كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

زه‌حمه‌ت نه‌بێت چۆنێتى سوجده‌ى سه‌هو دواى سه‌لام دانه‌وه‌ چۆنه‌؟؟ وه‌چ كاتێك ده‌كرێت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

زه‌حمه‌ت نه‌بێت چۆنێتى سوجده‌ى سه‌هو دواى سه‌لام دانه‌وه‌ چۆنه‌؟؟ وه‌چ كاتێك ده‌كرێت؟؟

وەڵام: 

سوجده‌ی سه‌هو له‌ ئه‌نجامى سه‌هوكردنێك له‌ نوێژدا ئه‌نجام ده‌درێت،جا ئه‌و سه‌هوه‌ زیادكردنێك بێت له‌ نوێژدا یان كه‌م كردنێك بێت له‌ نوێژدا،له‌ برى ئه‌و سه‌هوه‌ دوو سجده‌ ده‌به‌یت،ئایا پێش سه‌لام دانه‌وه‌ ئه‌و دوو سجده‌یه‌ ده‌برێ یان دواى سه‌لام دانه‌وه‌؟هه‌ندێك له‌ زانایان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر سه‌هوه‌كه‌ زیاده‌ بوو له‌ نوێژدا،ئه‌وا دواى سه‌لام دانه‌وه‌ دوو سجده‌كه‌ ده‌به‌یت،ئه‌گه‌ر سه‌هوه‌ كه‌ كه‌م كردن بوو له‌ نێژدا ئه‌وا دواى سه‌لام دانه‌وه‌ دوو سجده‌كه‌ ده‌به‌یت،به‌لاَم بۆ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ ده‌توانى پێش سه‌لام دانه‌وه‌ بیبه‌یت كه‌ ئه‌مه‌یان ته‌واو تره‌.
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782
ئه‌گه‌ر به‌نده‌یه‌ك خوا له‌رِابردووى خۆش بێت دواى ماوه‌یه‌ك گه‌رِایه‌وه‌ سه‌ر تاوان دووباره‌ تاوانه‌كانى پێشوشى بۆده‌گه‌رِێته‌وه‌ ؟؟ هیچ حه‌دیسێك هه‌یه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌؟؟
- ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌وبه‌یه‌كى ته‌واوى كردبێت و نیه‌تى نه‌بووبێت بگه‌رِێته‌وه‌ سه‌ر تاوان،واته‌ ته‌وبه‌یه‌كى(نصوح)ى كردبێت إن شاءالله خواى گه‌وره‌ لێى خۆش بووه‌،ئه‌گه‌ر دواى ئه‌وه‌ هه‌واو ئاره‌زوو زاڵ بوو به‌سه‌ریدا توشى تاوان بویه‌وه‌،ئه‌وه‌ ته‌نها ئه‌و تاوانانه‌ى بۆ ده‌نوسرێت كه‌ له‌ دواى ته‌وبه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامى داوه‌،به‌مه‌رجى له‌ كاتى ته‌وبه‌كه‌یدا نییه‌تى نه‌بووبێت بگه‌رِێته‌وه‌ سه‌ر تاوان.والله أعلم.
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

ده‌توانى ئه‌گه‌ر ئیمام سه‌لامى دایه‌وه‌ یه‌كسه‌ر سه‌لام ده‌ده‌یته‌وه‌ یان تا سه‌لامى دووه‌مى بوه‌ستى؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ده‌توانى ئه‌گه‌ر ئیمام سه‌لامى دایه‌وه‌ یه‌كسه‌ر سه‌لام ده‌ده‌یته‌وه‌ یان تا سه‌لامى دووه‌مى بوه‌ستى؟؟

وەڵام: 

تا سه‌لامى دووه‌م ده‌وه‌ستى دوای ئه‌وه‌ى إمام سه‌لامى دووه‌مى دایه‌وه‌ ئه‌وجا تۆ سه‌لام ده‌ده‌یته‌وه‌.
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

سلام علیكم ئایا پرچ بڵند كردن له‌ژێر له‌چك حه‌رامه‌ ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلام علیكم ئایا پرچ بڵند كردن له‌ژێر له‌چك حه‌رامه‌ ؟

وەڵام: 

به‌ڵى دروست نییه‌،كارى خوشكانى موسڵمانى پێشینه‌ى ئێمه‌ نه‌بووه‌،ته‌ماشاى(أحكام التجمیل النساء فى الشریعة‌ الاسلامیة‌)بكه‌.
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

ئایا لەدەست كردنی مستیلەی زەنگیانە بۆ كورِ دروستە ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا لەدەست كردنی مستیلەی زەنگیانە بۆ كورِ دروستە ؟

وەڵام: 

له‌ ده‌ست كردنى مستیله‌ى زه‌نگیانه‌،ئه‌گه‌ر تایبه‌ت بێت به‌ ئافره‌تان دروست نییه‌ بۆ پیاوان،وا ده‌زانم تایبه‌ته‌ به‌ ئافره‌تان،ئه‌گه‌ر وابوو دروست نییه‌.
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

كاتێك سه‌یری یاری فوتبۆڵ ئه‌كه‌ین باسی یاریزانه‌كان ده‌كه‌ین بۆ نموونه‌فڵان خراپه‌یان فڵان هیچ نازانێ ئایا ئه‌مه‌ده‌بێته‌غه‌یبه‌ت یه‌عنی گوناحه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

كاتێك سه‌یری یاری فوتبۆڵ ئه‌كه‌ین باسی یاریزانه‌كان ده‌كه‌ین بۆ نموونه‌فڵان خراپه‌یان فڵان هیچ نازانێ ئایا ئه‌مه‌ده‌بێته‌غه‌یبه‌ت یه‌عنی گوناحه‌؟
گه‌ر قسه‌ی ناشرین به‌و یاریزانانه‌بڵێین كه‌مه‌سیحین ئایا گوناحه‌؟
سوپاس بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌تان...

وەڵام: 

بۆ موسڵمان شتێكى چاك نییه‌ دابنیشى به‌دیار تۆپێنه‌وه‌ و كاتى خۆى به‌فیرِۆ بدات به‌تایبه‌تى ئه‌و یاریزانانه‌ زۆربه‌یان موسڵمان نین و عه‌وره‌تیان دیاره‌ كه‌ سه‌روى ئه‌ژنۆ عه‌وره‌ته‌،وه‌ تۆ كتێك سه‌یریان ده‌كه‌یت بێگومان یه‌كێكیانت خۆش ده‌وێت،بۆ ئینسانى موسڵمان دروست نییه‌ كافر و بى باوه‌رِى خۆش بوێت،سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌كه‌ت ئایا غیبه‌ته‌ یان نا،ئه‌گه‌ر به‌رِاستى باسى بكه‌یت و چۆن ده‌یڵێیت به‌و شێوه‌یه‌ بووبێت ئه‌وا نابێته‌ غه‌یبه‌ت،ئه‌ویان باشه‌ ئه‌میان خراپه‌،سه‌باره‌ت به‌ قسه‌ى ناشرین به‌و یارى زانانه‌،دروست نییه‌،چونكه‌ موسڵمان زمان پیس نییه‌،با كافریش بێت دروست نییه‌ جنێوى پێبده‌یت، تۆ خۆشت نه‌وى نه‌ك جنێوى پێ بده‌یت.
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

ئایه‌ رِاسته‌ پێغه‌مبه‌ران درودی خوایان له‌سه‌رهه‌بێت هه‌ڵه‌یان كردووه‌ وه‌كو من بیستومه‌ كه‌پێغه‌مبه‌ران مه‌عسومن له‌ هه‌ڵه‌كردن؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایه‌ رِاسته‌ پێغه‌مبه‌ران درودی خوایان له‌سه‌رهه‌بێت هه‌ڵه‌یان كردووه‌ وه‌كو من بیستومه‌ كه‌پێغه‌مبه‌ران مه‌عسومن له‌ هه‌ڵه‌كردن؟؟؟

وەڵام: 

نه‌خێر پێغه‌مبه‌ران[علیهم الصلاة‌ و السلام] هه‌ڵه‌یان نه‌كردووه‌،ئه‌وان بى به‌ریبوون له‌ هه‌ڵه‌ و تاوان.چونكه‌ ئه‌وان به‌یارمه‌تى وكۆمه‌كى خوا پارێزراوبوونه‌ له‌تاوان وسه‌رپێچى وهه‌ڵه‌كردن، ئه‌وان هه‌ڵبژارده‌ى خواى گه‌وره‌بوونه‌ وهه‌میش خواى گه‌وره‌ پارێزگارى لێ كردوون وپاراستوونى له‌ هه‌موو هه‌ڵه‌وسه‌رپێچییه‌ك ..
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

من تازه‌ منداڵم بوو بوو ، نه متوانى به‌رِۆژوو بم به‌هۆى خوێنه‌وه‌ ئه‌توانم فیدیه‌ به‌م یان بیگرمه‌وه‌؟ ئایا كاتێك (دایبى) منداڵه‌كه‌م ئه‌گۆرِم ده‌ستنوێژه‌كه‌م ده‌شكێت ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من تازه‌ منداڵم بوو بوو ، نه متوانى به‌رِۆژوو بم به‌هۆى خوێنه‌وه‌ ئه‌توانم فیدیه‌ به‌م یان بیگرمه‌وه‌؟
ئایا كاتێك (دایبى) منداڵه‌كه‌م ئه‌گۆرِم ده‌ستنوێژه‌كه‌م ده‌شكێت ؟؟

وەڵام: 

1-خوشكى خۆم ئه‌گه‌ر رۆژوو نه‌گرتنه‌كه‌ت له‌به‌ر خوێنى مندال بونه‌كه‌ت بووه ئه‌وه‌ ده‌بێت دواى مانگى ره‌مه‌زان بیگریته‌وه‌.
2- نه‌خێر ده‌ست نوێژ ناشكێت چونكه‌ هه‌میشه‌ و رۆژانه‌ ئه‌م كاره‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، خۆ پاراستن له‌ ده‌ست به‌ركه‌وتنی ئه‌و شوێنانه‌ى مندال قورس و گرانه‌.
به‌رێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

ئایا له‌شه‌رعدا خه‌تمی لااله‌الا الله چییه‌ كه‌ مه‌لایه‌ك له‌ سپێده‌ باسی كرد؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا له‌شه‌رعدا خه‌تمی لااله‌الا الله چییه‌ كه‌ مه‌لایه‌ك له‌ سپێده‌ باسی كرد؟

وەڵام: 

براى خۆم خه‌تمى لااله‌الا الله نییه‌ نه‌ له‌ قورئان و نه‌ له‌ سوننه‌تدا، جا هه‌ر كه‌سێك باسی بكات و له‌ هه‌ر شوێن و كه‌ناڵێك و مزگه‌وتێكه‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ به‌ هه‌ڵه‌دا چووه‌، براى خۆم ده‌توانى بۆ خۆت به‌رده‌وام زیكرى خوا بكه‌یت و لااله‌الا الله بكه‌یت و قورئان بخوێنێت.
به‌رێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

خواى گه‌وره‌ شتێكى حه‌رام كردوه‌ كه‌ زه‌ره‌رى له‌ زیانى زۆر تر بێت ئه‌ى باشه‌ خو سپڵ هه‌ر خوێنى پیسی تیادا كۆده‌بێته‌وه‌ له‌ناو له‌شدا ئه‌وه‌ چۆن حه‌ڵاڵه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

خواى گه‌وره‌ شتێكى حه‌رام كردوه‌ كه‌ زه‌ره‌رى له‌ زیانى زۆر تر بێت ئه‌ى باشه‌ خو سپڵ هه‌ر خوێنى پیسی تیادا كۆده‌بێته‌وه‌ له‌ناو له‌شدا ئه‌وه‌ چۆن حه‌ڵاڵه‌؟

وەڵام: 

پێش هه‌موو شتێك كێ ده‌ڵێت پیسه‌؟ له‌ رِاستیدا پیس نیه‌، چونكه‌ ئه‌و فایرۆس و به‌كتریا و خوێنانه‌ی كه‌ سپڵ له‌ ناو خۆیدا پاڵه‌وته‌ی ده‌كات و ده‌یهێڵته‌وه‌ و نایه‌ڵێت دووباره‌ برِواته‌ نێو سورِی خوێنه‌وه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ تێك شكاون و توانای زیانیان نیه‌ بۆ لاشه‌، كه‌وابوو ئیشی سبڵ به‌رگری كردن و پاراستنی لاشه‌ی مرۆڤه‌ له‌ فایرۆس وبه‌كتریایی زیان به‌خش، پاشان تێك شكاندنیان و له‌ناوبردنیان.
به‌رێز/ د.هیوا نجم الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702474139

مامۆستاى به‌رێز له‌ هه‌ندێك كه‌س گوێم لێ بووه‌ ئه‌ڵێن (تسبیحات)ى پاش نوێژه‌ فه‌رزه‌كان ده‌بێ به‌بێ ده‌نگى بكرێ . وه‌ ده‌ڵێن امامی شافعى ووتوویه‌تى كه‌ ئه‌گه‌ر فێرى تسبیحات بوون ئیتر به‌بێ ده‌نگى بیكه‌ن. ......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستاى به‌رێز له‌ هه‌ندێك كه‌س گوێم لێ بووه‌ ئه‌ڵێن (تسبیحات)ى پاش نوێژه‌ فه‌رزه‌كان ده‌بێ به‌بێ ده‌نگى بكرێ . وه‌ ده‌ڵێن امامی شافعى ووتوویه‌تى كه‌ ئه‌گه‌ر فێرى تسبیحات بوون ئیتر به‌بێ ده‌نگى بیكه‌ن. وه‌ قوتابیه‌كى معهدى اسلامى كه‌ بۆ مه‌لایه‌تى ده‌خوێنێ ده‌یووت له‌ یه‌كێك له‌ كتابه‌كانى معهده‌كه‌یان هى قۆناغى یه‌كه‌م كه‌ وا بزانم ووتى ناوى (متق الحدیث)ه حه‌دیسێكى صحیح هه‌یه‌ كه‌ده‌ڵێ له‌ زه‌مانى پێغه‌مبه‌ر _صلى الله علیه‌ وسلم_مووسوڵمانان له‌ ده‌نگى تسبیحات ده‌یانزانى كه‌وا نوێژ ته‌واو بووه‌ . به‌رِاستى مزگه‌وت وه‌كو شوێنه‌كانى دیكه‌ نیه‌ هه‌موو رِۆژێك ته‌نها هه‌رچه‌ند موسوڵمانێك بێنه‌ مزگه‌وت به‌ڵكوو كه‌سى نوێ و تازه‌ دێنه‌ مزگه‌وت كه‌ نه‌ك تسبیحات نازانن به‌ڵكوو نوێژه‌كانیش هێشتا به‌ته‌واوى نازانن.ئه‌ى ئه‌گه‌ر قسه‌ى یه‌كه‌م رِاست بێ ئه‌گه‌ر كه‌سى تازه‌ هات چى ده‌كه‌ن ؟ تكایه‌ رِوونكردنه‌وه‌ى ته‌واوم بده‌یێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر به‌ ده‌نگى و بێ ده‌نگ خوێندنى . انشاءالله خوا جه‌زاى خێرت بداته‌وه‌

وەڵام: 

براى خۆم له‌ هیچ حه‌دیسێكدا نه‌هاتوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم)و هاوه‌ڵانى(خوالێیان رِازى بێت) زیكره‌كانى دواى نوێژه‌ فه‌رزه‌كانیان به‌ ده‌نگى به‌رز خوێند بێت كه‌ (ایة الكرسى و 33 سبحان الله 33 الحمدلله 33 الله اكبر)ه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ فێركردن بێت ئه‌وه‌ دروسته‌ هه‌تا ئه‌و خه‌ڵكه‌ فێر ده‌بن.
به‌رێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٥٩
٣٠٣٣
٦٨٠٧٦٣