السلام علیكم-ووشه‌ی (سه‌ید) ده‌كرێ بخریته‌سه‌رناوی محمد (صلی الله‌علیه‌وسلم)له‌ناو تحیات و جگه‌تحیات ؟خودا باداشتان بداته‌وه
السلام علیكم-ووشه‌ی (سه‌ید) ده‌كرێ بخریته‌سه‌رناوی محمد (صلی الله‌علیه‌وسلم)له‌ناو تحیات و جگه‌تحیات ؟خودا باداشتان بداته‌وه
وعلیك السلام ورحمة الله..
(سید) واته(گه‌وره)..پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)خۆى ده‌فه‌رموێت (أنا سید ولد أدم ) واتا (من گه‌وره‌ى هه‌موو ئاده‌میزادم).. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)گه‌وره‌ى هه‌موومانه و پێشه‌واومامۆستاوخۆشه‌ویستمانه.به‌لاَم له‌كاتى (تحیات) پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فێرى نه‌كردوین كه‌له‌ناو(تحیات)بڵێین (سیدنا محمد)بۆیه باشتروایه نه‌یڵێین خۆى چۆنى فێركردوین وابڵێن. به‌لاَم له‌جگه له (تحیات) وسه‌لاَوات له‌كاتى ناوهێنانیدا دروسته بڵێین (سیدنا محمد).(صلى الله علیه وسلم).
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
السلام علیكم به‌رِێزان من پرسیار ده‌كه‌م ئایا ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ت نه‌خۆش بێت حه‌ملى هه‌بێت وتاقه‌تى نه‌بێت و نه‌توانیت جیماع بكه‌یت چاره‌سه‌ر چیه له‌رِووى شه‌رعه‌وه؟
السلام علیكم به‌رِێزان من پرسیار ده‌كه‌م ئایا ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ت نه‌خۆش بێت حه‌ملى هه‌بێت وتاقه‌تى نه‌بێت و نه‌توانیت جیماع بكه‌یت چاره‌سه‌ر چیه له‌رِووى شه‌رعه‌وه؟
وعلیك السلام ورحمة الله ..
براى ئازیزم سه‌رجێى كردن له‌كاتى حه‌لاَڵى خۆت كارێكى پیرۆز‌و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌جرو پاداشتى له‌سه‌رده‌درێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى شه‌رعى ورِێك وپێك ئه‌نجامبدرێت وموافقى شه‌رع بێت ، به‌لاَم له‌شه‌رعدا واجب نه‌كراوه كه له‌چ كاتێكدا ئه‌وكاره بكرێت وچه‌ندجاربكرێت ، به‌ڵكو ئه‌نجامدانى ئه‌وكاره ده‌كه‌وێته سه‌ر تواناوتاقه‌تى هه‌ردوولا ، وه‌باشتروایه هه‌ردوولا ئاماده‌سازییان هه‌بێت بۆئه‌و كاره تا سودى زیاترى هه‌بێت بۆده‌روون ولاشه‌یان.. به‌لاَم وه‌ك ده‌زانین ئافره‌ت له‌هه‌ندێ كاتى تایبه‌تدا رێگرى لێكراوه كه‌ئه‌وكاره بكات و هه‌ندێ په‌رستشى تریش ،وه‌كو ئه‌وه‌ى كه ئافره‌ت بكه‌وێته‌بێ نوێژییوه..له‌و كاتانه‌دا كه ئافره‌ت ناتوانێت سه‌رجێى بكات وتاقه‌تى نییه ئه‌وه باشتروایه پیاوئارام بگرێت وبه‌شێوازێكى تر ئاره‌زووه هه‌ڵچووه‌كانى دابمركێنێته‌وه.. وه‌كو ئه‌وه‌ى به‌رِۆژووبێت كه باشترین هۆكاره بۆئه‌و مه‌به‌سته .. خواى گه‌وره پشتیوانى هه‌مووان بێت.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه.
من تا بكرێت خۆم له‌تاوان وگوناه ده‌پارێزم به‌لاَم خۆتان ده‌زانن ئێستا ده‌چیته هه‌رشوێنێك ماڵێك جیرانێك....هتد.غه‌یبه‌ت وباسى خه‌ڵك ده‌كرێت ویاخود ئه‌گه‌ر باسى حه‌رام وحه‌لاَڵ بكه‌یت پێكه‌نینیان پێ دێت وده‌ڵێن ............
من تا بكرێت خۆم له‌تاوان وگوناه ده‌پارێزم به‌لاَم خۆتان ده‌زانن ئێستا ده‌چیته هه‌رشوێنێك ماڵێك جیرانێك....هتد.غه‌یبه‌ت وباسى خه‌ڵك ده‌كرێت ویاخود ئه‌گه‌ر باسى حه‌رام وحه‌لاَڵ بكه‌یت پێكه‌نینیان پێ دێت وده‌ڵێن بابه دین ئه‌وا توندنییه،كه‌چى ئه‌وانیش وه‌كو ئێمه موسڵمانن ، بۆیه له به‌رِێزتان ده‌پرسم چى بكه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه؟
له‌هه‌رشوێنێك تاوان بكرێت پێویسته به‌رهه‌ڵستى بكه‌یت به‌بةله‌َگه ئه‌گه‌رنه‌تتوانى پێویسته ئه‌و شوێنه به‌جێ بهێڵى تابه‌ژدارنه‌بیت له‌وتاوانانه‌دا .وه‌ئه‌گه‌ر باسى حه‌لاَڵ وحه‌رامت كرد پێویسته به‌ڵگه‌ى ئایه‌ت وفه‌رمووده باسى بكه‌یت وه‌رِوونى بكه‌یته‌وه كه توندوتیژى له‌جێ به‌جێ كردنى قورئان وسونه‌تدا نییه وه‌ئه‌م قسه‌یه تانه‌دانه له‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)چونكه ئه‌وه به‌ڵگه‌ى فه‌رمووده‌ى ئه‌وه كه فه‌رمان به‌وشته ده‌كات و ئێمه‌ش په‌یرِه‌وى ده‌كه‌ین نه‌ك شتێك بێت له‌خۆمانه‌وه بیكه‌ین به‌بێ به‌ڵگه.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
سلام علیك.من دووساڵه ژنه‌كه‌مم ته‌ڵاق داوه ئایا ئێستا ده‌توانم بیهێنمه‌وه؟؟
سلام علیك.من دووساڵه ژنه‌كه‌مم ته‌ڵاق داوه ئایا ئێستا ده‌توانم بیهێنمه‌وه؟؟
وعلیك السلام ورحمه الله ..
براى ئازیزم بابه‌تى ته‌لاَق بابه‌تێكى زۆر هه‌ستیارو گرنگه به‌بێ شاره‌زابوون قسه‌كردن تیایدا زۆر ترسناكه له‌وانه‌یه ببیته هۆى لێك جودا بوونه‌وه‌ى خێزان له‌یه‌كترى به‌نه‌زانین وهه‌ڵه.. بۆیه داوا له‌به‌رِێزتان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ده‌توانن پێمان بڵێن له‌كاتى ته‌لاَق چیت ووتووه؟وه چه‌ندجارته‌لاَقت داوه واتا چه‌ند جار ووتوته ئه‌وه ته‌لاَقم دایت ؟؟ وه‌ته‌لاَقدانه‌كه له‌سه‌رچیى بووه؟؟ بۆئه‌وه‌ى پاش تێگه‌شتن ئینجا وه‌لاَمێكى گونجاوت بده‌ینه‌وه ..یان ده‌توانى تێل بۆخۆم بكه‌یت تا رِوونكردنه‌وه‌ى زیاترت پێ بده‌م..
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
سلام علیكم.. زۆربه‌ى خه‌ڵكى له بى باوه‌رِان (جگه له‌موسڵمان) ئه‌ڵێن چوون بۆمه‌ككه بۆمه‌به‌ستى په‌رستنى به‌رده‌ره‌شه‌كه‌یه كه‌له‌ناو كه‌عبه‌دا دانراوه؟ئه‌ڵێن موسڵمانانیش ئه‌وبه‌رده‌رِه‌شه ده‌په‌رستن له‌كاتى حه‌ج،ئایا وه‌لاَم بۆئه‌و درۆیه‌یان چییه؟
سلام علیكم.. زۆربه‌ى خه‌ڵكى له بى باوه‌رِان (جگه له‌موسڵمان) ئه‌ڵێن چوون بۆمه‌ككه بۆمه‌به‌ستى په‌رستنى به‌رده‌ره‌شه‌كه‌یه كه‌له‌ناو كه‌عبه‌دا دانراوه؟ئه‌ڵێن موسڵمانانیش ئه‌وبه‌رده‌رِه‌شه ده‌په‌رستن له‌كاتى حه‌ج،ئایا وه‌لاَم بۆئه‌و درۆیه‌یان چییه؟
وعلیك السلام ورحمة الله
ئه‌مه‌گومانێكى پوچه‌ڵى فشۆڵى بێبنه‌مایه چونكه موسڵمانان وه‌ك جێ به‌جێ كردنى فه‌رمانى خوا ده‌چنه كه‌عبه‌و په‌رستن بۆخوا ئه‌نجام ئه‌ده‌ن نه‌ك بۆبه‌رده رِه‌شه‌كه ، وه بگره ماچ كردنى به‌رده رِه‌شه‌كه نه رِوكنه نه مه‌رج نه واجبه به‌ڵكو ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ئاسانى بۆى بگونجێت ته‌نها سوننه‌ته ماچى بكات، وه‌ئیمامى عومه‌ر (خوا لێى رِازى بێت)ده‌یفه‌رموو:(إنی لأعلم أنك حجر لاتضر ولاتنفع ولولا رأیت رسول الله (صلى الله علیه وسلم) یقبلك ما یقبلك).واته(من ئه‌زانم كه تۆبه‌ردى نه‌سودنه‌زیانت به‌ده‌ست نییه،ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)م نه‌بینایه كه ماچت ده‌كات ئه‌وه ماچم نه‌ده‌كردى).وه موسڵمانان له‌هه‌موو شوێنێكى جیهان خوا ده‌په‌رستننه‌ك داروبه‌ردوشتى تر بۆزیاترشاره‌زابوون ده‌توانى گوێبیستى ووتارێكى خۆم بیت به‌ناونیشانى (داروبه‌ردوپه‌رِۆپه‌رستى)..كه به‌ڵگه‌یه‌كى زۆرم باسكردووه انشاءالله سودى زیاترى ده‌بێت..
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
له‌دواى ته‌واو بونى نوێژى (قیام الیل) شه‌ونوێژ ده‌كرێت بچیته (سجدة) دوعابكه‌یت وه‌به‌ڵگه ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌گه‌ڵ رِێزماندا؟
له‌دواى ته‌واو بونى نوێژى (قیام الیل) شه‌ونوێژ ده‌كرێت بچیته (سجدة) دوعابكه‌یت وه‌به‌ڵگه ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌گه‌ڵ رِێزماندا؟
له دواى شه‌ونوێژ سوجده ببه‌یت و دوعا بكه‌یت به‌م شێوازه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علیه وسلم) نه‌گێردراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌ناو سوجده‌ى نوێژه‌كه دوعابكه‌یت ئه‌مه‌یان باشتره چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (أقرب مایكون العبد من ربه وهو ساجد فاكثروا الدعا‌ء). رواه ابوداود والنسائی ومسلم وه ته‌ماشاى صحیح الترغیب والترهیب (1175) بكه. واته: (نزیكترین حاڵه‌ت كه مرۆڤ له خواوه نزیك بێت و دوعاى قه‌بوڵ بێت كاتى سوجده بردنه، بۆیه له‌م كاته‌دا زۆر دوعا بكه‌ن).
وه دوعاكردن كه سى یه‌كى شه‌و مابێت قه‌بوڵه به تایبه‌تى له شه‌و نوێژداو له سوجده‌دا.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (ینزل ربنا تبارك وتعالى كل لیله الى سماء الدنیا حین یبقى ثلث اللیل الالاخر یقول: "من یدعونى فاستجب له؟ من یسألنی فأعطیه؟ من یستغفرنی فأغفر له"). واته: (خواى گه‌وره هه‌موو شه‌وێك كه سى یه‌كى شه‌و مابێت داده‌به‌زێت بۆ ئاسمانى دنیا (دابه‌زینێك كه له دابه‌زینى دروستكراوه‌كان ناچێت و شایانه به گه‌وره‌یى و پیرۆزى خواى گه‌وره‌و كه‌س چۆنێتییه‌كه‌ى نازانێت خۆى نه‌بێت) ده‌فه‌رموێت: "كى دوعام لێده‌كات وه‌ڵامى بده‌مه‌وه؟ كى داوام لێده‌كات پێى ببه‌خشم؟ كى داواى لێخۆشبونم لێده‌كات لێى خۆشبم").
به‌رِێز/ م. صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ز.م 07701207979
-
السلام علیكم ورحمة‌الله... مامۆستاگیان پرسیارێكم هه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێشتر زۆر كارى خراپه فاحیشه‌و زیناى كردبێت، به‌ڵام ئێستاگه‌رابێته‌وه‌و ته‌وبه‌ى كردبێت ئایا دروسته كچى بده‌یتێ؟
السلام علیكم ورحمة‌الله... مامۆستاگیان پرسیارێكم هه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێشتر زۆر كارى خراپه فاحیشه‌و زیناى كردبێت، به‌ڵام ئێستاگه‌رابێته‌وه‌و ته‌وبه‌ى كردبێت ئایا دروسته كچى بده‌یتێ؟
وعلیك السلام ورحمة الله .. ئه‌گه‌ركه‌سێك پێشتروله‌رِابردوودا تاوان وسه‌رپێچى خواى زۆركردبێت وغه‌رقى گوناه بوبێت ئه‌گه‌ر ئه‌ندازه‌ى تاوانه‌كه‌شى هێنده‌ى نێوان دوورى زه‌وى بۆئاسمان بێت یاخود به‌هێنده‌ى كه‌فى سه‌رده‌ریا بێت ، به‌لاَم له‌ئێستادا گه‌رِابێته‌وه بۆلاى خواى گه‌وره‌ووازى له‌سه‌رجه‌م تاوانه‌كان هێنابێت وته‌وبه‌یه‌كى رِاسته‌قینه‌ى كربێت وبرِیارى نه‌گه‌رِانه‌وه‌ى دابێت بۆئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانانانه‌و وازى له‌سه‌رجه‌م هاورێ خراپه‌كانى هێنابێت كه‌پێشترهاورِێیه‌تى كردبوون بۆئه‌نجامدانى تاوان ، وه‌وازى له‌هه‌مووئه‌و هۆكارو وه‌سیلانه‌ش هێنابێت كه پێشتر هۆكاربوون بۆتاوان ئه‌وه وه‌له‌وبرِیاره‌شیدا رِاستگۆبوو وه شوێنه‌وارى ته‌وبه‌وپه‌شیمان بوونه‌وه‌شى پێوه‌دیاربوو ، وه ویستى به‌هۆى ژن هێنانه‌وه باشتروچاكتر بێت وله‌سه‌رته‌وبه‌كردنه‌كه‌ى دامه‌زراوبێت وه‌بیه‌وێت به‌هۆى ژنهێنانه‌وه بۆدواین جاروازله‌خراپه‌كارى وسه‌رپێچى خوا بهێنێت ئه‌وه ئاساییه كه كچى پێ بده‌ن و هه‌رچى زووه ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى بۆبه‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن و یارمه‌تی بده‌ن وكارئاسانى بۆبكه‌ن له‌وه‌ى كه داواى پێداویستى زۆرى لێ نه‌كه‌ن وه‌كو ماره‌یى زۆر وخانوو وسه‌یاره‌و ماڵى ته‌واو ئه‌وشتانه به‌ڵكو بتوانێت سود له‌ژیرى وتواناو یارمه‌تى خێزانه‌كه‌ى وه‌ربگرێت وله‌ئێستاوه بۆداهاتوویه‌كى گه‌شتروچاكتر هه‌نگاوى پرِله‌خێر هه‌ڵنێنن.. له‌رِاستیدا ئێمه وافێركراوین كه ده‌بێت رِقمان له‌تاوان وخراپه‌كارى بێت نه‌ك له‌خودى تاوانباروخراپه‌كاره‌كه ، چونكه ئه‌وه‌ى كه خراپه‌كاره‌كه‌ى ناشرین وبێ متمانه كردووه خراپه‌كه‌یه كه ئه‌نجامى ئه‌دات نه‌ك خودى خۆى ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)له‌فه‌رمووده‌یه‌كى ێه‌حیحدا ده‌فه‌رموێت (ئێوه رِقتان له‌تاوانبارنه‌بێت به‌ڵكو رِقتان له‌وتاوانه بێت كه‌ئه‌نجامى ئه‌دات)..
له‌به‌رئه‌وه ئێمه ئامۆژگاریتان ده‌كه‌ین به‌وه‌ى :
1- دڵنیا بن له‌و كه‌سه‌و له‌و ته‌وبه‌یه‌ى كه‌كردوێتى بۆوازهێنان له‌وتاوانانه‌ى كه به‌رِێزتان پێشترباستان كردووه .
2- گه‌شبین بن له‌وه‌ى كه ئه‌و كه‌سه پاش پێكه‌وه‌نانى خێزان باشترده‌بێت به‌به‌راودله‌وه‌ى كه ئێستا هه‌یه.
3- وه‌دڵنیابن كه ئه‌و كچه‌ى به‌نیازن پێى بده‌ن ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا هه‌ڵبكات وئارام بگرێت له‌سه‌ر هه‌ڵه‌وكرداروگوفتارى ئه‌وكه‌سه كه‌رِه‌نگه لێى بوه‌شێته‌وه ..
4- پرسیارى ته‌واوى خۆى وخانه‌واده‌كه‌ى وكاروكاسبى وهه‌ڵسوكه‌وت وره‌فتارى بكه‌ن ئه‌گه‌رچووه دڵتانه‌وه ئه‌وه پشت به‌خوا كچى پێ بده‌ن وئه‌گه‌رنه‌شچوو ئه‌وه خواگه‌وره‌ویه وان شاءالله باشتر له‌وگه‌نجه به‌مێردى ده‌بێت ..
5- به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌گه‌ڵ خودى كه‌سه‌كه دابنیشن وهه‌رچییه‌كتان ده‌وێت كه بیزانن ئه‌وه پرسیارى لىَ بكه‌ن.
6- دواتریش باكچه‌كه‌وكورِه‌كه پێكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى شه‌رعى دابنیشن‌و رِاوبۆچوونى خۆیان پێكه‌وه بگۆرِنه‌وه‌و باله‌یه‌كتر تێ بگه‌ن.
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئاساییه كه‌كچ به‌وجۆره كه‌سانه بدرێت ووه‌خێرێكى گه‌وره‌شه بۆئه‌وه‌ى ئه‌و جۆره‌كه‌سانه باشتروچاكتربن و وازله‌تاون وهه‌ڵه‌وسه‌رپێچى بهێنێت..
خواى گه‌وره كارئاسانى بۆئێوه‌وسه‌رجه‌م موسڵمانان بكات..ان شاءالله
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه.
ئايه حوكمى خۆپیشاندن له سلێمانی چیه ؟
ئايه حوكمى خۆپیشاندن له سلێمانی چیه ؟
هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندى به‌دینه‌وه هه‌بوو پێویسته به بۆچوونى خۆمان لێكى نه‌ده‌ینه‌وه و قسه‌ى تێدا نه‌كه‌ین به‌ڵكو بیگه‌رِێنینه‌وه بۆ قورئان و سوننه‌ت ,ئه‌گه‌ر له قورئان و سوننه‌تدا هاتبوو ئه‌وا هه‌یه و شه‌رعی و دروسته ئه‌گه‌ر له قورئان و سوننه‌تدا نه‌هاتبوو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) خۆى نه‌یكردبوو ئه‌وا ئه‌و شته دروست نییه بكرێت ,جا سه‌باره‌ت به خۆپیشاندان له قورئان و سوننه‌تدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى له‌سه‌ر نه‌هاتووه وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ئه‌نجامى نه‌داوه و هانى هاوه‌لاَنى نه‌داوه بیكه‌ن سه‌ره‌رِاى ئه‌و هه‌موو زوڵم سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ى كه له سه‌رده‌مى مه‌ككه‌دا له‌شارى مه‌ككه رِووبه‌رِوویان بووه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستى كافره‌كانى قورِه‌یش تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى كه هیچ كه‌سێك موسڵمان نابوو ئیلا ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ى زۆر قورس ده‌درا وه هه‌ندێكیان به‌ناحه‌ق و بىَ دیفاع كوشت وه له‌شارى مه‌ككه ده‌ریانیان كرد بۆ دۆڵى ابو طالب وه ئابلۆقه‌یان خسته سه‌ریان كه كه‌س بۆى نه‌بوو ژن و ژنخوازییان له‌گه‌ڵدا بكات وه كرِین و فرۆشتنیان له‌گه‌ڵدا بكات و یارمه‌تییان بدات تا ده‌نگى گریانى مندالاَنى موسڵمانه‌كان له‌برساندا له دووره‌وه ده‌بیسترا ,چه‌نده‌ها هه‌ڵوێستى تر‌ى سه‌خت كه موسڵمانان توشى بوون به‌لاَم هیچ رِۆژێك له رِۆژان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هاوه‌لاَنى كۆنه‌كرده‌وه و برِژێنه سه‌ر بازارِ و كۆلاَنه‌كانى مه‌ككه و داواكارییه‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه و داواى مافى خۆیان بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ئه‌مه شتێكى زۆر ئاسان بوو سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) كه ئه‌گه‌ر فه‌رمانى بكردایه هه‌موو هاوه‌لاَن به‌ژن و پیاو گه‌وره و بچووكه‌وه له‌كه‌مترین ماوه‌دا كۆده‌بوونه‌وه به‌لاَم بۆچى نه‌یكرد ؟ دیاره ئه‌م شته شه‌رعی نییه و دروست نییه بۆیه نه‌یكردووه .
ئه‌گه‌ر بوترێت پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ئه‌م شته‌ى نه‌زانیوه و ئه‌مه شتێكى تازه‌یه ده‌ڵێین ,ئه‌گه‌ر ئه‌مه شتێكى باش بوایه و به‌رژه‌وه‌ندى دین و دونیاى موسڵمانانى تێدابوایه ئه‌وا خواى گه‌وره رِێنمایى پێغه‌مبه‌رى (صلى الله علیه وسلم) بۆ ده‌كرد و فه‌رمانى پێ ده‌كرد كه شتێكى له‌م جۆره ئه‌نجام بده‌ن . والله اعلم .
به‌لاَم ئه‌وان ئارامیان گرت و دامه‌زراوبوون له‌سه‌ر ئاینه‌كه‌یان پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمانى پێیان كرد كه كۆچ بكه‌ن بۆ حه‌به‌شه و دواتریش بۆ مه‌دینه نه‌ك خۆپیشاندان بكه‌ن .
ئایا به‌شداری كردن له‌م خۆپێشاندانانه‌دا له كوردستان جیهاده ؟ ئه‌گه‌ر جیهاد بێت به‌ڵگه‌تان چى یه ؟
ئایا به‌شداری كردن له‌م خۆپێشاندانانه‌دا له كوردستان جیهاده ؟ ئه‌گه‌ر جیهاد بێت به‌ڵگه‌تان چى یه ؟
موسڵمانانی بەڕێز پێویستە بزانن كە خۆپیشاندان بێ شەرعیەو خوا پێی ڕازی نیەو حەرامە لەبەر چەند هۆیەك:
هۆی یەكەمی حەرامێتی ئەم خۆپیشاندانە تازانە بریتیە لەو هەموو زەرەرو زیانەی كە لێی دەكەوێتەوە: وە چاك بزانن كە هەر سەرەتاكەی بە هێمنی و لەسەرخۆیی دەست پێ دەكات، بەڵام لەدواییدا سەر دەكێشێ بۆ توندتیژی و كوشتار‌و خوێن ڕێژی و كاول كاری و زیانی زۆری لێ دەبێتەوە وەك:
(1 كوشتنی كەسانی بێ تاوان كە ئەمەش تاوانێكی زۆر گەورەیە وەك خوای گەورە فەرمویەتی: [وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا] واتە: هەركەسێ بە ویستی خۆی موسوڵمانێك بكوژێت بە ناهەق ئەوە سزاكەی دۆزەخەو بەردەوام تیایدا دەمێنێتەوە و غەزەب و توڕەیی خواشی لە سەرەو نەفرینیشی لێكراوەو سزایەكی گەورەو قورسیشی بۆ ئامادەكراوە
وە پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم- فەرمویەتی:«لزوال الدنيا أهون على الله من قتل مسلم»صحيح أخرجه النسائي والترمذي.
واتە:نەمانی گشت دونیا ئاسانترە لای خوای پەروەردگار لە كوشتنی موسوڵمانێك!!
وە ئایا برای موسڵمان تۆ دڵنیایت كە لەكاتی ڕێپێوان و خۆپیشاندانی بەناو هێمنانەدا دەستێكی دەرەكی یا ناوەكی لەخوا نەترسی هەل پەرست تەقینەوەیەك ناكەن لەناوەڕاستی خەڵكەكەدا كە دەیان و سەدان كەس تیایدا بچن ؟!
ئایا ڕێ لەم جۆرە شتانە دەگیرێت ؟! بێگومان نەخێر، كەوابوو نەخوێنی خۆتت لێ زیادبێت و لات هەرزان وسوك بێت، وە نەخوێنی خەڵكانی تریش.
ئایا نابینن خۆپیشاندانەكانی لیبیا چەند توند‌و تیژی و خوێن ڕیژی لێ كەوتەوە!!
(2) تێكچوون و وێرانكردنی ماڵ و حاڵی خەڵكانێك وە لەدەست چوونی سەروەت و ماڵی خەڵكی، دزی و تاڵانی.
(3) لەدەست چوونی ئەمن و ئاسایش و ئاسودەیی و ئیستیقڕاڕ لە وڵات.
(4) ڕاوەستان و پەك كەوتنی دام و دەزگاكانی وڵات و دواكەوتن و بەزایەچوونی بەرژەوەندی خەڵكی.
(5) لاوازبوونی وڵات و گەل و بەفیڕۆچوونی سامانی گشتی دەوڵەت و دوا كەوتنی زیاتری وڵات لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری.
كەوابوو خۆپیشاندانێك ئەم هەموو خراپانەی لێ بكەوێتەوە و لێ چاوەڕوان بكرێت بێگومان حەرامە، چونكە هەرشتێ زیان بەخش بێت بەتاك یان بەكۆمەڵ ئەوە خوا حەرامی كردووە بەگشتی وەك لە حەدیسدا هاتووە (لاضرر و لاضرار).
• هۆی دووەمی حەرامێتی ئەم خۆپیشاندانە تازانە بریتیە لەوەی كە وەسیلەیەكی غەربیە نەك شەرعی واتە هەروەها لەم ڕوانگەیەەوە خۆپیشاندان حەرامە چونكە لاسایی كردنەوەی غەربیەكانەو خۆچواندنە بەوان پێغەمبەریشمان فەرمویەتی: ((ومن تشبه بقوم فهو منهم))واتە هەركەسێ خۆی بە گەلێك بچوێنێ ئەوە لەوانە.
• هۆی سێهەمی حەرامێتی ئەم خۆپیشاندانە تازانە بریتیە لەوەی كە دیاردەیەكی داهێنراوەو ئیزنی شەرعی لە سەر نیەو لە شەرعدا گۆڕانكاری بەو شێوەیە نیە، وە پێغەمبەریشمان صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی: ((من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو ردٌّ)) ، واتە هەركەسێ شتێك لە دیندا دابهێنێت ئەوە لە ئێمە نیە، وە هەروەها فەرمویەتی: ((من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد))، واتە هەركەسێ كردەوەیەك بكات فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوە ڕەت دەكرێتەوەو لێی قەبوڵا ناكرێت، وە بێگومان كەسانێكی دیندار كە بەداری خۆپیشاندان دەكەن بە كارێكی باشی دەزانن و هەیانە وتویەتی ئەمە گەورەترین جیهادەو لە نوێژ‌و ڕۆژوو گەورە ترە!!
هۆی چوارەمی حەرامێتی ئەم خۆپیشاندانە تازانە بریتیە لەوەی كە خۆپیاندان بە دەرچون لەسەر سەركردەی موسوڵمان حیساب دەكرێت، كە ئەمەش دیسان حەرامەو تاوانە چونكە ئەگەر سەركردەی وڵات موسوڵمان بوو ئەوە دروست نیە شۆڕشی دژ بكرێت و دەرچوونی لەسەر بكرێت بە بەڵگەی ئەم فەرمودانەی پێغەمبەر صلی الله علیه وێ‌له وسلم:
قَالَ حُذَيْفَةُ بْنُ الْيَمَانِ قُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّا كُنَّا بِشَرٍّ فَجَاءَ اللَّهُ بِخَيْرٍ فَنَحْنُ فِيهِ فَهَلْ مِنْ وَرَاءِ هَذَا الْخَيْرِ شَرٌّ قَالَ نَعَمْ. قُلْتُ هَلْ وَرَاءَ ذَلِكَ الشَّرِّ خَيْرٌ قَالَ «نَعَمْ». قُلْتُ فَهَلْ وَرَاءَ ذَلِكَ الْخَيْرِ شَرٌّ قَالَ «نَعَمْ». قُلْتُ كَيْفَ؟
قَالَ: «يَكُونُ بَعْدِى أَئِمَّةٌ لاَ يَهْتَدُونَ بِهُدَاي وَلاَ يَسْتَنُّونَ بِسُنَّتِي وَسَيَقُومُ فِيهِمْ رِجَالٌ قُلُوبُهُمْ قُلُوبُ الشَّيَاطِينِ فِي جُثْمَانِ إِنْسٍ».
قَالَ: قُلْتُ: كَيْفَ أَصْنَعُ يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنْ أَدْرَكْتُ ذَلِكَ؟
قَالَ: «تَسْمَعُ وَتُطِيعُ لِلأَمِيرِ وَإِنْ ضُرِبَ ظَهْرُكَ وَأُخِذَ مَالُكَ فَاسْمَعْ وَأَطِعْ». رواه مسلم (2) ) عن عدي بن حاتم قال: " قلنا يا رسول الله لا نسألك عن طاعة من اتقى ولكن من فعل وفعل فذكر الشر فقال : اتقوا الله واسمعوا وأطيعوا " السنة لابن أبي عاصم وصححه الألباني
(3) « إِنَّهَا سَتَكُونُ بَعْدِى أَثَرَةٌ وَأُمُورٌ تُنْكِرُونَهَا ». قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ كَيْفَ تَأْمُرُ مَنْ أَدْرَكَ مِنَّا ذَلِكَ قَالَ « تُؤَدُّونَ الْحَقَّ الَّذِى عَلَيْكُمْ وَتَسْأَلُونَ اللَّهَ الَّذِى لَكُمْ ». رواه البخاري و مسلم
(4) وفي رواية أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : " إِنَّكُمْ سَتَلْقَوْنَ بَعْدِى أَثَرَةً فَاصْبِرُوا حَتَّى تَلْقَوْنِي عَلَى الْحَوْضِ ".رواه البخاري و مسلم
(5) ((عن عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ قَالَ : دَعَانَا رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- فَبَايَعْنَاهُ فَكَانَ فِيمَا أَخَذَ عَلَيْنَا أَنْ بَايَعَنَا عَلَى السَّمْعِ وَالطَّاعَةِ فِى مَنْشَطِنَا وَمَكْرَهِنَا وَعُسْرِنَا وَيُسْرِنَا وَأَثَرَةٍ عَلَيْنَا وَأَنْ لاَ نُنَازِعَ الأَمْرَ أَهْلَهُ قَالَ « إِلاَّ أَنْ تَرَوْا كُفْرًا بَوَاحًا عِنْدَكُمْ مِنَ اللَّهِ فِيهِ بُرْهَانٌ)) رواه البخاري ومسلم
قال الإمام النووي في شرحه للحديث : ((ومعنى الحديث لا تنازعوا ولاة الأمور في ولايتهم ولا تعترضوا عليهم إلا أن تروا منهم منكرا محققا تعلمونه من قواعد الإسلام فإذا رأيتم ذلك فأنكروه عليهم وقولوا بالحق حيث ما كنتم وأما الخروج عليهم وقتالهم فحرام بإجماع المسلمين وإن كانوا فسقة ظالمين)).
(6) « مَنْ خَرَجَ مِنَ الطَّاعَةِ وَفَارَقَ الْجَمَاعَةَ فَمَاتَ مَاتَ مِيتَةً جَاهِلِيَّةً وَمَنْ قَاتَلَ تَحْتَ رَايَةٍ عُمِّيَّةٍ يَغْضَبُ لِعَصَبَةٍ أَوْ يَدْعُو إِلَى عَصَبَةٍ أَوْ يَنْصُرُ عَصَبَةً فَقُتِلَ فَقِتْلَةٌ جَاهِلِيَّةٌ وَمَنْ خَرَجَ عَلَى أُمَّتِى يَضْرِبُ بَرَّهَا وَفَاجِرَهَا وَلاَ يَتَحَاشَ مِنْ مُؤْمِنِهَا وَلاَ يَفِى لِذِى عَهْدٍ عَهْدَهُ فَلَيْسَ مِنِّى وَلَسْتُ مِنْهُ. رواه مسلم
ئایا خۆپیشاندان جیهادە لە پێناوی خوا؟!
وە ئەگەر كەسێكیش پێی وابێت كە پێویستە خۆپیشاندان و شۆڕش دژی حكومەت بكرێت چونكە ئەمە وتنی قسەی هەقەو بە جیهاد دادەنرێت!، لە وەڵامیدا دەڵێم:
بەڵام ئەم كارەی كە ئەوان بە جیهادی دادەنێن لە شەرعی خوادا نیە بەڵكو لە شەرعی غەربیە دیموكراسیەكانە!!
وە ئەگەر مەبەسیان فەرمودەكەی پێغەمبەر بێت كە فەرمویەتی: « أفضل الجهاد كلمة عدل عند سلطان جائر ». أو « أمير جائر »، وفي رواية: إن من أعظم الجهاد كلمة عدل عند سلطان جائر(سنن أبى داود - (4 / 217)).
واتە گەورەترین جیهاد بریتیە لە وتنی قسەیەكی عەدل و حەق لای دەسەڵاتدارێكی ستەمكاری ناڕەوا، وە ئەم قسە ڕەواو هەقەش بریتیە لەوەی كە ڕوو بە ڕوو لە نێوان خۆت و ئەودا وە یان لەو مەجلیسەی كەتیایدان، یان بە نامەیەك فەرمانی چاكەی پێ بكەیت و بشیترسێنیت بە عەزابی خوا لە كردنی خراپە، بەڵام بە نەرمی و بە ئەدەبەوە، نەك بە شەڕو جنێو‌و تەكفیر كردن([هةروةك زانايان فةرمويانة:((المراد بالكلمة ما أفاد أمرا بمعروف أو نه‌يا عن منكر من لفظ أو ما في معناه ككتابة ونحوها)) التيسير بشرح الجامع الصغير ـ للمناوى - (1 / 365)، ((والمقصود من ذلك: أنه عندما يقول كلاماً باطلاً في مجلسه لا يسكت عليه، وإنما يبين أن الحق هو كذا، ولا يقر الباطل ويسكت عليه، وإنما يبين الحق وأنه خلاف ما يقول، وأن الذي قاله ليس بصحيح وإنما الصحيح هو كذا وكذا، لأن هذا هو الذي جا‌ء عن الله وعن رسوله عليه الصلاة والسلام)) شرح سنن أبي داود ـ عبد المحسن العباد - (25 / 184)
])، چونكە خۆ دەسەڵاتداری ستەمكار لە فیرعەونی كافر خراپتر نیە لەگەڵا ئەوەدا خوای گەورە فەرمانی بە موسا‌و هارونی برای كرد كە بە نەرمی لەگەڵی بدوێن وەك فەرموی: [فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَيِّنًا لَعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَى] [طه : 44]
وە پێغەمبەری پێشەواشمان فەرمویەتی: من أراد أن ينصح لذي سلطان فلا يبده علانية ولكن يأخذ بيده فيخلوا به فإن قبل منه فذاك وإلا كان قد أدى الذي عليه" السنة لابن أبي عاصم وصححه الألباني واتە:هەركەسێ ویستی كە ئامۆژگاری خاوەن دەسەڵاتێك بكات ئەوە با بە ئاشكرا دەری نەبڕێت بەڵكو با بە تەنهایی لەگەڵا خۆی بێت، جاكە ئامۆژگاریەكەی وەرگرت ئەوە باشە وە ئەگەر وەریشی نەگرت ئەوە ئەركی سەرشانی خۆی بەجێ گەیاند!.
كەوابوو نەیفەرموو ئەگەر بە قسەی نەكرد بڕۆ خەڵك هان بدەن و خۆپیشاندان بكەن وبە ئاشكرا عەیب و عارەكان باس بكەن!! كە زۆربەی جاریش خۆپیاندانەكە سەردەكێشێ بۆ كوشتار‌و كاول كاری و ئاژاوە!!
• كەواتە بێگومان ئەم خۆپیشاندانە غەربیە جیهادكردن نیە بەڵكو حەڕامە بەم بەڵگانەی پێشوو وە لەبەرئەوەی ئاشوب و خوێن ڕێژی و زەرەرو زیانی زۆری لێ دەكەوێتەوە.وە كە دەشڵێین دروست نیە شۆڕشی دژ بكرێت و دەرچوونی لەسەر بكرێت بەبەڵگەی حەدیسی پێغەمبەر وا دەڵێین نەك بە ڕاو بۆچوونی خۆمان، وە هەروەها لەبەر خاتری بەرژەوەندی گشتی خەڵكی و گەلەكەمان وا دەڵێین نەك لەبەر خاتری دەسەڵاتداران، وە لەبەر ڕەزابوونی خوا ئەم قسەیە دەكەین نەك لەبەر نزیك بوونەوە لە سوڵتە چونكە سوپاس بۆ خوا مەبەستمان ڕەزابوونی خوایە نەك كورسی و دەسەڵات و پلەو پایەی حزبی و حكومی!!!!
خەڵكیش زۆرێكیان ئەمە دەزانن ئەگەر پلەو پایەمان ویستبایە بەئاسانی دەستمان دەكەوت, بەڵام بانگەوازی بۆلای خوا بەلامانەوە گشت كورسیەكانی پەڕلەمان دێنێت، لەگەڵ ڕێزیشمان بۆ هەموو ئەندامێكی باش لەناو پەڕلەماندا
وە هەروەها مانای ئەم قسەیەی ئێمە ئەوە نیە كە بەخراپەو ناعەدالەتی سوڵتە ڕازیبین، نەخێر, بەڵكو لەكاری خراپەو بێ شەرعیدا نابێت بەقسەی كەس بكرێت، بەڵام ناشبێت فیتنەو ئاشوب دروست بكرێت و خوێن ڕێژی لێ بەرپابێت.
وەهەروەها پێویستە كاربەدەستان بەردەوام ئامۆژگاری بكرێن وە ئەوانیش گوێ لە خەڵكی بگرن و ئامۆژگاری دڵسۆزان وەربگرن.
ئایا دوورسته ده‌ست به‌رز بكه‌یته‌وه بۆ دوعاكردن؟. وه‌له‌چ كاتێك درووسته ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌رزبكه‌یته‌وه بۆدوعا؟.
ئایا دوورسته ده‌ست به‌رز بكه‌یته‌وه بۆ دوعاكردن؟.
وه‌له‌چ كاتێك درووسته ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌رزبكه‌یته‌وه بۆدوعا؟.
یه‌كێك له ئادابه‌كانى دوعا بریتییه له‌وه‌ى كه ده‌ست به‌رزبكه‌یته‌وه به شێوازێكى گشتى له دوعاكردندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له كاتێكى دیاریكراودا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌ستى به‌رز نه‌كردبێته‌وه بۆ نمونه له دواى بانگ كه (اللهم رب هذه الدعوة التامة.........) ده‌خوێنیت، ده‌ست به‌رز ناكه‌یته‌وه چونكه نه‌بینراوه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌م كاته‌دا ده‌ست به‌رز بكاته‌وه له دوعاكردندا.
وه كاتى تریش هه‌بووه ئه‌وه‌نده ده‌ستى به‌رزكردووه‌ته‌وه تا سپێتى بن باڵى بینراوه وه‌كو له كاتى دوعاكردن بۆ باران بارین.
به‌رِێز/ م. صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ز.م 07701207979