كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

جیاوازى نیوان شیعه‌ى زه‌یدى و سوننه‌ جیه‌؟ئه‌كه‌ر بكریت به‌ روونى بۆمان باس بكه‌ن زۆر سوباس.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

جیاوازى نیوان شیعه‌ى زه‌یدى و سوننه‌ جیه‌؟ئه‌كه‌ر بكریت به‌ روونى بۆمان باس بكه‌ن زۆر سوباس.

وەڵام: 

الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله (صلى الله عليه وسلم).
خۆشه‌ویستان قسه‌كردن له‌سه‌ر شیعه‌ى زه‌یدى زۆر ده‌خایه‌نىَ به‌لاَم هه‌وڵ ئه‌ده‌م چمكێك له‌م تاقمه‌ باسكه‌م:
زه‌یدێكان فرقه‌یه‌كن له‌ فرقه‌كانى شیعه‌ نسبه‌تیان ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ (زید بن علی زین العابدین بن الحسین بن علی رضی الله عنهما (80ـ122هـ/698ـ740م)) كه‌ بیردۆزه‌یه‌كى دانا له‌ سیاسه‌ت و حوكمرِانى دا، وه‌ له‌ پێناویدا كۆششى كردو كوژرا، وه‌ئه‌م پێشه‌وایه‌تى (ابو بكر وعمر وعثمان)ى به‌ دروست ده‌زانى، وه‌ ته‌كفیرى یه‌ك صه‌حابه‌یان نه‌كردوه‌و، وه‌له‌ مه‌زهه‌بیانه‌ ئیمامه‌تى كه‌سێكى (المفضول) دروسته‌ له‌گه‌ڵ بوونى كه‌سێكى (الافضل).
زه‌یدى كورِى عه‌لى پێشه‌وایه‌تى شۆرِشێكى شیعه‌ى كرد له‌ عیراق دژى ئه‌مه‌ویه‌كان له‌سه‌ر ده‌مى هیشامى كورِى عبدالملك، وه‌ ئه‌وان 15 هه‌زار كه‌سبون به‌یعه‌تیان دا پێى له‌ ئه‌هلى كوفه‌ وه‌ هه‌ڵیان نا بۆ ئه‌و ده‌رچونه‌ وه‌ كاتێك زانیان كه‌ خۆى به‌رى ناكات له‌ هه‌ردو خه‌لیفه‌ى پایه‌به‌رز ئه‌بو به‌كرو عومه‌ر خوایان لێ رِازى بێت وه‌ له‌ عنه‌تیان لێ ناكات، به‌ڵكو ره‌زاو ره‌حمه‌تیان له‌سه‌ر ده‌كات، زۆری پێ نه‌چوو لێى كشانه‌وه‌و گورگان خواردیان كرد چوونه‌ سه‌ر ووته‌ى رافیزه‌كان ئه‌بوبه‌كرو عومه‌ریان به‌ كافر ده‌زانى، بۆیه‌ زه‌یدى كورِى عه‌لى ناچاربو رِووبه‌رِووى سوپاى ئه‌مه‌وێكان بێته‌وه‌ به‌ نزیكه‌ى 500پێچ سه‌د سواریه‌وه‌ له‌و شه‌رِه‌دا تیرێك به‌ر ناو چه‌وانى كه‌وت بۆیه‌ هۆى وه‌فاتى له‌ ساڵى 122كۆچى.
وه‌ ئه‌و شام و عیراق گه‌رِا یه‌كه‌م به‌ دواى زانستى شه‌رعى ودووهه‌م بۆ گێراندنه‌وه‌ى مافى ئال و به‌یت ، ئه‌و پیاوێكى له‌ خوا ترس بوو وه‌ زاناو ئازا بوو پابه‌ندبوو به‌ قورئان وسوننه‌ته‌وه‌.
وه‌ زانستى له‌ (محمد الباقر)ى برا گه‌وره‌یه‌وه‌ وه‌رگرت كه‌ به‌یه‌كێك له‌ ئیمامه‌كانى (الاثنی عشر) دائه‌نرێت.
وه‌ په‌یوه‌ندى له‌ گه‌ڵ گه‌وره‌ موعته‌زیلى(وايل بن عطاء) خۆشبوو كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ برێك له‌ بۆچونه‌كانى موعته‌زیله‌ى هێنایه‌ ناو مه‌زهه‌بى زه‌یدیه‌وه‌.
عه‌قیده‌و بیرو بۆچونه‌كانیان:
1- ئیمامه‌ت به‌دروست ده‌زانن له‌ سه‌رجه‌م نه‌وه‌كانى فاطمة‌، چى له‌ نه‌وه‌ى حسن بێت یان له‌ نه‌وه‌ى حسین خودایان لێ رِازى بێت.
2- وه‌ ئیمامه‌ت لاى ئه‌مان به‌ میراتى نیه‌ به‌ڵكو به‌ به‌یعه‌ته‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌ ئه‌ولادى فاطمة‌ بێت .
3- دروسته‌ لایان بوونى زیاتر له‌ ئیمامێك له‌ یه‌ك كاتدا له‌ دوو وولاَتى جیادا.
4- زۆربه‌ى زه‌یدێكانى ئه‌م چه‌رخه‌ دان به‌ خه‌لافه‌تى ئه‌بوبه‌كرو عومه‌رِ ده‌نێن وه‌ له‌عنه‌تیان لێ ناكه‌ن بگره‌ دووعاشیان بۆ ده‌كه‌ن، به‌لاَم له‌ لایان شیعه‌كانى تره‌وه‌ كار ده‌كرێت بۆ شێواندنى بیروباوه‌رِیان وه‌ كراویشه‌ .
5- مه‌یلیان به‌لاى موعته‌زیله‌ ده‌چێت سه‌باره‌ت به‌ زاتى خودا، وه‌ برِوایان وایه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى تاوانى گه‌وره‌ ئه‌نجام ئه‌دا له‌ نێوان هه‌ردوو جێگاكه‌یه‌(جه‌هنم و به‌هه‌شت، منزلة بین المنزلتین) .
6- ته‌صه‌وفیان به‌ هه‌مو شێوازێك پێ رِه‌فزه‌.
7- زه‌واجى موتعه‌یان پێ رِه‌فزه‌و ئینكاریشى لێ ده‌كه‌ن.
8- له‌ گه‌ڵ شیعه‌ هاورِان له‌ زه‌كاتى(خمس)و (تقیه‌)درۆكردن گه‌ر پێویست كات.
9- به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى له‌ گه‌ڵ ئه‌هلى سوننه‌ هاورِان له‌ عیباده‌ته‌كان وفه‌رزه‌كان جگه‌ له‌ چه‌ند شتێكیدا وه‌ك:

ـ له‌ بانگ ده‌ڵین "حی على خیر العمل" له‌سه‌ر رێگه‌ شیعه‌كان .
ـ له‌ نوێژدا پێنچ ته‌كبیره‌ ده‌كه‌ن.
ـ له‌ نویژدا ده‌س ناگرن.
ـ دروسته‌ لایان نوێژى جه‌ژن به‌ تاك و به‌ كۆمه‌ڵ .
ـ نوێژى ته‌رِاویح به‌ كۆمه‌ڵ كردن به‌ بیدعه‌ ده‌زانن.
ـ نوێژ له‌ پشتى فاجر به‌ درووست نازانن .
ـ ده‌رگاى ئیجتیهاد لایان كراوه‌یه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ بیه‌وێت ئیجتیهاد بكات، وه‌ هه‌ر كه‌سێك نه‌ توانێت ئیجتیهاد بكات ته‌قلید بكات، وه‌ ته‌قلید كردن به‌ ئال و به‌یت له‌ پێش تره‌.
ـ دروسته‌ لایان ده‌رچون له‌ ئیمامى سته‌مكارو تاعه‌تى به‌ واجب نازانن .
ـ ناڵێن ئیمامه‌كانمان مه‌عصومن و بارێزراون له‌ هه‌ڵه‌، وه‌ زێده‌ رِه‌وى ناكه‌ن له‌ به‌رز كردنه‌وه‌ى ئیمامه‌كانیان وه‌ك زۆرێك له‌ شیعه‌كانى تر.
ـ به‌لاَم هه‌ندێ له‌ زه‌یدێكان بریاری عیصمه‌ت پێ دانى ته‌نها چواریان ئه‌وانیش: (علی وفاطمه‌ والحسن والحسین ـ رضی الله عنهم جمیعاً) .
ـ مه‌هدى چاوه‌رِوان كراویان نیه‌.
ـ زاناى گه‌وره‌یان تیا هه‌ڵ كه‌وت كه‌ بونه‌ سوننى وله‌ سه‌ر مه‌نهه‌ج وعه‌قیده‌ى سه‌له‌فی وه‌كو: ابن الوزیر الصنعانى وابن الامیر الشوكانی والشیخ مقبل بن هادى الوادعی رحمهم الله .
بلاَو بوونه‌وه‌یان و شوێنى جوگرافیان:
زه‌یدێكان ده‌وڵه‌وتێكیان پێك هێنا به‌ سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌نى كورِى زه‌ید له‌ ساڵى 250كۆچى له‌ خاكى (الدیلم وطبرستان)
ده‌وڵه‌تێكى تریان پێك هێنا له‌ یه‌مه‌ن له‌ سه‌ده‌ى سێى كۆچى به‌ سه‌رۆكایه‌تى(الهادی إلى الحق) .
مه‌زهه‌بى زه‌یدى له‌م شوێنانه‌ بلاَو بۆوه‌: له‌ كه‌ناره‌كانى وولاَتى(الخزر) وه‌ وولاَتى (الدیلم وطبرستان وجیلان) له‌ رۆژ هه‌لاَته‌وه‌، وه‌ درێژ بۆوه‌ به‌ره‌و حیجازو مصر له‌ رۆژ ئاواوه‌، وه‌ له‌ خاكى یه‌مه‌ن خۆى گرته‌وه‌.
بۆمان روون بۆوه‌ كه‌ زه‌یدیكان فرقه‌یه‌كن له‌ شیعه‌ وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌ویان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ موعته‌زیله‌و كاریگه‌ری ئه‌وانیان له‌سه‌ره‌، به‌لاَم مه‌زهه‌بى زه‌یدى له‌ فروعدا له‌ چوار چێوه‌ى قوتابخانه‌كانى فقهى ئیسلامى ومه‌زهه‌به‌كان ده‌رناچن، وه‌ ئه‌وان له‌ مه‌زهه‌بى سوننه‌وه‌ زۆر نزیكن له‌ فروعدا.
بۆ زیاتر شاره‌زا بوون برِوانه‌ ئه‌م سه‌ر چاوانه‌:
ـ تأثیر المعتزله‌ فی الخوارج والشیعه‌ ، عبداللطیف الحفظی .
ـ الزیدیه‌ ، إسماعیل الاكوع .
ـ فرق معاصره‌ تنتسب إلى الإسلام ، د . غالب عواجی .
ـ الإمام زید، محمد ابو زهره‌ ـ دار الفكر العربی ـ القاهره‌.
ـ تاریخ المذاهب الإسلامیه‌، محمد ابو زهره‌ ـ دار الفكر العربی ـ القاهره‌.
ـ تاریخ الفرق الزیدیه‌، د.فضیله‌ عبد ربِّ الامیر الشامی ـ مطبعه‌ الاداب، النجف ـ العراق ـ 1394هـ/1974م.
ـ إسلام بلا مذاهب، د. مصطفى الشكعه‌ ـ الدار المصریه‌ للطباعه‌ والنشر ـ بیروت.
ـ الفَرْق بین الفِرق، عبد القادر بن طاهر البغدادی.
ـ الفِصل فی الاهواء والملل والنحل، ابن حزم.
ـ الملل والنحل، محمد بن عبد الكریم الشهرستانی.
ـ تلخیص الشافی، ابو جعفر محمد بن الحسن الطوسی.
ـ الكامل فی التاریخ، عز الدین ابو الحسن الملقب بابن الاثیر.

بةريز/ م.كامران خاليد وةلامى داوةتةوه ... ز.م. 07701495535

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٦٠
١٨١١
٦٩٣٤٢٠