ئایا لابردنى مووى سه‌ر رِوومه‌ت دروسته یان نا تكایه به‌به‌ڵگه‌وه؟
ئایا لابردنى مووى سه‌ر رِوومه‌ت دروسته یان نا تكایه به‌به‌ڵگه‌وه؟ ئه‌ى ئه‌گه‌ر رِووخسارى ناشرین كردبوو؟
و/ الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله صلى الله علیه وسلم
سه‌باره‌ت به لابردنى مووى سه‌ر رِوومه‌ت گومانى تیانیه كه حه‌رامه‌و نادروسته چ بۆ پیاو چ بۆ ئافره‌ت به به‌ڵگه‌ى ئه‌و حه‌دیسه‌ى پێغه‌مبه‌ر - صلى الله علیه وسلم - كه تێیدا له عنه‌ت ده‌كات له‌و كه‌سانه‌ى كه مووى ده‌موو چاویان ده‌كه‌ن، (عبد الله) ى كورِى (عباس) - رضی الله عنهما - بۆمان ده‌گێرێته‌وه ده‌فه‌رمووێت: « لُعِنت الواصلة‌ُ والمستوصلهة ، والنَّامِصة‌ُ، والمُتنَمِّصه‌ُ، والواشمة، والمُوُسْتَوشِمة‌ُ من غیر دَاءٍ ». ابو داود (صحیح) .
به‌لاَم زانایان رِه‌حمه‌تى خوایان لێبێت جیاوازیان خستۆته نێوان هه‌ندى حاڵه‌ت بۆ ئافره‌تان وه‌ك ئه‌وه‌ى مووى ده‌موو چاوى زۆر بێ وه‌ك سمێل و رِیش به رِاده‌یه‌ك كه ناسكى ئافره‌تى شێواندبێت، پیاو لێى بێ تاقه‌ت بێ، ئه‌وكات درووسته بۆ ئه‌و ئافره‌ته كه موه‌كه‌ى لابه‌رىَ، به‌لاَم درووست نیه ده‌سكارى برۆ بكرێت، والله سبحانه وتعالى اعلم .
به‌رێز/ م.كامران خالید وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه .ز.م.07701495535