ئایا خوداله (مافى خه‌ڵكى) خۆشده‌بَیت؟
السلام علیك به‌رِێز من هاورِێیه‌كم هه‌یه ئێستا تۆبه‌ى كردووه پێشتر كه‌سێكى زۆر گوناه باربوو ماڵی خه‌ڵكی زۆر خواردووه ئایا خوداله (مافى خه‌ڵكى) خۆشده‌بَیت؟ چونكه ئه‌وبراده‌رم ماڵی خه‌ڵكی زۆر خواردووه رِێگاچاره‌یه‌كى بۆبدۆزنه‌وه وه‌ئه‌و ده‌ترسێت ئه‌گه‌ر بچێته‌لایان توشى گرفتی گه‌وره ببێت..
وعلیكم السلام ورحمة الله وبركاته
الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله (صلى الله عليه وسلم):
خوداى گه‌وره ته‌وبه له‌ئه‌وكاكه‌یه‌وته‌واوى موسڵمانان وه‌ربگرێت وقبوڵبكات وه‌جارێكى تر نه‌گه‌رِێته‌وه سه‌ر ئه‌و كاره، ئه‌زیزه‌كه‌م تابۆى ئه‌كرێت وتاده‌توانێت هه‌وڵ بدات بۆ گه‌رِاندنه‌وه‌ى ماف بۆخاوه‌نه‌كانیان ئه‌گه‌رده‌زانێت فیتنه‌وئاشوبى لێ ناكه‌وێته‌وه به‌لاَم به‌شێوه‌یه‌كى رِێك وپێك وئاقلاَنه..وه‌پرس به‌كه‌سانى شاره‌زاوكه‌سانى به‌ئه‌زموون بكات تایارمه‌تى بده‌ن بۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى جوان مافه‌كان بگه‌رِێنێته‌وه بۆخاوه‌نه‌كانیان چونكه ئه‌وه باشتره‌ورِاستره،ماڵى خه‌ڵكى بابۆیان بكات به‌خێروسه‌ده‌قه وداواى لىَ بووردن له‌خواى گه‌وره بكات ...والله أعلم
به‌رِێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه.. ژ.م. 07701495535
ئه‌گه‌ر كه‌سێك گوێرِایه‌ڵى خواوپێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم) نه‌كات وباوه‌رِیان پێ نه‌كات ،دروسته بچیته ماڵى ؟
السلام عليكم.. من پرسیارێكم هه‌یه ..ئه‌گه‌ر كه‌سێك گوێرِایه‌ڵى خواوپێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم) نه‌كات وباوه‌رِیان پێ نه‌كات ،دروسته بچیته ماڵى وسه‌ردانى بكه‌یت سوپاس بۆوه‌لاَمدانه‌وه‌تان...
وعلیكم السلام ورحمة الله وبركاته...
الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله (صلى الله عليه وسلم):
به‌رِێزه‌كه‌م ئه‌گه‌ر كه‌سێك باوه‌رِى به‌خوداو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى نه‌بێت (صلى الله عليه وسلم) وه گوێرِایه‌ڵى خواوپێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم) نه‌كات ئه‌وه بێ شك وبێگومان كه‌سێكى كافروبێ باوه‌رِه ، وه‌ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش ئه‌مه بیروباوه‌رى بێت نابێ هاتوچۆی بكه‌یت ته‌نها مه‌گه‌ربۆ ئه‌وه‌نه‌بێت كه ده‌عوه‌وبانگه‌وازى بكه‌یت بۆموسڵمان بوون وئیسلامى بۆرِوونبكه‌یته‌وخوداو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى(صلى الله علیه وسلم) پێ بناسێنى وبانگه‌وازى بكه‌ى تاله‌ئه‌وكوفروبێ باوه‌رِیه رِزگارى بكه‌یت ، خۆئه‌گه‌ر له‌حاله‌تێكدا نه‌توانى ئه‌و كاره بكه‌یت ئه‌وه چاكترباشتر وایه لێى دوور بكه‌ویته‌وه وهاتووچۆى نه‌كه‌یت نه‌وه‌كوكاریگه‌رى خراپت له‌سه‌ردروست بكات وگومان وشووبهه‌ت به‌رامبه‌ربه‌دینه‌كه‌ت بۆدروست بكات وتووشى كوفر وبێ باوه‌رِیت بكات ،چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى دروستدا ده‌فه‌رموێت: ((لا تصاحب إلا مؤمناً)) واته:هاورِێتى و رِه‌فیقایه‌تى باوه‌رِدار نه‌بێ مه‌یكه.
به‌رِێز/ م.كامران خالید وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م. 07701495535
پرسیارێكم له جه‌نابتان هه‌یه زۆرجارگوێمان لىَ ده‌بێت كه‌به‌برایانى صۆفى ده‌وترێت كافر یان خه‌وارج باشه ئه‌مه تاچه‌ند رِاسته ؟
سلام علیكم..مامۆستایانى به‌رِێز من عه‌لى له‌وولاَتى سوید.پرسیارێكم له جه‌نابتان هه‌یه زۆرجارگوێمان لىَ ده‌بێت كه‌به‌برایانى صۆفى ده‌وترێت كافر یان خه‌وارج باشه ئه‌مه تاچه‌ند رِاسته رِوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌رئه‌م بابه‌ته به‌س تكایه به‌به‌ڵگه‌وه.
علیكم السلام ورحمة الله وبركاته
براى به‌رِێزم حوكمدان به‌كوفر به‌سه‌رخه‌ڵكیدا هه‌روه‌ها كارێكى ئاسان نییه وه مافى هه‌موو كه‌سێكیش نییه ئه‌و فتوایه بدات ، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌هلى خۆى له‌زانایان وشاره‌زایان به‌بنه‌ماكانى ته‌كفیرئه‌و فتوایه بده‌ن ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ى دروستدا ئاماژه به‌ترسناكى ئه‌و حوكمه ده‌كات كه‌ئه‌گه‌رهه‌ركه‌سێك له‌خۆیه‌وه هه‌ڵسێت وفتوابدات هه‌روه‌ك فه‌رموویه‌تى :(من قال لأخیه كافرفقدباء بهاأحدهما)ئه‌م فه‌رمووده‌یه له‌صه‌حیحى بوخاریدا هاتووه ،هه‌روه‌ها له (الصحیحین)دا هاتووه (من دعا رجلاً باالكفر أوقال عدوالله ولیس كذلك إلا حارعلیه أورجع )،وه له (الصحیح)دا به (فقد كفرأحدهما)هاتووه..له‌به‌رئه‌وه نابێت په‌له بكرێت له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا...ته‌صه‌وف به‌چه‌ندقۆناغێكى مێژوویدا گوزه‌رى كردووه‌و له‌هه‌رسه‌ده‌وسه‌رده‌مێكیشدا زانایانى ئیسلام به‌پێى ئه‌وهه‌ڵه‌ولادانانه‌ى كه‌لێیان ده‌ركه‌وتووه رِه‌دیان داونه‌ته‌وه‌وخه‌ڵكى وموسڵمانانیان له هه‌ڵه‌ولادانه‌كانیان ئاگاداركردوونه‌ته‌وه.له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌رته‌ماشاى ئه‌وكتێب ونوسراوانه بكه‌یت كه‌زانایان نووسیوویانه له‌سه‌رده‌مه‌جیاوازه‌كاندا ئه‌وه ده‌بینیت كه رِه‌دى صۆفى ورِێبازه هه‌ڵه‌كه‌یان پانتاییه‌كى زۆرى ئه‌و نووسراوانه داگیركردووه له‌به‌رئه‌و زیانه زۆره‌ى كه به‌ئیسلام وموسڵمانانیان گه‌یاندووه كه‌دواترینیان رِووخاندنى ده‌وڵه‌تى گه‌وره‌ى عوسمانیى لێ كه‌وته‌وه، كه ته‌صه‌وف ورِێبازى ته‌صه‌وف ببوو به‌ئاینزایى رِه‌سمى ئه‌و وولاَته‌وزۆرێك له‌سه‌ركرده‌وبه‌رِِیوه‌به‌رانى وولاَت په‌یرِه‌وداربوون بۆئه‌و رِێبازه‌وگیانى جیهاد وتێكۆشان وبه‌رخوودانیان به‌ئاراسته‌ى زوهد ودونیانه‌ویستى وپشت كردنه دونیاگۆرِى كه‌ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هۆكاروسه‌ره‌كیترین هۆكاربوو بۆرِووخاندى ده‌وڵه‌تى عوسمانى ...هه‌رچه‌ندباس له‌هه‌ڵه‌ولادانه‌كانى صۆفیه‌كان بكرێت له‌ئیسلامى رِاسته‌قینه كه قورئان وسوونه‌ته به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت ئه‌وه هێشتا كه‌مت باسكردووه...ته‌صه‌وف به‌چه‌ندقۆناغێكدا گوزه‌رى كردووه سه‌ره‌تا به‌دونیانه‌ویستى وزوهد ده‌سى پێ كردووه له‌دواتردا به‌تایبه‌تى له‌ئێستادا به شرك وهاوبه‌ش برِیاردان بۆخواى گه‌وره له عیباده‌ته‌كانیاندا سه‌رى ده‌رهێناوه‌و به‌چه‌شنێك هیچ صۆفییه‌ك نییه بیروباوه‌رِوكاروكردارى به‌دووربێت یاخودخاڵى بێت له‌هاوبه‌ش برِیاردان بۆخواى گه‌وره‌وبیدعه‌و ئه‌فسانه‌وخورافات وئینحرافات وهه‌ڵه‌وپه‌ڵه‌ى زۆر..له‌به‌رئه‌وه سه‌رجه‌م زانایانى ئیسلام ئه‌وانه‌ى شاره‌زایى زۆریان به‌ئاینى پیرۆزى ئیسلام هه‌یه وله‌سه‌ربیروباوه‌رِومه‌نهه‌جى صه‌له‌فى صاڵح په‌یرِه‌ودارى له‌ئیسلام ده‌كه‌ن به‌تێكرِا حوكمى (موشریكیان)داوه به‌سه‌ر ته‌صه‌وف ورِێبازه نادروسته‌كه‌یان ...به‌لاَم له‌ئاستى تاكه‌تاكه‌یاندا ئه‌وه پێویسته (إقامه حجة) بكرێن وتێبگه‌یه‌نرێن كه‌ئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌سه‌رین پێچه‌وانه‌ى قورئان وسوونه‌ت وپێچه‌وانه‌ى بیروباوه‌رِى هه‌رچوارمه‌زهه‌به‌كه‌ى ئیسلام وته‌واوى هاوه‌لاَن وتابعین وتابعى تابعینه(خوالێیان رِازى بێت) ئه‌گه‌رپاش رِوونكردنه‌وه‌ى رِاستییه‌كان وحه‌قیقه‌ته‌كان بۆیان هه‌ربه‌رده‌وامبوون له‌سه‌رى ئه‌وه حوكمى موشریك وهاوبه‌ش برِیارده‌رى به‌سه‌ردا ده‌درێت كه‌په‌نابه‌خوا حوكمێكى زۆرقورسه و پێى كافرده‌بێت ...
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌به‌صۆفییه‌كان ده‌وترێت خه‌وارج ..به‌رِاستى نازانین ئه‌وانه كێن حوكمى خه‌وارج به‌سه‌ر صۆفییه‌كاندا ده‌ده‌ن ،له‌رِاستیدا ئه‌وانه یان نه‌زان وبێئاگان به‌حاڵى خه‌وارج یان جاهیل ونه‌زانن ، چونكه صۆفێكان له فیرقه‌ى مورجیئه‌وه نزیك ترن وه‌ك له خه‌وارج ،چونكه یه‌كێك له‌سیفه‌ته‌كانى خه‌وارج دژایه‌تى كردنى سوڵته‌وحوكمه‌ته به‌درێژاى مێژوو به‌لاَم ئه‌وه‌ى ئاگاداربێت به‌حاڵى صۆفییه‌كان ئه‌وه ئه‌وه باش ده‌زانێت كه صۆفییه‌كان به درێژایى مێژوو هه‌رده‌م له خزمه‌تى ده‌سه‌لاَت داران‌دا بوونه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاَته حزبێكى وه‌كو حزبى به‌عسیش بوبێت جا نازانم خه‌وارجى ئه‌وان له كوێ دایه؟؟؟
له‌به‌رئه‌وه هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ربه‌خه‌وارج ناوزه‌ند بكرێن وبناسرێن ...
خواى گه‌وره هیدایه‌تى هه‌مووان بدات بۆشوێنكه‌وتنى قورئان وسوونه‌ت به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت ..اللهم أمین
به‌رِێز/م.كامران خالید وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ... ژ.م.07701495535
ئایا جیاوازى نێوان زه‌واجى (المتعة) له‌گه‌ڵ زه‌واجى (المسیار) چییه؟
ئایا جیاوازى نێوان زه‌واجى (المتعة) له‌گه‌ڵ زه‌واجى (المسیار) چییه؟ ئه‌گه‌ربكرێت پێناسه‌ى هه‌ریه‌كه‌مان بۆبكه‌ن وپاشان له‌رِووى شه‌رعه‌وه بۆمان لێكبده‌نه‌وه كامیان دروسته‌وكامیان حه‌رامه؟ تكایه به‌به‌ڵگه‌وه..خواجه‌زاتان بداته‌وه..
پێناسه‌ى (المتعة): بریتییه له ماره برینێكى كاتى جا كاته‌كه‌ى دیارى كرا‌و بێت یان نا، زۆربه‌ى كات ماوه‌كه‌ى تا (45) رۆژه، ئه‌م ماره‌ییه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه به ته‌واوبوونى ماوه‌كه‌ى، واته: ئه‌و ژن و پیاوه له‌سه‌ره‌تایى ماره برینه‌كه‌وه كاتى ته‌واو بوونى بۆ داده‌نێن.
پێناسه‌ى (المسیار): زه‌واجێكى شه‌رعییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جیاوازى بێت له‌گه‌ل ماره‌برینى ئاسایى نێوان خه‌ڵكى ئه‌وه‌یه: له‌م ماره برینه‌دا ئافره‌ته‌كه له هه‌ندى له مافه‌كانى خۆی ده‌بورێت، وه‌كو ئه‌وه‌ى داواى نه‌فه‌قه له مێرده‌كه‌ى ناكات، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و مێرده ژنى تر‌ى هه‌بوو ئه‌وه ئه‌م ئافره‌ته داواى ئه‌وه‌ى لێناكات كه ده‌بێت هه‌میشه به شه‌و لاى بمێنێته‌وه.
جیاوازى نێوان زه‌واجى : (المتعة) و (المسیار):
1. كات دیارى ده‌كرێت له نكاحى (المتعة)دا واته ئه‌و پیاوه بۆى هه‌یه یه‌ك سه‌عات یان دوو سه‌عات، رِۆژێك یان دوو رِۆژ له‌گه‌لیدا بێت، به‌ڵام له زه‌واجى (المسیار) كات دیارى ناكرێت به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و ژن و مێرده له نییه‌تیاندا بێت تا مردن یان تا ئه‌و كاته‌ى خواى په‌روه‌ردگار له چاره‌ى نوسیون به یه‌كه‌وه بن.
2. له نكاحى (المتعة)دا ته‌ڵاق دانى تیا نییه به‌ڵكو هه‌ركاتێك كاته‌كه‌ى ته‌واو بوو ئه‌و ژنه ده‌توانێت له‌و مێرده جیا بێته‌وه‌و به جێى بهێلێت، به‌ڵام له زه‌واجى (المسیار)دا ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه بیه‌وێت له‌و ئافره‌ته جیا بێته‌وه ده‌بێت به ته‌ڵاقدان بێت ، نه‌ك هه‌روا به هه‌ره‌مه‌كی.
3. له نكاحى (المتعة)دا پێویست به "وه‌لى" ناكات بۆ ماره برین، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته خۆى رازی بوو ئه‌وه به بى ئاگا‌و پرسی باوك و براى ماره ده‌بردرێت، به‌ڵام له زه‌واجى (المسیار)دا ماره برینه‌كه به‌بى ئاگا‌و سه‌رپه‌رشتى وه‌لى ئه‌مرى ئافره‌ته‌كه دروست نییه ماره ببردرێت.
4. له نكاحى (المتعة)دا له چوار ژن زیاتر دروسته پیاو هه‌یبێت، واته: ئه‌و پیاوه‌ى متعه ده‌كات بۆى هه‌یه چوار ژنى له یه‌ك كاتدا هه‌بێت و ده یان بیست یان زیاتر ئافره‌تى تر به متعه بخوازێت (كه ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ری إباحى و زینا كردنه)، به‌ڵام زه‌واجى (المسیار)دا پیاو بۆى نییه له چوار ژن زیاترى هه‌بێت، واته ئه‌گه‌ر یه‌ك ژنى هه‌بێت و سى ژنى به زه‌واجى (المسیار) هه‌بێت ئه‌وه بۆى له‌و چواره‌ى زیاتر هه‌بێت.
5. له نكاحى (المتعة)دا پێویست به شاهید ناكات ، به‌ڵام زه‌واجى (المسیار) به‌بى دوو شایه‌ت دانامه‌زرێت.
6. له نكاحى (المتعة)دا مه‌رج نییه پیاو عه‌دل بێت چونكه ئه‌و ئافره‌ته به كرێیه نه‌ك به ماره برینێكى رِاست و دروست، به‌ڵام زه‌واجى (المسیار) پیاو ده‌بێت عه‌دل بێت له نێوان هه‌موویاندا ئه‌گه‌ر له ژنێك زیاترى هه‌بوو.
7. له نكاحى (المتعة)دا مه‌به‌ست مال و خێزان دروست كردن نییه، به‌ڵكو تێركردنى شه‌هوه‌ته، به‌ڵام له نكاحى (المسیار)دا مه‌به‌ست مال و خێزان دروست كردنه.
8. له نكاحى (المتعة)دا ماه‌یی نییه به‌ڵكو كرێیه، به‌ڵام له نكاحى (المسیار)دا ماره‌یى هه‌یه.
وه جیاوازى تر زۆره له نێوان نكاحى (المتعة) و (المسیار)دا، له‌به‌ر كه‌مى كات نه‌متوانى هه‌مووى باس بكه‌م.
بۆیه لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه نكاحى (المتعة) حه‌رامه‌و زینایه به یه‌كده‌نگى زانایانى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌ت ، خواى په‌روه‌ردگار هیدایه‌تى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بدات كه نكاحى (المتعة) به حه‌ڵاڵ به فه‌تواى نادروست و نابه‌جى.
براى خۆم ئه‌گه‌ر بروانیته كیتابى: ( موسوعه الرد على الرافضه، الفروقات المفحمة بین الزواج الصحیح والمتعة المحرمة، دانانى: عثمان الخمیس، ) ئه‌وه جوانتر بابه‌ته‌كه‌ت بۆ رِوون ده‌بێته‌وه.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد بێده‌رى وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
كه‌سيك له‌گه‌ڵ خێزانی خۆی جووت بووه پاشان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه له پشته‌وه واتا (له‌كۆمه‌وه) چۆته‌لاى ئایا ته‌ڵاقی بدات یان نا؟
كه‌سيك له‌گه‌ڵ خێزانی خۆی جووت بووه پاشان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه له پشته‌وه واتا (له‌كۆمه‌وه) چۆته‌لاى ئایا ته‌ڵاقی بدات یان نا؟ ئامۆژگاریتان بۆئه‌وبرایه چییه وچى بكات ... سوباس بۆبه‌ریزتان
براى به‌رێزم ئه‌و كاره یه‌كێكه له تاوانه گه‌وره‌كان، ئه‌و تاوانه‌یه كه ئاوى ده‌ستنوێژو خێر‌و خێرات نایسرێته‌وه، به‌ڵكو پێویستى به ته‌وبه‌یه‌كى رِاسته‌قینه هه‌یه، ته‌وبه‌یه‌كى وا كه زۆر په‌شیمانى ده‌ربرِى له‌و تاوانانه‌ى رِابردووت (رِابواردنت له‌گه‌ل خێزانت له كۆمه‌وه)، وه له بنه‌ره‌ته‌وه واز له‌و تاوانانه بێنیت، وه سوور بیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه جارێكى تر نه‌گه‌رێیته‌وه سه‌رى.
به‌ڵام ئه‌م تاوانه په‌یوه‌ندى به ته‌ڵاقه‌وه نییه، نه ته‌ڵاقى پێده‌كه‌وێت و نه خێزانیشت ته‌ڵاق بده.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد بێده‌رى وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
من ماوه‌ماوه‌شه‌یتان زه‌فه‌رم پىَ ده‌بات نه‌زه‌رده‌كه‌م یان سه‌یرى فیلمى سێكسى ده‌كه‌م وسه‌یرى ئافره‌تان ده‌كه‌م زۆرجار هه‌وڵم داوه‌وازله‌م خورِه‌وشتانه بهێنم به‌ڵام نه‌متوانیوه وه‌زیاتر ..............
من كه‌سێكم ته‌مه‌نم 26 ساڵه وده‌رچووى زانكۆم وه‌بارى ماددیم ناته‌واوه‌و خێزاندارنیم گرفتێكى گه‌وره‌م هه‌یه‌و هانام بۆئیوه هێناوه انشاءالله به‌هه‌وڵ وقوه‌تى خوداى گه‌وره ئێوه‌ى به‌رِێز ده‌توانن یارمه‌تیم بده‌ن به‌رِێزان
من ماوه‌ماوه‌شه‌یتان زه‌فه‌رم پىَ ده‌بات نه‌زه‌رده‌كه‌م یان سه‌یرى فیلمى سێكسى ده‌كه‌م وسه‌یرى ئافره‌تان ده‌كه‌م زۆرجار هه‌وڵم داوه‌وازله‌م خورِه‌وشتانه بهێنم به‌ڵام نه‌متوانیوه وه‌زیاتر له‌جارێك به‌ڵێنم به‌خوداى گه‌وره داوه‌كه‌سه‌یرى فیلمى سێكسى نه‌كه‌م به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌م شكاندووه
لێره‌دا ده‌پرسم ئایه حوكمى په‌یمان شكاندن چییه ئه‌ویش په‌یمان له‌گه‌ڵ خوداى گه‌وره؟
ئایه تاچه‌ند من گوناهبارم چى بكه‌م تاخوداى گه‌وره لێم خۆش بێت؟
ئایه چى بكه‌م تاوازله‌سه‌یركردنى فیلمى سێكسى بهێنم؟
ئایه چى بكه‌م تاوازله‌نه‌زه‌ر بهێنم؟
هیوادارم ئێوه‌ى به‌رِێزبه‌یارمه‌تى خوداى گه‌وره وه‌ڵامى من به‌درێژى به‌تفصیلى بده‌نه‌وه‌و له‌م نارِه‌حه‌تیه‌ده‌رمبهیَنن.
خوداى گه‌وره پاداشتى چاكه‌تان بداته‌وه.
براى خۆم مرۆڤه‌كان سه‌رجه‌م تووشى تاوان و خراپه ده‌بن به حوكمى ئه‌وه‌ى كه مرۆڤن، چونكه خواى په‌روه‌ردگار ئاره‌زوى له ناخیاندا دروست كردووه، وه مرۆڤ زۆر بى ده‌سه‌ڵات و زه‌عیفه به‌رامبه‌ر تاوان ئه‌گه‌ر خۆى رِانه‌هێنێت له‌سه‌ر دیندارى و عیباده‌تى خواى په‌روه‌ردگار ، به‌هه‌ر حال حاڵى تۆ وه‌كو حاڵى زۆربه‌ى موسڵمانى تاوانبار وایه، جا وه‌ڵامى پرسیاره‌كانت به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: موسڵمان ئه‌گه‌ر تاوانێكى كرد، ته‌وبه‌ى لێ‌كرد و وازى لێهێنا (ئه‌و تاوانه‌ى به‌لاوه گه‌وره بوو هه‌میشه له سزاكه‌ى ده‌ترسا) ، به‌ڵام جار جار شه‌یتان و ئاره‌زوى زال ده‌بێت به‌سه‌ریدا تووشى تاوان ده‌بێته‌وه ئه‌وه ماناى ئه‌وه نییه كه ئه‌و موسڵمانه نائوميد بێت له رِه‌حمى خوا‌و بلێت من په‌یمان شكاندووه‌و خواى په‌روه‌ردگار لێم خۆش نابێت نه‌خێر براى خۆم هه‌میشه ته‌وبه بكه له تاوانه‌كانت ئه‌گه‌ر رِۆژى هه‌زار جار تووشى تاوانیش بوویت .
دووه‌م: براى خۆم بي گومان تۆ تاوانباریت له‌و شتانه‌ى كه خۆت باسى ده‌كه‌یت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار لێت خۆش بێت ته‌وبه‌یه‌كى رِاسته‌قینه بكه، ته‌وبه‌یه‌كى وا كه زۆر په‌شیمانى ده‌ربرِى له‌و تاوانانه‌ى رِابردووت، وه له بنه‌ره‌ته‌وه واز له‌و تاوانانه بێنیت، وه سوور بیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه جارێكى تر نه‌گه‌رێیته‌وه سه‌رى.
سێیه‌م و چواره‌م: براى خۆم بۆ وه‌ڵامى ئه‌م دوو پرسیاره‌ت ئه‌م چه‌ند دێرِه ده‌خه‌مه رِووت و پێت ده‌ڵێم زۆر به ووردى بیخوێنه‌وه‌و بیرێك له حاڵى خۆت بكه‌وه:
هاوه‌ڵى به‌رِێز أبوهریره (خواى لێ رِازى بێت) له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علیه‌وسلم) بۆمان ده‌گێرِێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى: ((لا يلِجُ النَّارَ رَجُلٌ بَكَى مِنْ خَشْێه‌ِ اللَّهِ تَعَالى حَتَّى يعُودَ اللَّبَنُ فِی الضرْعِ، وَلا يجْتَمِعُ غُبَارٌ فِی سَبِیلِ اللَّهِ وَدُخَانُ نَارِ جَهَنَّمَ فِى مَنْخِرَىْ مُسْلِمٍ أبَداً)) رواه الإمام أحمد "الفتح الربانی" (14/14)، والترمذى (4/171، رقم 1633)، والنسائی (6/12، رقم 3108)، واته: موسڵمانێك ناچێته ئاگرى دۆزه‌خه‌وه كه له‌به‌ر خواى په‌روه‌ردگار گریا بێت، هه‌تا شیر نه‌گه‌رِێته‌وه ناو گوانى ئاژه‌ل (كه ئه‌مه‌ش شتێكى مه‌حاڵه)، وه هه‌رگیز ته‌پوتۆزى گۆرِه‌پانى جیهادو دوكه‌ڵى ئاگرى دۆزه‌خ له لووتى موسڵماندا كۆ نابێته‌وه، واته: هه‌رگیز ئه‌و موسڵمانه‌ى كه به‌رِاستى ده‌جه‌نگێت و خواى په‌روه‌ردگار لێى وه‌رده‌گرێت ناچێته ئاگرى دۆزه‌خه‌وه. گریانت بێت بۆ ئه‌و كاته جوانانه‌ى كه به‌سه‌رت ده‌بردن له نه‌زه‌ر كردن و تێروانین بۆ ئافره‌تان.
هاوه‌ڵى به‌رِێز معاویه كورِى حیده (خوای لێ رِازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله‌علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تى: ((ثلاثَة‌ٌ لاَ تَرَى أعْیُنُهُم النّارَ عَینٌ حَرَسَتْ فِی سَبیلِ اللهِ، وَعَینٌ بَكَتْ مِنْ خَشْية‌ٍ اللهِ، وَعَینٌ كَفَتْ عَنْ مَحارِمِ اللهِ)).
واته: سى كۆمه‌ل هه‌ن له موسڵمانان چاوه‌كانیان ئاگرى دۆزه‌خ نایان سووتێنێت: چاوێك له ترسى خواى په‌روه‌ردگار گریا بێت، وه چاوێك له پێناو خواى په‌روه‌ردگار پارێزگارى له موسڵمانان كردبێت، وه چاوێك خاوه‌نه‌كه‌ى پاراستووبێتى له تێرِوانین و سه‌یركردنى ئه‌و كار‌و شتانه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار حه‌رامى كردووه لێى (نه‌زه‌ر نه‌كردن).
براى به‌رێزم: پاراستنى چاو (واته: نه‌زه‌ر نه‌كردن) یه‌كێكه له‌و عیباده‌تانه‌ى كه زۆربه‌ى موسڵمانان بى ئاگان لێى و كه‌مته‌رخه‌من تیایدا به تایبه‌تى له‌م كات و سه‌رده‌مه‌دا، له كاتێكدا ئافره‌تانى له خوا نه‌ترسى ئه‌م سه‌رده‌مه به شێوه‌یه‌كى زۆر بى شه‌رم و بى حه‌یایانه خۆیان رِووت كردۆته‌وه‌و پۆشاكى شه‌رعى و پۆشته‌یی و حه‌یاو حورمه‌تیان فرِى داوه‌و پۆشاكى نادروست و ئابرِو چونانه‌یان پۆشیوه، رِووتى و خۆ ده‌رخستن به شێوه‌یه‌كى وا كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له سه‌رده‌مانى پێشوودا بوونى نه‌بووه، به‌ڵى ئافره‌تان به هۆى خۆ نه‌پۆشینیان به جل و به‌رگى شه‌رعى جوانى خۆیان ده‌رخستووه، وه بوونه‌ته مایه‌ى فیتنه بۆ پیاوان و زۆریان له خشته بــردوون، به تایبه‌تى له دواى كرانه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى رِاگه‌یاندن له جیهاندا به ده‌ركه‌وتنى كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان (سه‌ته‌لایت و ته‌له‌فزیۆن) و (تۆرِى ئینته‌رنێت)، خواى په‌روه‌ردگار هه‌موو لایه‌كمان بپارێزێت له شه‌رِو خراپه‌و تاوانى ئه‌و ئامێرانه.
موسڵمانى خۆشه‌ویست به‌رِاستى (سه‌ته‌لایت و ته‌له‌فزیۆن) و (تۆرِى ئینته‌رنێت) په‌نجه‌ره‌یه‌كى شه‌رِو خراپه‌كارین، په‌نجه‌ره‌ى ئه‌مرِۆو ده‌رگاى خراپه‌كارى سبه‌ى، ئه‌مرِۆ دڵۆپه‌و تكه‌تكه‌ى فه‌ساده‌و سبه‌ى رِووبارى خراپه‌و تاوانكارى و ماڵ وێرانى لێده‌بارێت، به‌ڵى ئه‌و ئامێرانه سه‌ره‌تاو ده‌ستپێكه‌رى تاوان و خراپه‌كارى و دارِووخانى ئیمان و رِه‌وشته، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكى شه‌رِو خراپه‌ى به‌كه‌م بزانن و به سووك سه‌یرى بكه‌ن. به‌ڵىَ له‌به‌ر خوو گرتنێكى زۆر‌و حه‌ز پێ بوونێكى زیاد پێیانه‌وه هه‌ست كردنمان به خراپه‌و تاوانیان ترسناكیانمان له ده‌ست داوه، بۆیه بوون و ده‌ست پێوه گرتنیان زۆر بووه‌و هه‌ست كردن به خراپه‌یان كه‌م بووه.
براى خۆم ئاگاداربه خواى په‌روه‌ردگار به گوێماندا ده‌دات و ده‌فه‌رمووێت (قُل لِّلْمُۆْمِنِینَ يغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِیرٌ بِمَا يصْنَعُونَ وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يغْضضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا یُبْدِینَ زِینَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلى جُیُوبِهِنَّ وَلا یُبْدِینَ زِینَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاء بُعُولتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاء بُعُولتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أوْ بَنِی إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِی أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلكَتْ أیْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِینَ غَیْرِ أوْلِی الْإِرْبَة‌ِ مِنَ الرِّجَالِ أوِ الطِّفْلِ الَّذِینَ لمْ يظهَرُوا عَلى عَوْرَاتِ النِّسَاء وَلا يضرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِیُعْلمَ مَا یُخْفِینَ مِن زِینَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلى اللَّهِ جَمِیعًا أَیُّهَا الْمُؤمِنُونَ لعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} (30)(31) ) سورةالنور.
واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به پیاوانى ئیماندار بڵى: با چاوو داوێنیان بپارێزن (چاو له نه‌زه‌رو داوێن له زینا)، چونكه چاو گرتن و داوێن گرتن و پاراستنیان زۆر پاكترو باشتره بۆیان، به‌رِاستى خواى په‌روه‌ردگار زۆر شاره‌زایه به خود‌و ناوه‌رِۆكى ئه‌و كارانه‌ى كه ده‌یكه‌ن، وه هه‌روه‌ها به ئافره‌تانى ئیماندار بڵى: با چاوو داوێنیان بپارێزن (له نه‌زه‌رو زینا)، وه با جوانى خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن بۆ پیاوانى بێگانه‌و نامه‌حره‌م جگه له‌وه‌ى كه به‌ده‌ره‌وه‌یه و دیاره له جوانى (ده‌م وچاوو ده‌ستیان)،وه با سه‌رپۆشه‌كانیان به‌ربده‌نه‌وه به‌سه‌ر سینگ به‌رۆكیاندا،وه با جوانى خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن زیاد له‌وه‌ى كه ده‌رده‌كه‌وێت،مه‌گه‌ر بۆ مێردیان یان باوكیان،یان باوكى مێرده‌كانیان،یان كورِه‌كانیان یان كورِى مێرده‌كانیان (له ژنى تریان)،یان براكانیان یان كورِى براكانیان (برازایان) یان كورِى خوشكه‌كانیان (خوشكه‌زایان)،یان ئافره‌تانى (ئیماندار) یان كه‌نیزه‌كانیان،یان ئه‌و شوێن كه‌وته‌و پیاوانه‌ى كه بى نیازن له ئافره‌تان (وه‌ك خزمه‌تكارو پیاوانى پیرو په‌ككه‌وته‌و نه‌خۆش كه ئاره‌زووى ژن و مێردایه‌تیان نییه)،یان ئه‌و منداڵه كورِانه‌ى كه ئاگایان له له‌شى (عه‌وره‌ت) ئافره‌تان نییه (منداڵن و باڵغ نه‌بوونه)،وه به ئافره‌تانى ئیماندار بڵى: با له كاتى رِۆیشتنیاندا قاچیان نه‌ده‌ن به زه‌ویدا (تا ده‌نگى خرِخاڵ و پاوه‌نه‌كانیان بێت) و بزانرێت به‌و جوانییه‌ى (پێیان) كه شاردویانه‌ته‌وه،هه‌مووتان ته‌وبه بكه‌ن و بگه‌رِێنه‌وه بۆ لاى خواى په‌روه‌ردگار ئه‌ى ئیمانداران تا رِزگارو سه‌ركه‌وتوو بن.
براى خۆم نه‌فست جڵه‌و بكه به ته‌قواو عیباده‌تى خواى په‌روه‌ردگارو بیترسێنه له سزا‌و توره‌یى خواى په‌روه‌ردگار، جا ئه‌گه‌ر وازت هێنا ئه‌وه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه خواى په‌روه‌ردگار خێرى تۆی ده‌وێت، ئه‌گه‌ر نائه‌وه ئاگادارت ده‌كه‌مه‌وه به سى شت، ئاگاداركردنه‌وه‌یه بۆ هه‌موو پیاوێكى به‌رپرس له ماڵ و مندالڕ و ئافره‌تانى:
یه‌كه‌م: خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمانى به به‌نده‌كانى كردووه كه ته‌قواى بكه‌ن و لێى بترسن، به‌ڵام پێت ده‌ڵێم: كوا ته‌قواو ترسى تۆ له خواى گه‌وره كاتێك به چاوه‌كانت ده‌رِوانیته ئه‌و كاره حه‌رام و خراپانه.
دووه‌م: خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمانى پێ كردوویت كه خۆت و ماڵ و منداڵت له ئاگرى دۆزه‌خ بپارێزێت، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێت({ياأَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا قُوا أنفُسَكُمْ وَأَهْلِیكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَة‌ُ .....} (6) التحریم
واته: ئه‌ى ئیمانداران خۆتان و ماڵ و منداڵتان بپارێزن له ئاگرى دۆزه‌خ، ئه‌و ئاگره‌ى كه سوته‌مه‌نییه‌كه‌ى مرۆڤــ و به‌رده (به‌ردى رِه‌شى كبریت، زوو ئاگر ده‌گرێت و به‌لاشه‌وه ده‌نووسێت)، خۆتان رِزگار بكه‌ن له ئاگرێكى زۆر به ئێشى ترسناك، وه له‌گه‌ل خۆتاندا ئه‌هله‌كه‌شتان رِزگار بكه‌ن كه ده‌ڵێن خۆشمان ده‌وێن، چۆن خۆشتان ده‌وێن له كاتێكدا به ده‌ستى خۆتان به‌ره‌و هه‌ڵدێران و له‌ناو چوونیان ده‌به‌ن له‌گه‌ل بوونى ئه‌و ئامێرانه‌دا.
ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئه‌هل و منداڵه‌كانى تووشى ئه‌و تاوانانه ده‌كات ئایا له‌وه ناترسێت به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بكه‌وێت كه ده‌فه‌رمووێت: ((مَا مِنْ عَبْدٍ يسْتَرْعِیهِ اللَّهُ رَعِیَّه‌ً يمُوتُ يوْمَ يمُوتُ وَهُو َ غَاشٌّ لِرَعِیَّتِهِ إِلاَّ حَرَّمَ اللَّهُ عَلیْهِ الْجَنَّة‌َ)) رَوَاهُ الْبُخَارِىُّ (6731)، و مسلم (1/87/380).
واته: هیچ به‌نده‌یه‌ك نییه كه خواى په‌روه‌ردگار ده‌یكاته به‌رپرس و گه‌وره‌و ده‌سه‌ڵاتدار، ئه‌و رِۆژه‌ى كه ده‌مرێت غه‌ش و خیانه‌تى كردووه له‌ژێر ده‌سته‌كانى، ئه‌وه خواى په‌روه‌ردگار رِێگه‌ى به‌هه‌شتى لێده‌گرێت و نایكاته به‌هه‌شته‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى یه‌كه‌م له سه‌رفرازان، یان هه‌ر نایكاته به‌هه‌شته‌وه ئه‌گه‌ر زوڵم و سته‌م و خیانه‌ت به دروست و حه‌ڵالڕ بزانێت.
موسڵمانى خۆشه‌ویست وا گومان مه‌به!! بڵێیت: ئه‌م فه‌رمووده‌یه ته‌نها مه‌به‌ستى گه‌وره‌و كاربه‌ده‌ستانه، نه‌خێر هه‌رگیز وانییه، به‌ڵكو فه‌رمووده‌یه‌كى گشتیه‌و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه فه‌رمانیان پێكراوه ژێر ده‌سته‌كانیان بپارێزن، پێشه‌وا له‌سه‌رێتى حه‌ق و مافى خه‌ڵكى بپارێزێت، پیاوان له‌سه‌ریانه ماڵ و منداڵیان بپارێزن (104).
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر پشت هه‌ڵ ده‌كه‌یت و گوآ ناده‌یت به حه‌ق و شوێنى هه‌واو ئاره‌زوو و شه‌یتان ده‌كه‌ویت، ئه‌وه ئاگادارت ده‌كه‌مه‌وه له كارى سى یه‌م: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: دوو شتت له‌به‌ر ده‌مدایه، كه رِاكردن نییه لێیان، یه‌كه‌میان: خواى په‌روه‌ردگار به‌شه‌وو رِۆژ نیعمه‌تى به‌سه‌ردا رِشتوویت، ئایا له‌وه ناترسیت له ناكاو خواى گه‌وره سزات بۆ بنێرێت (له‌سه‌ر تاوانه‌كانت)، ئایا نازانیت چه‌ند گه‌ل و هۆز له ناوچوون له چاو تروكانێكدا به هۆى تاوانه‌كانیانه‌وه؟.
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر واز ناهێنیت له تاوان ئه‌وه كارێكى ترت له‌به‌رده‌مدا ماوه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رِزگارت نابێت لێى: ئه‌ویش مانه‌وه‌و ته‌نیایى ناو گۆرِته، پرِ بان ده‌م و چاوت بووه له خۆلڕ، لاشه‌ت پرِ بووه له كرم و مارو دوپشك، پاشان كه زیندوو ده‌كرێیته‌وه به‌سه‌رى رِووت و پێى په‌تى له‌به‌ر ده‌ستى خواى په‌روه‌ردگاردا ده‌وه‌ستێندرێیت، حه‌سره‌ت و په‌شیمانیت زیاتر ده‌بێت ئه‌و كاته‌ى كه خێزانت، كورِت، كچت، برات، شوێنكه‌وتوانت، شانت ده‌گرن و پێت ده‌ڵێن: كوا مافمان؟ بۆ فێڵت لێكردین؟ بۆ غه‌ش و خیانه‌تت لێكردین؟ بۆ ئامۆژگاریت نه‌كردین؟ بۆ رِێگه‌ى تاوانت بۆ ئاسان كردین؟ بۆ ده‌مانت بینى به‌دیار كه‌ناڵه خراپه‌كانه‌وه دانیشتبووین و تاوانمان ده‌كرد به‌ڵام رِێگریت لێنه‌ده‌كردین؟ ده‌بێت حاڵت چۆن بێت له‌و كات و ساته نارِه‌حه‌ته‌دا.
بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه زۆر به ساده‌یى ئه‌و ئامێرانه له ماڵه‌وه داده‌نێن، پێیان ده‌ڵێم: سوێند به خواى په‌روه‌ردگار رِاده‌گیرێیت له‌به‌ر ده‌ستى خواى په‌روه‌ردگاردا، وه پرسیارت لێده‌كرێت، ده‌بێت وه‌ڵامت چى بێت به‌رامبه‌ر خواى زانا به هه‌موو ئاشكرا‌و نهێنیه‌كان؟!!!
له كۆتاییدا داواكارم له خواى په‌روه‌ردگار هیدایه‌تت بدات و له تاوانه‌كانت خۆش بێت.
به‌رِێز/م.شاخه‌وان جه‌واد بێده‌رى وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م. 07701580798
سلام علیكم ئایه شه‌ونوێژ چه‌ندركعاته؟نیه‌ت هێنانه‌كه‌ى چۆنه؟ ئایه‌ئه‌وه رِاسته كه‌ده‌ڵێن نابێت كه‌س ئاگاداربێت كاتێك شه‌ونوێژ ده‌كه‌ى؟
سلام علیكم ئایه شه‌ونوێژ چه‌ندركعاته؟نیه‌ت هێنانه‌كه‌ى چۆنه؟ ئایه‌ئه‌وه رِاسته كه‌ده‌ڵێن نابێت كه‌س ئاگاداربێت كاتێك شه‌ونوێژ ده‌كه‌ى؟
و/ شه‌ونوێژ11 یازده رِكعاته، دایكه (عائشه) ده‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌وسلم):له‌یازده رِكعات زیاترى نه‌كردووه له‌رِه‌مه‌زان وغه‌یرى رِه‌مه‌زان دا))
كه‌واته ده‌بێ شوێن سوننه‌ت بكه‌وین 11 رِكعات بكه‌ین ،به‌نیسبه‌ت نیه‌ت هێنانه‌وه،نیه‌ت له‌دڵدایه نابێ به‌زوبان نییه‌ت بهێنی،له‌دڵی خۆتدا نیه‌ت بهێنه كه‌وا شه‌ونوێژده‌كه‌م. به‌نیسبه‌ت ئه‌وه‌ى ئایا خه‌ڵك پێت بزانن یان نا؟ هه‌تا به‌نهێنى ئه‌نجامى بده‌ى باشتره،به‌لاَم ئه‌گه‌ربزانى به‌هۆى زانینى ئه‌وشه‌ونوێژه‌ى تۆله‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه ئه‌وانیش چاوله‌تۆ ده‌كه‌ن شه‌ونوێژده‌كه‌ن ئه‌وه بابزانن باشتره به‌لاَم ئینسان به‌رده‌وام جیهادى نه‌فسی خۆى بكات وئاگادارى نییه‌تى خۆیى بێت به‌تایبه‌تى خۆى بپارێزێت له الریاْ .
به‌رِێز/ م. به‌هجه‌ت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701423782
السلام علیكم ئه‌گه‌ر بمه‌وێ له‌گه‌ڵ خێزانم نوێژبه‌جه‌ماعه‌ت بكه‌م خێزانم له‌كوێی من بوه‌ستێ باشتره...
السلام علیكم ئه‌گه‌ر بمه‌وێ له‌گه‌ڵ خێزانم نوێژبه‌جه‌ماعه‌ت بكه‌م خێزانم له‌كوێی من بوه‌ستێ باشتره...
و/ برا به‌رِێزه‌كه‌م ئه‌گه‌ر جه‌ماعه‌تت كردله‌گه‌ڵ خێزانتدا ده‌بێت خێزانت له‌دواته‌وه بوه‌ستێ ، نه له‌پێشته‌وه نه‌له ته‌نیشته‌وه ،به‌ڵكوده‌بێت له‌دواوه بۆستىَ ونوێژه‌كه بكات...
به‌رِێز/ م. به‌هجه‌ت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701423782
ئایا دروسته‌زه‌كاتى پاره‌كه‌م بده‌م به‌خاڵم له‌كاتێكدائه‌و به‌شداره له‌كرِینى خانوو له‌ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى خانوو درووست ده‌كه‌ن به‌سوو (ریبا) خاڵیشم قه‌رزاره‌و سه‌ربه‌ئه‌م حیزبه ئیسلامیانه‌یه...؟
ئایا دروسته‌زه‌كاتى پاره‌كه‌م بده‌م به‌خاڵم له‌كاتێكدائه‌و به‌شداره له‌كرِینى خانوو له‌ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى خانوو درووست ده‌كه‌ن به‌سوو (ریبا) خاڵیشم قه‌رزاره‌و سه‌ربه‌ئه‌م حیزبه ئیسلامیانه‌یه...؟
و/ برا به‌رِێزه‌كه‌م نازانم ئه‌وقه‌رزه‌ی خاڵت چۆنه واته بۆچی قه‌رزار بووه؟ ئه‌گه‌رله‌سه‌رشتی دروست قه‌رزار بووه، ئه‌وه دروسته زه‌كاتى بده‌یتێ به‌مه‌رجێ ئه‌وزه‌كاته بداته حه‌قی قه‌رزه‌كانیدا واته قه‌رزه‌كانى پێ بداته‌وه ئه‌وه دروسته، ئه‌ما ئه‌گه‌رله‌سه‌رشتی ناشه‌رعی قه‌رزاربووه واته‌موعامه‌له‌ى رِیباى كردووه وتێكه‌وتووه قه‌رزاربووه ئه‌وه دروست نیه زه‌كاتى بده‌یتێ، یان ئه‌گه‌ر زه‌كاته‌كه‌ت پێدا ئه‌وقه‌رزه‌كانى پێ نه‌داته‌وه صه‌رفی كات بۆخواردنى ماڵه‌وه یان معامه‌له‌ى رِیبه‌وى پێوه بكات ئه‌وه دروست نیه زه‌كاتى بده‌یتێ.
به‌رِێز/ م. به‌هجه‌ت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701423782
سوره‌تی فاتیحه‌بۆمردوو ده‌جێ ؟؟؟
سوره‌تی فاتیحه‌بۆمردوو ده‌جێ ؟؟؟
و/ به‌رِێزم هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه نه‌له‌كیتابی خوا وه‌نه‌له‌سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)دا كه رِێگه‌بدات قورئان بۆمردووبخوێندرێت ، سوره‌تى فاتیحه‌ش قورئانه،وه‌له‌هیچ فه‌رمووده‌یه‌كى صحیح دا نه‌هاتووه كه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) وهاوه‌لاَن (رِه‌زاى خوایان لێبێت) سوره‌تى فاتیحه‌یان بۆمردوو خوێندبێ،به‌لاَم كه‌ده‌چی بۆگۆرِستان بۆئه‌وه‌ى یادى مردن بكه‌یته‌وه ئه‌وه له‌جیاتى خوێندنى سوره‌تى فاتیحه ئه‌م دوعایه ده‌خوێنی :
السلام علیكم أهل الدیار , من المؤمنین والمسلمین , وإنا إن شا‌ء الله بكم لاحقون [ ویرحم الله المستقدمین منا والمستأخرین ] أسأل الله لنا ولكم العافیه ))..
به‌رِێز/ م. به‌هجه‌ت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701423782