كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

نوێژ كافروموسڵمان لێك جیا ده‌كاته‌وه‌ ، ئه‌م عیباده‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ بۆچى جیاوازى بۆچوونى زانایانى تێدایه‌ له‌ئه‌نجامدانى ؟ وه‌كو هه‌ندێك ده‌ڵێن ده‌بێت له‌ دواى ئیمامه‌وه‌ سوره‌تى فاتیحه‌ بخوێنیت یان نه‌خوێنیت بۆئه‌م عیباده‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ به‌بێ كێشه‌ نه‌گه‌

پرسیارەکە وەک خۆی: 

نوێژ كافروموسڵمان لێك جیا ده‌كاته‌وه‌ ، ئه‌م عیباده‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ بۆچى جیاوازى بۆچوونى زانایانى تێدایه‌ له‌ئه‌نجامدانى ؟ وه‌كو هه‌ندێك ده‌ڵێن ده‌بێت له‌ دواى ئیمامه‌وه‌ سوره‌تى فاتیحه‌ بخوێنیت یان نه‌خوێنیت بۆئه‌م عیباده‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ به‌بێ كێشه‌ نه‌گه‌شتووه‌ به‌ئێمه‌ ؟؟

وەڵام: 

خیلاف دووجۆره‌ / جۆرێكیان خیلاف له‌عه‌قیده‌وبیروباوه‌رِوئیمان ویه‌كخواپه‌رستى وشرك ئه‌م جۆره‌ خیلافه‌ له‌نێوان زانایانى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌دا نییه‌ ولله الحمد.
جۆرى دووه‌میان / خیلاف له‌ فیقه وشه‌ریعه‌تدا .ئه‌مه‌یان زۆر ئاساییه‌ خیلاف وبۆچوونى جیاوازله‌نێوان زانایاندا هه‌بێت ومرۆڤ له‌سه‌رى تكفیرو تفسیق وتبدیع ناكرێت ورق وقین ودژایه‌تى له‌سه‌ربنیات نانرێت .هۆكاره‌كه‌شى زۆرى ده‌قه‌كانى قورئان وسونه‌ت له‌وبواره‌دا كه‌هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوازێك لێكى ده‌داته‌وه‌وده‌یكات به‌به‌ڵگه‌ له‌سه‌رشتێك .هه‌روه‌ها هه‌ندێ ده‌ق لاى هه‌ندێكیان مه‌نسوخه‌ ونایكه‌ن به‌به‌ڵگه‌ به‌لاَم لاى هه‌نێكى تریان مه‌نسوخ نییه‌ وكارى پێ ده‌كات . هه‌روه‌ها هه‌ندێك ده‌ق لاى هه‌ندێكیان مه‌رجوحه‌ وئیشى پێ ناكات به‌لاَم لاى هه‌ندێكى تریان مه‌رجوح نییه‌ وده‌یكات به‌به‌ڵگه‌ . وه‌هه‌نێك فه‌رمووده‌ هه‌یه‌ به‌هه‌ندێك له‌زانایان نه‌گه‌شتووه‌وبه‌هه‌ندێكى تریان گه‌شتووه‌ وه‌هه‌ندێك فه‌رمووده‌ هه‌یه‌ لاى هه‌ندێك له‌زانایان زه‌عیفه‌وكارى پێ ناكات ونایكات به‌به‌ڵگه‌ به‌لاَم لاى هه‌ندێك له‌زانایان صحیحه وكارى پێ ده‌كات وده‌یكات به‌به‌ڵگه‌. ئه‌مانه‌وچه‌نده‌ها هۆكارى ترهه‌ن كه‌ جیاوازى له‌بۆچوونى زانایاندا دروست ده‌كه‌ن .خوێندنى سوره‌تى فاتیحه‌ش له‌ نوێژه‌ جه‌هره‌كاندا یه‌كێكه‌ له‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ زانایان جیاوازییان تێدایه‌ .والله اعلم

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٤٤٧
٢٣٢١
٦٨٠٠٥١