كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

به‌گشتى سوونه‌ت له‌ ماڵ ده‌كرێت یان له‌مزگه‌وت ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

به‌گشتى سوونه‌ت له‌ ماڵ ده‌كرێت یان له‌مزگه‌وت ؟؟

وەڵام: 

براكه‌م هه‌موسونه‌ته‌كان جاكتروایه‌ له‌ماله‌وه‌ بكرێ وه‌خیرى زیاتره‌ به‌ده‌قی فه‌رموده‌ى بێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چه‌ند خێره‌ نوێژ به‌ جه‌ماعه‌ت بكه‌ى ئه‌وه‌نده‌ش خێره‌ سوننه‌ته‌كان له‌ماله‌وه‌ بكه‌ى، بێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده فه رمويت : فضل صلاة‌ الجماعة‌ على صلاة‌ الرجل وحده خمس و عشرون درجة‌( و فضل صلاة‌ التطوع فی البیت على فعلها فی المسجد كفضل صلاة‌ الجماعة‌ على المنفرد ) برِوانه‌: ( صحیح ) انظر حدیث رقم : 4215 فی صحیح الجامع وانظر .

به‌رِێز مامۆستا كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701495535

له‌كاتى بانگى مه‌غریب بچینه‌ ناو مزگه‌وت ئایا (تحیة‌ المسجد) ده‌كه‌یت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

له‌كاتى بانگى مه‌غریب بچینه‌ ناو مزگه‌وت ئایا (تحیة‌ المسجد) ده‌كه‌یت؟؟

وەڵام: 

براكه‌م به‌ڵێ تحية المسجد ده‌كرى له‌ هه‌مو كاته‌كان جونكه‌ نویژیكه‌ هۆكارى هه‌یه‌، ته‌نها ئه‌ونویژانه‌ دروست نیه‌ له‌و كاتانه‌ بكرێ كه‌ به‌بێ هۆن، وه‌ ئه‌مه‌ وته‌ى راجحه‌ له‌ لاى ئه‌هلی علم ...والله أعل
به‌رِێز مامۆستا كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701495535

ئایه‌جائیزه‌ ئافره‌ت نه‌هێڵىَ له‌4 منداڵى زیاتر ببێت؟ یان دروسته‌ ئافره‌ت مه‌نعی منداڵ بوون بكات؟ تكایه‌ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایه‌جائیزه‌ ئافره‌ت نه‌هێڵىَ له‌4 منداڵى زیاتر ببێت؟ یان دروسته‌ ئافره‌ت مه‌نعی منداڵ بوون بكات؟ تكایه‌ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌.

وەڵام: 

دیاریكردنى ژماره‌ى منداڵ به‌ فه‌تواى زانایان حه‌رامه‌، واتا بلیی له‌ 4 منداڵ زیاتر ناهێڵم كه‌ پێی ده‌وترئ (تحدید النسل)دیاریكردنى ژماره‌ى وه‌چه‌، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بۆ ئه‌وه‌ی مناڵ له‌سه‌رى كه‌ڵه‌ك نه‌بێ ببێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى فریای به‌خزمه‌تكردنیان نه‌كه‌وێ بۆ ماوه‌یه‌ك دروسته‌ مه‌نع بكات بێ به‌رده‌وام بون، وه‌ئه‌مه‌ له‌زه‌مانى بێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم)هاوه‌لاَن ئه‌نجامیان داوه‌ له‌ (جابر)ه‌وه‌ خواى لێ رازى بێت ده‌فه‌رموێت:( كنا نعزل والقرآن ینزل ) واته‌: له‌وه‌ختێك قورئان داده‌به‌زى ئیمه‌ عه‌زلمان ده‌كرد. وه‌له‌ریوایه‌تیكى تردا: ( كنا نعزل على عهد رسول الله (صلى الله عليه وسلم) فبلغ ذلك نبی الله (صلى الله عليه وسلم) فلم ینهنا ) رواه البخاری ومسلم .
واتا: له‌سه‌رده‌مى بێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) عه‌زلمان ده‌كرد، جا ئه‌م كاره‌مان گه‌شت به‌ بێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جا رێگرى لێ نه‌كردین.
عه‌زل واتا: له‌ كاتى جیماع كردن پیاو نه‌هیلێ ئاوه‌كه‌ى بچێته‌ له‌شی خێزانێوه‌، كه‌ پێی ده‌وترێ (مه‌نعى سروشتى)، وه‌ئه‌مه‌ سه‌لامه‌ت ترین جۆرێتى به‌لاَم به‌كارهێنانى حه‌ب زیانى هه‌یه‌ تابكرێ به‌كار نه‌هێندرێ باشتره‌ بۆ ته‌ندروستى ئافره‌ته‌كه‌. والله أعلم.
به‌رِێز مامۆستا كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701495535

من ئێستا توشى دڵه‌ رِاوكێ و ترس بوومه‌ زۆر بیر ده‌كه‌مه‌وه‌ نازانم چى بكه‌ن تا باش بم ، هه‌ندێ جار ده‌ستم وقاچم توند ئه‌بن وهه‌ندێ جاریش سه‌رم..تكایه‌ وه‌لاَم .خواى گه‌وره‌ پاداشتى خێرتان بداته‌وه‌..

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیك ..ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا مێرده‌كه‌م ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى داخستبوو، نه‌مزانى له‌ كوێیه‌، ترسام له‌وه‌ى نه‌وه‌كو شتێكى لێ به‌سه‌رهاتبێت ،به‌لاَم دواى سه‌عاتێك سوپاس بۆخوا ته‌له‌فۆنى كردوو وتى موبایله‌كه‌م شه‌حنى تیدا نه‌مابوو،به‌لاَم من ئێستا توشى دڵه‌ رِاوكێ و ترس بوومه‌ زۆر بیرى لێ ده‌كه‌مه‌وه‌ نازانم چى بكه‌ن تا باش بم ، هه‌ندێ جار ده‌ستم وقاچم توند ئه‌بن وهه‌ندێ جاریش سه‌رم..تكایه‌ وه‌لاَم .خواى گه‌وره‌ پاداشتى خێرتان بداته‌وه‌..

وەڵام: 

علیك السلام ورحمة‌ الله .. داده‌ى ئازیزم ئه‌و حاڵه‌ته‌ى كه‌ به‌سه‌ر جه‌نابتدا هاتووه‌ شتێكى ئاساییه‌ ان شاءالله هیچ نییه‌ ، له‌وه‌ ده‌چێت ترسابیت یان بیركردنه‌وه‌ى خراپ به‌سه‌رتدا هاتبێت سه‌باره‌ت به‌ مێرده‌كه‌ت .. بۆیه‌ ئامۆژگارى جه‌نابت ده‌كه‌ین به‌وه‌ى ماوه‌ ماوه‌ گوێبیستى قورئان ببیت و به‌دڵ گوێى بۆبگریت ، وه‌هه‌روه‌ها ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین كه‌ زیكره‌كانى به‌یانیان وئێوان ، وه‌ زیكره‌كانى پێش نوێژه‌كان وپاش نوێژه‌كان به‌باشى بخوێنیت ، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ده‌توانى قورئان بخوێنیته‌وه‌ ئه‌وه‌ ماوه‌ ماوه‌ قورئان بخوێنه‌وه‌..وه‌ئه‌گه‌ر كه‌سێكى شاره‌زاودیندار ده‌ناسیت داواى لێ بكه‌ كه‌ قورئان به‌سه‌رئاودا بخوێنێت وپاشان جه‌نابت لێى بخۆره‌وه‌ ووه‌كو شیفا ته‌ماشاى بكه‌ ، چونكه‌ قورئان سه‌رتاپا شیفاو رِه‌حمه‌ت وده‌رمانه‌ بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشییه‌كان ئه‌گه‌ر به‌ئیخلاس ودڵسۆزییه‌وه‌ بخوێندرێت وگوێى لێ بیگرێت ، وه‌هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ له‌تاوان وسه‌رپێچى خواى گه‌وره‌ دووربكه‌ویته‌و ئه‌گه‌ر پۆشاكى ناشه‌رعى ده‌پۆشیت ئه‌وه‌ هه‌وڵده‌ وازى لىَ بهێنیت وله‌ جێگه‌ى پۆشاكى حیشمه‌ت وحه‌یا بپۆشه‌ وزۆر گوێرِایه‌ڵبه‌ بۆشه‌رعى خوا وهه‌وڵده‌ به‌رده‌وام گوێبیستى ووتارو خوێنه‌رى كتێبینى به‌سودى ئاینى بیت، ان شاءالله باش ده‌بێت وده‌گه‌رِێیته‌وه‌ بۆ باره‌ سروشتییه‌كه‌ى خۆت ..خواى گه‌وره‌ شیفاى به‌خێرت بۆبنێرێت وله‌و حاڵه‌ته‌ ناسروشتییه‌ رِزگارت بكات ..اللهم امین
به‌رِێز / سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌

ئایا هیچ كتێبێكى كوردى هه‌یه‌ به‌ درێژى باسى ناوه‌ جوانه‌كانى خواى گه‌وره‌ بكات؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا هیچ كتێبێكى كوردى هه‌یه‌ به‌ درێژى باسى ناوه‌ جوانه‌كانى خواى گه‌وره‌ بكات؟؟؟

وەڵام: 

هیچ كتێبێكم نه‌بینیوه‌ به‌ كوردى باسى ناوه‌ جوانه‌كانى خوداى گه‌وره‌ بكات به‌ درێژى و صه‌حیحى . به‌لام له‌ قه‌لاى موسلماندا له‌ لابه‌ره‌كانى سه‌ره‌تایدا باسى ناوه‌جوانه‌كانى خواى كه‌وره‌ كراوه‌ به‌لام به‌كورتى وبوختییه‌.

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

ئایا ئه‌و دوعایه‌ كامه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێت بۆئه‌و كه‌سانه‌ى منداڵیان بووه‌ كورِ یان كچ؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئه‌و دوعایه‌ كامه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێت بۆئه‌و كه‌سانه‌ى منداڵیان بووه‌ كورِ یان كچ؟؟؟

وەڵام: 

ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ منداڵى پێ به‌خشى سوننه‌ته‌ ئه‌م دوعایه‌ى پێ بڵێیت :( بارك الله لك فی الموهوب لكً وشكرتً الواهبً وبًلًغ اشده ورزقتً بره ) . ئه‌ویش سوننه‌ته‌ وه‌لاَم بداته‌وه‌ و بڵێت :( باركً الله لكً وباركً علیك وجزاكً الله خیراًً ورزقكً الله مثلًه واجرك ثوابك ) . صحیح الاذكار النووی لسلیم الهلالی .به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

ئایا گواستنه‌وه‌ى ده‌رمان بۆده‌رمانخانه‌كان كارێكى دروسته‌؟؟ واتا حه‌ڵاڵه‌ ؟؟له‌كاتێكدا له‌ناو هه‌ندێك له‌ده‌رمانه‌كاندا ماده‌ى كحول هه‌یه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا گواستنه‌وه‌ى ده‌رمان بۆده‌رمانخانه‌كان كارێكى دروسته‌؟؟ واتا حه‌ڵاڵه‌ ؟؟له‌كاتێكدا له‌ناو هه‌ندێك له‌ده‌رمانه‌كاندا ماده‌ى كحول هه‌یه‌؟؟

وەڵام: 

شێخ ( عثیمین ) له‌ ( لقاءات الباب المفتوح :3/231) ده‌فه‌رمووێت ئه‌گه‌ر ده‌رمان مادده‌ى كحولى تێدابێت و شوێنه‌وارى ئه‌و كحوله‌ ده‌ركه‌وێت به‌شێوازێك ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌و ده‌رمانه‌ بخوات سه‌ر خۆشى بكات ئه‌و حه‌رامه‌ ,به‌لاَم ئه‌گه‌ر شوێنه‌وارى ده‌رنه‌كه‌وت به‌ڵكو مادده‌ى كحولى تێ كرابوو بۆ ئه‌وه‌ى بیپارێزێت ئه‌وا ئاساییه‌ و حه‌رام نییه‌ چونكه‌ مادده‌ى كحوله‌كه‌ شوێنه‌واروكاریگه‌رىنه‌بووه‌ كه‌واته‌ بۆ كرِین و فرۆشتن و گواستنه‌وه‌یش هه‌مان ئه‌و حوكمه‌ى سه‌ره‌وه‌ى به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌كرێت .
به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها نوێژمان كرد له‌ نوێژه‌كانى (به‌یانى - مه‌غریب - عیشا) ئه‌وه‌ به‌ده‌نگى به‌رز سوره‌تى فاتیحه‌ وسوره‌تێكى تر بخوێنین یان به‌ده‌نگى نزم وه‌كونوێژه‌كانى عه‌سرو نیوه‌رِۆ؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها نوێژمان كرد له‌ نوێژه‌كانى (به‌یانى - مه‌غریب - عیشا) ئه‌وه‌ به‌ده‌نگى به‌رز سوره‌تى فاتیحه‌ وسوره‌تێكى تر بخوێنین یان به‌ده‌نگى نزم وه‌كونوێژه‌كانى عه‌سرو نیوه‌رِۆ؟؟؟

وەڵام: 

نوێژى ( به‌یانى , مغریب ,عیشا ) ئه‌گه‌ر به‌ته‌نهایش بیت دروسته‌ ده‌نگت به‌رز بكه‌یته‌وه‌ چونكه‌ زیاتر دڵت لاى نوێژه‌كه‌ت ده‌بێت وه‌كو له‌وه‌ى كه‌به‌ده‌نگى نزم نوێژه‌كه‌ت ئه‌نجام بده‌یت ,وه‌كو ئیمامى ( النووی ) له‌ (المجموع)دا ئاماژه‌ى پێ كردووه‌ .
به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

ئه‌گه‌ر له‌كاتى نوێژى جومعه‌دا له‌كاتى ته‌حیاتدا گه‌شتین به‌ئیمام ئه‌وه‌ دوورِكعات نوێژى جومعه‌كه‌ بكه‌ین یان پێویسته‌ نوێژى نیوه‌رِۆ بكه‌ین واتا چواررِكعات بكه‌ین؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌گه‌ر له‌كاتى نوێژى جومعه‌دا له‌كاتى ته‌حیاتدا گه‌شتین به‌ئیمام ئه‌وه‌ دوورِكعات نوێژى جومعه‌كه‌ بكه‌ین یان پێویسته‌ نوێژى نیوه‌رِۆ بكه‌ین واتا چواررِكعات بكه‌ین؟؟؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌رِۆژى جمعه‌ له‌ (تحیات) فریاى ئیمام بكه‌وێت ئه‌وا پێویسته‌ چوار رِكاتى نیوه‌رِۆ بكات نه‌ك دوو رِكاتى جمعه‌ .
به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

ئایا حیجامه‌ (كه‌ڵه‌شاخ) له‌ چ كاتێك وله‌ چ شوێنێكى لاشه‌دا بكرێت باشه‌؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا حیجامه‌ (كه‌ڵه‌شاخ) له‌ چ كاتێك وله‌ چ شوێنێكى لاشه‌دا بكرێت باشه‌؟؟؟

وەڵام: 

كه‌ڵه‌شاخ كردن له‌ زۆربه‌ى ئه‌ندامه‌كانى له‌شدا ده‌توانیت ئه‌نجامى بده‌یت به‌گوێره‌ى ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ ئازارى هه‌یه‌ ,به‌لاَم زیاتر له‌ پشت و قاچ و رِان و سه‌ر ده‌كرێت ,وه‌سوننه‌ته‌ له‌ رِۆژه‌ تاكه‌كانى مانگى كۆچیدا بكرێت به‌تایبه‌تى (17) و (19) و (21) وه‌ رِۆژانى دووشه‌ممه‌ و سىَ شه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٥٦
٣٠٣٠
٦٨٠٧٦٠