كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا كاتێك ئیمام فاتيحه‌ى ته‌واوكرد له‌نوێژه‌ به‌ده‌نگه‌كان مه‌ئمومه‌كان ده‌بێت سوره‌تى فاتیحه‌ى بخوێنن؟ ئایه‌ ئه‌وه‌ به‌مه‌رج گیراوه‌ كه‌ ده‌بێت ئیمامه‌كه‌ قیرائه‌تى ته‌واوبێت یان نا؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا كاتێك ئیمام فاتيحه‌ى ته‌واوكرد له‌نوێژه‌ به‌ده‌نگه‌كان مه‌ئمومه‌كان ده‌بێت سوره‌تى فاتیحه‌ى بخوێنن؟ ئایه‌ ئه‌وه‌ به‌مه‌رج گیراوه‌ كه‌ ده‌بێت ئیمامه‌كه‌ قیرائه‌تى ته‌واوبێت یان نا؟

وەڵام: 

هه‌ركاتى ئیمام له‌ نوێژه‌ به‌ده‌نگه‌كاندا سوره‌تى فاتیحاى خوێند وه‌ك نوێژى به‌یانى و نوێژى جمعه‌ و نوێژى مغریب ركعاتى یه‌كه‌م و دووه‌م و نوێژى عیشا ركعاتى یه‌كه‌م و دووه‌م ,ئه‌وه‌ له‌و كاته‌دا مه‌ئموومه‌كان ده‌توانن گوى بیستى ئیمام بن كه‌ دوا به‌دواى سوره‌تى فاتیحا قورئان ده‌خوێنێت ئه‌وان گوى بۆ قورئانه‌كه‌ بگرن و سوره‌تى فاتیحا نه‌خوێنن .
به‌لاَم جیاوازى له‌ نێوان زانایاندا هه‌یه‌ له‌م بابه‌ته‌دا :
1. یه‌كه‌میان ده‌ڵێن ده‌بێت هه‌ر بیخوێنێت له‌ نوێژه‌ به‌ده‌نگه‌كانیشدا .
2. دووه‌میان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئیمام له‌دواى سوره‌تى فاتیحا قورئانى خوێند ئه‌وه‌ ناى خوێنیت به‌ڵكو گوى بۆ قورئانه‌كه‌ ده‌گرى ,به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئیمام یه‌كسه‌ر قورئانى نه‌خوێند تا قورئان ده‌خوێنێت تۆ سوره‌تى فاتیحا بخوێنه‌ ,به‌لاَم كه‌ده‌ستى كرده‌ قورئان خوێندن تۆ گوێ بۆ قورئان ده‌گرى واز له‌ خوێندنى سوره‌تى فاتیحا كه‌ دێنیت .
3. سێیه‌میان ده‌ڵێن له‌ نوێژه‌ به‌ده‌نگه‌كاندا هیچ پێویست ناكات سوره‌تى فاتیحا بخوێنى به‌ڵكو خوێندنى ئیمام خوێندنى تۆیشه‌كه‌ ئه‌م بۆچوونه‌یان رِاست و دروسته‌ .
به‌رِێز مامۆستا بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م 07701423782

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٤٤٤
٢٣١٨
٦٨٠٠٤٨