مامۆستا من عاشقى خودام هه‌موو رِوَژىَ یادى ده‌كه‌م به‌س كه‌وه‌ختى نوێژ دێت نوێژم بىَ ناكرێت ........
مامۆستا من عاشقى خودام هه‌موو رِوَژىَ یادى ده‌كه‌م به‌س كه‌وه‌ختى نوێژ دێت نوێژم بىَ ناكرێت زۆر سستم له‌ئه‌نجامدانى نوێژ...تكایه رِێگه چاره‌یه‌كم بۆبدۆزنه‌وه بۆئه‌وه‌ى نه‌جاتم بێت له‌و كه‌مته‌رخه‌مییه...
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله(صلى الله علیه وسلم)، وبعد:
وعلیك السلام به‌رِێزه‌كه‌م
سه‌ره‌تا ئه‌مه‌وىَ هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌م له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ووشه‌ى (عاشق) بۆ خواى گه‌وره، ئه‌م ووشه‌یه درووست نیه به‌كاری بهێنى بۆ ده‌ربرینى خۆشه‌ویستى بۆ خواى گه‌وره چونكه عیشق به‌و خۆشه‌ویستیه ده‌وترىَ كه شه‌هوه‌تى تێدابێ، وه ئه‌مه‌ش په‌نا ئه‌گرین به‌خوا ناشیاوه بۆ خواى به‌رزو بالاَ، جا ووریابن له به‌كارهێنانى ئه‌م ووشه‌و چه‌ندووشه‌یه‌كى تریش وه‌ك ووشه‌ى یه‌زدان، كه واتاى (إله الخیر) دێت واتا خواى خێر، وه‌ئه‌مه‌ش نادروسته چونكه خودا یه‌ك خودایه چه‌ند خودایه‌كمان نییه تادابه‌شى بكه‌ین به‌سه‌رخێرو شه‌رِدا، به‌لاَم ئه‌وه بیروباوه‌رى زه‌رده‌شتێكانه كه خودا دوو خوودایه خوداى خێر‌و خوداى شه‌رِ.
سه‌باره‌ت به كه‌مته‌ر خه‌میت به‌رامبه‌ر به‌نوێژه‌كانت برا گیان ئه‌وه په‌یوه‌ندى به هێزى وبه‌لاوازى ئیمانه‌وه هه‌یه، مرۆڤى موسڵمان چه‌ند له تاوان و گوناهه‌وه دووربێت ئه‌وه‌نده چالاك ده‌بێت له جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌خوایه‌كان، وه چه‌ند له تاوان و گوناهه‌وه نزیك بێت ئه‌وه‌نده سست وته‌مه‌ڵ ده‌بێت له جێبه‌جێكردنى عیباده‌ته‌كان، وه‌تۆش له‌وه بترسه، هه‌روه‌ك پێشه‌وا (الحسن البصری) ره‌حمه‌تى خواى لێبێت ده‌فه‌رمووێت: قه‌ومانێك ئیدیعاى خۆشه‌ویستى خودایان كرد خودا به‌م ئایه‌ته تاقیانى كرده‌وه: [قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِی یُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَێغْفِرْ ڵكُمْ ژذنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِیمٌ (31)][آل عمران].
واته: ئه‌ى موحه‌ممه‌د! پێیان بڵىَ: گه‌ر ئێوه رِاست ده‌كه‌ن خوداتان خۆش ده‌وێت ئه‌وه شوێنى من بكه‌ون ئه‌وكات خودا خۆشتانى ده‌وێت وله گوناه و تاوانه‌كانتان خۆش ده‌بێت وه‌خودا لێخۆشبوه‌و خاوه‌ن رِه‌حمه).
خۆشه‌ویسته‌كه‌م جا تۆش هه‌وڵبده خۆت له گوناه و تاوان به‌دوور بخه‌ى دڵنیابه چالاك ده‌بی وخواى گه‌وره‌ش یارمه‌تیت ده‌دات بۆئه‌وه‌ى زیاتر په‌رستش وعیباده‌ت بۆخواى گه‌وره بكه‌یت به‌تایبه‌ت گه‌وره‌ترین رِوكن وبنه‌ماى ئیسلام كه نوێژه، ئیمامى شافعی له شعرێكى زۆر جوان‌دا باسى خۆى ده‌كات له كاتێكدا كه نه‌ى ئه‌توانى شت له‌به‌ر بكات پرسیار له هۆكاره‌كه‌ى ده‌كات له مامۆستاكه‌ى خۆى وه‌كیعى كورِى جه‌رِاح، ئه‌ویش له وه‌لاَمدا ئه‌وه‌ى پێ ووت كه ده‌س له گوناه هه‌ڵگره چونكه عیلم نووره نووریش نابه‌خشرێت به گوناه كاران:
شكوتُ إِلى وكیعٍ سوءَ حِفظی ... فارشدنی إِلى تَرْكِ المعاصی
وڕخبرنی بان العلمَ نورٌ ... ونورُ اللّهِ لا یُهدى لعاصی
خواى گه‌وره یارمه‌تیت بدات بۆئه‌وه‌ى له‌تاوان وسه‌رپێچى دووربكه‌ویته‌وه...
به‌رێز/ م.كامران خالید وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه..ژ.م.07701495535