كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

حوكمى شه‌رعى بۆگرنگى دان وخۆسه‌رقاڵكردن به‌زانستى (ده‌رونناسى)وه‌ چییه‌

پرسیارەکە وەک خۆی: 

حوكمى شه‌رعى بۆگرنگى دان وخۆسه‌رقاڵكردن به‌زانستى (ده‌رونناسى)وه‌ چییه‌؟ ئایا تاچ ئاستىَ بنه‌ماكانى ده‌رونناسى پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماكانى شه‌رعه‌؟له‌كاتێكدا ته‌واوى زانستى ده‌رونناسى له‌سه‌ربره‌ودان به‌تواناكان و سودوه‌رگرتن له‌تواناكانى مرۆڤ بنیات نراوه‌؟

وەڵام: 

سه‌باره‌ت به‌ زانستى ده‌رونناسى پێغه‌مبه‌رى خوا [ صلى الله عليه وسلم ] له‌هه‌موو كه‌س زاناتر بووه‌ به‌ده‌رونى خه‌ڵكى و هه‌ركه‌سه‌و به‌گوێره‌ى ده‌رون و عه‌قڵى خۆى وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ,هه‌روه‌ها هاوه‌لاَنیش هه‌روابوونه‌ (خوایان لىَ رِازى بێت ) بۆیه‌ له‌ماوه‌یه‌كى قیاسى كه‌مدا خه‌ڵكێكى زۆر له‌سه‌رانسه‌رى دونیا موسڵمان بوون هاتنه‌ ناو ئاینى ئیسلامه‌وه‌ .
وه‌شه‌رع هانى داوین كه‌بزانین له‌گه‌ڵ كىَ وه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ و هه‌ڵسوكه‌وت و گفتوگۆ ده‌كه‌ین ,وه‌ به‌گوێره‌ى ئاستى زانیارى و تێگه‌یشتنى خه‌ڵكى بجوڵێینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا .
به‌لاَم ئه‌م زانسته‌ى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ زۆر شتى له‌گه‌ڵ شه‌رعى پیرۆزى ئیسلامدا یه‌ك ناگرێته‌وه‌ چونكه‌ زۆربه‌ى بیردۆزه‌كان و بنه‌ماكانى له‌كه‌سانى گاور و جوله‌كه‌ و خه‌ڵكى بىَ دینه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ .
رِێزم هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌به‌شى ده‌روونناسى ده‌خوێنن یاخود ده‌رچووى ئه‌م به‌شه‌ن خۆیشیان ئه‌م رِاستییه‌ باش ده‌زانن كه‌ زۆرێكیان له‌رِووى ده‌رونییه‌وه‌ تێك ده‌چن و بوارى ده‌رونییان ناجێگیره‌ .
بۆیه‌ به‌بۆچوونى من مرۆڤ خۆى بپارێزێت له‌م به‌شه‌ و بچێته‌ به‌شێكه‌وه‌ كه‌ سووده‌كه‌ى ئاشكراو بینراوبێت . والله اعلم .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١١١
٢١٧١
٦٩٣٧٨٠