كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

بۆچى حزبه‌ ئیسلامییه‌كانتان پێ باش نییه‌؟هۆكاره‌كه‌ى چییه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

بۆچى حزبه‌ ئیسلامییه‌كانتان پێ باش نییه‌؟هۆكاره‌كه‌ى چییه‌؟

وەڵام: 

و/ برابه‌رِێزه‌كه‌م ئێمه‌ وه‌كو دین برِوامان به‌پارچه‌پارچه‌كردنى موسڵمانان نیه‌، وه‌هه‌رشتێكیش هۆكاربێت بۆپارچه‌پارچه‌كردنى موسڵمانان به‌دروستى نازانین ،چونكه‌ خواى گه‌وره‌ رِێگرى لىَ كردوین ، هه‌ربۆیه‌ بوونى چه‌ند حزبێك له‌یه‌ك كاتدا به‌ناوى دینه‌وه‌ به‌دروست نازانین، چونكه‌ فره‌حزبى هۆكارێكى كاریگه‌ره‌ بۆپارچه‌پارچه‌كردنى موسڵمانان ولاوازكردنى هێزوده‌سه‌لاَت وهه‌یبه‌ت وعه‌زیمه‌تى موسڵمانان، هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ وه‌كو سه‌له‌فى به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك فره‌حزبى له‌ دیندا رِه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و خه‌ڵكى وموسڵمانانى لىَ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌وبانگیان ده‌كه‌ین بۆشوێنكه‌وتنى قورئان وسوونه‌ت به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت بۆئه‌وه‌ى له‌وجیاوازیى وته‌فروقه‌یه‌ى كه‌ تووشى مووسڵمانان بووه‌ رِزگارمان ببێت ودووباره‌ هێزوده‌سه‌لاَت بۆموسڵمانان بگه‌رِێته‌وه‌ ،چونكه‌ وه‌ك دیاره‌وخۆتیش باش ده‌زانى كه‌حیزبایه‌تى واته‌(ته‌فره‌قه‌وجیاوازى)،ته‌فروقه‌وجیاوازیش له‌دیندا رِه‌تكراوه‌یه‌ومه‌قبوڵ نییه‌ ، ئه‌گه‌رتۆبۆخۆت دروست كردنى حزب به‌ناودینه‌وه‌به‌دروست بزانى ده‌بێت بۆجگه‌ له‌خۆتیشى به‌دروست بزانى ، كاتێ ئه‌ویش حزبێكى دروست كرد نابێت رِێگرى لىَ بكه‌یت چونكه‌ بۆخۆتیش دروستت كردون ، كه‌بۆهه‌ردووكتان دروست بێت كه‌واته‌ بۆجگه‌ له‌خۆتانیش ده‌بێت دروست بێت ، له‌سه‌رئه‌نجامدا چه‌ند حزبێك دروست ده‌بێت ، هه‌رحزبه‌وهه‌واداروشوێنكه‌وته‌ى خۆى ده‌بێت وخۆشه‌ویستى ورِق لىَ بوون له‌سه‌رحزبه‌كه‌ى خۆى ده‌كات ،واتا ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خۆیدا بێت خۆشه‌ویست وبه‌رِێزه‌ وه‌ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌بێت مه‌قبوڵ نییه‌ هه‌رچه‌ندبه‌رِێزوخاوه‌ن عیلم ووه‌رع بێت ، هه‌موو حزبێكیش به‌كاروچالاكى خۆى دڵخۆشه‌ وبه‌جگه‌له‌خۆى نه‌خێر هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ( كُلُّ حِزْبٍ بِمَا ڵدَیْهِمْ فَرِحُونَ} (32) سوره‌ الروم)،واتا (هه‌موو حزبێك به‌وه‌ى كه‌لاى خۆیه‌تى دڵخۆشه‌) ،واتا (به‌جگه‌ له‌خۆى دڵخۆش نییه‌)وبه‌لایه‌وه‌ گرنگ نییه‌ ، له‌ونێوه‌نده‌شدا ئه‌وه‌ى حزبى نه‌بێت ئیتر كه‌سێكى فه‌رامۆشكراوه‌وله‌لاى حزب هیچ نرخێكى نییه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ كه‌سێكى زیره‌ك وله‌خواترس وخاوه‌ن زانست بێت ، ئایا ئێستا بۆت ده‌ركه‌وت كه‌ بوونى چه‌ند حزبێك له‌یه‌ككاتدا وه‌له‌یه‌ك شوێندا چ زیانێك به‌ ئیسلام وموسڵمانان ده‌گه‌یه‌نێت ؟
ده‌خۆت دادوه‌ربه‌ ئایا بوونى چه‌ندگروپ وتاقمێك به‌ناوى دینه‌وه‌ ته‌فره‌قه‌وجیاوازى دروست ناكات له‌نێوموسڵماناندا؟براكه‌م دین هه‌ریه‌ك دینه‌ ئه‌ویش قورئان وسوننه‌ته‌،ئایا ده‌بێت له‌یه‌ك كاتدا چه‌ند كۆمه‌لێك هه‌بێت هه‌مووى بڵێ من شوێن كه‌وته‌ى قورئان وسوننه‌تم وجیاوازیش بن له‌گه‌ڵ یه‌كدا؟ ئایا شوێنكه‌وتنى قورئان وسوونه‌ت ته‌فروقه‌وجیاوازى ده‌خاته‌ نێوان موسڵمانانه‌وه‌ یاخود یه‌كرِیزى یه‌كده‌نگى دروست ده‌كات ؟كه‌واته‌ یان كه‌سانى حزبى شوێنى قورئان وسوونه‌ت نه‌كه‌وتوون یان له‌شوێنكه‌وتنیاندا بۆقورئان وسوونه‌ت رِاست ناكه‌ن،چونكه‌ ئه‌گه‌ر رِاستیان بكردایه‌ جیاوازنابوون ویه‌كرِیزده‌بوون ده‌ى كه‌واته‌ خۆت برِیاربده‌..
هه‌رله‌به‌رئه‌م زیانه‌ گه‌وره‌وخراپه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ حیزبایه‌تیمان پێ باش نیه‌ له‌ناودیندا، نه‌ك به‌هه‌واوئاره‌زووى خۆمان پێمان باش نه‌بێت ، بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌مووهه‌وڵێكى خۆمان خستۆته‌كار بۆله‌ناوبردنى حزبایه‌تى وته‌فروقه‌ نه‌ك بۆحه‌زى خۆمان به‌ڵكو بۆپاراستنى ئه‌ودینه‌ پاك وجوانه‌ى كه‌به‌ئه‌مانه‌ت گه‌یه‌نرایه‌ ده‌ستى ئێمه‌ له‌لایه‌ن پێشینه‌ چاكه‌كانمانه‌وه‌))
به‌رِێز/ م. به‌هجه‌ت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٣٨
٥٦٤
٦٩٢١٧٣