كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

نوێژه‌ سونه‌ته‌كان ئه‌وانه‌ى له‌پێش یان له‌پاش نوێژه‌ فه‌رزه‌كان ده‌كرێن چۆنه‌و چ نیه‌تێكى لىَ ده‌هێندرێت تكایه‌ رِوونكردنه‌وه‌یه‌كمان بده‌نىَ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

نوێژه‌ سونه‌ته‌كان ئه‌وانه‌ى له‌پێش یان له‌پاش نوێژه‌ فه‌رزه‌كان ده‌كرێن چۆنه‌و چ نیه‌تێكى لىَ ده‌هێندرێت تكایه‌ رِوونكردنه‌وه‌یه‌كمان بده‌نىَ؟

وەڵام: 

الحمدلله والصلاة‌ والسلام على رسول الله صلى الله علیه وآله وسلم
1- سه‌باره‌ت به‌نوێژه‌ سوننه‌ته‌كانى پاش و پێش نوێژه‌ فه‌رزه‌كان:
ئه‌م سوننه‌تانه‌ ده‌ (10) رِكعاتیان موئه‌كه‌ده‌ وه‌ك له‌ ریوایه‌تى ابْن عُمَرَ - رضى الله عنهما -هاتوه‌ ده‌فه‌رمووێت: حَفِظْتُ مِنَ النَّبِىِّ - صلى الله علیه وسلم - عَشْرَ رَكَعَاتٍ رَكْعَتَیْنِ قَبْل الظُّهْرِ ، وَرَكْعَتَیْنِ بَعْدَهَا ، وَرَكْعَتَیْنِ بَعْدَ الْمَغْرِبِ فِى بَیْتِهِ ، وَرَكْعَتَیْنِ بَعْدَ الْعِشَاءِ فِى بَیْتِهِ ، وَرَكْعَتَیْنِ قَبْل صَلاَة‌ِ الصُّبْحِ.رواه البخاری.
واته‌: له‌ پێغه‌مبه‌رى خوداوه‌ (صلى الله علیه وسلم) ده‌(10)رِكات نوێژم پاراستوه‌ دوو رِكات پێش نیوه‌رِۆ، وه‌ دوو رِكات پاشى، وه‌ دوو رِكات پاش نوێژ مه‌غریب له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌یكرد، وه‌ دوو رِكات پاش عیشا له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌یكرد، وه‌ دوو رِكات پێش نوێژ به‌یانى.
وه‌ له‌ چه‌ند رِیوایه‌تێكى تردا هاتووه‌ كه‌ سوننه‌ته‌ رِاتبه‌كانم دوانزه‌(12)رِكاته‌ وه‌ك له‌ حه‌دیسه‌كه‌ى پێشوو (ده‌)ى هاتووه‌ وه‌ له‌ حه‌دیسى عائیشه‌ (خواى لىَرِازى بێت) هاتووه‌ ده‌فه‌رمووێت: ڕأنَّ النَّبِىَّ - صلى الله علیه وسلم - كَانَ لاَ صدَعُ أَرْبَعًا قَبْل الظُّهْرِ .رواه البخاری
واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌ پێش نوێژى نیوه‌رِۆ چوار رِكاتى له‌ده‌س نه‌ئه‌دا واتا هه‌میشه‌ ده‌یكرد.
هه‌روه‌ها له‌و حه‌دیسه‌ى (أم حبیبه‌ خواى لێ رِازى بێت) بۆمان ده‌گێرِێته‌وه‌: ده‌فه‌رمووێت گوێم له‌ پێغه‌مبه‌رى خودابوو صلَّى اللَّهُ عَڵیْهِ وَسَلَّمَ ده‌یفه‌رموو : { مَنْ صَلَّى اثنَتَیْ عَشْرَه‌َ رَكْعَة‌ً فِی يوْمِهِ وَلیْلتِهِ بُنِى لهُ بِهِنَّ بَیْتٌ فِی الْجَنَّة } رَوَاهُ مُسْلِمٌ
واته‌: هه‌ركه‌سێك له‌ شه‌وو رِۆژێكدا دوانزه‌ رِكات نوێژ بكات به‌و نوێژانه‌ى كردوێتى خودا له‌ به‌هه‌شت ماڵێكى بۆ دروست ده‌كات.
وزاد الترمژی: أرْبَعًا قَبْلأ الظُهْرِ وَرَكْعَتَیْنِ بَعْدَهَا وَرَكْعَتَیْنِ بَعْدَ الْمَغْرِبِ وَرَكْعَتَیْنِ بَعْدَ الْعِشَاءِ وَرَكْعَتَیْنِ قَبْل صَلاَة‌ِ الْفَجْر.

واته‌: چوار رِكات پێش نیوه‌رِۆ، وه‌دوو رِكات پاش نیوه‌رِۆ وه‌دوو رِكات پاش مه‌غریب وه‌ دوو رِكات پاش عیشا وه‌دوو رِكات پێش نوێژى به‌یانى.
ئه‌م دوانزه‌ رِكاته‌ موئه‌كه‌ده‌ واته‌ پێغه‌مبه‌ر(صلَّى اللَّهُ عَڵیْهِ وَسَلَّمَ) هه‌میشه‌ كردوینێتى.
وه‌سوننه‌ت هه‌یه‌ له‌ پێش وپاش نوێژه‌ فه‌رزه‌كان به‌لاَم موئه‌كه‌ده‌ نیه‌ به‌لاَم گومان له‌وه‌دانیه‌ كه‌ كردنى خێرێكى گه‌وره‌ت ده‌س ئه‌كه‌وێت وه‌كو دوو رِكات پێش نوێژ مه‌غریب، به‌ داخه‌وه‌ هه‌ندێ كه‌س هه‌یه‌ خراپ له‌م ده‌سته‌واژانه‌ گه‌شتووه‌ به‌وه‌ى كه‌ ووتت ئه‌مه‌ (غیر مؤكدة‌)یه‌ ئیتر قه‌ت نایكات ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌ خۆشه‌ویستان، جا ئاگاداربه‌.

بةريز/ م.كامران خاليد وةلامى داوةتةوه ... ز.م. 07701495535

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٠١
٢٢٦١
٦٩٣٨٧٠