سڵاوى خواى گه‌وره‌تان لێ بێت زۆرجار هه‌ندێ له‌زانا و مامۆستا ئایینیه‌كان ده‌ڵێن فلانه‌شت بیدعه‌یه بۆنمونه (مولودى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)) له‌كاتێكداخۆشیان به‌شدارى له‌مولود دا ده‌كه‌ن ......
سڵاوى خواى گه‌وره‌تان لێ بێت زۆرجار هه‌ندێ له‌زانا و مامۆستا ئایینیه‌كان ده‌ڵێن فلانه‌شت بیدعه‌یه بۆنمونه (مولودى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)) له‌كاتێكداخۆشیان به‌شدارى له‌مولود دا ده‌كه‌ن ئه‌ى خۆشیان گوناه بارنابن له‌كاتێكدا كه‌خۆیان ده‌زانن كه‌هه‌موو بیدعه‌یه‌ك بۆناو ئاگره چونكه‌به‌چاوى خۆم بینیومه كه‌له‌كاتى (مولود) دا زیاتر له 10 مامۆستاى ئایینى به‌شدارییان كردووه.
براى خۆم به‌شدارى كردن و چوونى هه‌ندى له مامۆستایان بۆ ئه‌و جۆره بۆنانه جیاوازه له ئه‌وانه‌ى تر چونكه هه‌ندى له مامۆستایان هه‌ر به بیدعه‌ی نازانن به‌ڵكو به‌خێری ده‌زانن وبانگه‌وازیشى بۆده‌كه‌ن ، به‌ڵام هه‌ندێ له مامۆستایانى تر چه‌شنى مامۆستایانى سه‌له‌فى ئه‌و بۆنانه به‌بیدعه ده‌زانن وزۆر به‌توندیش ئینكارى لێ ده‌كه‌ن و هانى خه‌ڵكیش ده‌ده‌ن بۆنه‌رِۆشتن بۆئه‌و جۆره بۆنه بیدعانه‌و له‌سه‌ر مینبه‌رو له نوسراوه‌كانیاندا به‌رِوونى هه‌ستى پێ ده‌كرێت ، به‌لاَم هه‌ندێ جار وا رِووده‌دات كه ئه‌مرێك له وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه‌وه ده‌رده‌چێت وبه‌كتابى رِه‌سمى داوا له هه‌موو مامۆستایان به تێكرِا ده‌كرێت كه هه‌رده‌بێت بچن بۆئه‌و بۆنانه‌و ئاماده‌باشیان تێدابێت و سزاى ده‌ركردن له وه‌زیفه‌كانیان لێ ده‌كرێت له‌و كاتانه‌دا ناچار هه‌ندێ له‌مامۆستایانى سه‌له‌فیش توشى ئه‌و گرفته ده‌بن وه‌كو ئه‌وه‌ى له شارى چه‌مچه‌ماڵ له یه‌كێك له بۆنه‌كاندا بانگێشت كرابوون و هه‌رِه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان لێ كرابوو ئه‌گه‌ر نه‌چن ئه‌وه له وه‌زیفه‌كانیان دوورده‌خرێنه‌وه‌و له جێگه‌ى ئه‌وان كه‌سانى حزبى و بیدعه‌چى داده‌نرێن ، ئه‌وانیش له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندى ده‌عوه‌و بانگه‌وازى سه‌له‌فى وپاش رِاوێژكردن به‌كه‌سانى ئه‌هلى عیلم رِۆشتبوون بۆیه‌كێك له‌بۆنه‌كان وئاماده‌یان هه‌بوو ، به‌لاَم وه‌كو پێشتر‌و ئێستاش باسیان كردووه وباسى ده‌كه‌ن كه یادى مه‌ولود بیدعه‌یه و سه‌رپێچى فه‌رمانى خواى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ه، به‌لاَم له‌و كاته‌ى كه ئه‌م هه‌نده مامۆستایه له‌وێبوون ، كامێرامانى كه‌ناڵى په‌یام له‌وێ ئاماده‌یى هه‌یه و تصویرى ئه‌و كاره بیدعه‌و ناشه‌رعییه ده‌كات ودواتریش به جیهاندا بیدعه‌و خورافات وبێ فه‌رمانى خوا بلاَوده‌كاته‌وه‌و شانازیش به نه‌شرى بیدعه‌و خورافاته‌وه ده‌كات له‌وكاته‌دا تصویرى ئه‌و یه‌ك دوومامۆستا سه‌له‌فییه ده‌كات وجوان پرِواوپرِ به‌شاشه‌كه‌وه ده‌یانهێنێته پێشه‌وه و دواتریش ئه‌و مه‌قته‌عه ده‌برِن وبه جیا مۆنتاژى بۆده‌كه‌ن وئایه‌تێك ده‌خه‌نه سه‌رى وپاشان به‌ناوخه‌ڵكدا له رِێى موبایله‌وه بلاَویان كردووه كه گوایه ئه‌و مامۆستا سه‌له‌فیانه ده‌ڵێن مه‌ولود بیدعه‌یه‌و كه‌چى خۆیان ده‌چن ، بیریان چۆته‌وه كه خۆیان سه‌رخه‌رو بلاَوكارى بیدعه‌و خوارافات وسه‌رپیچى خوان و به‌حه‌لاَڵیشى ده‌زانن، كورد وته‌نى : ده‌رزى له چاوخه‌ڵكى ده‌بینن ودیلوانیش له‌چاوى خۆیاندا نابینن ، چونى ئه‌و هه‌نده مامۆستایانه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ده‌عوه‌ى ته‌وحید و سوننه‌ت بوو، من خۆم نه‌چومه به‌ڵام ئه‌وان هه‌ره‌شه‌ى زۆریان له‌سه‌ر بوو. بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌چونایه له‌وانه‌یه ده‌ربكرانایه ئه‌وكاته كه‌سانێك ده‌هاتنه شوێنیان شیرك و بیدعه و خورافیاتیان بڵاوده‌كرده‌وه، ده‌ركردنى ئه‌و مامۆستایانه زیان له خودى خۆیان نه‌ده‌كه‌وت به‌ڵكو زیان له‌و ده‌عوه‌و بانگه‌وازه ده‌كه‌وت كه ده‌عوه‌ى ته‌وحیدو سوننه‌ته. هه‌رچه‌نده چون بۆ مولود بیدعه‌یه، به‌ڵام چونى ئه‌وان جیاوازه، خۆ ئه‌گه‌ر بوترێت: تاوانیان ئه‌نجامداوه، ئه‌وه له‌به‌ر خاترى مانه‌وه‌ی ده‌عوه‌ى ته‌وحیدو سوننه‌ت بووه، وه بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و عیلم و زانیارییه شه‌رعییه به‌سووده، گه‌وره‌تره له و تاوانه.
جا براى خۆم هه‌ر كاتێك مرۆڤ رِوبه‌روى دوو خراپه بوه‌وه ده‌بى ئه‌وه‌یان بكات كه تاوانى كه‌متره "له كاتێكدا ده‌بوایه یه‌كێكیانی هه‌ر بكردایه"
به‌رِێز / م.شاخه‌وان وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158