برایان من وا رِاهاتووم له دواى ئیمامه‌وه له نوێژى جه‌هردا سوره‌تى فاتیحه نه‌خوێنم ته‌نها گوێ ده‌گرم ، به‌لاَم ئێستا هه‌ندێ برا گومانیان بۆدروست كردووم پێم ده‌ڵێن هه‌رده‌بێت بیخوێنیت ئایا ئه‌وه رِاسته؟؟
برایان من وا رِاهاتووم له دواى ئیمامه‌وه له نوێژى جه‌هردا سوره‌تى فاتیحه نه‌خوێنم ته‌نها گوێ ده‌گرم ، به‌لاَم ئێستا هه‌ندێ برا گومانیان بۆدروست كردووم پێم ده‌ڵێن هه‌رده‌بێت بیخوێنیت ئایا ئه‌وه رِاسته؟؟
خوێندنى سوره‌تى الفاتیحه له‌دواى ئیمامه‌وه له‌نوێژه ئاشكراكاندا خیلافى تێدایه له‌نێوان زانایاندا هه‌یانه ده‌فه‌رموون ده‌بێت بیخوێنیت چونكه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تى (لاصلاة لمن لم یقرأ بفاتحة الكتاب) حدیث صحیح . واته (ئه‌وه‌ى فاتیحه نه‌خوێنێت نوێژى بۆنییه). واته (نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵه). وه‌هه‌یانه ده‌فه‌رموێت نایخوێنێت وته‌نها گوێ ده‌گرێت . وه وه‌لاَمیان بۆئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى پێشترئه‌وه‌یه كه ئه‌و فه‌رمووده‌یه بۆنوێژه نهێنییه‌كانه كه‌ئه‌وه‌ى فاتیحه نه‌خوێنێت نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵه. به‌لاَم سه‌باره‌ت به‌نوێژى ئاشكرا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى (من كان له امام فقرأءة الامام له قراءة) حدیث صحیح . واتا ( هه‌ركه‌سێك به‌جه‌ماعه‌ت نوێژ بكات ئیمامى هه‌بێت ئه‌وا ته‌نها گوێ ده‌گیرێت ، چونكه خوێندنه‌وه‌ى ئیمام بۆئه‌ویش خوێندنه‌وه‌وئیمام له‌جیاتى ئه‌ویش ده‌خوێنێت. وه‌ده‌فه‌رموێت ( إنما جعل الإمام لیؤتیم به ............ وإذا قرأ فأنصتوا) حدیث صحیح.واتا (ئیمام بۆیه دانراوه تا شوێنى بكه‌ون ........... وه‌ئه‌گه‌رئیمان قورئانى خوێند ئه‌وا ئێوه بێ ده‌نگ بن وگوێ بگرن. وه‌خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ( وإذا قریء القرا‌ن فاستمعوا له وأنصتوا لعلكم ترحمون).واتا (ئه‌گه‌ر قورئان خوێندرا ئه‌وا ئێوه گوێى بۆبگرن وبێ ده‌نگ بن به‌ڵكوخواى گه‌وره رِه‌حمتان پێ بكات). وه‌ئه‌مه گشتییه له‌ناو نوێژوله‌ده‌ره‌وه‌ى نوێژه وه‌ئه‌م بۆچوونه ته‌واوتره كه‌ته‌نها گوێ ده‌گرین وبێ ده‌نگ ده‌بین ونایخوێنین .والله اعلم.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979