كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

5- چ دوعایه‌ك بكه‌ى بۆئه‌وه‌ى خوا یارمه‌تیت بدات تا له‌شوێنێكى باش دابمه‌زرێیت؟خواباداشتتان بداته‌وه‌.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

5- چ دوعایه‌ك بكه‌ى بۆئه‌وه‌ى خوا یارمه‌تیت بدات تا له‌شوێنێكى باش دابمه‌زرێیت؟خواباداشتتان بداته‌وه‌.

وەڵام: 

براكه‌م له‌پێشدا ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ومیهره‌بان ویستى له‌هه‌رشتێك بێت بۆئه‌وه‌ى رِووبدات ئه‌وه‌ رِووده‌دات وده‌بێت ، وه‌هه‌رشتێكیش ئه‌و ویستى له‌سه‌رنه‌بێت وئه‌و برِیارنه‌دات له‌سه‌رى نابێت ..بۆیه‌ له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ بۆخۆت دروست بكه‌ و دان به‌و رِاستیه‌دا بهێنه‌ ، ئینجا مادام هه‌مووشتێك به‌ویستى خوا رِووده‌دات ئه‌وه‌ هه‌وڵده‌ نێوانت له‌گه‌ڵ خوادا باش بكه‌و زیاترله‌جاران به‌ندایه‌تى بۆبكه‌ ، پاشان له‌و كاتانه‌ى كه‌ دوعاى تێدا قه‌بوڵه‌ زۆر دوعا بكه‌و به‌دڵسۆزى داوابكه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ یارمه‌تیت بدات تا له‌شوێنێكى باش وچاك كه‌خێرى بۆدین وژینت هه‌بێت دابمه‌زرێت وخزمه‌تێك به‌و خه‌ڵكه‌ بكه‌یت وبژێوییه‌كیش بۆخۆت فه‌راهه‌م بكه‌یت ..هه‌رچه‌شنه‌ دوعایه‌ك كه‌ بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ به‌كاربێت ده‌توانى بیكه‌یت ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌دوعا پیرۆزه‌كان كه‌له‌سونه‌تدا هاتووه‌: « اللهم لا سهل إلا ما جعلته سهلا، وأنت تجعل الحزن سهلا إذا شئت » رواه ابن حبان عن أنس قال شعیب الأرنؤوظ : إسناده صحیح
خواى گه‌وره‌ كارئاسانى بۆهه‌مووخوێندكاره‌كانمان بكات بۆئه‌وه‌ى له‌شوێنێكى باش وچاكدا دابمه‌زرێنن ..

به‌رِێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701495535

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٣٥٤
١٢٢٨
٦٧٨٩٥٨