كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئه‌و ووتانه‌ى له‌ كاتى ماره‌برِیندا ده‌گوترێن له‌نێوان ماموستاو زاواوكج ووه‌لیدا چییه‌ وچۆن ده‌ستپێبكرێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌و ووتانه‌ى له‌ كاتى ماره‌برِیندا ده‌گوترێن له‌نێوان ماموستاو زاواوكج ووه‌لیدا چییه‌ وچۆن ده‌ستپێبكرێت؟ چونكه‌ هه‌ندىَ مامۆستاى به‌ به‌رِێز ئاماده‌ى ماره‌برِینه‌كه‌ده‌بن زۆر ئیشكالیه‌تمان بۆ درووست ده‌كه‌ن تكایه‌ به‌ڵكو كلێشه‌یه‌كمان بۆ رِه‌وانه‌بكه‌ن تا هه‌وڵده‌ین زوربه‌ى مامۆستایان سوودى لێوه‌ربگرن تكایه‌ كلێشه‌كه‌ به‌چه‌ند خاڵێك بنوسرێته‌وه‌ له‌ خواره‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كان واته‌ (مصادر)ه‌كان دیارى بكرێن والسلام علیكم .

وەڵام: 

سه‌ره‌تا ماره‌برِین مامۆستابه‌( الخطبة‌ الحاجة‌) ده‌ست پێده‌كات .پێویسته‌ (ولی الامر) ى كچه‌كه‌ ئاماده‌بێت یاخودكه‌سێك بكات به‌وه‌كیلى خۆى وه‌دوو شاهیدى عدل شایه‌ت بن چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (لا نكاح إلا بولی وشاهدی عدل).صحیح الجامع الصغیر برقم (7557).واتا (ماره‌برِین دانامه‌زرێت ئه‌گه‌ر وه‌لى الامر ودووشاهێدى عه‌دل ئاماده‌ نه‌بن)
شایه‌تى عه‌دلیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌تاوانى گه‌وره‌ نه‌كات وله‌سه‌ربچووك به‌رده‌وام نه‌بێت ونوێژه‌كانى به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدات.
وه‌كچه‌كه‌ رِازى بێت وزۆرى لێ نه‌كرابێت وه‌ماره‌یی ده‌ستنیشان بكرێت ئه‌وه‌نده‌ شته‌ به‌سه‌ بۆئه‌وه‌ى ماره‌ برِینه‌كه‌ دابمه‌زرێت، به‌لاَم مامۆستایان بۆزیاتر ته‌ئكید كردن چه‌ند شتێك ده‌ڵێن و (ولى الامر) ى كچه‌كه‌و زاواكه‌ ده‌یڵێنه‌وه‌ . بۆنموونه‌.
به‌ (ولى الامر) ی كچه‌كه‌ ده‌ڵێت وئه‌ویش له‌دوایه‌وه‌ ده‌یڵێته‌وه‌ : ئه‌وا (إنكاح وتزویج) ى (فلاَن) كچم لێت كرد ئه‌ى (فلاَن) ناوى زاواكه‌ ده‌ڵێت له‌سه‌رماره‌ی ( ) مسقاڵ) ماره‌یی یه‌كه‌ ده‌ڵێت وه‌به‌شایه‌تى ئه‌م شایه‌تانه‌. زاواكه‌یش ده‌ڵێت ئه‌وا قبوڵم كرد،پاشان مامۆستاكه‌ رِوو ده‌كاته‌ زاواكه‌و پێی ده‌ڵیت وئه‌ویش له‌دوایه‌وه‌ ده‌یڵێته‌وه‌: ئه‌وا (إنكاح وتزویج) ى (فلاَن) ناوى بوكه‌كه‌ ده‌ڵێ كرد بۆخۆم له‌سه‌رماره‌یی ( ) ماره‌یی یه‌كه‌ ده‌ڵێت، وه‌به‌ شایه‌تى ئه‌م شایه‌تانه‌. باوكى بوكه‌كه‌یش ده‌ڵێت ئه‌وا قبوڵم كردو كۆتایی پێ دێت. والله أعلم.

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٠٧
٢٢٦٧
٦٩٣٨٧٦