ئایا رِهنگ كردنى مووى سه‌ر به رِهنگى رِهش دروسته یان نا؟
ئایا رِهنگ كردنى مووى سه‌ر به رِهنگى رِهش دروسته یان نا؟
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله(صلى الله علیه وسلم)، وبعد:
وعلیك السلام بهرِێزهكهم
ره‌نگ كردنى موى سپى سوننه‌تێكی پیرۆزى دینى ئیسلامه، به‌ڵكو له فه‌رمووده صه‌حیحه‌كاندا هاتوه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووی: « غَیِّرُوا الشَّیْبَ وَلاَ تَشَبَّهُوا بِالْيهُودِ وَلاَ بِالنَّصارَى »رواه احمد قال شعیب الارنؤوط : صحيح.
واته: رِهنگى سپی بگۆرن خۆتان مه‌چوێنن نه به‌جوله‌كه ونه به گاور.
بهلاَم پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئاگادارمان ده‌كاته‌وه له‌وه‌ى خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه له جۆرێكى دیاری كرا‌و له رِهنگهكان كه ئه‌ویش رِهنگى رِهشه، ده‌فه‌رمووی:« غَیِّرُوا الشَّیْبَ وَلاَ تُقَرِّبُوهُ السَّوَادَ » رواه احمد قال شعیب الارنؤوط : صحیح. واتا(رِهنگى مووى سپى سه‌رتان بگۆرِن بهرِنگێكى تر ،بهلاَم نزیكى رِهنگى رِهش نه‌بنه‌وه)..وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ((یكون قوم یخضبون فی آخر الزمان بالسواد كحواصل الحمام لا یریحون رائحهة الجنة)). ( صحیح الترغیب والترهیب2079) رواه ابو داود والنسائی وابن حبان فی صحیحه والحاكم وقال صحیح الإسناد.
واته: (له‌دوا زه‌ماندا قه‌ومانێك په‌یدا ده‌بن كه مویان رِهش ده‌كه‌ن وه‌ك جگه‌رى كۆتر ئه‌وانه بۆنى به‌هه‌شت ناكه‌ن).
جا تۆ ئه‌ى براى موسڵمانم خۆت بپارێزه له‌وه‌ى ببی به‌كه‌سێك له‌و قهومهى بۆنى به‌هه‌شت ناكه‌ن، به فه‌تواى ئه‌و كه‌سانه مه‌خه‌ڵه‌تێ كه فه‌تواى درووستێتى رِهش كردنت بۆ ئه‌ده‌ن فه‌تواكانیان فه‌تواى حزبى وبه‌رژه‌وه‌ندیه بۆ به‌ده‌س هێنانى رِهزامهندى خودانیه به‌ڵكو بۆ كۆكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكه.
وه جیاوازی نیه له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ى مویان سپی بوه گه‌نج بێ یان به‌ته‌مه‌ن، ژنى هێنابێ یان كورِه عازهبێ، حهرامێكه وه‌كو یه‌ك وایه جیاكارى له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى كه پێویستى به به‌به‌ڵگه‌ى شه‌رعیه وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازیه جا ئاگاداربه!!
به‌رێز/ م.كامران خالید وهلاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه..ژ.م.07701495535