وین وهه‌ڵى نه‌واسین كه‌ خانوتان كرِیوه‌ وپێش ئێوه‌ هه‌ڵواسراوه‌ باشتر وایه‌ دایپۆشن یاخود ئه‌و كاشییه‌ بگۆرِن).
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

برایه‌ك 300 فه‌رده‌ئاردى له‌كابرایه‌ك كرِیوه‌به‌ 15000 پاره‌كه‌ى به‌كاملى پێ داوه‌ به‌ڵام وتویه‌تى هه‌ركاتێ داوام كرد ئارده‌كه‌م بۆبهێنه‌, پاش دوو مانگ به‌كابراى ووت ئارده‌كه‌م بۆبهێنه‌ ..............

پرسیارەکە وەک خۆی: 

برایه‌ك 300 فه‌رده‌ئاردى له‌كابرایه‌ك كرِیوه‌به‌ 15000 پاره‌كه‌ى به‌كاملى پێ داوه‌ به‌ڵام وتویه‌تى هه‌ركاتێ داوام كرد ئارده‌كه‌م بۆبهێنه‌, پاش دوو مانگ به‌كابراى ووت ئارده‌كه‌م بۆبهێنه‌ كابراش وتى زۆر گران بووه‌ بۆته‌25000جارئ نایهێنم به‌ڵام دوایی ساحێب پاره‌كه‌ وتى پاره‌ى ئه‌و300 فه‌رده‌م ده‌وێ فه‌رده‌ى به‌ 20000حیساب ده‌كه‌م,ئایا حه‌رامه‌؟ یان ریبایه‌؟ بۆچى ؟ سوپاس

وەڵام: 

براى به‌رِێزم سه‌ره‌تا خاوه‌ن ئارده‌كه‌ تاوانباره‌ كه‌په‌شیمان بۆته‌وه‌ له‌و به‌ڵێنه‌ى كه‌ پێشتر داوێتى وه‌دواتریش خاوه‌ن پاره‌كه‌ش تاوانباره‌ كه‌ زیاده‌ ده‌كاته‌ سه‌رى كه‌واته‌ كاره‌كه‌ حه‌رام ورِیبایه‌ ونابێت بكرێت ، ده‌بێت وه‌كو چۆن پێشتر له‌سه‌رى رِێك كه‌وتبوون به‌و شێوازه‌ مامه‌ڵه‌كه‌ ته‌واوبكه‌ن..
به‌رِێز/ م.عبدالسلام وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701917541

ئایا ئه‌و كحوله‌ی له‌ بۆنی فه‌ل ده‌كرێت نوێژی لێدێت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئه‌و كحوله‌ی له‌ بۆنی فه‌ل ده‌كرێت نوێژی لێدێت؟؟

وەڵام: 

به‌ڵێ پاكه‌و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ بڵێت پیسه‌ ( هه‌موو پیسێك حه‌رامه‌ به‌لام هه‌موو حه‌رامێك پیس نییه‌) ئه‌مه‌ قاعیده‌یه‌كى شه‌رعیه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٣٦٠
٢٢٣٤
٦٧٩٩٦٤