حوكمی ته‌ماشاكردنى زنجیره دراما ته‌له‌فزیۆنیه‌كانی كه‌ناڵه ئیسلامیه‌كان چییه؟
حوكمی ته‌ماشاكردنى زنجیره دراما ته‌له‌فزیۆنیه‌كانی كه‌ناڵه ئیسلامیه‌كان چییه؟
له‌و زنجیره درامایانه‌دا چه‌نده‌ها هه‌ڵه‌و تاوان وسه‌رپێچى خواى گه‌وره‌ى تێدایه ، پێویسته موسڵمان خۆى له‌ته‌ماشاكردنیان به‌دووربگرێت له برى ئه‌وه خۆى سه‌رقاڵ بكات به‌شتێكى تركه سودى بۆئێستاوداهاتووى هه‌بێت وه‌كو ته‌ماشاكردنى ووتارى مامۆستایان وگوێگرتن له ئامۆژگارى ونه‌سیحه‌ته‌كانیان و وه ته‌ماشاكردنى به‌رنامه‌ى سودبه‌خش .. له‌گرنگترین ئه‌و تاوان وسه‌رپێچیانه‌ى كه‌له‌و درامایانه‌دا به‌دى ده‌كرێت ئه‌مانه‌یه :
-له بابه‌تى عه‌قیده‌دا ئه‌م هه‌لاَنه‌ى تێدایه - هاواركردنه غه‌یرى خوا- سوێندخواردن به‌غه‌یرى خوا - پشت به‌ستن به‌جگه له‌خوا وه‌كو پشت به‌ستن به‌قه‌برو شه‌خس ومه‌رقه‌د .. كه ئه‌مه‌ش بیروباوه‌رِى موسڵمان له‌ق ده‌كات و به‌ره‌و دۆزه‌خى ده‌بات ئه‌گه‌ر په‌شیمان نه‌بێته‌وه‌و ته‌وبه‌نه‌كات وبه‌وحاڵه‌وه بمرێت .. چونكه هه‌مووئه‌مانه هاوبه‌ش برِیاردانه بۆخواى گه‌وره، له‌م جۆره درامایانه‌دا ئه‌و تاوانه ترسناكه به‌سانایى ته‌ماشاده‌كرێت وخه‌ڵكیش به‌تاوانێكى ساده‌ى ده‌زانن كه به‌راستى هاوبه‌ش برِیاردان و سه‌رپێچى له‌بوارى بیروباوه‌رِدا و ترسناكترین تاوانه كه ئه‌نجامبدرێت.
- له‌بوارى ئه‌خلاق ورِه‌وشتدا .. له‌و زنجیره درامایه‌نه‌دا درۆ‌و خیانه‌ت و ناپاكى و هاندانى خه‌ڵك بۆخراپه‌كارى و فێربوونى تاوان و ئاسایكردنه‌وه‌ى تێكه‌لاَوى ئافره‌ت وپیاو به‌دى ده‌كرێت وخه‌ڵكى موسڵمان بۆئه‌نجامدانى ئه‌و كارانه په‌لكێش ده‌كات.
- له‌بوارى پاراستى داوێن و خۆپارێزى له‌تاوان : له‌و زنجیره درامایه‌ندا ئافره‌تانێكى زۆرى سه‌رنج رِاكێشى تێدایه كه گه‌نج به‌ره‌و تێرِوانی حه‌رام و ئاسایى كردنه‌وه‌ى دروست كردنى په‌یوه‌ندى ناشه‌رعى و نادروستى ده‌بات .
- له‌بوارى مێژوویدا : زۆر جار له‌و درامایه‌نه‌دا شێواندنى مێژووى تێدایه و رِاستیه‌كان په‌رده‌پۆش ده‌كرێن وله‌برى ئه‌وه درۆ‌و خیانه‌ت ونادادپه‌رى په‌خش ده‌كه‌ن ، وه‌هه‌روه‌ها زۆرجار زیادكردن ده‌كرێت بۆهه‌ندى چیرۆكى قورئانى كه له‌ئه‌سڵدا نه‌له‌قورئان ونه‌له‌سونه‌تدا نییه وبۆخۆشكردنى دراماكه‌و هاتنه دى مه‌به‌سته‌كه‌یان ئه‌وكاره ده‌كه‌ن.
له‌بوارى مه‌نهه‌جدا : زۆر جار له‌و درامایه‌نه‌دا بانگه‌شه بۆمه‌نهه‌جێكى ناراست و خراپى وه‌كو مه‌نهه‌جى شیعه‌ى گومرِا ده‌كرێت و روویه‌كى جوان به‌و مه‌نهه‌جه ناپاك و درۆزنه ده‌ده‌رێت وشوێنكه‌وتوانیشى به‌كه‌سێكى باش وچاكخواز ودینداروه‌سف ده‌كات كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى حاڵى ئه‌وان ومه‌نهه‌جه پیسه‌كه‌یانه كه پرِه چه‌واشه‌كارى و شیرك و درۆ و كوفر‌و نیفاق و ناپاكى ..
له‌بوارى پاراستى كاتدا : ئه‌و زنجیره درامایانه كاتێكى زۆر له‌و خه‌ڵكانه ده‌گرێت كه ته‌ماشاى ده‌كه‌ن و مدمینى ده‌كه‌ن و له‌زۆر بوارى چاك وباشدا چه‌كى ده‌كه‌ن ، ئه‌و زنجیره درامایانه رِۆڵێكى خراپ ده‌گێرِن له كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامدانى كارى چاك وخێر له چه‌شنى ئه‌نجامدانى سیله‌ى رِه‌حم و خوێندنه‌وه‌ى كتێب و خوێندنى ده‌رسى شه‌رعى و خۆسه‌رقاڵ كردن به‌كارى خێر‌و چاكه‌ى تره‌وه..
ئه‌گه‌ر به‌ووردى ته‌ماشاى ئه‌و درامایانه بكرێت زۆر هه‌ڵه‌و سه‌رپێچى تر‌ى تێدا به‌دى ده‌كرێت ...كه‌رِه‌نگه ئێستا نه‌توانین باسى بكه‌ین ..
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..