كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

سلام علیك من له‌خوا به‌زیاد بێت به‌ویستى خوا فرمانه‌كانى خوا جىَ به‌جىَ ده‌كه‌م ،به‌لاَم زۆرجار وه‌سوه‌سه‌م بۆدروست ده‌بێت ، تكایه‌ چاره‌سه‌رى ئه‌وه‌ چۆن ده‌بێت ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلام علیك من له‌خوا به‌زیاد بێت به‌ویستى خوا فرمانه‌كانى خوا جىَ به‌جىَ ده‌كه‌م ،به‌لاَم زۆرجار وه‌سوه‌سه‌م بۆدروست ده‌بێت ، تكایه‌ چاره‌سه‌رى ئه‌وه‌ چۆن ده‌بێت ؟

وەڵام: 

و/ / علیك السلام ورحمه‌ الله...
له‌رِاستیدا زۆركه‌س هه‌ن كه‌ شه‌یتانى نه‌عله‌تى وه‌سوه‌سه‌و گومانى لادروست ده‌كات له‌زۆربوارى دینیدا..جانازانین به‌رِێزتان له‌كام بواردا گومان ووه‌سوه‌سه‌تان بۆدروست ده‌بێت ..ئه‌گه‌ر بۆنموونه‌ گومانت بۆدروست ده‌كات كىَ خواى دروست كرد(په‌نابه‌خوا)؟ یان گومانت بۆدروست ده‌كات كه‌ئایا به‌هه‌شت وجه‌هه‌نم هه‌یه‌ یان نا؟ یان دواى مردن زیندوو ده‌بینه‌وه‌ ...یان ..یان... ئه‌وا له‌هه‌موو بواره‌كاندا په‌نا به‌خواى گه‌وره‌ومه‌زن وبه‌توانا بگره‌ بۆئه‌وه‌ى له‌گومان و وه‌سوه‌سه‌ى شه‌یتانى نه‌عله‌تى بتپارێزێت ویه‌قین ودڵنیایت پێ ببه‌خشێت ،هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ({وَإِمَّا ينزَغَنَّكَ مِنَ الشَّیْطانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ هُوَ السَّمِیعُ الْعَلِیمُ} (36) سوره‌ فصلت)،واتا(ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه‌ گومان ووه‌سوه‌سه‌وخه‌یاڵى نادروست له‌دڵ وده‌رونتدا دروست بوو ،ئه‌وه‌ داواى یارمه‌تى له‌خوابكه‌وپه‌ناى پێ بگره‌،چونكه‌ به‌رِاستى خواى گه‌وره‌ بیسه‌رى نزاودوعاكانه‌ وزاناى په‌نهانى وئاشكرایه‌)...هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان (صلى الله علیه‌وسلم) فێرى كردوین كه‌كاتێك شه‌یتانى نه‌عله‌تى گومانى ئه‌وه‌ى لادروست كردین بۆنموونه‌ كه‌ كىَ خواى دروست كرد ئه‌وه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بگرینه‌ به‌ر... سه‌ره‌تا بڵێین (امنت بالله ورسوله،الله احد ،الله الصمد،لم یلد،ولم یولد،ولم یكن له كفوا احد)...دواتر(ثم لیتفل عن یساره ثلاثاً ،ولیستعد من الشیطان،ولینته، فإن ذلك یذهب عنه) ، هذه خلاصة‌ الاحادیث الصحیحة‌ الواریدة ‌فی البخاری ومسلم ،واحمد،وابی داود...
واتا له‌سه‌ره‌تادا بڵێ ( باوه‌رِم به‌خواوپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى(صلى الله علیه وسلم) هێنا،خواى گه‌وره‌ تاك وته‌نهایه‌، خواى گه‌وره‌ زاتێكى پایه‌داروده‌سه‌لاَتداره‌،نیازى به‌هیچ شتێك نییه‌و هه‌مووشتێك پێویستى به‌خوایه‌ وئاتاجى ئه‌ون، هیچ كه‌سێكى لىَ نه‌بووه‌و ئه‌ویش له‌هیچ كه‌سێك نه‌بووه‌،هه‌رگیز كه‌سێكى تروهاوبه‌شێكى ترنیه‌ هاوشانى خواى گه‌وره‌ بێت ) پاشان (سىَ جار تف بكه‌ به‌لاى چه‌پتدا، وه‌دواتریش په‌نابه‌خواى گه‌وره‌ بگره‌..ئه‌گه‌ر وات كرد ئه‌وكات شه‌یتانى نه‌عله‌تى وازت لىَ ده‌هێنێت وده‌رِوات ...خواى گه‌وره‌ هه‌موو خوشك وبراكانمان له‌وه‌سوه‌سه‌و فێڵ وگومانى شه‌یتان به‌دووربگرێت ...
ئه‌گه‌ر باش نه‌بوویت و وه‌سوه‌سه‌كه‌ت هه‌رمایه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌توانى گوێ له‌ (رِوقیه‌ى شه‌رعى) بگریت كه‌ له‌ئه‌م سایته‌دا بۆمانداناون ...تێبینییه‌كان بخوێنه‌وه‌وپاشان په‌یرِه‌ودارییان لىَ بكه‌ .به‌ومێدى هه‌رچى زووه‌ خواى گه‌وره‌ شیفاى چاكبوونه‌وه‌ت بدات..اللهم امین.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِوه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٩٣
٢٢٥٣
٦٩٣٨٦٢