بێغه مبه ری خوا((صلی الله علیه وسلم)) که ده فه رمووێت:- ((لاتزال طائفه من أمتی یقاتلون علی الحق ظاهرین إلی یوم القیامة ،........)) ((رواه مسلم (3/رقم/1923)وغیره(السلسلة الصحیحة(1960)
بێغه مبه ری خوا((صلی الله علیه وسلم)) که ده فه رمووێت:- ((لاتزال طائفه من أمتی یقاتلون علی الحق ظاهرین إلی یوم القیامة ،........)) ((رواه مسلم (3/رقم/1923)وغیره(السلسلة الصحیحة(1960)وصحیح الجامع (7293)))
سلام علیكم/تكا له به ڕێزتان ده كه م ئه م فه رموده یه م بۆ شیبكه نه وه.سوباس بۆ هاوكاریتان_______
قال رسول الله (صلى الله علیه وسلم) :((لا تَزَالُ طَائِفَه‌ٌ مِنْ أُمَّتِی یُقَاتِلُونَ عَلى الْحَقِّ ظَاهِرِینَ إِلى يوْمِ الْقِيامَة‌ِ )).
واته: به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك له ئوممه‌ت و شوێنكه‌وتوانى من تێده‌كۆشن "جیهاد ده‌كه‌ن" و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ گه‌یاندن و ده‌رخستن و رِونكردنه‌وه‌ى ئاینى پیرۆزى ئیسلام، كۆمه‌لێكن به‌رده‌وام دیار‌و ئاشكران و له‌سه‌ر حه‌قن تا قیامه‌ت دێت.
ئه‌م فه‌رموده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌تا ئیسلام بمێنێت ئه‌وه جیهاد ده‌مێنێت و كۆمه‌ڵێك له موسڵمانان جیهاد ده‌كه‌ن، وه ئه‌و كۆمه‌ڵه شاره‌زاو زانا‌و ئه‌هلى عیلمیان تیایه، وه جیهاد كردن هه‌ندي جار به شمشێرو جه‌ك ده‌بێت، وه هه‌ندي جار به به‌ڵگه‌و رِونكردنه‌وه‌و گه‌یاندنى شه‌رع ده‌بێت. هه‌ندي له زانایان فه‌رمویانه ئه‌و كۆمه‌له له شامن یان بیت المقدسن، یان....، هه‌ندێكى تریان ده‌فه‌رمون: مه‌رج نییه ته‌نها له‌و شوێنانه بن به‌ڵكو له‌هه‌ر شوێنێك بن ئه‌وان جیهاد ده‌كه‌ن و دینى حه‌ق ده‌گه‌یه‌نن به هه‌ردوو شێوه‌كه "جیهاد كردن و رِوون كردنه‌وه و گه‌یاندنى دینى حه‌ق".
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
مامۆستاكیان ئایا له‌مل كردنی ته‌سبیح بۆكورِ دروسته؟
مامۆستاكیان ئایا له‌مل كردنی ته‌سبیح بۆكورِ دروسته؟
ئه‌گه‌ر ئاڵتون بێت و خۆ شوبهاندن بێت به قه‌ومانى گاور‌و جوله‌كه‌و بي باوه‌رِان ئه‌وه دروست نییه‌و حه‌رامه، براى خۆم ته‌سبیح له مل كردن كه‌ى بۆ پیاوان شیاوه به‌ڵكو ئافره‌تان زنجیر‌و ملوانكه له مل ده‌كه‌ن. كارێكى ناشرین وناپه‌سه‌نده باشتروایه گه‌نجى موسڵمان زۆرپارێزگارى له كه‌سایه‌تى وشه‌خسیاتى خۆى بكات و خۆى نه‌داته ده‌ست قسه‌ى خه‌ڵك بۆئه‌وه‌ى لۆمه‌ى بكه‌ن وسه‌رزنشتى بكه‌ن ...
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
لە جومعەدا كه خەطیب دوای خوطبە دووعا دەكات درووستە ئێمەش دەست بەرزكەینەوەو ئامین بكەین ؟ یان ئەو كاتەی دوعای كوردی تەواودەكات ماوەیەك دەوەستێت بۆ دوعای عەرەبی لەو بەینەدا دەتوانین دوعا بكەین و دەست بەرزبكەینەوە ؟؟

له‌شه‌رعدا هیچ نه‌هاتووه نه ده‌ست به‌رزكردنه‌وه نه ئامین كردن نه دوعا كردن .. به‌ڵكو بێده‌نگ ده‌بیت تا مامۆستا هه‌لده‌سێت بۆ نوێژ ، به‌لاَم بۆ مامۆستاكه دروسته دوعا بكات وبپارِێته‌وه هه‌رچه‌ند ویستى لێ بێت ...
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
لەم رۆژگارەدا رِیش دانان بۆ كەسانێك دەست دەدات كە بیشەیان مەلاو بانگ خوازبێت بەڵام كە قوتابیم گوناهم چییە كە ناتوانم ریش دانێم و یاسا و رێسای مەكتەب نایەڵێت ؟؟
لەم رۆژگارەدا رِیش دانان بۆ كەسانێك دەست دەدات كە بیشەیان مەلاو بانگ خوازبێت بەڵام كە قوتابیم گوناهم چییە كە ناتوانم ریش دانێم و یاسا و رێسای مەكتەب نایەڵێت ؟؟ یاخووت من بەیانی لە شوێنێك دادەمەزرێم بەهەمان شێوە رێگە بەریش نادەن ئایا رِای جەنابتان چۆنە بۆ من و هاوشێوەكانی من ؟؟
براى خۆم ئه‌مرۆ زۆر بانگه‌شه‌ى ئازادى ده‌كرێت، واته تۆش ئازادى له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر له زانكۆش رِیش دابنێیت. پێویسته موسڵمان دینه‌كه‌ى زۆر به ته‌واوى ده‌ست پێوه بگرێت و گوى به قسه‌ى خه‌ڵكى نه‌دات، بۆچى ئافره‌تێك جل و به‌رگى ناشه‌رعى و سفورى ده‌پۆشێت و له كه‌سیش ناترسێت و سل ناكاته‌وه، ئه‌ى بۆ تۆی موسڵمان شه‌رم ده‌كه‌یت و گوى به قسه‌ى ناشیاوى خه‌ڵكى ده‌ده‌یت، رِاسته منیش پێت ده‌ڵێم ناتوانى رِیشێكى درێژ وه‌كو گه‌نجێك یان مه‌لایه‌ك دابنێیت به‌ڵام خۆ ده‌توانى رێشێكى مام ناوه‌ند دابنێیت.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
من كەسێكم فكرەم سەلەفيه بۆچونم سەلەفيه بەڵام رووخساروو جل‌و بەرگم سەلەفي نییە دیارە بێگومان ئەویش سەبەبی خۆی هەیە وەهەروەها دڵیشم سەلەفييه رِاو بۆ چونتان چیە بەرامبەرم ؟؟
من كەسێكم فكرەم سەلەفيه بۆچونم سەلەفيه بەڵام رووخساروو جل‌و بەرگم سەلەفي نییە دیارە بێگومان ئەویش سەبەبی خۆی هەیە وەهەروەها دڵیشم سەلەفييه رِاو بۆ چونتان چیە بەرامبەرم ؟؟
نه‌كردنی هه‌ندى شت وات لێناكات له مه‌نهه‌جى فراوانی سه‌له‌ف ده‌رت بكات، مرۆڤ دوور بێت له شیرك و كوفر‌و بیدعه‌و تاوانه گه‌وره‌كان ، عیباده‌تى زۆر بێت ئۆمێده خواى گه‌وره بێ سزا بیبه‌خشێت، ئه‌گه‌ر هه‌ندى شتیشى پێنه‌ده‌كرا.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
من شەوان تۆزێك درەنگ دەخەوم بەڵام جاری وایە شەونوێژدەكەم و نوێژی (وتر)یش دەكەم كەچی خەوم لێناكەوێت تا نوێژی بەیانی ئایا دەتوانم سوونەتی بێش نوێژی بەیانی بكەم كەمن بێشتر نوێژی ویترم كردووە ؟؟
من شەوان تۆزێك درەنگ دەخەوم بەڵام جاری وایە شەونوێژدەكەم و نوێژی (وتر)یش دەكەم كەچی خەوم لێناكەوێت تا نوێژی بەیانی ئایا دەتوانم سوونەتی بێش نوێژی بەیانی بكەم كەمن بێشتر نوێژی ویترم كردووە ؟؟
به‌ڵى ده‌توانى بیكه‌یت چونكه ویتر ته‌نها رِێ له‌كردنى نوێژى ویترێكى تر ده‌گرێت نه‌ك نوێژه‌كانى تر، واته: كه ویترت كردووه ناتوانى جارێكى تر ویتر بكه‌یته‌وه.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
ئایا ئامۆژگاریت چییە بۆمان بۆئەوەی بۆ نوێژی بەیانی هەڵسین ؟؟ واتە من خۆم هەڵدەستم بۆ نوێژ بەڵام جاری وایە خەبەرم نابێتەوە ؟؟
ئایا ئامۆژگاریت چییە بۆمان بۆئەوەی بۆ نوێژی بەیانی هەڵسین ؟؟ واتە من خۆم هەڵدەستم بۆ نوێژ بەڵام جاری وایە خەبەرم نابێتەوە ؟؟
1- دوور كه‌وتنه‌وه‌له‌تاوان.. پرسیار كرا له ئیمامى حه‌سه‌نى البصری بۆچى ئێمه ناتوانین شه‌ونوێژ بكه‌ین؟ فه‌رموى: تاوانه‌كانتان كۆت و زنجیرى كردوون و بۆته مایه‌ى بار گرانیتان، 2- زوو خه‌وتن به ده‌ستنوێژو خوێندنى زیكره‌كانى پێش خه‌وتن،
3- دانانى ئامێری خه‌به‌ركه‌ره‌وه "سعات نانه‌وه یان مۆبایل یان ....."
4- له‌سه‌رهه‌مووئه‌مانه‌شه‌وه ده‌بێت عه‌زمت هه‌بێت ومتمانه‌ت به‌خۆت هه‌بێت وئومێدت به‌پاداشتى نوێژه‌كه‌و له‌هه‌مان كاتدا ترسیش هه‌بێت له‌نه‌كردنى نوێژ به‌تایبه‌ت نوێژى به‌یانى كه حوكمه‌كه‌ى زۆر قورسه..
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
مامۆستا خوێندنى (بسمله) له‌پێش سوره‌تى (الفاتحة) له‌نوێژی جه‌ماعه‌تدا ، به‌ده‌نك بڵندكردنه‌وه دروستره یان به‌ده‌نگ نزمكردن …جزاكم الله خیرا
مامۆستا خوێندنى (بسمله) له‌پێش سوره‌تى (الفاتحة) له‌نوێژی جه‌ماعه‌تدا ، به‌ده‌نك بڵندكردنه‌وه دروستره یان به‌ده‌نگ نزمكردن …جزاكم الله خیرا
براى خوم به‌لاى مه‌زهه‌بى حه‌نه‌فى و حه‌نبه‌لییه‌كانه‌وه سوننه‌ته "بسم الله الرحمن الرحیم" به ده‌نگى نزم بخوێندرێت، له هه‌موو نوێژه‌كاندا.
وه ئیمامى الترمذی ده‌فه‌رموێت: زۆربه‌ى ئه‌هلى عیلم له‌سه‌ر ئه‌مه بوونه له هاوه‌لانى پێغه‌مبه‌رو تابعین ، وه‌كو ئیمامى " أبُو بَكْر وَعُمَر وَعُپثمَان وَعَلِیٌّ ".
وه هه‌روه‌ها ابْنُ الْمُنْذِرِ له ابْنِ مَسْعُودٍ وَعَمَّارِ بْنِ ياسِرٍ وَابْنِ الزُّبَیْرِ، وَالْحَكَمِ ، وَحَمَّادٍ ، وَالأَْوْزَاعِیِّ ، وَالثَّوْرِیِّ ، وَابْنِ الْمُبَارَك" گێراوه‌ته‌وه به‌م شێوه‌یه.
هاوه‌لى به‌ریز أَنَسٍ ده‌فه‌رموێت: صَلَّیْتُ مَعَ رَسُول اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلیْهِ وَسَلَّمَ وَأَبِی بَكْرٍ وَعُمَرَ وَعُثْمَانَ فَلمْ أَسْمَعْ أَحَدًا مِنْهُمْ يقْرَأُ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ.
واته: نوێژم كردووه له پشت پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)و أَبوبَكْر وعُمَر وعُثْمَان گوێم له كه‌سیان نه‌بوو كه به ده‌نگى به‌رز "بسم الله الرحمن الرحیم" بخوێنن.
به‌ڵام له مه‌زهه‌بی شافعیه‌كاندا سوننه‌ته به ده‌نگى به‌رز بخوێندرێت، جا باش وایه به ده‌نگى نزم بخوێندرێت و جار جاریش به ده‌نگى به‌رز.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
ئایا شێخ عبدالعزیز ال الشیخ پێشه‌وای سه‌له‌فیه‌كانه؟؟ له ( Google) رِه‌دی ئه‌م شێخه به‌رِێزه‌ی تێیدا له‌سه‌ر الشیخ ربیع بن الهادی المدخلی زۆر سوپاستان ده‌كه‌م ده‌مه‌ویت حه‌ق بزانم تكایه وه‌ڵامم بده‌نه‌وه
ئایا شێخ عبدالعزیز ال الشیخ پێشه‌وای سه‌له‌فیه‌كانه؟؟ له ( Google) رِه‌دی ئه‌م شێخه به‌رِێزه‌ی تێیدا له‌سه‌ر الشیخ ربیع بن الهادی المدخلی زۆر سوپاستان ده‌كه‌م ده‌مه‌ویت حه‌ق بزانم تكایه وه‌ڵامم بده‌نه‌وه
براى خۆم پێشه‌واى سه‌له‌فى و هه‌موو موسڵمانان ته‌نها پێغه‌مبه‌ره(صلى الله علیه وسلم) نه‌ك كه‌سێكی تر، الشیخ عبدالعزیز آل الشیخ خواى گه‌وره بیپارێزێت یه‌كێكه له زانا گه‌وره‌كانى سه‌له‌فییه‌كان، هه‌روه‌ها الشیخ ربیع یش به‌هه‌مان شێوه زانایه‌كى به‌رِێزى سه‌له‌فییه وبانگخوازێكى به‌رِێزه ، رِه‌خنه‌گرتن و رِاست كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى زانایه‌ك ماناى ئه‌وه نییه كه ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى كردووه و بۆى رِاست كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر حه‌ق نه‌بێت.چونكه ئێمه وه‌كو سه‌له‌فى قه‌ناعه‌تمان وایه هیچ كه‌س مه‌عسوم نییه له‌تاوان وسه‌رپێچى جگه له‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) .. له‌ناو سه‌له‌فیدا قودسیه‌ت به شه‌خس نادرێت ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى هه‌بێت رِه‌ت ده‌كرێته‌وه وئه‌وه‌شى له‌سه‌ر صه‌واب بێت گوێرِایه‌ڵى ده‌كرێت ..
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
من خۆم برِوا ناكه‌م ئێوه به‌كرى گیراو بن به‌ڵام ده‌ڵێن بۆیه خاوه‌نى نوسینگه‌ى ته‌فسیر ده‌ستگیركرا چونكه ئه‌و كتێبه‌ى بڵاوكرده‌وه كه بێچه‌وانه‌ى ئێوه قسه‌ى كرد (مه‌به‌ستم ملا كرێكاره كه كتێبه‌كه‌ى ده‌ركرد دژى ئێوه)؟
من خۆم برِوا ناكه‌م ئێوه به‌كرى گیراو بن به‌ڵام ده‌ڵێن بۆیه خاوه‌نى نوسینگه‌ى ته‌فسیر ده‌ستگیركرا چونكه ئه‌و كتێبه‌ى بڵاوكرده‌وه كه بێچه‌وانه‌ى ئێوه قسه‌ى كرد (مه‌به‌ستم ملا كرێكاره كه كتێبه‌كه‌ى ده‌ركرد دژى ئێوه)؟
ئایا ئێوه به‌ده‌سه‌ڵاتان وتوه ئه‌م پیاوه بگرى یان نا؟
تكایه به‌جوانى بۆمان رِوون كه‌نه‌وه.
خواى كه‌وره جه‌زاى به‌خێرتان بداته‌وه.
اللهم امین.
براى خۆم ئه‌و قسه‌یه یه‌كێكه له بوهتان و تاوانه گه‌وره‌كانى هه‌ندى له حیزبه ئیسلامییه‌كان كه به‌كارى ده‌هێنن به‌رامبه‌ر سه‌له‌فییه‌كان، من خۆم هیچ ئاگام له‌و مه‌سه‌له‌یه نییه به‌ڵام پێم وایه ئه‌وه‌ى خۆى به سه‌له‌فى بزانێت و له خوا بترسێت ئه‌و كاره ناكات، كه‌سى سه‌له‌فى ده‌بى زۆر له‌وه گه‌وره‌ترو به‌رِه‌حم تربێت به‌رامبه‌ر موسڵمانان ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شیان هه‌بێت.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158