سلاوى خواتان لئ بیت مامۆستا گیان من شه‌وێك له‌كه‌ڵ هاورێیه‌كم به‌ته‌نیا له‌ماڵ بووین ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ر جل خۆمان به‌یه‌كتر رِه‌حه‌ت كرد ئایا چ جیاوازییه‌ك هه‌یه كه‌سێك ته‌نیا له‌سه‌ر جل و به‌رگ ئه‌و كاره بكات یان .......
سلاوى خواتان لئ بیت مامۆستا گیان من شه‌وێك له‌كه‌ڵ هاورێیه‌كم به‌ته‌نیا له‌ماڵ بووین ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ر جل خۆمان به‌یه‌كتر رِه‌حه‌ت كرد ئایا چ جیاوازییه‌ك هه‌یه كه‌سێك ته‌نیا له‌سه‌ر جل و به‌رگ ئه‌و كاره بكات یان ئه‌ندامى زاوزێ بخاته ناوه‌وه. وه من ته‌وبه‌م كردووه‌و وازم له‌و كاره هێناوه ئێستا هه‌ر 5 نوێژ به‌جه‌ماعه‌ت ده‌كه‌م به‌ڵام زۆر ده‌ترسم كه‌بمرم و خواى گه‌وره لێم خۆش نه‌بێت چونكه خۆم زۆر به‌تاوانبار ده‌زانم و بێ وه‌فا بووم به‌رامبه‌ر به‌په‌روه‌ردگارم. خواى گه‌وره‌باداشتتان بداته‌وه انشاءلله وه‌دوعاى خێرم بۆ بكه‌ن كه خواى گه‌وره‌لێم خۆش بێت .
به‌ڵى برام ئه‌وه‌ى ئێوه كردوتانه تاوانه، جیاوازى هه‌یه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى كه تۆ باسى ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ى دووه‌م پێى ده‌ڵین نێربازی كه یه‌كێكه له تاوانه گه‌وره‌كان و حوكمه‌كه‌ى كوشتنه هه روه ك :
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تى : مَنْ وَجَدْتُمُوهُ يعْمَلُ عَمَل قَوْمِ لُوطٍ ، فَاقْتُلُوا الْفَاعِل ، وَالْمَفْعُول بِهِ)) واته‌ك ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان بینی ئه‌و كاره‌ى ده‌كرد كه قه‌ومی لوط ده‌یان كرد " نێربازی" ئه‌وه هه‌ردوكیان بكوژن .
وه رِیوایه‌ت كراوه له ئیمامى علی كه كه‌سێكى نێربازی ره‌جم كردووه به‌به‌رد. وه ده‌بێت بسوتێندرێت.
وه هه‌روه‌ها (ابن عباس) ده‌فه‌رموێت: حه‌ددى كه‌سى نێرباز ئه‌وه‌یه بكوژرێت به‌م شێوه‌یه: له‌سه‌ر به‌رزترین بیناى ئه‌و شاره‌وه به‌ر بدرێته‌وه به‌سه‌ره‌و شۆرِى و پاشان به‌رد باران بكرێت تا روحی ده‌رده‌چێت.
جا براكه‌م تاوانه‌كه‌ى تۆ نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه، ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یه‌كى راسته‌قینه بكه‌ی ئه‌وه خواى گه‌وره لێت خۆش ده‌بێت.
داواكارم له خواى گه‌وره هیدایه‌تت بدات و له تاوانه‌كانت خۆش بێت ئامین.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
ئایا ئه‌گه‌ر بیرله‌زینا كردن بكه‌یته‌وه به‌لاَم ئه‌نجامى نه‌ده‌یت مه‌به‌ستیشت نه‌بێت ئه‌نجامى بده‌ى ده‌كه‌ویته ژێرئه‌و ئایه‌ته‌ى خواى گه‌وره كه ده‌فه‌رموێت (ولا تقربوا الزنا).
ئایا ئه‌گه‌ر بیرله‌زینا كردن بكه‌یته‌وه به‌لاَم ئه‌نجامى نه‌ده‌یت مه‌به‌ستیشت نه‌بێت ئه‌نجامى بده‌ى ده‌كه‌ویته ژێرئه‌و ئایه‌ته‌ى خواى گه‌وره كه ده‌فه‌رموێت (ولا تقربوا الزنا).
براى خۆم بیركردنه‌وه له تاوان به‌ره‌و حه‌ز بوون له تاوان كردنت ده‌بات، وه شه‌یتان له‌و رِێیه‌وه تاوانت بۆ ده‌رِازێنێته‌وه، ناڵێم سه‌دله‌سه‌د ده‌كه‌وێته ژێر ئه‌م ئایه‌ته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیركرنه‌وه‌كه‌ت رِێخۆشكه‌ربێت بۆ ئه‌و تاوانه ئه‌وه بێگومان ئه‌و ئایه‌ته ده‌تگرێته‌وه.
به‌رێز/ م. شاخه‌وان وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه.. ژ.م 07701056158
ئایا بۆچى رِیش تاشین حه‌رامه زیانى چییه ئه‌گه رِیش بتاشیت؟؟؟
ئایا بۆچى رِیش تاشین حه‌رامه زیانى چییه ئه‌گه رِیش بتاشیت؟؟؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فه‌رمانى پێمان كردووه رِیش بهێڵینه‌وه‌و نه‌یتاشین ، حه‌رامی له‌وه‌دایه تاشینى ریش بێ فه‌رمانى كردنى پێغه‌مبه‌ره (صلى الله علیه وسلم)، یه‌كه‌م زیانى ئه‌وه‌یه به قسه‌ى پێغه‌مبه‌رت (صلى الله علیه وسلم ) نه‌كردووه، به‌ڵكو له فه‌رمانى ده‌رچویته.چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌دا فه‌رمانى به‌هێشتنه‌وه‌ى رِیش كردووه له‌و فه‌رموودانه :
1- پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تى (جزوا الشوارب وارخوا اللحى ، خالفوا المجوس) صحیح مسلم (260، 222) واتا (سمێڵتان كورت بكه‌نه‌وه ، وه‌رِیشتان به‌رده‌نه‌وه ، به پێچه‌وانه‌ى ئاگرپه‌رسته‌كان)
2- (خالفوا المشركین ، وفروا اللحى ، واحفوا الشوارب)متفق علیه .واتا ( پێچه‌وانه‌ى هاوبه‌ش برِیارده‌ره‌كان بكه‌ن به‌وه‌ى كه‌وا رِیشتان بهێڵنه‌وه‌و سمێڵتان كورت بكه‌نه‌وه).
3- (عشر من الفطرة: قص الشارب ، وإعفاء اللحیه .......... ) رواه مسلم (261،223)
ده شت له فیتره‌ت وپاكێتیه : سمێڵ كورت كردنه‌وه ، وه رِیش هێشتنه‌وه ........
هه‌روه‌ها له رِوویه‌كى تره‌وه خۆ شوبهانده به ئافره‌ت چونكه ئافره‌ت ، خۆشوبهاندیش به‌ئافره‌ت له‌عنه‌تى له‌سه‌ر هاتووه ، ئیمامی (عبدالله) ى كورِى (عباس) ده‌فه‌رموێت : (لعن رسول الله (صلى الله علیه وسلم) المتشبهین من الرجال بالنسا‌ء والمتشبهات من النساء بالرجال ). رواه البخاری.
واته: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) نه‌فرین وله‌عنه‌تى له‌وپیاوانه كردووه، كه خۆیان ئه‌شوبهێنن به‌ئافره‌تان ونه‌فره‌تیشى كردووه له‌و ئافره‌تانه‌ى كه خۆیان ده‌شوبهێنن به پیاوان.
هه‌روه‌ها له رِووى ته‌ندوستییشه‌وه زیانى زۆره بۆزانیارى زیاتر ده‌توانى له پزیشكى پسپۆرِ پرسیاربكه‌یت ..
به‌رێز/ م. شاخه‌وان وه‌لامى داوه‌ته‌وه.. ژ.م 07701056158
سڵاوى خواى گه‌وره‌تان لێ بێت زۆرجار هه‌ندێ له‌زانا و مامۆستا ئایینیه‌كان ده‌ڵێن فلانه‌شت بیدعه‌یه بۆنمونه (مولودى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)) له‌كاتێكداخۆشیان به‌شدارى له‌مولود دا ده‌كه‌ن ......
سڵاوى خواى گه‌وره‌تان لێ بێت زۆرجار هه‌ندێ له‌زانا و مامۆستا ئایینیه‌كان ده‌ڵێن فلانه‌شت بیدعه‌یه بۆنمونه (مولودى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)) له‌كاتێكداخۆشیان به‌شدارى له‌مولود دا ده‌كه‌ن ئه‌ى خۆشیان گوناه بارنابن له‌كاتێكدا كه‌خۆیان ده‌زانن كه‌هه‌موو بیدعه‌یه‌ك بۆناو ئاگره چونكه‌به‌چاوى خۆم بینیومه كه‌له‌كاتى (مولود) دا زیاتر له 10 مامۆستاى ئایینى به‌شدارییان كردووه.
براى خۆم به‌شدارى كردن و چوونى هه‌ندى له مامۆستایان بۆ ئه‌و جۆره بۆنانه جیاوازه له ئه‌وانه‌ى تر چونكه هه‌ندى له مامۆستایان هه‌ر به بیدعه‌ی نازانن به‌ڵكو به‌خێری ده‌زانن وبانگه‌وازیشى بۆده‌كه‌ن ، به‌ڵام هه‌ندێ له مامۆستایانى تر چه‌شنى مامۆستایانى سه‌له‌فى ئه‌و بۆنانه به‌بیدعه ده‌زانن وزۆر به‌توندیش ئینكارى لێ ده‌كه‌ن و هانى خه‌ڵكیش ده‌ده‌ن بۆنه‌رِۆشتن بۆئه‌و جۆره بۆنه بیدعانه‌و له‌سه‌ر مینبه‌رو له نوسراوه‌كانیاندا به‌رِوونى هه‌ستى پێ ده‌كرێت ، به‌لاَم هه‌ندێ جار وا رِووده‌دات كه ئه‌مرێك له وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه‌وه ده‌رده‌چێت وبه‌كتابى رِه‌سمى داوا له هه‌موو مامۆستایان به تێكرِا ده‌كرێت كه هه‌رده‌بێت بچن بۆئه‌و بۆنانه‌و ئاماده‌باشیان تێدابێت و سزاى ده‌ركردن له وه‌زیفه‌كانیان لێ ده‌كرێت له‌و كاتانه‌دا ناچار هه‌ندێ له‌مامۆستایانى سه‌له‌فیش توشى ئه‌و گرفته ده‌بن وه‌كو ئه‌وه‌ى له شارى چه‌مچه‌ماڵ له یه‌كێك له بۆنه‌كاندا بانگێشت كرابوون و هه‌رِه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان لێ كرابوو ئه‌گه‌ر نه‌چن ئه‌وه له وه‌زیفه‌كانیان دوورده‌خرێنه‌وه‌و له جێگه‌ى ئه‌وان كه‌سانى حزبى و بیدعه‌چى داده‌نرێن ، ئه‌وانیش له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندى ده‌عوه‌و بانگه‌وازى سه‌له‌فى وپاش رِاوێژكردن به‌كه‌سانى ئه‌هلى عیلم رِۆشتبوون بۆیه‌كێك له‌بۆنه‌كان وئاماده‌یان هه‌بوو ، به‌لاَم وه‌كو پێشتر‌و ئێستاش باسیان كردووه وباسى ده‌كه‌ن كه یادى مه‌ولود بیدعه‌یه و سه‌رپێچى فه‌رمانى خواى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ه، به‌لاَم له‌و كاته‌ى كه ئه‌م هه‌نده مامۆستایه له‌وێبوون ، كامێرامانى كه‌ناڵى په‌یام له‌وێ ئاماده‌یى هه‌یه و تصویرى ئه‌و كاره بیدعه‌و ناشه‌رعییه ده‌كات ودواتریش به جیهاندا بیدعه‌و خورافات وبێ فه‌رمانى خوا بلاَوده‌كاته‌وه‌و شانازیش به نه‌شرى بیدعه‌و خورافاته‌وه ده‌كات له‌وكاته‌دا تصویرى ئه‌و یه‌ك دوومامۆستا سه‌له‌فییه ده‌كات وجوان پرِواوپرِ به‌شاشه‌كه‌وه ده‌یانهێنێته پێشه‌وه و دواتریش ئه‌و مه‌قته‌عه ده‌برِن وبه جیا مۆنتاژى بۆده‌كه‌ن وئایه‌تێك ده‌خه‌نه سه‌رى وپاشان به‌ناوخه‌ڵكدا له رِێى موبایله‌وه بلاَویان كردووه كه گوایه ئه‌و مامۆستا سه‌له‌فیانه ده‌ڵێن مه‌ولود بیدعه‌یه‌و كه‌چى خۆیان ده‌چن ، بیریان چۆته‌وه كه خۆیان سه‌رخه‌رو بلاَوكارى بیدعه‌و خوارافات وسه‌رپیچى خوان و به‌حه‌لاَڵیشى ده‌زانن، كورد وته‌نى : ده‌رزى له چاوخه‌ڵكى ده‌بینن ودیلوانیش له‌چاوى خۆیاندا نابینن ، چونى ئه‌و هه‌نده مامۆستایانه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ده‌عوه‌ى ته‌وحید و سوننه‌ت بوو، من خۆم نه‌چومه به‌ڵام ئه‌وان هه‌ره‌شه‌ى زۆریان له‌سه‌ر بوو. بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌چونایه له‌وانه‌یه ده‌ربكرانایه ئه‌وكاته كه‌سانێك ده‌هاتنه شوێنیان شیرك و بیدعه و خورافیاتیان بڵاوده‌كرده‌وه، ده‌ركردنى ئه‌و مامۆستایانه زیان له خودى خۆیان نه‌ده‌كه‌وت به‌ڵكو زیان له‌و ده‌عوه‌و بانگه‌وازه ده‌كه‌وت كه ده‌عوه‌ى ته‌وحیدو سوننه‌ته. هه‌رچه‌نده چون بۆ مولود بیدعه‌یه، به‌ڵام چونى ئه‌وان جیاوازه، خۆ ئه‌گه‌ر بوترێت: تاوانیان ئه‌نجامداوه، ئه‌وه له‌به‌ر خاترى مانه‌وه‌ی ده‌عوه‌ى ته‌وحیدو سوننه‌ت بووه، وه بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و عیلم و زانیارییه شه‌رعییه به‌سووده، گه‌وره‌تره له و تاوانه.
جا براى خۆم هه‌ر كاتێك مرۆڤ رِوبه‌روى دوو خراپه بوه‌وه ده‌بى ئه‌وه‌یان بكات كه تاوانى كه‌متره "له كاتێكدا ده‌بوایه یه‌كێكیانی هه‌ر بكردایه"
به‌رِێز / م.شاخه‌وان وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
رِاتان چیه به‌رامبه‌ر بانگخوازه‌كانى ئێستا به تایبه‌ت (حاجى كاروان, مامۆستا هاورێ, ماموستا عبدالواحد, مامۆستا صباح كفری) وه چ تێبینیه‌كتان له‌سه‌ریان هه‌یه.
رِاتان چیه به‌رامبه‌ر بانگخوازه‌كانى ئێستا به تایبه‌ت (حاجى كاروان, مامۆستا هاورێ, ماموستا عبدالواحد, مامۆستا صباح كفری) وه چ تێبینیه‌كتان له‌سه‌ریان هه‌یه.
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ناوت هێناون بانگخوازنین بۆ رِێبازى پێغه‌مبه‌ران سه‌لامى خوایان له‌سه‌ربێت ،بانگه‌وازكردنیان وه‌كو بانگه‌وازى پێغه‌مبه‌ران نییه به‌وجۆره‌ى كه بانگه‌وازبكه‌ن وبۆته‌وحید وخوابه‌ته‌نها په‌رستى ودووركه‌وتنه‌وه له‌هاوبه‌ش برِیاردان بۆخواى گه‌وره به‌هه‌مووشێوه‌كانیه‌وه هه‌روه‌ها بانگخوازنین بۆشوێنكه‌وتنى سونه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) وله‌ناوبردنى بیدعه‌و خورافیات وشتى پورِوپوچ ونادروست كه لكێنراوه به‌ئیسلامه‌وه‌و ئیسلامیش لێى به‌رییه،به‌ڵكو خۆیان هه‌ندێ جار هانده‌رو زیندكردنه‌وه‌ى بیدعه‌وله‌ناوبردنى سونه‌تن ، هه‌روه‌ها ئه‌مانه بانگخوازنین بۆئه‌و ئیسلامه‌ى كه شامل وكامله وفراوان ورِه‌حمه‌ته ، به‌ڵكو بانگخوازى حزبیین وهه‌ریه‌كه‌یان هه‌وادارولایه‌نگرى حزبێكه كه خۆى باوه‌رِى پییه‌تى وتێیدا كارده‌كات ..ئه‌مانه خۆیان به‌لایه‌نێكى دینه‌وه سه‌رقاڵ كردووه وبانگه‌وازى بۆده‌كه‌ن كه لایه‌نى ته‌زكیه‌ى نه‌فسه ولایه‌نه‌كانى تریان فه‌رامۆش كردووه وهه‌ربۆیه ده‌بینین وده‌بیستین له‌هه‌رشوێن وجێگه‌یه‌كدا كۆرِببستن وووتاربده‌ن وهه‌موو بابه‌ت ومه‌حازه‌ره‌كانیان ته‌نها له‌ولایه‌نه‌دا قه‌تیس ماوه وخول ده‌خوات چونكه له‌سه‌ر سونه‌ت ورِێبازى پێغه‌مبه‌ران ده‌عوه‌وبانگه‌وازناكه‌ن، به‌ڵكو به‌رِاوبۆچون وپێ باش بوون ومه‌سڵه‌حه‌ت وبه‌رژه‌وه‌ندى حزب وتارده‌ده‌ن وئه‌وه ده‌ڵین كه عه‌قڵیان ده‌یبرِیت وبرِیارى له‌سه‌ر ده‌دات ،ئه‌م كه‌سانه كه بوونه‌ته‌چاورِاستى خه‌ڵك وزۆر زیاتر له كێش وهه‌یبه‌تى خۆیان گه‌وره كراونه‌ته‌وه له‌نه‌فسى خۆیاندا په‌یوه‌ست نین به‌سونه‌ته‌وه و گوێرِایه‌ڵ نین بۆشه‌رعه‌كه‌ى خوا هه‌رله‌سه‌روسیماوپۆشاك وقسه‌وكرداریانه‌وه‌تا ده‌گاته زۆر لایه‌نى تر، له زۆربه‌ى زۆرى كۆرِوكۆبونه‌وه‌كانیاندا تێكه‌لاوى كورِو كچ به‌دى ده‌كرێت وده‌بینرێت كه به‌ده‌قى شه‌رع تێكه‌لاَوى كورِوكچ حه‌رام وكارێكى نادروسته ، هه‌روه‌ها زۆرجار له گه‌ڵیاندا رِه‌سم ده‌گرن كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئیسلامه،ئه‌و ئیسلامه‌ى كه‌ئه‌وان به‌ناوه بانگه‌شه‌ى بۆده‌كه‌ن، كه‌چى گوێى پێ ناده‌ن وئه‌نجامى ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ى كاباسم كرد مشتێكه له‌خه‌رمانێكى ئه‌و هه‌لانه‌ى ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن وبه‌رده‌وامن له‌سه‌رى ده‌نازۆر شتى تریشیان هه‌یه كه هه‌ڵه‌یه‌و سه‌رپێچى وناشه‌رعییه به‌لاَم ئێستا بوارى درێژه‌دانم به‌و بابه‌ته نییه ..له‌خواى گه‌وره داواكارم چاورِۆشنمان بكات به‌شه‌رعه‌كه‌ى خۆى وبمانپارێزێت له وتن وكردنى قسه‌كاریك كه شه‌رعه‌كه‌ى پێى رِازى نییه وقبوڵى ناكات ..اللهم امین.
به‌رێز/ م. یوسف رِه‌شید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047
من گه‌نجێكم ئه‌مه‌وێت رِیش به‌رده‌مه‌وه به‌ڵام ماڵه‌وه‌مان زۆر دژایه‌تیم ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا ئه‌ركى پاره‌په‌یداركردن بۆ ماڵه‌وه له‌سه‌ر من وبرایه‌كى گه‌وره‌مه؟چاره‌سه‌ر چیه؟
من گه‌نجێكم ئه‌مه‌وێت رِیش به‌رده‌مه‌وه به‌ڵام ماڵه‌وه‌مان زۆر دژایه‌تیم ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا ئه‌ركى پاره‌په‌یداركردن بۆ ماڵه‌وه له‌سه‌ر من وبرایه‌كى گه‌وره‌مه؟چاره‌سه‌ر چیه؟
براى به‌رِێزم خواى گه‌وره یارمه‌تیت بدات ولێت رِازى بێت مادام سونه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم)زیندووده‌كه‌یته‌وه، به‌لام بێگومان به له‌وه‌ى ،كه دیندارى خواپه‌رستى بێ كێشه‌و بێ گرفت نابێت ، ئه‌گه‌ربته‌وێت خوات لێ رِازى بێت ئه‌وه پێویسته خۆت له‌سه‌ر ئارام گرتن وگوێنه‌دان به‌قسه‌ى خه‌ڵك رِابهێنیت وبه‌ئارام گرتن ده‌گه‌یته لوتكه‌ى سه‌ركه‌وتن وسه‌رفرازى ان شاءالله ، ئیمامى (سفیان) ى (الثوری)وئیمامى (شافعى) رِه‌حمه‌تى خوایان لێبێت ده‌فه‌رموون ( رض الناس غایه لاتدرك) واته : رِازى بوونى خه‌ڵكى مه‌به‌ست وهیوایه‌كه هیچ كه‌سێك پێى ناگات كه‌واته تۆش ئه‌گه‌ر بته‌وێت كه‌س وكارت لێت رِازى بن ئه‌وه زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌گه‌ر به‌قسه‌شیان بكه‌یت ورِیش بتاشیت ئه‌وه دواى رِیش تاشینه‌كه‌ت له‌سه‌ر شتێكى تر دژایه‌تیت ده‌كه‌ن و وازت لێ ناهێنن.
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
ئایه چ جۆره قژ داهێنانێك له‌شه‌رعدا رِێگه پێدراوه وه‌چ جۆرێك نه‌هى لێكراوه؟
ئایه چ جۆره قژ داهێنانێك له‌شه‌رعدا رِێگه پێدراوه وه‌چ جۆرێك نه‌هى لێكراوه؟
ئه‌گه‌ر هه‌موو رِۆژێك قژت دابهێنیت ئه‌وه ناشه‌رعییه وبه‌ڵكو ده‌بێت رِۆژنا رِۆژێك بێت ..چونكه:( نهى صلى الله علیه وسلم عن الترجل إلا غباً) الصحیحة (50.) واتا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)رِێگرى كردووه له‌سه‌رشانه‌كردن مه‌گه‌ررِۆژنارِۆژێت ).
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
حوكمى خاوكردنه‌وه‌ى قژ و رِیش به‌مجه‌فیفه یان شامپۆ یان هه‌ر شتێكى تر؟ئایه ئه‌مه گۆرِینى خه‌لقى (الله) نییه؟
حوكمى خاوكردنه‌وه‌ى قژ و رِیش به‌مجه‌فیفه یان شامپۆ یان هه‌ر شتێكى تر؟ئایه ئه‌مه گۆرِینى خه‌لقى (الله) نییه؟
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى : (من كان له شعر فلیكرمه)الصحیحة (500)،واتا (هه‌ركه‌سێك قژو وموویى هه‌بوو با خزمه‌تى بكات ورِێزى بگرێت).ئه‌م فه‌رموده پیرۆزه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌رئه‌وه ،كه دروسته خزمه‌تى قژو رِیش بكرێت به‌لام له‌سنورى خۆیدا وزیاده‌رِه‌وى تێدا نه‌كات ،هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست (صلى الله‌علیه وسلم) فه‌رمویه‌تى :( أكرموا الشعر) الصحیحة (666)، واتا (رِێزى قژومووه‌كانى سه‌رورِیشتان بگرن ، به‌لام فه‌رمووده‌ى ترهاتووه كه ده‌فه‌رموێت :( نهى صلى الله علیه وسلم عن الترجل إلا غباً) الصحیحة (50.) واتا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)رِێگرى كردووه له‌سه‌رشانه‌كردن مه‌گه‌ررِۆژنارِۆژێت ،به‌پێى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وچه‌ندفه‌رمووده‌یه‌كى ترباشتروایه بۆموسڵمان كه خۆى زۆر به‌سه‌رشانه‌كردنه‌وه سه‌رقاڵ نه‌كات وهه‌موو خه‌م وخه‌فه‌تێكى جوانى قژى نه‌بێت به‌ڵكو هه‌وڵبدات له‌به‌رئه نه‌هییه هه‌ندێك جار له قژ شانه‌كردن بهێنێت .. به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
ددانه‌كانم لارن به‌ڵام ئازاریان نییه ئایادروسته رِێكیان بكه‌مه‌وه؟ئایه ئه‌مه گۆرِینى خه‌لقى الله نییه؟ ئایاجیاوازى چییه له‌گه‌ڵ ته‌جمیلى لوت دا؟تكایه رِونكردنه‌وه‌یه‌ك به‌به‌ڵگه‌وه....
ددانه‌كانم لارن به‌ڵام ئازاریان نییه ئایادروسته رِێكیان بكه‌مه‌وه؟ئایه ئه‌مه گۆرِینى خه‌لقى الله نییه؟ ئایاجیاوازى چییه له‌گه‌ڵ ته‌جمیلى لوت دا؟تكایه رِونكردنه‌وه‌یه‌ك به‌به‌ڵگه‌وه.
براى خۆم ئه‌گه‌ر لارى ددانه‌كانت بۆت بونه‌ته عه‌یبه وناشرینه ئه‌وه دروسته رِێكیان بكه‌یته‌وه، چونكه ئه‌مه‌یان ده‌ستكارى كردن نییه به‌ڵكو چاره‌سه‌ركردنى عه‌یبێكه ، ئه‌وه‌ش له‌شه‌رعدا رِێپێدراوه هه‌روه‌ك شێخ (عثیمین) (رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت ) فه‌رمووى :ئه‌گه‌ر ده‌ستكارى كرنه‌كه بۆلابردنى كه م و كورِى و عه یبێك بێت كه له رِووداوێكدا به سه ر مرۆڤدا هاتبێت ئه مه یان ئاساییه و دروسته چونكه بێغه مبه ر (صلى الله علیه وسلم) رِێگاى دا به بیاوێك كه له شه رِدا لوتى برِابوه وه لوتێك له ئاڵتوون بۆ خۆى بكات( رواه الترمذی والنسائی وابن ماجة واحمد والبیهقی وصحیحه الالبانی) .
هیچ جیاوازییه‌كى نییه له‌گه‌ل ته‌جمیلى لوتدا ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیان عه‌یبداروناته‌واوبن.
تێبینى / عه‌یب وناته‌واوى ئه‌وه‌یه كه له‌عورف وعاده‌تى خه‌ڵكیدا عه‌یب وناته‌وبێت نه‌ك لاى خۆت وبه‌ویستى خۆت عه‌یبه‌و كه‌موكورتى بێت ..
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
ئایه‌ئه‌گه‌ر كه‌سێك عیلمى شه‌رعى كه‌مبێت نابێت رِیش به‌رداته‌وه؟هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر عیلمت زۆربێت ئه‌وكاته‌رِیش به‌رده‌ره‌وه.
ئایه‌ئه‌گه‌ر كه‌سێك عیلمى شه‌رعى كه‌مبێت نابێت رِیش به‌رداته‌وه؟هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر عیلمت زۆربێت ئه‌وكاته‌رِیش به‌رده‌ره‌وه.
ئه‌وه قسه‌یه‌كى نادروست وبه‌تاڵه ، چونكه هیچ واجبێكى شه‌رعى به‌مه‌رج نه‌گیراوه كه زانستێكى زۆرى شه‌رعیت هه‌بێت ئه‌وجا ئه‌نجامى بده‌یت ، بۆنموونه / زۆربه‌ى هاوه‌لاَنى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) عالم نه‌بوونه‌و زانستى زۆرى شه‌رعیشیان پێ نه‌بووه به‌لام ئه‌و واجباتانه‌یان ئه‌نجامداوه كه زانیویانه. رِیش دانانیش یه‌كێكه له‌واجبه‌كانى سه‌رشانى پیاوى موسڵمان ونابێت به‌بێ هیچ عوزرێكى شه‌رعى كورتى بكاته‌وه یان بیتاشێت ..
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272