حه‌زده‌كه‌م هه‌ندێ پرسیار له‌سه‌ربابه‌تى (ترس)(الخشوع) بكه‌م تازیاتر شاره‌زاتربم تكایه به‌رِوونى وه‌لاَمم بده‌نه‌وه.خواى گه‌وره جه‌زاتان بداته‌وه به‌خێر..............
حه‌زده‌كه‌م هه‌ندێ پرسیار له‌سه‌ربابه‌تى (ترس)(الخشوع) بكه‌م تازیاتر شاره‌زاتربم تكایه به‌رِوونى وه‌لاَمم بده‌نه‌وه.خواى گه‌وره جه‌زاتان بداته‌وه به‌خێر.
- ئایه ئێمه له خوا تا چ رِاده‌یه‌ك بترسین؟
تا ئه‌و كاته‌ى بێ هیوات نه‌كات له‌رِه‌حمه‌تى خوا ،خواى گه‌وره وامان لێ بكات ترسى خۆى له دڵه‌كانمان دا دروست بكات ,تائه‌وپه‌رِى توانا‌مان ده‌بێت له خواى گه‌وره بترسین وه ئه‌و ترس لێبوونه‌شمان له خواى گه‌وره ,له گوناه و تاوان دورمان ده‌خاته‌وه به‌ویستى خۆى ده‌مانگه‌یه‌نێت به‌به‌هه‌شته‌كه‌ى ,به‌لاَم ئه‌و ترسه نابێت بگاته ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌به‌زه‌ى خوا بێ هیوات كات خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : (({..... ڵا تَقْنَطوا مِن رَّحْمَة‌ِ اللَّهِ.... } (53) سورة الزمر)) واته له ره‌حمه‌تى خودا بێ هیوا مه‌بن .
- ئایه ده‌بى ترسمان له قیامه‌ت چه‌نده‌بى؟
و/ ئه‌و په‌رِى ترسمان هه‌بێت له‌و رِۆژه سه‌خته‌ى كه مرۆڤه‌كان به‌تێكرِا ده‌یبینن وه دوا مه‌نزڵگه‌ى مرۆڤه‌كانه ,یان سه‌رفرازى و رِزگاربوون یان ماڵ وێرانى و تیاچوون (خواى گه‌وره بمان پارێزێت له‌عه‌زابى سه‌ختى وه به‌به‌هه‌شته پان و به‌رینه‌كه‌ى شادمان بكات)
خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : (({وَاتَّقُواْ يوْمًا تُرْجَعُونَ فِیهِ إِڵى اللّهِ ....} (281) سورة البقرة)) واته بترسن له رِۆژێك كه ده‌گه‌رِێنه‌وه بۆلاى خودا .
وه پیاوچاكانى پێشینه‌ى خۆمان ( سلف ) زۆر ترساون له‌و رِۆژه بۆیه شوێنه‌وارى ئه‌و ترسه له هه‌ڵسوكه‌وتى رِۆژانه‌یاندا دیار بووه به‌لاَم ئه‌و ترس بوونه‌مان له‌و رِۆژه سه‌خته نابێت بێ هیوامان بكات له‌به‌هه‌شته‌كه‌ى خواى گه‌وره بۆیه ده‌بێت به‌رده‌وام له نیوان ترس و هیوابووندا بژین ( الخوف والرجاء) .
- ئایه (الخشوع) واته (زه‌لیلى نواندن) چ كات و له‌چ پله‌یه‌كى ترس‌دا دروست ده‌بى؟
و/ له‌بیركردنه‌وه له‌ده‌سه‌لاَتى خواى گه‌وره كه هه‌موومان به‌نده‌یه‌كى لاواز و بێ تواناین له ئاستى ده‌سه‌لاَتى خواى گه‌وره ,ئه‌وه ئه‌وپه‌رِى ترس دروست ده‌كات كه مرۆڤ به‌و شێوه‌یه ترسا له‌خواى گه‌وره ئه‌كاته (خوشوع) ى بۆ دروست ده‌بێت .
- ئایه (الخشوع) له شه‌رعدا چۆن و به‌چى پێناسه ده‌كرى؟
و/ خوشوع له‌شه‌رعدا زۆر پێناسه‌ى بۆ كراوه , له‌وانه :
1. قیام القلب بین یدى الرب بالخضوع والذل .واتا (رِاوه‌ستاوى دڵى به‌نده له‌به‌رده‌ستى خواى گه‌وره‌دا به زه‌لیلى وملكه‌چی).
2.وقال الجنید : الخشوع تذلل القلوب لعلام الغیوب .واتا ( ملكه‌چى دڵى به‌نده به‌رامبه‌رزاناى په‌نهان (كه خواى گه‌وره‌ومیهره‌بانه)).
3. وقیل : الانقیاد للحق . واتا ( ملكه‌چ كردن بۆحه‌ق ).
- ئایه ئاژه‌ڵه‌كان یاخود گیانداره غه‌یر ئاقله‌كان جگه له ئینسان (الخشوع)یان تێداهه‌یه؟
و/ به‌ڵى هه‌موویان خوشوعیان تێدایه مل كه‌چن ناتوانن له‌ژێر ده‌سه‌لاَتى خواى گه‌وره ده‌رچن به‌لاَم ئه‌وان وه‌ك مرۆڤ نین به‌وه‌ى عیباده‌ت ئه‌نجام بده‌ن بۆ خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت ({تُسَبِّحُ ڵهُ السَّمَاوَاتُ السَّبْعُ وَالأرْض وَمَن فِیهِنَّ وَإِن مِّن شَیْءٍ إِلاَّ یُسَبِّحُ بِحَمْدَهِ وَڵكِن لاَّ تَفْقَهُونَ تَسْبِیحَهُمْ إِنَّهُ كَانَ حَلِیمًا غَفُورًا} (44) سورةالإسراء).واتا ( ته‌سبیحاتى خواى گه‌وره ده‌كه‌ن هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه له‌ئاسمانن وئه‌وانه‌شى كه له‌زه‌ویدان هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شى كه له‌نێوان زه‌وى وئاسماندان ، هیچ شتێك نییه له‌م بونه‌وه‌ره‌دا ئیلا ته‌سبیحاتى خواى گه‌وره ده‌كه‌ن ، به‌لاَم ئه‌وه‌نده هه‌یه كه ئێوه له‌ته‌سبیحاتى ئه‌وانه ناگه‌ن ، وه‌خواى گه‌وره نه‌رم ونیان وبه‌به‌زه‌ییه).
- ئایه الخشوع یاخود زه‌لیلى له‌به‌رده‌م _یاخود له شه‌یتان دروسته؟؟؟.....ئه‌گه‌ر به جۆریكى تر هه‌مان پرسیار بكه‌ین الخشوع به‌رامبه‌ر چ شتى دروست نى یه.
و/ نه‌خێر مل كه‌چى و خۆبه‌كه‌م زانین ته‌نها بۆ خودا ده‌كرێت چونكه ئه‌مه واته (خوشوع) جۆرێكه له‌په‌رستن په‌رستنیش ته‌نها ده‌بێت بۆ خودا ئه‌نجام بدرێت ,بۆ هیچ جۆره دروست كراوێكى خودا دروست نییه جا ئه‌گه‌ر ( پیاو چاك بێت یان پیاو چاك نه‌بێت ) وه‌ك خۆت نموونه‌ى ( الشیطان)ت هێناوه‌ته‌وه ئه‌نجام دانى ئه‌وخشوعه‌ى كه‌باسمان كرد بۆ غه‌یرى خوداى گه‌وره شیركه .
- ئایه بۆ خۆكوشتن به بیانوى ترسنان له خوا ئێوه ده‌ڵێن چى.
و/ خۆكوشتن به‌بیانووى ترسان له‌خودا شتى وامان نییه له‌شه‌رعدا خواى گه‌وره داوامان لێ بكات به‌هۆى ترسان له‌وه‌وه ,كۆتایى به‌ژیانى خۆمان بهێنین ته‌نانه‌ت ئه‌و عیباده‌تانه‌ى كه‌واجبه له‌سه‌رمان وه‌ك نوێژ و رٍِۆژ و حه‌ج هه‌ندى جار ببێته هۆى له‌ناوچوونى نه‌فسمان خواى گه‌وره یان لاى داوه له‌سه‌رمان یان سوكى كردۆته‌وه بۆمان بۆ نموونه نوێژ به‌بێ ده‌ست نوێژ ناكرێت به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ست نوێژه بۆیه‌مایه‌ى له‌ناودانى كه‌سێك جا به‌هۆى سه‌رماوه یان به‌هۆى برینه‌وه كه نابێت ئاو به‌رى بكه‌وێت ,ئه‌وه له‌و كاته‌دا (تیموم) ده‌كه‌یت ئاو نابێت به‌كاربهێنى به‌لاَم له حه‌قى تۆدا بۆ كه‌سى كه ئه‌و عوزره‌ى نییه نابێت ,یان هه‌ندێك خواردن له‌شه‌رعدا حه‌رامن وه‌كو گۆشتى به‌راز یان عه‌ره‌ق به‌لاَم ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌جێگه‌یه‌ك بوو برسێتى یان تونێتى زۆرى بۆ هێنا هیچ خواردنێكى تر‌ى ده‌ست نه‌كه‌وێت ئیلا گۆشتى به‌راز نه‌بێت وه ئه‌گه‌ر نه‌یخوات ده‌مرێت ئه‌وه دروسته بیخوات و حه‌لاَڵه بۆ ئه‌و به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه بخوات كه‌نه‌مرێت تا خواردنى ده‌ست ده‌كه‌وێت بۆ عه‌ره‌قه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه ,كه‌واته خوداى گه‌وره نایه‌وێت ئێمه له‌ترسى ئه‌ودا خۆمان بكوژین ,هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى به‌ناوى جیهاده‌وه خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه و خۆیان ده‌كوژن به‌هیچ جۆرێك دروست نییه و ناشه‌رعییه وه جیهادیش نییه وه‌ك شێخ عثیمین ده‌فه‌رمووێت .
به‌رِێز مامۆستا به‌هجه‌ت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م 07701423782