كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا نوێژى ئیستخاره‌ چۆن ده‌كرێ و چ دوعایه‌ك ده‌خوێندرێ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا نوێژى ئیستخاره‌ چۆن ده‌كرێ و چ دوعایه‌ك ده‌خوێندرێ؟

وەڵام: 

نوێژى ئیستیخاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئیشێكت هه‌بوو ده‌یسپێرێت به‌خواى گه‌وره‌ چونكه‌ تۆنازانیت كردنى خێروچاكه‌ یان نه‌كردنى خواى گه‌وره‌ ده‌زانێت وتواناى هه‌یه‌ جاداواى لێ ده‌كه‌یت كامه‌یان خێروچاكه‌ بۆدین ودنیات ئه‌وه‌ت بۆئاسان بكات دوورِكات نوێژى سوننه‌تى ئیستیخاره‌ ده‌كه‌یت پاش ته‌واوكردنى ته‌حیات وپێش سه‌لام دانه‌وه‌ ئه‌م دوعایه‌ ده‌خوێنیت وناوى كاره‌كه‌ت ده‌هێنیت تێیدا. ئه‌گه‌رنه‌تتوانى له‌به‌رى بكه‌یت ئه‌وا ده‌توانیت بینوسیته‌وه‌و له‌پێش خۆت دایبنێیت. ئه‌مه‌یش دوعاكه‌یه‌:-

((اللَّهُمَّ إِنِّی أَسْتَخِیرُكَ بِعِلْمِكَ وَأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ وَأَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ الْعَظِیمِ فَإِنَّكَ تَقْدِرُ وَلا أَقْدِرُ وَتَعْلمُ وَلا أَعْلمُ وَأَنْتَ عَلاَّمُ الْغُیُوبِ، اللَّهُمَّ إِنْ كُنْتَ تَعْلمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ خَیْرٌ لِی فِی دِینِی وَمَعَاشِی وَعَاقِبَة‌ِ أَمْرِی، أَوْ قَالأ عَاجِلِ أَمْرِی وَآجِلِهِ فَاقْدُرْهُ لِی وَيسِّرْهُ لِی ثمَّ بَارِكْ لِی فِیهِ، وَإِنْ كُنْتَ تَعْلمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ شَرٌّ لِی فِی دِینِی وَمَعَاشِی وَعَاقِبَة‌ِ أَمْرِی، أوْ قَال فِی عَاجِلِ أمْرِی وَآجِلِهِ، فَاصْرِفْهُ عَنِّی وَاصْرِفْنِی عَنْهُ وَاقْدُرْ لِي الْخَیْرَ حَیْث كَانَ ثمَّ أرْضِنِی به)) البخاری 7/162.

واتا (خوایه‌من به‌زانستی خوت داوای خێرو چاكه‌ت لێده‌كه‌م و داوای توانات لێده‌كه‌م به‌توانای خوت ,وه‌له‌فه‌زڵی گه‌وره‌ت داوات لێ ده‌كه‌م,به‌رِاستی تو ده‌توانی و من ناتوانم تو زانای و من نازانم تو زانای نهێنی و غه‌یبه‌كانی,خوایه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌چاكه‌و خێری تێدایه‌بو دینم و ژیانم و كوتایی ته‌مه‌نم , ئه‌وا خوایه‌به‌نسیبم بكه‌یت و ئاسانی بكه‌یت له‌سه‌رم و به‌ره‌كه‌تی تێبكه‌بوم,وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌خرابه‌بودینم و ژیانم و كوَتایی ته‌مه‌نم ئه‌وا خوایه‌لێم دوور بخه‌ره‌وه‌و منیش له‌و دوور بخه‌ره‌وه‌وخێرو چاكه‌م به‌نسیب بكه‌له‌هه‌ر شوێنێكه‌و باشان ده‌روونم رِازی بكه‌بێی.. )

په‌شیمان نابیته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئیستخاره‌ به‌خواى گه‌وره‌ بكه‌یت وپاشان پرس ورِاوێژ به‌خه‌ڵكانى شاره‌زاوخاوه‌ن ئه‌زموون بكه‌یت ،چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : { وَشَاوِرْهُمْ فِی الْأمْرِ فَإِذا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلى اللَّهِ }سوره‌ ال عمران ایة‌: 159.) واتا (له‌كاروباره‌كانى ژیاندا پرس ورِاوێژ به‌هاوه‌لاَنت بكه‌ وئه‌گه‌ر عه‌زمت له‌سه‌ركاره‌كه‌ بۆدرووست بوو ئه‌وه‌ پشت به‌خوا ببه‌سته‌وئه‌نجامى بده‌).

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٠٢
٥٢٨
٦٩٢١٣٧