كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایه‌ بۆ فێربوونى زمانى عه‌ره‌بى به‌باشى ج كتێبێك به‌كاربهێنم

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایه‌ بۆ فێربوونى زمانى عه‌ره‌بى به‌باشى ج كتێبێك به‌كاربهێنم

وەڵام: 

بۆ فێربوونى زمانى عه‌ره‌بى ده‌توانیت سوود له‌ فه‌رهه‌نگى كوردى-عه‌ره‌بى ببینیت، هه‌روه‌ها خوێندنى ته‌فسیرى قورئانى پیرۆز یارمه‌تییه‌كى باشه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، هه‌روه‌ها خوێندنى زانستى شه‌رعى له‌سه‌ر په‌رتوكى عه‌ره‌بى لاى مامۆستایه‌كى شاره‌زا، زۆر به‌سوده‌ بۆ فێربوونى زمانى عه‌ره‌بى. هه‌روه‌ها زۆر خوێندنه‌وه‌ى په‌رتوكى عه‌ره‌بى و گوێگرتن له‌ وتارو ده‌رسى عه‌ره‌بى. وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت له‌گه‌ڵتدا ورده‌ ورده‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ عه‌ره‌بى قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكات ئه‌وا باشترین هۆكاره‌ بۆ فێربوونى زمانى عه‌ره‌بى چونكه‌ زمان بریتییه‌ له‌ موماره‌سه‌و رِاهێنان و قسه‌پێكردن.
به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ز.م 07701207979

تكایه‌ ده‌توانن به‌كورتى بێناسه‌ى ئه‌م زاراوانه‌م بۆ بكه‌ن؟ جهمى – قدري – مجسمة ‌- خوارج – أشعرى – تكفیرى .........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

تكایه‌ ده‌توانن به‌كورتى بێناسه‌ى ئه‌م زاراوانه‌م بۆ بكه‌ن؟
جهمى – قدري – مجسمة ‌- خوارج – أشعرى – تكفیرى - وه‌ئه‌وانى تر كه‌ من نایزانم؟؟؟

وەڵام: 

جهمی: سیفاته‌كانى خواى گه‌وره‌ له‌ كار ده‌خه‌ن و باوه‌رِیان به‌ سیفاتى خواى گه‌وره‌ نییه‌.
قدری: باوه‌رِیان به‌ قه‌ده‌رى خواى گه‌وره‌ نییه‌و ده‌ڵێن خواى گه‌وره‌ زانیارى به‌ كرداره‌كان نییه‌ پێش ئه‌وه‌ى رِوبدات، وه‌ ده‌ڵێن مرۆڤ خۆى كرده‌وه‌ى خۆى دروست ده‌كات به‌ بێ ویست و دانایى خواى گه‌وره‌.
مجسمه‌: لاشه‌و جسم بۆ خواى گه‌وره‌ برِیار ده‌ده‌ن.
خوارج: به‌ هۆى ئه‌نجامدانى تاوانى گه‌وره‌وه‌ موسڵمانان كافر ده‌كه‌ن، وه‌ فه‌رمانرِه‌واى موسڵمانانیش كافر ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ ته‌واوى شه‌ریعه‌ت جێبه‌جێ نه‌كه‌ن و حوكم نه‌كه‌ن پێى.
أشعری: باوه‌رِیان به‌ هه‌ندێك له‌ سیفاته‌كانى خواى گه‌وره‌ هه‌یه‌و ماناى سیفاته‌كانى تر ده‌گۆرِن و ته‌ئویلى ده‌كه‌ن.
هه‌موو ئه‌م تاقمانه‌ گومرِان و له‌ مه‌نهه‌جى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌ لایانداوه‌، وه‌ ئه‌مه‌ دیارترین بیروباوه‌رِیانه‌.
به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ز.م 07701207979

السلام علیكم مالفرق بین مطلق الإیمان والإیمان المطلق ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم مالفرق بین مطلق الإیمان والإیمان المطلق ؟

وەڵام: 

الایمان المطلق: واته‌ ئیمانى ته‌واو كامل، ئه‌م ئیمانه‌ش ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌ ئیمان هێنانى ته‌واوو یه‌كخواپه‌رستى ته‌واوو ئه‌نجامدانى واجبات و سوننه‌ته‌كان و وازهێنان له‌ هه‌موو حه‌رام و تاوان و سه‌رپێچییه‌ك.
به‌ڵام مطلق الایمان: واته‌ ئه‌صڵى ئیمان كه‌ هیچ كه‌سێك به‌ بێ ئه‌مه‌ به‌ موسڵمان و ئیماندار دانانرێت، و خاوه‌نه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر تاوان یاخود واز ده‌هێنێت له‌ واجبه‌كان له‌گه‌ڵ توانا بوونى به‌ سه‌ریدا.
هه‌ر بۆیه‌ ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌ ده‌ڵێن فاسق (مطلق الایمان)ى لێ دانانرِێت، واته‌ كافر ناكرێت هه‌روه‌كو چۆن خه‌واریج و موعته‌زیله‌ وا ده‌ڵێن. وه‌ (الایمان المطلق)ى پێنادرێت، واته‌ ئیمانى ته‌واو به‌ڵكو ئیمانه‌كه‌ى نوقستانه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ى مورجیئه‌وه‌ كه‌ (الایمان المطلق) ده‌ده‌ن به‌ فاسق، به‌ڵكو ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌ ده‌ڵێن فاسق (مؤمن بایمانه وفاسق بكبیرته) یاخود (مؤمن ناقص الایمان).
به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ز.م 07701207979

سڵاو من حه‌زده‌كه‌م كچى خاڵم به‌نسیب بێت چ دوعایه‌ك بكه‌م باشه‌سوپاس توخوا یارمه‌تیم بده‌ن.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سڵاو من حه‌زده‌كه‌م كچى خاڵم به‌نسیب بێت چ دوعایه‌ك بكه‌م باشه‌سوپاس توخوا یارمه‌تیم بده‌ن.

وەڵام: 

دوعا بكه‌ ئه‌گه‌ر خێرى دین و دنیاتى تێدایه‌ خواى گه‌وره‌ بۆتى ئاسان بكات و یارمه‌تیت بدات و به‌ره‌كه‌ت بخاته‌ ژیانتانه‌وه‌و به‌خته‌وه‌رتان بكات. ئه‌گه‌ر خێرى دین و دنیاشتى تێدانییه‌ ئه‌وا لێتى دور بخاته‌وه‌و له‌و باشترت به‌ قیسمه‌ت بكات چونكه‌ خواى گه‌وره‌ خۆى باشتر ده‌زانێت، له‌وانه‌یه‌ ئێوه‌ حه‌ز به‌ شتێك بكه‌ن و سوربن له‌سه‌رى به‌ڵام زیانى ئێوه‌ى تێدابێت [وعسى أن تحبوا شیئاً وهو شر لكم].

به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ز.م 07701207979

ئه‌گه‌ر ئافره‌ت نێوان هه‌ردوو برۆكه‌ى بكات دروسته‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌گه‌ر ئافره‌ت نێوان هه‌ردوو برۆكه‌ى بكات دروسته‌؟؟

وەڵام: 

دروست نییه‌ بۆ ئافره‌ت به‌ هیچ شێوازێك ده‌ستكارى برۆى یان نێوان هه‌ردوو برۆى بكات یاخود رێكى بخات چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لعن الله النامصات والمتنمصات). واته‌: (خواى گه‌وره‌ نه‌فره‌تى كردووه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ برۆ هه‌ڵده‌گرن و له‌وانه‌یش كه‌ بۆیان هه‌ڵده‌گرن).
به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ز.م 07701207979

هه‌ندێك جار كه‌ به‌كه‌سێك ده‌ڵێم ئه‌و كاره‌ له‌ دین بكه‌ى سوونه‌ته‌, ئه‌ویش ده‌ڵێت سوونه‌ته‌ خۆ فه‌رز نییه‌ كه‌واته‌ نا یكه‌م ! چ رِوون كردنه‌وه‌كتان بۆیان هه‌یه‌ ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

هه‌ندێك جار كه‌ به‌كه‌سێك ده‌ڵێم ئه‌و كاره‌ له‌ دین بكه‌ى سوونه‌ته‌, ئه‌ویش ده‌ڵێت سوونه‌ته‌ خۆ فه‌رز نییه‌ كه‌واته‌ نا یكه‌م ! چ رِوون كردنه‌وه‌كتان بۆیان هه‌یه‌ ؟ وچه‌ند جۆر سوونه‌تمان هه‌یه‌ ؟ ( مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ سوونه‌ته‌ كه‌ ده‌بێت بكرێت یان ئه‌و جۆره‌ى كه‌ نه‌كریتیش ئاساییه‌.

وەڵام: 

سوننه‌ت هه‌یه‌ كردنى واجب و فه‌رزه‌، وه‌ هه‌یه‌ كردنى سوننه‌ت و موسته‌حه‌ببه‌، وه‌ سوننه‌ت رِونكه‌ره‌وه‌و رِاڤه‌ى قورئانه‌ هه‌موو شتێك له‌ قورئاندا به‌ درێژى باس نه‌كراوه‌ به‌ڵكو سوننه‌ت درێژه‌ى پێده‌دات و رِونى ده‌كاته‌وه‌.
بۆ نمونه‌/ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [أقیموا الصلاة‌ واتوا الزكاة‌] واته‌ نوێژ بكه‌ن و زه‌كات بده‌ن، سوننه‌ت رِونى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نوێژه‌كان چه‌ند رِكاته‌ وه‌ له‌ كه‌یدا ده‌كرێت وه‌ چۆن ده‌كرێت وه‌ مه‌رج و رِوكن و واجب و سوننه‌ته‌كانى چین، وه‌ به‌ چى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ وه‌ نوێژه‌ سوننه‌ته‌كان چه‌ندن و چۆنن. نوێژى جه‌ژن و باران و جه‌نازه‌و خۆرگیران و مانگ گیران و ئیستیخاره‌ چۆن ده‌كرێت وه‌ چه‌نده‌ها شتى تر په‌یوه‌ست به‌ نوێژ هه‌مووى له‌ سوننه‌تدا رِونكراوه‌ته‌وه‌، جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئیش به‌ سوننه‌ت نه‌كات ناتوانێت دیندارى و خواپه‌رستى بكات و په‌رستنه‌كانى هه‌موو به‌تاڵ ده‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌ قورئان وه‌رى بگرێت. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (خلّفت فیكم شیئین لن تضلوا بعدهما: كتاب الله وسنتی، ولن یتفرقا حتى یردا علی الحوض) صحیح الجامع (3232).
به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ز.م 07701207979

ئایا پێغه‌مبه‌ ر ( صلى الله علیه‌ وسلم ) له‌كاتى دوعاكردندا وتویه‌تى خوایه‌ له‌به‌ر خاترى كرده‌وه‌كانم لێم خۆشبه‌؟ ئایا ئیمامى نه‌وه‌وى وتویه‌تى ( أحبسونى یاعبادالله ) بۆ ولاَخه‌كه‌ى كاتى له‌ بیاباندا لێى ون ده‌بى. واته‌ هاوارى له‌ غه‌یرى خوا كردووه‌ ؟ جز

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا پێغه‌مبه‌ ر ( صلى الله علیه‌ وسلم ) له‌كاتى دوعاكردندا وتویه‌تى خوایه‌ له‌به‌ر خاترى كرده‌وه‌كانم لێم خۆشبه‌؟ ئایا ئیمامى نه‌وه‌وى وتویه‌تى ( أحبسونى یاعبادالله ) بۆ ولاَخه‌كه‌ى كاتى له‌ بیاباندا لێى ون ده‌بى. واته‌ هاوارى له‌ غه‌یرى خوا كردووه‌ ؟ جزاكم الله خیرا.

وەڵام: 

دروسته‌ ته‌وه‌سول بكه‌یت به‌ ناوو سیفه‌ته‌كانى خواى گه‌وره‌ وه‌ به‌ قورئانیش كه‌ فه‌رمووده‌ى خواى گه‌وره‌یه‌و سیفاتى خوایه‌. واته‌ بڵێیت: خوایه‌ بۆ خاترى ناوه‌ جوانه‌كانت یان بۆ خاترى سیفه‌ته‌ به‌رزه‌كانت یان بۆ خاترى قورئان ئه‌و كاره‌م بۆ ئه‌نجام بده‌یت. خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [ولله الاسماء الحسنى فادعوه بها] واته‌: [خواى گه‌وره‌ ناوه‌ جوانه‌كانى هه‌یه‌ ئێوه‌ به‌و ناوانه‌وه‌ له‌ خوا بپارِێنه‌وه‌].
هه‌روه‌ها دروسته‌ بڵێیت خوایه‌ بۆ خاترى كرده‌وه‌ باشه‌كانم لێم خۆشبه‌ وه‌كو نوێژو رِۆژوو حه‌ج و زه‌كات و صه‌ده‌قه‌و چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوك و وازهێنان له‌ كرده‌وه‌ى خراپه‌ وه‌كو ئه‌و سێ كه‌سه‌ى كه‌ چونه‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه‌و ده‌رگایان لێ داخرا هه‌ریه‌كێكیان دوعاى كرد به‌ هۆى كرده‌وه‌یه‌كى چاكى خۆیه‌وه‌ كه‌ كردبووى خوا رِزگارى كرد. ئیمامى نه‌وه‌وى هاوارى له‌ غه‌یرى خوا نه‌كردووه‌و رِاست نییه‌
به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ز.م 07701207979

من هه‌ندێك جار رِۆنى زه‌یتى زه‌یتون ده‌ده‌م له‌ سه‌رم چه‌ور ده‌بێت ئایه‌ دروسته‌ ده‌ست نوێژى پێوه‌ بگرى یان ده‌بێ چه‌ورییه‌كه‌ى لابچێ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من هه‌ندێك جار رِۆنى زه‌یتى زه‌یتون ده‌ده‌م له‌ سه‌رم چه‌ور ده‌بێت ئایه‌ دروسته‌ ده‌ست نوێژى پێوه‌ بگرى یان ده‌بێ چه‌ورییه‌كه‌ى لابچێ؟

وەڵام: 

/ هه‌ر چه‌ورییه‌ك به‌ سه‌رو رِیشه‌وه‌ بێت كه‌ ئاو نه‌گه‌یه‌نێت ده‌بێت پێش ده‌ستنوێژ لاببرێت پاشان ده‌ستنوێژ یان غوسڵ بكرێت. والله أعلم

به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ز.م 07701207979

ئایا وێنه‌ له‌سه‌رده‌فته‌روكتێب یان به‌په‌رده‌وه‌ له‌شوێنى خۆشۆردن بۆخۆپه‌نادان یان به‌جلى منداڵه‌وه‌ یان له‌سه‌ردۆشه‌كى مندالاَن حوكمى چۆنه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا وێنه‌ له‌سه‌رده‌فته‌روكتێب یان به‌په‌رده‌وه‌ له‌شوێنى خۆشۆردن بۆخۆپه‌نادان یان به‌جلى منداڵه‌وه‌ یان له‌سه‌ردۆشه‌كى مندالاَن حوكمى چۆنه‌؟

وەڵام: 

وێنه‌ى ناو كتێب و سه‌ر جل و به‌رگ نابێت بدرِێنرێت چونكه‌ به‌فیرِۆدانى پاره‌یه‌، به‌ڵكو بتوانرێت شتێك بدرێت به‌سه‌ریداو داپۆشرێت. به‌ڵام رِاخه‌ر یان دۆشه‌ك وێنه‌ى له‌سه‌ر بێت زیانى نییه‌ چونكه‌ له‌سه‌رى داده‌نیشیت و به‌سه‌ریدا ده‌رِۆیت بۆ سوكایه‌تى و بێ رِێزییه‌. والله أعلم
به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ز.م 07701207979

چه‌ندكه‌سانێك ده‌بینین كاتێك بانگده‌ر ده‌ڵێت (أشهد أن محمد رسول الله) دووپه‌نجه‌ گه‌وره‌كانى ده‌ستى ده‌هێنێت به‌سه‌رچاوه‌كانیدا بۆئه‌وه‌ى چاوه‌كانى بینایى له‌ده‌ست نه‌دات ئایا ئه‌م كاره‌ ده‌بێته‌ هۆى رِاگرتنى بینایى چاوه‌كانى؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

چه‌ندكه‌سانێك ده‌بینین كاتێك بانگده‌ر ده‌ڵێت (أشهد أن محمد رسول الله) دووپه‌نجه‌ گه‌وره‌كانى ده‌ستى ده‌هێنێت به‌سه‌رچاوه‌كانیدا بۆئه‌وه‌ى چاوه‌كانى بینایى له‌ده‌ست نه‌دات ئایا ئه‌م كاره‌ ده‌بێته‌ هۆى رِاگرتنى بینایى چاوه‌كانى؟

وەڵام: 

ئه‌م كاره‌ى كه‌ ده‌یكه‌ن بیدعه‌یه‌و بێ شه‌رعییه‌و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى صه‌حیحى له‌سه‌ر نه‌هاتووه‌. بۆیه‌ نابێت بكرێت. ئه‌وه‌ى له‌سه‌رى هاتووه‌ صه‌حیح نییه‌.
به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ز.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٢٠٥
٣٠٧٩
٦٨٠٨٠٩