ئایه دروسته حه‌سودى به‌كه‌سێك ببه‌یت كه زیره‌ك بێت وبڵێى من ده‌بى هه‌ول بده‌م له‌و زیره‌كتربم؟
ئایه دروسته حه‌سودى به‌كه‌سێك ببه‌یت كه زیره‌ك بێت وبڵێى من ده‌بى هه‌ول بده‌م له‌و زیره‌كتربم؟
دروست نییه حه‌سودى وحه‌ساده‌ت به‌هیچ موسڵمانێك ببرێت ، چونكه حه‌سودى كارێكى خراپ و ئه‌و واتایه له‌خۆده‌گرێت كه من رِازى نیم به‌دادپه‌روه‌رى خوا له‌وه‌ى شتێكى به‌كه‌سێك به‌خشیوه‌و به‌منى نه‌به‌خشیوه ، وه حه‌ساده‌ت بردن به‌براى موسڵمان چاكه‌ى ئیسنان ناهێڵى وبه‌هه‌ده‌رى ده‌بات وپوچه‌ڵى ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ك چۆن ئاگر پوش وپه‌لاَش ده‌سوتێنىَ ئاوهاش حه‌ساده‌ت بردن به‌براى موسڵمان كاروكرده‌وه‌ى چاك ده‌سوتێنىَ ونایهێڵێێ. به‌لاَم (غیبته) بردن دروسته‌و هیچى تێدانییه ، غیبته بردن : واتا حه‌زكردن به‌وه‌ى بگه‌یت به‌وپله‌یه‌ى كه براكه‌ت پێى گه‌یشتووه بێ ئه‌وه‌ى پێت ناخۆش بێت كه‌براكه‌ت به‌و پله‌یه گه‌شتووه‌و به‌ده‌ستى هێناوه وه پیت ناخۆش نه‌بێت كه‌ئه‌و پله‌وپایه‌یه بۆ تۆبێت ..ئه‌مه دروسته‌و هیچى تێدانییه..
به‌كوردى حه‌سودى وغیبته‌بردن هه‌ردووكیان حه‌زكردنه به گه‌شتن به‌و پله‌و پایه‌ی كه براكه‌ت پێى گه‌شتووه به‌لاَم له‌حه‌سودیدا پیت خۆشه پله‌وپایه‌كه‌ى ئه‌و نه‌مێنێت وبێت بۆتۆ به‌لاَم له‌غیبته‌بردندا حه‌زده‌كه‌یت ئه‌و له‌سه‌رئه‌و نیعمه‌ته بمێنێت و تۆش بگه‌یت به‌و..
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه.