ئایا ده‌ركردنى غوسڵ چۆن ده‌بێت ؟ تكایه به‌شێوه‌یه‌كى دروست بۆمان رِوونبكه‌نه‌وه ؟زۆرسوپاس بۆ وه‌لاَمدانه‌وه‌تان ...
ئایا ده‌ركردنى غوسڵ چۆن ده‌بێت ؟ تكایه به‌شێوه‌یه‌كى دروست بۆمان رِوونبكه‌نه‌وه ؟زۆرسوپاس بۆ وه‌لاَمدانه‌وه‌تان ...
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله صلى الله علیه وسلم:
به‌رِێزه‌كه‌م غوسڵ ده‌ركردن به جه‌ند شێوازێك هاتووه وده‌توانى به‌كاریان بهێنیت له‌وانه :
1- سه‌ره‌تا نیه‌تى غوسڵ ده‌ركردنت هه‌بێت چونكه نییه‌ت مه‌رجه، چونكه پێغه‌مبه‌ر - صلى الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمووێت: « إِنما الاعمال بالنیات. وإنما لكل امرئ ما نوى. فمن كانت هجرته إِلى دنیا یصیبها ، او امراة یتزوجها. فهجرته إِلى ما هاجر إِلیه ».
2- پاشان ده‌سته‌كانت ده‌شۆى پاشان دامێنت ده‌شۆى واته (تاره‌ت ده‌گرى)، پاشان بۆ نۆیژ چۆن ده‌س نوێژ ده‌گرى به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌ستنوێژ بشۆ، ئه‌وسا ئه‌وشوێنانه‌ى مووى هه‌یه وه‌ك سه‌رو رِیش جوان ده‌سى تێبخه تاوه‌كو پێسته‌كه‌ى ته‌رِ ده‌بێت، پاشان سێ 3جار ئاو به سه‌رتا بكه پاشان ئاوبكه سه‌رجه‌م له‌شه‌تا به‌وه‌ى گشت گیانت ته‌رِ بێت، وه ئه‌م شێوازه له‌م حه‌دیسه‌ى خاتو عائیشه‌ى دایكمان (خوا لێی رِازى بێت) وه‌ر گیراوه كه بۆمان ده‌گێرێته‌وه ده‌فه‌رمووى:
(( أنَّ النَّبِىَّ - صلى الله علیه وسلم - كَانَ إِذَا اغْتَسَل مِنَ الْجَنَابَه‌ِ بَدَأَ فَغَسَل يدَیْهِ، ثُمَّ ێتَوَضَأُ كَمَا يتَوَضَّأُ لِلصَلاَة‌ِ، ثُمَّ یُدْخِلُ أَصَابِعَهُ فِى الْمَاءِ، فَیُخَلِّلُ بِهَا اُصول شَعَرِهِ ثُمَّ يصبُّ عَڵى رَأْسِهِ ثَلاَثَ غُرَفٍ بِيدَیْهِ ، ثُمَّ یُفِیضُ الْمَاءَ عَلى جِلْدِهِ كُلِّهِ)) . رواه البخاری
2- شێوازێكى تریان ئه‌وه‌یه: دامێنت ده‌شۆی واتا: تارات ده‌كه‌ى و ئه‌و شوێنانه‌ى شتێكی پێوه بێ جوان پاكى ده‌كه‌یته‌وه، ئه‌وسا ده‌س نوێژێكى ته‌واو ده‌شۆى ته‌نها هه‌ردوو پێیه‌كانت نه‌بێ، پاشان ئاو ده‌كه‌یته سه‌ر ته‌واوى لاشه‌ت دواتر پێیه‌كانت ده‌شۆى، وه ئه‌م شێوازه له‌م حه‌دیسه‌ى خاتو مه‌یموونه‌ى دایكمان (خوا لێی رِازى بێت) وه‌ر گیراوه كه بۆمان ده‌گێرێته‌وه ده‌فه‌رمووى:
(( تَوَضأَ رَسُولُ اللَّهِ - صلى الله علیه وسلم - وُضُوءَهُ لِلصَّلاَة‌ِ غَیْرَ رِجْلیْهِ، وَغَسَل فَرْجَهُ، وَمَا أَصَابَهُ مِنَ الاذى، ثُمَّ اَفَاضَ عَلیْهِ الْمَاءَ، ثُمَّ نَحَّى رِجْلیْهِ فَغَسَڵهُمَا، هَذِهِ غُسْلُهُ مِنَ الْجَنَابَه‌ِ)) رواه البخاری.
بۆ زیاتر شاره‌زا بوون برواننه (فتح الباری شرح صحیح البخارى) (كِتَاب الْغُسْل) خواى گه‌وره هه‌موو لایه‌كمان ووشیار بكاته‌وه، آمین.
به‌رِێز/ م.كامران خالید وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه.. ژ.م. 07701495535