حوكمى كورت كردنه‌وه‌ى رِیش چیه؟له‌كاتێكدا له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌گه‌ر گه‌نجێك رِیش به‌رداته‌وه له‌هیچ شوێنێكى حوكومیدا وه‌رناگیرێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى الله ویستى لێ بێت وه‌له‌چێشتخانه‌و زۆرێك له‌دوكانه‌كان رِێگه ناده‌ن كاربكات؟
حوكمى كورت كردنه‌وه‌ى رِیش چیه؟له‌كاتێكدا له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌گه‌ر گه‌نجێك رِیش به‌رداته‌وه له‌هیچ شوێنێكى حوكومیدا وه‌رناگیرێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى الله ویستى لێ بێت وه‌له‌چێشتخانه‌و زۆرێك له‌دوكانه‌كان رِێگه ناده‌ن كاربكات؟
كورتكردنه‌وه‌و تاشینى رِیش به‌هه‌موو شێوازێك حه‌رام ونادروست وناشه‌رعییه ، له‌به‌رئه‌وه‌ى رِیش دانان بۆپیاوى موسڵمان واجب وپێویسته ، به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رموودانه :
1- پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تى (جزوا الشوارب وارخوا اللحى ، خالفوا المجوس) صحیح مسلم (260، 222) واتا (سمێڵتان كورت بكه‌نه‌وه ، وه‌رِیشتان به‌رده‌نه‌وه ، به پێچه‌وانه‌ى ئاگرپه‌رسته‌كان)
2- (خالفوا المشركین ، وفروا اللحى ، واحفوا الشوارب)متفق علیه .واتا ( پێچه‌وانه‌ى هاوبه‌ش برِیارده‌ره‌كان بكه‌ن به‌وه‌ى كه‌وا رِیشتان بهێڵنه‌وه‌و سمێڵتان كورت بكه‌نه‌وه).
3- (عشر من الفطرة: قص الشارب ، وإعفاء اللحیة .......... ) رواه مسلم (261،223)
ده شت له فیتره‌ت وپاكێتیه : سمێڵ كورت كردنه‌وه ، وه رِیش هێشتنه‌وه ........
هه‌روه‌ها هه‌رچوار مه‌زهه‌به‌كه‌ش دانانى رِیش به‌واجب داده‌نێن وتاشینى به‌حه‌رام ده‌زانن ، مه‌گه‌ر عوزرێكى شه‌رعى هه‌بێت ئه‌و كات رِێگه ده‌درێت به تاشین یان كورتكردنه‌وه‌ى رِیش تاوه‌كو عوزره‌كه نامێنێت واتا به‌ئه‌ندازى پێویست نه‌ك زیاتر .به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
ئایا 11رِكعاتى شه‌و نوێژ دروسته چوار چوار بیانكه‌ین یان ده‌بێت دوو دوو بیانكه‌ین. جزاك الله خیرا
ئایا 11رِكعاتى شه‌و نوێژ دروسته چوار چوار بیانكه‌ین یان ده‌بێت دوو دوو بیانكه‌ین.
جزاك الله خیرا
به‌هه‌ردوو شێوه‌كه ده‌توانین بیكه‌یت ، ده‌توانى چوار ركعات چوار رِكعات بكرێت (واتا له ته‌حیاتى سونه‌تى یه‌كه‌مدا سه‌لامناده‌یته‌وه‌و هه‌ڵده‌سیته‌وه بۆدوورِكعاته‌كه‌ى تر پاشان له‌ته‌حیاتى كۆتایدا سه‌لام ده‌ده‌یته‌وه) وه ده‌توانى دوورِكعات دوورِكعات بكرێت وسه‌لام بدرێته‌وه وه ئه‌مه باشترینه چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تى (صلاه اللیل مثنى مثنى) صحیح جامع الصغیر، واتا ( شه‌و نوێژ دوورِكعات دوو رِكعاته).
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
ئایا چوار رِكعات نوێژى سونه‌تى پێش نوێژى نیوه‌رِۆ وه چوار رِكعات سونه‌تى دواى نوێژى نیوه‌رِۆ دروسته چوار رِكعات پێكه‌وه بكه‌ین ......
ئایا چوار رِكعات نوێژى سونه‌تى پێش نوێژى نیوه‌رِۆ وه چوار رِكعات سونه‌تى دواى نوێژى نیوه‌رِۆ دروسته چوار رِكعات پێكه‌وه بكه‌ین واتا له‌دواى 2 رِكعات سه‌لام نه‌ده‌ینه‌وه هه‌ڵسینه‌وه بۆ دوو ركعاتى تر یان ده‌بێ هه‌ر دوو دوو بیانكه‌ین؟
براى خۆم هه‌ردووحاڵه‌ته‌كه دروسته ده‌توانرێت دوو رِكعات دوورِكعات بكرێت ، واتا دوو رِكعات ده‌كرێت و سه‌لام ده‌درێته‌وه پاشان هه‌ڵده‌سیته‌وه بۆدوو رِكعاته‌كه‌ى تر، وه ده‌توانى چواررِكعات پێكه‌وه بكه‌یت وله ته‌حیاتى یه‌كه‌مدا سه‌لام نه‌ده‌یته‌وه وهه‌ڵسیته‌وه بۆرِكعاتى سێیه‌م چه‌شنى نوێژى نیوه‌رۆ وه ئه‌مه باشتره بۆكه‌سێك بتوانێت..
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
ئه‌گه‌ر یه‌كێك ده‌ست نوێژى گرت و مه‌سحى سه‌رى بیرچوو له‌نوێژه‌كه‌یدا بیریكه‌وته‌وه ئه‌بێ چی بكات؟
ئه‌گه‌ر یه‌كێك ده‌ست نوێژى گرت و مه‌سحى سه‌رى بیرچوو له‌نوێژه‌كه‌یدا بیریكه‌وته‌وه ئه‌بێ چی بكات؟
مه‌سح كردنى سه‌ر رِوكنێكه له رِوكنه‌كانى ده‌ست نوێژ ، ده‌ستنوێژ ته‌واو نابێت به بێ نه‌كردنى ئه‌م رِوكنه ، هه‌ركاتێكیش ده‌ست نوێژ ته‌واو نه‌بوو ئه‌وه ئه‌و نوێژه‌ى كه به‌و ده‌ست نوێژه‌وه ده‌یكات به‌تاڵه، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تى (لاصلاة لمن لا وضوء له) صحیح الجامع.. واتا (نوێژى كه‌سێك ته‌واونییه ئه‌گه‌ر ده‌ستنوێژه‌كه‌ى ته‌واونه‌بێت ).. بۆیه ئه‌و نوێژه پێویسته دوباره بكرێته‌وه چونكه نوێژێكى به‌تاڵه...
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
له‌كاتى نوێژكردندا دروسته شوێنێكت خورا بیخورێنیت؟ئه‌گه‌ر عه‌وره‌تت خورا دروسته بیخورێنیت؟
له‌كاتى نوێژكردندا دروسته شوێنێكت خورا بیخورێنیت؟ئه‌گه‌ر عه‌وره‌تت خورا دروسته بیخورێنیت؟
پێویسته موسڵمان ئه‌و په‌رِى ملكه‌چ وخشوع له‌كاتى نوێژدا بۆخواى گه‌وره بنوێنێت وداڵغه‌و بیرى لاى هیچ شتێك نه‌بێت بۆئه‌وه‌ى بزانێت كه چى ده‌ڵێت وچۆن نوێژه‌كه به‌ته‌واوى ودروستى به‌كۆتا ده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌ربۆیه هه‌رشتێك كه ببێته هۆى له‌ده‌ست دانى ئه‌و خشوعه ئه‌وه دروسته لایببات وهه‌وڵ بۆگه‌رِانه‌وه‌ى ئه‌و خشوعه بدات ، ئه‌گه‌ر شوێنێكى خورا دروسته به‌پێى زه‌روره‌ت بیخورێنێت وئه‌و عیله‌ته لاببات یان زه‌نگى موبایله‌كه‌ى لێ ده‌دات پێویسته بیبرِێت یاخود بێ ده‌نگى بكات یان هه‌رشتێكى تر كه خشوع له نوێژدا ناهێڵێت ...
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
الحمدالله نوێژه‌كانم به‌پێى توانا به جه‌ماعه‌ت ده‌كه‌م به‌ڵام له‌كاتى نوێژى به‌یانیدا ئاوێكى رِونى كه‌مێك لینج له‌لوتم دێته‌ده‌ره‌وه وه‌به‌بێ ئه‌وه‌ى بیرله‌هیچ شتێكى هه‌ست بزوێن بكه‌مه‌وه ......
الحمدالله نوێژه‌كانم به‌پێى توانا به جه‌ماعه‌ت ده‌كه‌م به‌ڵام له‌كاتى نوێژى به‌یانیدا ئاوێكى رِونى كه‌مێك لینج له‌لوتم دێته‌ده‌ره‌وه وه‌به‌بێ ئه‌وه‌ى بیرله‌هیچ شتێكى هه‌ست بزوێن بكه‌مه‌وه دووله‌رِووى جه‌نابتان چۆكم رِه‌ق ده‌بێت ته‌نها له‌نوێژى به‌یانیدا كه‌به‌جه‌ماعه‌ت ده‌یكه‌م ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌م به‌سه‌ر دێت چاره‌سه‌ر چیه؟
براى خۆم باشتر وایه سه‌ردانى پزیشكى پسپۆرِ بكه‌یت وحاڵه‌ته‌كه‌ى خۆتى لاباس بكه‌یت چونكه ئه‌م پرسیاره زیاتر پزیشكیه وه‌ك له‌وه‌ى ئاینى بێت ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ئاو له‌لوتت دێته ده‌ر وئه‌ژنۆت رِه‌ق ده‌بێت ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندى به‌نوێژه‌كه‌وه نییه وهیچ كاریگه‌رییه‌كه‌ى له‌سه‌ر دروست ناكات ونوێژه‌كه‌ت ودروست وته‌واوه به‌ویستى خوا ..
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
ئه‌گه‌ر فریاى دوو رِكات نوێژى عیشا كه‌وتیت هه‌ستایته‌وه بۆ دووركاته‌كه‌یتر بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵك به‌به‌رده‌م نوێژه‌كه‌تدا نه‌رِوات دروسته چه‌ند هه‌نگاوێك بچیته پێشه‌وه یان دواوه یان ئه‌ملاولا؟
ئه‌گه‌ر فریاى دوو رِكات نوێژى عیشا كه‌وتیت هه‌ستایته‌وه بۆ دووركاته‌كه‌یتر بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵك به‌به‌رده‌م نوێژه‌كه‌تدا نه‌رِوات دروسته چه‌ند هه‌نگاوێك بچیته پێشه‌وه یان دواوه یان ئه‌ملاولا؟
باشتروایه به‌رده‌وام بیت له‌ته‌واوكردنى نوێژه‌كه‌ت و هه‌وڵبده نه‌جوڵێت وهه‌رله‌شوێنى خۆتدا نوێژه‌كه ته‌واو بكه ، به‌لام ئه‌گه‌ر زانیت خه‌ڵك به‌به‌رده‌م نوێژه‌كه‌تدا ده‌رِوات و تۆش نا‌توانیت رِێگرییان لێ بكه‌یت ئه‌وه باشتر وایه چه‌ند هه‌نگاوێك بچیته پێشه‌وه بۆئه‌وه‌ى به‌به‌رده‌م نوێژه‌كه‌تدا نه‌رِۆن ..والله اعلم
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌كاتى نوێژكردندا ناوكى ده‌ركه‌وت یان كه‌مێك خوارناوكى ده‌ركه‌وت یان به‌شى خواره‌وه‌ى پشتى ده‌ركه‌وت ئایه نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵه .....
ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌كاتى نوێژكردندا ناوكى ده‌ركه‌وت یان كه‌مێك خوارناوكى ده‌ركه‌وت یان به‌شى خواره‌وه‌ى پشتى ده‌ركه‌وت ئایه نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵه یان گوناه بارده‌بێت؟ئایه دروسته له نوێژه‌كه‌دا ئه‌وشوێنه داپۆشێت؟
ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌كاتى نوێژدا ناوكى یان خوارناوكى ده‌ركه‌وت ،ئه‌وه پێویسته دایپۆشێت ودرێژه‌ش به‌نوێژه‌كه‌ى خۆى بدات ونوێژه‌كه‌ى نه‌برِێت ..
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
ئایه له‌پێكردنى پانتۆڵ بۆ پیاو دروسته؟ئه‌گه‌ر دروسته به‌چى مه‌رجێك دروسته له‌كاتێكدا كه‌س زۆرى لێنه‌كات و نه‌چێت بۆ ده‌وامیش؟
ئایه له‌پێكردنى پانتۆڵ بۆ پیاو دروسته؟ئه‌گه‌ر دروسته به‌چى مه‌رجێك دروسته له‌كاتێكدا كه‌س زۆرى لێنه‌كات و نه‌چێت بۆ ده‌وامیش؟
ئیمامى (الالبانى) رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت ده‌فه‌رموێت : پانتۆڵ كردن دوو موسیبه‌تى تێدایه به‌م شێوه‌یه :
1- پانتۆڵ حه‌جمى عه‌وره‌تى ئادمیزاد ده‌رده‌خات ودیارى ده‌كات ونایشارێته‌وه.
2- پانتۆڵ له‌پێكردن خۆشوبهاندنه به‌بێ باوه‌رِان .
پانتۆڵ ئه‌گه‌ر فراوان بێت وته‌سك نه‌بێت له‌پێكردنى حه‌رام نییه، به‌لام جل وبه‌رگى كوردى له‌پانتۆڵ زۆر زۆر باشتره وشه‌رعى تره‌و مادام ئێمه‌ش كوردین وجل وبه‌رگه‌شمان جل وبه‌رگێكى به‌رِێزوچاكه‌وفراوانه وته‌سك نییه ، با ان شاءالله له پێی بكه‌ین ووازى لێ نه‌هێنین ، به‌لام پانتۆڵ له‌پێكردن بۆئافره‌تان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه وحه‌رامه‌ویه‌كێكه له گوناهه‌گه‌وره‌كان ، چونكه ئیمامی (عبدالله) ى كورِى (عباس) ده‌فه‌رموێت : (لعن رسول الله (صلى الله علیه وسلم) المتشبهین من الرجال بالنسا‌ء والمتشبهات من النساء بالرجال ). رواه البخاری.
واته: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) نه‌فرین وله‌عنه‌تى له‌وپیاوانه كردووه، كه خۆیان ئه‌شوبهێنن به‌ئافره‌تان ونه‌فره‌تیشى كردووه له‌و ئافره‌تانه‌ى كه خۆیان ده‌شوبهێنن به پیاوان.بێگومانیش پانتۆڵ له پێكردن تایبه‌ته به‌پیاوانه‌وه نه‌ك ئافره‌تانه‌وه، باخوشكه به‌رِێزه‌كانمان له‌خوا بترسن وخۆیان دوچارى نه‌فرینى خواى گه‌وره نه‌كه‌ن به‌هۆى پانتۆڵ له‌پێكردن وخۆشوبهاندنیانه‌وه به‌پیاوان.
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
ئایه بۆ پیاو دروسته پۆشاكى قۆڵ كورت له‌به‌ر بكات؟ئایا گوناه بار نابێت نوێژى پێوه‌بكات؟
ئایه بۆ پیاو دروسته پۆشاكى قۆڵ كورت له‌به‌ر بكات؟ئایا گوناه بار نابێت نوێژى پێوه‌بكات؟
پۆشاكى قۆڵ كورت بۆپیاوان دروسته‌وهیچى تێدانییه ودروسته نوێژیشى پێوه بكرێت، به‌لام باشتروایه بۆنوێژ كام پۆشاكه‌ى باش وبه‌رِێزه له‌به‌ربكرێت و له‌خزمه‌تى خواى په‌روه‌ردگار به‌وپه‌رِى جوانى ورِێك وپێكییه‌وه ئاده‌میزاد بوه‌ستێت ..به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272