كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

پوخته‌ى نوێژى (قصر) و(جمع) چۆنه‌ وچییه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

پوخته‌ى نوێژى (قصر) و(جمع) چۆنه‌ وچییه‌؟

وەڵام: 

و/ (قصر)واتا كورتكردنه‌وه‌ى نوێژه‌ چوار رِكعاته‌كان بۆدوو رِكعات وه‌كونوێژى نیوه‌رِۆ و عه‌سرو عیشا، (جمع) یش واتا كۆكردنه‌وه‌ى نوێژه‌كان وبردنیان بۆلاى یه‌كترى بۆنموونه‌ نیوه‌رِۆ ببه‌یت بۆلاى عه‌سروپێكه‌وه‌ بیكه‌یت یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ،یاخود مه‌غریب ببه‌یت بۆلاى عیشاوپێكه‌وه‌ بیكه‌یت یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌...
چى كاتي نوێژ (قصر) ده‌كرێت ؟
خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت ({وَإِذَا ضرَبْتُمْ فِی الأرْض فَڵیْسَ عَڵیْكُمْ جُنَاحٌ أن تَقْصرُواْ مِنَ الصلاَة‌ِ إِنْ خِفْتُمْ أن يفْتِنَكُمُ الَّذینَ كَفَرُواْ ........} (101) سوره‌ النساء)،
واتا(ئه‌گه‌رسه‌فه‌رتان كردبه‌سه‌رزه‌ویدائه‌وه‌ تاوانبارنابن ئه‌گه‌رنوێژه‌كانتان كورت بكه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ى تووشى فیتنه‌ى ئه‌وانه‌ ببن كه‌ بێباوه‌رِن). كه‌واته‌ له‌سه‌ره‌تادا كورتكردنه‌وه‌ى نوێژ په‌یوه‌ست بوو به‌ترسان له‌ فیتنه‌ى بێباوه‌رِان..به‌لاَم دواتریش كاتىَ موسڵمانان كه‌وتنه‌ فه‌راحى وئاسایشه‌وه‌ هه‌رنوێژیان كورت ده‌كرده‌وه‌ كاتىَ بچونایه‌ بۆسه‌فه‌ر..هه‌ربۆیه‌ (یعلى إبن أمیة‌) (خوالىَ ى رِازى بێت) ده‌فه‌رموێت :پرسیارم كرد له‌(عمربن خطاب) (خوالىَ ى رِازى بێت) له‌باره‌ى ئه‌م ئایه‌ته‌وه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت (.....إِنْ خِفْتُمْ أن يفْتِنَكُمُ الَّذینَ....) ده‌ى خۆئێستا موسڵمانان ترسیان له‌بىَ باوه‌رِان نه‌ماوه‌ ئه‌ى بۆچى نوێژه‌كانمان له‌سه‌فه‌ردا (قصر)بكه‌ین؟ ئیمامى عمریش (خوالىَى رِازى بێت) فه‌رمووى (منیش سه‌رم سورِما له‌وه‌ى تۆسه‌رت لىَ سورِما بۆیه‌ پرسیارم كردله‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌رباره‌ى ئه‌مه‌ ..ئه‌ویش فه‌رمووى (صدقه‌ تصدق الله بها علیكم فأقبلوا صدقه‌).واتا (ئه‌مه‌ خێروچاكه‌یه‌كى خوایه‌وبه‌ئێوه‌ى به‌خشیووه‌،جائێوه‌ش وه‌رى بگرن)..كه‌واته‌ له‌سه‌فه‌ردائه‌گه‌ر ترسیشت له‌سه‌رنه‌بوو هه‌رده‌بێت نوێژه‌كانت كورت بكه‌یته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئیمامى نه‌سائی وإبن ماجه فه‌رمووده‌یه‌كى ئیمامى (عمر)مان بۆنقڵ ده‌كه‌ن كه‌ فه‌رموویه‌تى (صلاة‌ السفر ركعتان)..واتا(نوێژى سه‌فه‌ر دوو ركعاته‌)، هه‌روه‌ها ئیمامى موسلیم وئه‌بوداودفه‌رمووده‌یه‌كمان له‌ عبدالله ى كورِى عباس وه‌ بۆده‌گێرنه‌وه‌ (خوالىَ ى رِازى بێت) كه‌ فه‌رموویه‌تى (فرض الله الصلاة‌ على لسان نبیكم (صلى الله علیه وسلم)فی الحضر أربعاً وفی السفر ركعتین.......) واتا (خواى گه‌وره‌ نوێژى له‌سه‌رزمانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) فه‌رزكرد كه‌له‌ماڵدا چواررِكعات وله‌ سه‌فه‌ریشدا دوو رِكعات...).هه‌روه‌ها ئیمامى موسلیم وبوخارى فه‌رمووده‌یه‌كمان له‌ عائیشه‌وه‌ (خوالىَ ى رِازى بێت) بۆده‌گێرِنه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ (الصلاة‌ اول ما فرضت ركعتات فأقرت صلاة‌ السفر وأتمت صلاة‌ الحضر) واتا (نوێژ كه‌سه‌ره‌تا فه‌رزكرا دوو رِكعات بوو جا نوێژ له‌سه‌فه‌ردا هه‌ربه‌وشێوه‌یه‌ مایه‌وه‌وبه‌لاَم نوێژ له‌ماڵدا ته‌واوكراوكرابه‌چوار رِكعات).. هه‌روه‌ها عبدالله كورِى عمر(خوالىَى رِازى بێت) ده‌فه‌رموێت (إنی صحبت رسول الله (صلى الله علیه‌ وسلم) فی السفرفلم یزیدعلى ركعتین حتى قبضه الله) رواه مسلم والبخارى..واتا (من هاوه‌ڵێتى پێغه‌مبه‌رى خوام كرد(صلى الله علیه‌ وسلم) له‌سه‌فه‌ردا هه‌رگیزله‌ دوورِكعات زیاترى نه‌كردووه‌ تاخواى گه‌وره‌ گیانى كێشا)..
كه‌واته‌ هۆكارى كورتكردنه‌وه‌ى نوێژه‌ چوارییه‌كان بۆدوورِكعاتى سه‌فه‌ره‌،زانایان بۆچوونیان وایه‌ كورتكردنه‌وه‌ى نوێژ ده‌ست پێ ده‌كات به‌ده‌رچوون له‌سنورى نیشته‌جێبوونى خۆى جا شاربێت یاخود لادىَ ، واتا نوێژه‌ چوارییه‌كان كورت ده‌كاته‌وه‌ بۆدوورِكعات تا ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆشوێنى خۆى ئه‌وكات ده‌ست ده‌كاته‌وه‌ به‌چواررِكعاتى....
ئه‌نه‌س (خوالىَ ى رِازى بێت) ده‌فه‌رموێت (صلیت مع النبی (صلى الله علیه وسلم) بالمدینة‌ أربعاً وبذی الحلیفة‌ ركعتین) واتا (نوێژى نیوه‌رِۆم له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم)كردله‌مه‌دینه‌ به‌چواررِكعات به‌لاَم نوێژى عه‌سرم به‌دوو رِكعات كرد له‌ (ذي الحلیفة‌).. كه‌شوێنێك بوو له‌ده‌ره‌وه‌ى مه‌دینه‌ ..
حوكمى كورتكردنه‌وه‌ى نوێژ له‌سه‌فه‌ردا :-
به‌پێى ئه‌وبه‌ڵگانه‌ى كه‌باسمانكردوچه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ى تریش كورتكرنه‌وه‌ى نوێژه‌ چواررِكعاتییه‌كان له‌سه‌فه‌ردا واجبه‌..وه‌ماوه‌یه‌كى دیارى كراویشى نییه‌ به‌ڵكوتاله‌سه‌فه‌ردا بیت واجبه‌ نوێژكورت بكه‌یته‌وه‌ مادام نییه‌تى مانه‌وه‌ى نه‌بێت ، ئه‌گه‌ربۆماوه‌یه‌كیش مایه‌وه‌له‌به‌رپێویستییه‌ك به‌لاَم برِیارى مانه‌وه‌ى نه‌دا ئه‌وه‌ هه‌رنوێژكورت ده‌كاته‌وه‌، (جابر)(خوالىَى رِازى بێت) ده‌فه‌رموێت (قام رسول الله صلى الله علیه وسلم بتبوك عشرین یوماً یقصرالصلاة‌) واتا (پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) له‌ته‌بوكدا مایه‌وه‌وبۆماوه‌ى بیست رِۆژ نوێژه‌كانى كورت كرده‌وه‌).(إبن القیم) (رِه‌حمه‌تى خواى لىَ بێت) ده‌فه‌رموێت (پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) به‌ئوومه‌ته‌كه‌ى نه‌فه‌رموو ئه‌گه‌رهه‌ركه‌س له‌بیست رِۆژ زیاترمایه‌وه‌ بانوێژكورت نه‌كاته‌وه‌،به‌ڵكو ویستى خوا وابوو كه‌بیست رِۆژله‌ ته‌بوكدامایه‌وه‌ ..دیاره‌ ئه‌گه‌رزیاتر بمایاته‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بوو له‌سه‌ركورتكردنه‌وه‌ى نوێژه‌كانى ، كه‌واته‌ ئه‌و ووته‌یه‌ رِاست نییه‌ كه‌ ده‌ڵێت تابیست رِۆژ بۆت هه‌یه‌ نوێژكورت بكه‌یته‌وه‌ له‌سه‌فه‌ردا،به‌ڵكو ووته‌ى ته‌واوئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌ندىَ له‌سه‌فه‌ردا مایته‌وه‌ به‌لاَم به‌مه‌رجىَ نیازى گه‌رِانه‌وه‌ت هه‌بێت بۆشوێنى خۆت ئه‌وه‌ نوێژه‌كانت كورت ده‌كه‌یته‌وه‌..
ئایا چه‌نددووربكه‌یته‌وه‌ له‌شوێنى خۆت ده‌توانى نوێژ كورت بكه‌یته‌وه‌:
زانایان بۆچوونیان زۆره‌ له‌سه‌رئه‌م باسه‌ به‌تایبه‌ت له‌ناومه‌زهه‌به‌كاندا ، به‌لاَم ووته‌ى ته‌واو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رده‌رچوویت له‌شوێنى خۆت وپێى ووترا سه‌فه‌ر ئه‌وه‌ دروسته‌ نوێژ كورت بكه‌یته‌وه‌ باله‌هه‌شتا كیلۆمه‌تریش كه‌متربێت ،له‌به‌رئه‌وه‌ له‌قورئان وسوونه‌تدا دیارى نه‌كراوه‌،ئه‌وانه‌شى كه‌ قسه‌ده‌كه‌ن له‌وباره‌یه‌وه‌ واتا دیارى كردنى به‌چه‌ندكیلۆمه‌ترێكه‌وه‌ هه‌مووى رِاوبۆچوونه‌ ، رِاوبۆچوونیش قه‌بوڵ نییه‌ به‌بىَ به‌ڵگه‌...كه‌واته‌ هۆكارى نوێژكورتكرنه‌وه‌ سه‌فه‌ره‌ نه‌ك شتێكى تر..
به‌لاَم سه‌باره‌ت به‌ (جمع) واتا كۆكردنه‌وه‌ى نوێژه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ واتا (نیوه‌رِۆ وعه‌سر) وه‌(مه‌غریب وعیشا) پێكه‌وه‌..ئایا كۆكردنه‌وه‌ى نوێژیش هه‌رپه‌یوه‌سته‌ به‌سه‌فه‌ره‌وه‌ یاخود نا ؟ئایا هۆكارچییه‌ بۆكۆكردنه‌وه‌ى نوێژه‌كان؟
كۆكردنه‌وه‌ى نوێژه‌كان مه‌رج نییه‌ كورتكردنه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بێت ..به‌ڵكو كۆكردنه‌وه‌ى نوێژ وابه‌سته‌یه‌ به‌ هه‌بوونى عوزرێكى شه‌رعییه‌وه‌ ..بۆنموونه‌ نه‌خۆشى یاخود باران بارین یان گه‌رمایه‌كى زۆر یاخود خۆڵبارین ویاخود به‌فربارین ویان هه‌بوونى ترس یان بوونى قورِوقورِاوێكى زۆر یان هه‌رعوزرێكى تركه‌ موسڵمانان عه‌زییه‌ت بدات له‌وكاتانه‌دا ئیمامى مزگه‌وت بۆى هه‌یه‌ دوو نوێژ جمع بكات له‌یه‌ك نوێژدا ، كه‌واته‌ هۆكارى جمع عوزره‌ وپه‌یوه‌ست نییه‌ به‌سه‌فه‌ره‌وه‌ ..
ئینسان ئه‌گه‌رله‌سه‌فه‌ردابوو بۆى هه‌یه‌ وده‌توانىَ قصر وجمع یش بكات ،به‌لاَم باشتروایه‌ ئه‌گه‌ر عوزرێكى نه‌بووهه‌رقه‌صربكات له‌سه‌فه‌ردا، به‌لاَم ئه‌گه‌ر بۆى قورس بوو ده‌توانىَ جه‌معیش بكات وهیچ مانعێك نییه‌، به‌ڵگه‌ش زۆره‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌وانه‌ (هیشامى كورِى عروه‌) (رِه‌حمه‌تى خواى لىَ بێت) ده‌فه‌رموێت (عروه‌ى) باوكم و (سعید كورِى موسیب ) و(ابوبكرى كورِى عبدالرحمن) هه‌موویان نوێژى مه‌غریب وعیشایان كۆده‌كرده‌وه‌ له‌شه‌وانى باراندا...به‌ڵگه‌ى تریش زۆرن ده‌توانى ته‌ماشاى بوخارى بكه‌ى ژماره‌ 518ومسلم ژماره‌ 489..
كه‌واته‌ :
قصر:واته‌ كورتكرنه‌وه‌ى نوێژه‌ چواررِكعاتییه‌كان بۆدوو رِكعات ئه‌مه‌ تایبه‌ته‌ به‌سه‌فه‌ره‌ره‌
جمع : واته‌ كۆكردنه‌وه‌ى دوونوێژ له‌یه‌ك كاتدا ئه‌مه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌بوونى عوزرێكه‌وه‌ ..
به‌لاَم كه‌سى موسافیر ده‌توانێت جمع یش بكات له‌گه‌ڵ قه‌صره‌كه‌یدا ... والله أعلم

به‌رِێز/ م. به‌هجه‌ت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٣٦١
٦٨٧
٦٩٢٢٩٦