كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

له‌نێوان موسڵماناندا چه‌ند مه‌زهه‌بێك هه‌ن وله‌چه‌شنى مه‌زهه‌بى شافعى و حه‌نبه‌لى وحه‌نه‌فى ومالكى.. ئایا ئێمه‌ وه‌كو موسڵمان كام مه‌زهه‌به‌یان په‌یرِه‌وبكه‌ین؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

له‌نێوان موسڵماناندا چه‌ند مه‌زهه‌بێك هه‌ن وله‌چه‌شنى مه‌زهه‌بى شافعى و حه‌نبه‌لى وحه‌نه‌فى ومالكى.. ئایا ئێمه‌ وه‌كو موسڵمان كام مه‌زهه‌به‌یان په‌یرِه‌وبكه‌ین؟؟
وه‌ بیرمان نه‌چى ئه‌مانیش چه‌ندان ره‌ئى جیاواز له‌ نێوانیاندایه‌...!!!

وەڵام: 

بسم الله والصلاة‌ والسلام على رسول الله (صلى الله علیه‌ وسلم) :
به‌ڵى له‌ناو ئه‌هلى سوننه‌دا چوار مه‌زهه‌ب هه‌یه‌ :-
1. ابو حنیفه‌ : (النعمان بن ثابت) .
2. مالك ابن أنس : (مالكى كورِى ئه‌نه‌س) .
3. احمد بن حنبل : (ئه‌حمه‌دى كورِى حه‌نبه‌ل) .
4. الامام الشافعی : (محمدى كورِى ئیدریسى شافیعی) .
به‌ڵى ئه‌م چوار مه‌زهه‌به‌ له‌بوارى (فقهیدا) واته‌ شه‌رعیدا بیرورِاى جیاوازیان هه‌یه‌ , بۆ نموونه‌ له‌بوارى (الطهارة‌)و(الصلاة‌)و(الزكاة‌) تاكۆتایى بابه‌ته‌ فقهییه‌كان بیرورِاى جیاوازیان هه‌یه‌ ,ئه‌م جیاوازییه‌ش ئه‌وه‌نه‌بى ئه‌وان بۆ پێشبرِكى و رِقه‌به‌رِقه‌ى یه‌ك به‌كاریان هێنابێت یان بۆ خه‌ڵك له‌خۆ كۆكردنه‌وه‌ و حیزبایه‌تى كردن به‌كاریان هێنابێت ئه‌وه‌ ده‌بێت بزانین .
به‌رِێزه‌كه‌م گومانى تێدانییه‌ ئه‌و كاته‌هۆكارى گه‌یاندن وه‌كو ئێستا نه‌بووه‌ هه‌موو فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) وه‌كو ئێستا له‌یه‌ك شوێن كۆكرابێته‌وه‌ له‌به‌رده‌ستدا بووبێت ئه‌وسا وا نه‌بووه‌ بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌كى نه‌بیستبێت به‌لاَم ئه‌وى تریان بیستبێتى و پێیگه‌شتبێت ,كه‌واته‌ هه‌موو فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) كۆنه‌بۆته‌وه‌ .
بۆیه‌ كاتێك ته‌ماشاى فه‌تواكانى ئیمامى شافیعى ده‌كه‌ین دوو جۆر فه‌تواى هه‌یه‌ جۆرى یه‌كه‌م (قدیم) واته‌ كۆن ، وه‌جۆرى دووه‌م (جدید) واته‌ تازه‌ ,تاله‌ بغداد بوو له‌ عێراق كۆمه‌ڵێك فه‌تواى زۆرى دا به‌لاَم كه‌چووه‌ میصر له‌ هه‌ندێك له‌ فه‌تواكانى عێراقى په‌شیمان بووه‌وه‌ ,له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌وى به‌ڵگه‌ى زیاترى ده‌ست كه‌وت وه‌ عیلم و زانست زیاتر فێربوو .
جابه‌و فه‌توایانه‌ى عێراقى ده‌ووترێت (قدیم) وه‌ به‌وانه‌ى میصریش ده‌ووترێت (جدید) .
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌ ئه‌وان خزمه‌تیان به‌دین كردووه‌ ,نه‌ك خزمه‌تیان به‌مه‌زهه‌به‌كه‌ى خۆیان كردبێت وه‌رِۆژى له‌ رِۆژان له‌ هیچ یه‌كێك له‌وانه‌وه‌ نه‌گێردراوه‌ته‌وه‌ به‌ خه‌ڵكیان ووتبێت كوێرانه‌و بێ به‌ڵگه‌ شوێن ئێمه‌ بكه‌ون به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ,مسوڵمانانیان ووریا كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ى به‌كوێرانه‌ شوێن ئه‌وان نه‌كه‌ون , وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌وان ووته‌یه‌كیان هه‌بوو پێچه‌وانه‌ى ووته‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا بوو (صلى الله علیه‌ وسلم) هه‌رچوار مه‌زهه‌به‌كه‌ مسوڵمانانیان ئاگاداركردۆته‌وه‌ واز له‌ قسه‌ى ئه‌وان بهێنن و شوێن ووته‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) بكه‌ون .
كه‌واته‌ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێمه‌ى موسڵمان پێویسته‌ شوێنى قورئان و سوننه‌ت بكه‌وین به‌تێگه‌یشتنى پێشینى ئوممه‌ت ,وه‌ بۆچوونه‌كانى ئه‌وانیش هه‌ڵده‌سه‌نگێنین به‌ قورئان و سوننه‌ت ئه‌گه‌ر بۆچوونیان یه‌ك بوو ئه‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌روو له‌سه‌ر چاوى داده‌نێین به‌لاَم ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ى قورئان و سوننه‌ت بوو ئه‌وا بۆچوونه‌كانى ئه‌وان وازلێده‌هێنین شوێنى دوو ئه‌صله‌كه‌ ده‌كه‌وین كه‌ئه‌ویش قورئان و سوننه‌ته‌ ئه‌میش هه‌ندێك له‌ ووته‌كانى ئه‌وزانایانه‌یه‌ كه‌خۆیان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن بۆشوێنكه‌وتنى قورئان وسونه‌ت و وازهێنان له‌قسه‌ى ئه‌وان ئه‌گه‌رپێچه‌وانه‌ى قورئان وسونه‌ت بوو:

1. قال أبو حنیفه‌ رحمه الله : اذا صح الحدیث فهو مذهبی .
واتا (قسه‌ى رِاست مه‌زهه‌بى منه‌) واتا (ئه‌وه‌ى موافقى قورئان وسونه‌ت بێت).
وقال ایضا : حرام على من لم یعرف دلیلی ان یفتی بكلامی .
واتا (حه‌رامه‌ بۆكه‌سێك فتوا به‌قسه‌كانى منه‌وه‌ بدات له‌كاتێكدا نه‌زانێت به‌ڵگه‌ى من چییه‌) ،واتا (تا نه‌زانێت به‌ڵگه‌ى من چییه‌ له‌قورئان وسونه‌ت بۆى دروست نییه‌ شوێن فتواكانى من بكه‌وێت).
2. قال مالك بن انس رحمه الله : انما انا بشر اخطئ واصیب فانظروا فی رأیی فكل موافق الكتاب والسنة فخذوه وكل مالم یوافق الكتاب والسنة‌ فاتركوه .
واتا (من ئینسانم هه‌ندێ جار هه‌ڵه‌ ده‌كه‌م ورِاستیش ده‌كه‌م ، له‌به‌رئه‌وه‌ ئێوه‌ سه‌یرى رِاوبۆچونه‌كانى من بكه‌ن ئه‌گه‌ر موافقى قورئان وسونه‌ت بوو ئه‌وه‌ وه‌رى بگرن ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ى قورئان وسونه‌ت بوو ئه‌وه‌ رِه‌تى بكه‌نه‌وه‌ ووه‌رى مه‌گرن).
3. قال الامام الشافعی رحمه الله : اذا وجدتم فی كتابي خلاف سنة رسول لله (صلى الله علیه وسلم ) فقولوا بسنة‌ رسول الله ودعوا ماقلت .واتا (ئه‌گه‌رله‌كتێبه‌كانمدا شتێكتان به‌رچاوكه‌ت پێچه‌وانه‌ى قورئان وسونه‌ت بوو ئه‌وه‌ وازله‌ قسه‌كه‌ى من بهێنن وشوێنى رِاسته‌كه‌ بكه‌ون ).
وقال ایضا : اذا صح الحدیث فهو مذهبی.
واتا ( كامه‌ رِاست بوو ئه‌وه‌ مه‌زهه‌بى منه‌).
4. قال احمد بن حنبل : لاتقلدني ولاتقلد مالكا ولا الشافعی ولا الاوزاعی ولا الشوری وخذ من حیث اخذوا . ( ته‌قلیدى من مه‌كه‌ن وه‌ ته‌قلیدى مالك وشافعى وئه‌وزاعى وسه‌وریش مه‌كه‌ن به‌ڵكو دین له‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه‌ وه‌ربگرن كه‌ ئه‌وان لێیه‌وه‌ وه‌ریان گرتووه‌ كه‌ قورئان وسونه‌ته‌).
بۆ زیاتر شاره‌زابوون له‌م بابه‌ته‌ ته‌ماشای پێشه‌كى كتێبى ( صیفة‌ صلاة‌ النبى(صلى الله علیه‌وسلم) ) للألبانی .بكه‌ لاپه‌رِه‌ (21) .
واتا به‌كورتى شوێنكه‌وتوانى سه‌له‌ف په‌یوه‌ست نین به‌ شوێنكه‌وتنى مه‌زهه‌بێكى دیارى كراوى ئیسلامى له‌چه‌شنى مه‌زهه‌به‌كانى( شافعى ومالكى وحه‌نبه‌لى وحه‌نه‌فى)(رِه‌حمه‌تى خوایان لى بێت)، به‌ڵكو له‌برى شوێنكه‌وتنى مه‌زهه‌به‌كان ، داكۆكى وجه‌خت ده‌كه‌ن له‌سه‌ر شوێنكه‌وتنى قورئان وسونه‌ت به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت .چونكه‌ سه‌رمه‌شقى هه‌رچوارمه‌زهه‌به‌كه‌ش(رِه‌حمه‌تى خوایان لىَ بێت) بۆشوینكه‌وتنى قورئان وسونه‌ت ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن ، وه‌ ئامۆژگارى سه‌رجه‌م موسڵمانانیش ده‌كه‌ن كه‌ ته‌نها شوێنى قورئان وسونه‌ت بكه‌ون بۆئه‌وه‌ى له‌جیاوازى ودووبه‌ره‌كى رِزگاریان بێت وهه‌موویان له‌سه‌ر په‌یرِه‌ودارى بۆقورئان وسونه‌ت كۆببنه‌وه‌.

به‌رِێز مامۆستا بهجت عبد الوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م 07701423782

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٤٤١
٢٣١٥
٦٨٠٠٤٥