ئایا بەخێوکردنی ماسی لەماڵەوە هیچ کاری گەری باشی و خراڵی هەیە لە ڕووی ئاینی بیرۆزی ئیسلامەوە....
سلام علیکم هاوڕێیان هیوام باشی و سەرکەوتنتانە ، برسیارەکەم ئایا بەخێوکردنی ماسی لەماڵەوە هیچ کاری گەری باشی و خراڵی هەیە لە ڕووی ئاینی بیرۆزی ئیسلامەوە هیوادارم ثرسایرەکەم ڕوون بوبێت من حەزم لە بەخێوکردنی ماسیە لە ماڵەوە بۆ جوانی وە ویستم بزانم لەوڕوەوە باشی و خراڵی چیە ئایە رێگە ڵێدراوە یان نا دوو بارە سوباس بۆ ئێوە ،،،،
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله صلى الله علیه وسلم
به‌رِێزه‌كه‌م به‌خێو كردنى ماسی هه‌روه‌ها باڵنده نه حه‌رامه‌و نه مه‌كروهه به مه‌رجێك جێگا‌و رِێگاى باشیان بۆ دابین بكه‌یت خواردنیان له سات و كاتى خۆى پێ بده‌ى، وه نه‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كارى ناشیاوو نادرووست وحه‌رامى لێ بوه‌شێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى بێ ئاگات بكات له نوێژه‌كانت وئه‌ركه خوایه‌كان به گشتى، هه‌روه‌ها نه‌بێته هۆى وه‌سیله‌ى ته‌ماشاكردنى مالاَن وه‌ك زۆرێك له كۆتر بازان ده‌یكه‌ن، وه‌نه‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى گره‌وى له‌سه‌ر بكرێت یان قومارى پێوه بكرێت، ئه‌مه ده‌قى فه‌تواى زانایانه رِه‌حمه‌تى خوایان لێ بێت، وه ده‌قى ئه‌و حه‌دیسه‌ی كه له بوخاریدایه كه ئه‌نه‌سى كورِى مالك ده‌فه‌رموێت : پێغه‌مبه‌ر - صلى الله علیه وسلم - تێكه‌ڵیمانى ده‌كرد به رِاده‌یه‌ك كه سوعبه‌تى له گه‌ڵ برایه بچوكم ده‌كرد ده‌یفه‌رموو: « يا ابَا عُمَیْرٍ مَا فَعَل النُّغَیْرُ » . نوغه‌یر باڵنده‌یه‌كى بچووكى ده‌نووك سووربو كه ئه‌و منداڵه بچوكه رِاگیرى كردبوو ، زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌م حه‌دیسه به‌ڵگه‌یه له‌سه رِاگیر كردنى گیانله‌به‌ران، والله سبحانه وتعالى ڕعلم .
به‌رِێز/ م.كامران خالید وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه.. ژ.م.07701495535