ئه‌گه‌ر كه‌سێك قه‌رزى دوو ساڵ له‌مه‌و پێش له‌سه‌ر بێت ده‌بێت چی بكات ؟ئایه ئه‌كه‌ر فیدیه‌ى له‌سه‌ر بێت هیى دووساڵ له مه‌و پێش برِه‌كه‌ى دوو قات ده‌بێت؟
ئه‌گه‌ر كه‌سێك قه‌رزى دوو ساڵ له‌مه‌و پێش له‌سه‌ر بێت ده‌بێت چی بكات ؟ئایه ئه‌كه‌ر فیدیه‌ى له‌سه‌ر بێت هیى دووساڵ له مه‌و پێش برِه‌كه‌ى دوو قات ده‌بێت؟
ئه‌گه‌ر كه‌سێك ره‌مه‌زانی ساڵى پێشوى نه‌گرتبێت و عوزرى هه‌بوبێت به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یتوانیبێت بیگرێته‌وه ئه‌وه كاتێك ده‌یگرێته‌وه فدیه‌ی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام كه‌سێك رۆژووى فه‌وتابێت و نه‌یگرتبێته‌وه و هیچ عوزرى نه‌بووه ئه‌وه ده‌بێ بیگرێته‌وه و بۆ هه‌ر رۆژێكیش خواردنی فه‌قیرێك بدات ، یان دوو كیلۆو نیو برنجى جوان بدات، برِه‌كه‌ى دوو قات نابێت به‌ڵكو به پێى رِۆژگار ده‌رى ده‌كات.
به‌رێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
ئایا رِاتان چى یه ده‌رباره‌ى مه‌لا عه‌لى له كه‌له‌ك ئایا باوه‌ر به وته‌كانى بكه‌ین ده‌رباره‌ى چاره‌سه‌ركردنى خه‌ڵكى؟
ئایا رِاتان چى یه ده‌رباره‌ى مه‌لا عه‌لى له كه‌له‌ك ئایا باوه‌ر به وته‌كانى بكه‌ین ده‌رباره‌ى چاره‌سه‌ركردنى خه‌ڵكى؟
براى خۆم مه‌لا عه‌لى و جگه له‌ویش ناتوانن شیفاى كه‌س بده‌ن و نه‌خۆش چاك بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌لا عه‌لی وه‌كو دكتۆرێك چاره‌سه‌رى قورئان و دوعا و رِه‌شكه‌و هه‌نگوین و داوو ده‌رمان داب‌نێت بۆ نه‌خۆش ئه‌وه كارێكى باشه وهیچى تێدانییه ، به‌لاَم پێویسته به‌وشێوازه بێت كه‌له‌شه‌رعدا ئاماژه‌ى پێ كراوه ، به‌لاَم ئه‌و كابرایه له‌شێوازى چاره‌سه‌رداناندا هه‌ڵه‌ى زۆرى تێدایه وپێویسته ئاگاداربیت ..
به‌رێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
ئایا تەحیاتی یەكەم واتە دوای ركعاتی دووم سوونەتە یان ئەویش فەرزە ؟؟
ئایا تەحیاتی یەكەم واتە دوای ركعاتی دووم سوونەتە یان ئەویش فەرزە ؟؟
لاى هه‌ندي له زاناكان سوننه‌ته ئه‌مه هه‌زهه‌بى ئیمامى " أبو حنیفه ومالك والشافعی "ه، به‌ڵام لاى مه‌زهه‌بی ئیمام "أحمد و هه‌ندي له زانایانى مه‌زهه‌بی أبو حنیفه " واجبه، جا هه‌ر كه‌سێك به ده‌ستى ئه‌نقه‌ست نه‌یكا ئه‌وه نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له بیرى چوو ئه‌و كاته ده‌توانێت دوو سوجده‌ى سه‌هوو ببات، پێش سه‌لام دانه‌وه دوو سوجده ده‌به‌یت وه‌كو سوجده‌كانى ناو نوێژ‌و پاشان سه‌لام ده‌ده‌یته‌وه.
به‌رێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
ئەی ئەگەر تەحیاتی یەكەمی خوێندبێت و هەستابن بۆ ركعاتی سێیەم ؟؟
ئەی ئەگەر تەحیاتی یەكەمی خوێندبێت و هەستابن بۆ ركعاتی سێیەم ؟؟
ئه‌گه‌ر ركاتى سێیه‌م فریاى ئیمام بكه‌ویت ئه‌و كات دواى ئه‌وه‌ى ئیمام سه‌لام ده‌داته‌وه تۆ له گه‌ڵیاندا سه‌لام ناده‌یته‌وه به‌ڵكو هه‌ڵده‌ستیته‌وه ئه‌و 2 ركاته‌ى تر ده‌كه‌یت و سه‌لام ده‌ده‌یته‌وه
به‌رێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
ئەگەر بۆ نمونە بۆ نوێژی نیوەرۆ چوینە مزگەوت و ئيمام لە ركعاتی دووەم بوو واتە یەكەم تەواو ببوو ئایا چی بكەین ؟؟
ئەگەر بۆ نمونە بۆ نوێژی نیوەرۆ چوینە مزگەوت و ئيمام لە ركعاتی دووەم بوو واتە یەكەم تەواو ببوو ئایا چی بكەین ؟؟
دواى ئه وه ى ئیمام سه‌لام ده‌داته‌وه تۆ له گه‌ڵیاندا سه‌لام ناده‌یته‌وه به‌ڵكو هه‌ڵده‌ستیته‌وه ئه‌و ركاته ده‌كه‌یت و نوێژه‌كه‌ت ته‌واو ده‌كه‌یت "واتا 4 ركات"
به‌رێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
واتاى سه‌له‌فییه‌ت چییه؟؟ ئایا سه‌له‌فییه‌كان حیزبن ؟؟ ئایا سه‌ربه‌هیچ تاكوكه‌س ولایه‌نیكى دیارى كراون یان سه‌ربه‌خۆن؟؟
واتاى سه‌له‌فییه‌ت چییه؟؟ ئایا سه‌له‌فییه‌كان حیزبن ؟؟ ئایا سه‌ربه‌هیچ تاكوكه‌س ولایه‌نیكى دیارى كراون یان سه‌ربه‌خۆن؟؟
براى خۆم سه‌له‌فیه‌ت واتا: شوێن كه‌وتنى قورئانی پیرۆز‌و سوننه‌تى پیغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به تێگه‌یشتى صه‌حابه‌و زانایان و پیاوچاكانى ئه‌م ئوممه‌ته، بۆیه هه‌ر موسڵمانێك شوێنى قورئان سوننه‌ت بكه‌وێت و له‌سه‌ر رێبازى پێغه‌مبه‌ر بێت و شیرك و كوفر‌و بیدعه نه‌كات پێى ده‌وترێت : كه‌سێكى سه‌له‌فى.
نه‌خێر برام سه‌له‌فیه‌كان حیزب نین و باوه‌رِیان به حیزبایه‌تیه‌ك نییه كه بۆته هۆكارى ته‌فره‌قه‌و پارچه‌پارچه‌یى نێوان موسڵمانان، وه سه‌ر به هیچ كه‌س و لایه‌نێك نین به‌ڵكو شوێن كه‌وتوی قورئانی پیرۆز‌و سوننه‌تى پیغه‌مبه‌رن صلى الله عليه وسلم به تێگه‌یشتى راست و دروستى صه‌حابه‌و زانایان و پیاوچاكانى ئه‌م ئوممه‌ته.
به‌رێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
ئایا دروسته دوعاكانى پێش نوێژ‌و پاش نوێژ به‌كوردى بوترێن؟؟
ئایا دروسته دوعاكانى پێش نوێژ‌و پاش نوێژ به‌كوردى بوترێن؟؟
براى خۆم ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت زیكره‌كانه (ایة الكرسى و 33 سبحان الله 33 الحمدلله 33 الله اكبر)ه ئه‌وه دروست نییه به كوردى بخوێندرێت، چونكه ئه‌مانه زیكرى دیارى كراوه‌و ناكرێت به كوردى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت دوعا كردنه له دواى نوێژه‌كان به‌ڵىَ دروسته .
سڵاوى خواتان لێ بێت مامۆستا من پرسیارێكم هه‌یه.من هه‌ر كاتێك گوێم له به‌سه‌رهاته‌كانى خوا‌و و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌بێت یه‌كسه‌ر ده‌گریه‌م به‌تایبه‌تى ......
سڵاوى خواتان لێ بێت مامۆستا من پرسیارێكم هه‌یه.من هه‌ر كاتێك گوێم له به‌سه‌رهاته‌كانى خوا‌و و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌بێت یه‌كسه‌ر ده‌گریه‌م به‌تایبه‌تى به‌سه‌رهاته‌كانى پێغه‌مبه‌ر هه‌موو كات ده‌مگریه‌نێ ئایا هۆكارى ئه‌م گرییانه چیه ئایا ماناى وایه من بێ باوه‌رِم؟
نه‌خێر برام ان شاءالله ئه‌و واتایه‌ی نییه ، به‌ڵكو سیفه‌تێكى زۆر پیرۆز‌و چاكه ، هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه تۆ به‌دڵسۆزى گوێده‌گریت وكاریگه‌رده‌بیت به‌وباسانه، وه هۆكارێكى تریش ئه‌وه‌یه كه تۆله خوا ده‌ترسیت و پێغه‌مبه‌رت(صلى الله علیه وسلم) خۆشت ده‌وێت و دڵت نه‌رمه.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
به‌رِێزیان شت كرِین له ئینته‌رنێت له (ئۆكشن) دروسته؟؟ جزاك الله خیر.
به‌رِێزیان شت كرِین له ئینته‌رنێت له (ئۆكشن) دروسته؟؟ جزاك الله خیر.
براى خۆم كرین فرۆشتن له ئیسلامدا حه‌ڵاڵه‌و كارێكى پیرۆزه: جا ئه‌و شته‌ى كه تۆ ده‌یكرى یان ده‌یفرۆشى ده‌بێت چه‌ند مه‌رجێكى تیادا بێت:
1- مامه‌ڵه‌كه حه‌ڵال بێت شته‌كان حه‌رام نه‌بێت
2- شته‌كه دیار بێت و به‌رچاو بێت و شاراوه نه‌بێت.
3- فێڵى تیادا نه‌بێت
4- كریارو فرۆشیار به‌ره‌و رِوو بن.
براى خۆم ئه‌و شته‌ى كه تۆ ده‌یكریت له ئینته‌رنێت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر چاو بێت و حه‌رام نه‌بێت و فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تانى تیادا نه‌بێت و به‌و شێوه‌یه‌ى كه تۆ ده‌ته‌وێ وا بێت و بگاته ده‌ستت ئه‌وا دروسته ان شاءالله.
به‌رێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
نوێژى صلاةالتَّسْبیح حوكمى چى یه‌و چۆن ده‌كرێت وفه‌زڵى چی یه؟
نوێژى صلاةالتَّسْبیح حوكمى چى یه‌و چۆن ده‌كرێت وفه‌زڵى چی یه؟
كردنى نویزى صلاة التسبیح سوننه‌ته‌و خێرێكى گه‌وره‌ى تیایه.
نوێژى"صلاة‌ُ التَّسْبیح"، هه‌روه‌ك هاوه‌ڵى به‌رِێز إبن عبّاس (خوا لێیان رِازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: جارێكیان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به عبّاس كورِى عبدالمطّلب فه‌رموو: (يا عَبَّاسُ يا عَمَّاهُ أَلا أُعْطِیكَ؟ أَلا أَمْنَحُكَ؟ أَلا أَحْبُوكَ؟ أَلا أَفْعَلُ بِكَ عَشْرَ خِيَالٍ إِذَا أَنْتَ فَعَلْتَ ذَلِكَ غَفَرَ اللَّهُ لكَ ذنْبَكَ أَوَّلهُ وَآخِرَهُ، قَدِیمَهُ وَحَدِیثَهُ، خَطَأَهُ وَعَمْدَهُ، صَغِیرَهُ وَكَبِیرَهُ، سِرَّهُ وَعَلانِيتَهُ، عَشْرَ خِيَالٍ، أَنْ تُصَلِّى أرْبَعَ رَكَعَاتٍ تَقْرَأُ فِی كُلِّ رَكْعَة‌ٍ فَاتِحَة‌َ الْكِتَابِ وَسُورَة، فَإِذَا فَرَغْتَ مِنْ الْقِرَاءَة‌ِ فِی أَوَّلِ رَكْعَة‌ٍ وَأَنْتَ قَائِمٌ قُلْتَ "سُبْحَانَ اللَّهِ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ وَلا إِلهَ إِلاّ اللَّهُ وَاللَّهُ أَكْبَرُ" خَمْسَ عَشْرَة‌َ مَرَّة‌ً، ثمَّ تَرْكَعُ فَتَقُولُهَا وَأَنْتَ رَاكِعٌ عَشْرًا ثُمَّ تَرْفَعُ رَأْسَكَ مِنْ الرُّكُوعِ فَتَقُولُهَا عَشْرًا ثُمَّ تَهْوِی سَاجِدًا فَتَقُولُهَا وَأَنْتَ سَاجِدٌ عَشْرًا ثُمَّ تَرْفَعُ رَأْسَكَ مِنْ السُّجُودِ فَتَقُولُهَا عَشْرًا ثمَّ تَسْجُدُ فَتَقُولُهَا عَشْرًا ثُمَّ تَرْفَعُ رَأْسَكَ فَتَقُولُهَا عَشْرًا فَذَلِكَ خَمْسٌ وَسَبْعُونَ فِی كُلِّ رَكْعَة‌ٍ تَفْعَلُ ذلِكَ فِی أَرْبَعِ رَكَعَاتٍ إِنْ اسْتَطَعْتَ أنْ تُصَلِّيهَا فِی كُلِّ يوْمٍ مَرَّة‌ً فَافْعَلْ فَإِنْ لمْ تَفْعَلْ فَفِی كُلِّ جُمُعَة‌ٍ مَرَّة‌ً فَإِنْ لمْ تَفْعَلْ فَفِی كُلِّ شَهْرٍ مَرَّة‌ً فَإِنْ لمْ تَفْعَلْ فَفِی كُلِّ سَنَه‌ٍ مَرَّة‌ً فَإِنْ لمْ تَفْعَلْ فَفِی عُمُرِكَ مَرَّة‌ً))
چۆنیه‌تى كردنى ئه‌م نوێژه
ئه‌م نوێژه چوار رِكاتى سوننه‌ته، شێوه‌كه‌ى كه‌مێك جیاوازى ناوه‌كى هه‌یه له‌گه‌ل نوێژه‌كانى تردا، به‌م شێوه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت:
دواى "الله أكبر"ى نوێژ دابه‌ستن سوره‌تى "الفاتِحَة" و سوره‌تێكى تر ده‌خوێنیت، دواى خوێندنى سوره‌تى "الفاتِحَه" و ئه‌و سوره‌ته‌ى كه ده‌یخوێنیت ناچیته رِكوع، به‌ڵكو هه‌ر به پێوه ده‌مێنیته‌وه‌و (15) جار ده‌ڵێیت: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ وَلا إِلهَ إِلاّ اللَّهُ وَاللَّهُ أكْبَر).
پاشان ده‌چیته رِكوع، پاش ئه‌وه‌ى زیكرى ركوع بردن به ته‌واوى ده‌خوێنیت، هه‌ڵناستیته‌وه، به‌ڵكو (10) جار ده‌ڵێیت: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ وَلا إِلهَ إِلاّ اللَّهُ وَاللَّهُ أكْبَر).
پاشان له رِكوع رِاست ده‌بیته‌وه دواى ووتنى "سَمِعَ اللهُ لِمَنْ حمَِدَهُ رَبَّنا وَ لكَ الحَمْد ....." (10) جار ده‌ڵێیت: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ وَلا إِلهَ إِلاّ اللَّهُ وَاللَّهُ أَكْبَر).
ئینجا ده‌چیته سوجده‌و پاش ئه‌وه‌ى زیكرى سوجده بردن به ته‌واوى ده‌خوێنیت، هه‌ڵناستیته‌وه، به‌ڵكو (10) جار ده‌ڵێیت: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ وَلا إِلهَ إِلاّ اللَّهُ وَاللَّهُ أَكْبَر).
پاشان سه‌رت به‌رز ده‌كه‌یته‌وه له سوجده‌و (10) جار ئه‌م نزایه ده‌ڵێیته‌وه.
ئینجا ده‌چیته‌وه سوجده‌و پاش ئه‌وه‌ى زیكرى سوجده بردن به ته‌واوى ده‌خوێنیت، هه‌ڵناستیته‌وه، به‌ڵكو (10) جارى تر ئه‌م نزایه ده‌ڵێیته‌وه.
پاشان سه‌رت به‌رز ده‌كه‌یته‌وه له سوجده‌ى دووه‌م، پێش ئه‌وه‌ى هه‌ستیته‌وه بۆ رِكاتى دووه‌م (10) جار ئه‌م نزایه ده‌ڵێیته‌وه.
موسڵمانى خۆشه‌ویست ئه‌مه كردنى یه‌ك رِكاتێكى بوو، هه‌ر سى رِكاته‌كه‌ى تر‌ى به‌هه‌مان شێوه ئه‌نجام ده‌ده‌یت، واته: له‌هه‌ر رِكاتێكدا (75) جار ئه‌و زیكره دووباره ده‌كه‌یته‌وه.
جار ئه‌گه‌ر توانیت هه‌موو رِۆژێك ئه‌م نوێژه بكه، ئه‌گه‌ر نه‌تتوانى ئه‌وه هه‌وڵ بده هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك جارێك بیكه، وه ئه‌گه‌ر نه‌تتوانى ئه‌وه هه‌وڵ بده هه‌موو مانگێك جارێك بیكه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه هه‌موو ساڵێك جارێك بیكه، ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی ئه‌وه هه‌وڵبده له هه‌موو ته‌مه‌نتدا جارێك هه‌ر بیكه، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به عبّاس كورِى عبدالمطلب (خوا لێی رِازى بێت) فه‌رموو: ((يا عَبَّاسُ يا عَمَّاهُ، ....، إِذَا أَنْتَ فَعَلْتَ ذَلِكَ غَفَرَ اللَّهُ لكَ ذنْبَكَ أَوَّلهُ وَآخِرَهُ، قَدِیمَهُ وَحَدِیثهُ، خَطأهُ وَعَمْدَهُ، صغِیرَهُ وَكَبِیرَهُ، سِرَّهُ وَعَلانِيتَهُ)).
واته: ئه‌ى مامى خۆم ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و نوێژه‌ت كرد ئه‌وه خواى په‌روه‌ردگار له (10) جۆر گوناه و تاوانت خۆش ده‌بێت: تاوانى سه‌ره‌تاو كۆتات، تاوانى كۆن و تازه‌ت، ئه‌و تاوانه‌ى كه به نه‌زانى ده‌یكه‌یت و ئه‌وه‌ى كه به ده‌ستى ئه‌نقه‌ست ده‌یكه‌یت، تاوانى گه‌وره‌و بچوكت، تاوانى نهێنى و ئاشكرات)).
چه‌ند كارێكى په‌یوه‌ست به نوێژى "صلاة التَّسبیح"
یه‌كه‌م: ئه‌م نوێژه ته‌نها تایبه‌ت نییه به مامى پێغه‌مبه‌ر (صلى االله عليه وسلم)، هه‌رچه‌نده پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) رِووى كرده مامى و پێى فه‌رموو: (يا عَبَّاسُ يا عَمَّاهُ)، به‌ڵكو حوكمێكى گشتییه و سه‌رجه‌م موسڵمانان به پیاوو ئافره‌ت و گه‌وره‌و بچوكه‌وه ده‌گرێته‌وه.
دووه‌م: موسڵمانى خۆشه‌ویست ئه‌م نوێژه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و نوێژ و كرده‌وه‌و چاكانه‌ى كه ده‌بێته مایه‌ى سرِینه‌وه‌ى تاوانه‌كان، نابێت وا له موسڵمان بكات بكه‌وێته تاوان كردن به ئومێدى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و نوێژ و كرده‌وه چاكانه ده‌یانسرِێته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئه‌وه گومانێتى به‌رِاستى كه‌سێكى زۆر داماوه، وا گومان ده‌بات كارێكى چاكه‌ى واى كردووه بۆته كه‌فاره‌تى تاوانه‌كانى، نه‌خێر به‌رِاستى ئه‌وه گومانێكه خاوه‌نه‌كه‌ى له‌وپه‌رِى نه‌زانى و بي ئاگایی دایه، موسڵمانى خۆشه‌ویست تۆ چووزانیت خواى په‌روه‌ردگار ئه‌و نوێژ و كرده‌وه‌و چاكانه‌ى لێ وه‌رگرتویت، پاشان بۆته كه‌فاره‌تى تاوانه‌كانت، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (خواى په‌روه‌ردگار عیباده‌ت و كرده‌وه‌ى چاكه له‌و كه‌سانه وه‌رده‌گرێت كه خۆ پارێزن له تاوانه‌كان.)(المائده: ٢٧).
جا ووریابه‌و خۆت بپارێزه، وه بشزانه كه شه‌یتان فیل و ته‌ڵه‌كه‌ى زۆر زۆره بۆ له خشته بردنى مرۆڤـــ، جا ئاگاداربه له‌م رێگه‌یه‌وه بۆت نه‌یات!!
وه خواى په‌روه‌ردگار وه‌صفى ئیماندارانى به‌وه كردووه كه كرده‌وه‌ى چاكه زۆر ده‌كه‌ن، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا دڵه‌كانیان ده‌ترسێت له‌وه‌ى كه لێیان وه‌رنه‌گیرێت و به رِوویاندا بدرێته‌وه، هه‌روه‌ك خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (ئه‌وانه‌ى كه ده‌به‌خشن له‌وه‌ى كه خوا پێیداون وه دڵیان ده‌له‌رزێت له گه‌رِانه‌وه‌یان بۆلاى خواى په‌روه‌ردگار "ده‌ترسن له‌ورِۆژه‌دا كه كاره‌كانیان باتل و پووچه‌ڵ بێت لێیان وه‌رنه‌گیرابێت". )(المؤمنون: ٦٠ ).
وه ده‌بێت ئاگاداربین كه ئه‌م نوێژه ئه‌و تاوانانه ناسرِێته‌وه كه مافى ئینسانه‌كانه، چونكه پێویسته حه‌ق و مافیان بۆ بگێردرێته‌وه‌و ته‌وبه‌یه‌كى رِاسته‌قینه‌ى لێبكرێت (109).
سي یه‌م: هیچ فه‌رمووده‌یه‌ك نه‌هاتووه كه سوره‌تێك دیارى بكات دواى خوێندنى سوره‌تى "الفاتحة"، به‌ڵكو هه‌ر سوره‌تێك بخوێندرێت دروسته، وه كاتى ئه‌م نوێژه‌ش دیارى نه‌كراوه، به‌ڵكو له‌هه‌ر كاتێكدا بكرێت هه‌ر دروسته.
چواره‌م: رِووكه‌شى فه‌رمووده‌كه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌م نوێژه چوار رِكاته به یه‌كه‌وه‌و به یه‌ك سه‌لامدانه‌وه ده‌كرێت، نه‌ك دوورِكات دوو رِكات، جا به‌شه‌و بكرێت یان به رِۆژ (110).
پێنجه‌م: ئه‌م نوێژه تایبه‌ت نییه به مانگى رِه‌مه‌زان، به‌ڵكو له هه‌موو شه‌وو رِۆژه‌كانى ساڵدا ده‌كرێت، لێره‌وه هه‌ڵه‌ى هه‌ندي له موسڵمانانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا ده‌زانن ئه‌م نوێژه ته‌نها له مانگى رِه‌مه‌زاندا ده‌كرێت بۆیه ده‌یان بینیت ته‌نها له مانگى رِه‌مه‌زاندا ده‌یكه‌ن، وه ئه‌م نوێژه به جه‌ماعه‌ت ناكرێت، وه لێره‌شدا هه‌ڵه‌ى هه‌ندي له مامۆستایان و موسڵمانانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه ده‌یان بینیت له مانگى رِه‌مه‌زاندا له مزگه‌وته‌كان به جه‌ماعه‌ت ده‌یكه‌ن.
شه‌شه‌م: رِووكه‌شى فه‌رمووده‌كه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ووتنى (10) جار زیكرى (سُبْحَانَ اللَّهِ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ وَلا إِلهَ إِلاّ اللَّهُ وَاللَّهُ أكْبَر) له دواى ووتنى زیكرى ناو نوێژه‌كه‌یه، بۆ نموونه: له رِكوعدا دواى ئه‌وه‌ى زیكرى "سبحان ربی العظیم و بحمده" ده‌خوێنیت، دواى ئه‌وه (10) جار زیكرى (سُبْحَانَ اللَّهِ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ وَلا إِلهَ إِلاّ اللَّهُ وَاللَّهُ أَكْبَر) ده‌ڵێیت، وه كاتێك له رِكوع هه‌ستایته‌وه دواى ئه‌وه‌ى كه ده‌ڵێیت: "سَمِعَ اللهُ لِمَنْ حمَِدَهُ رَبَّنا وَ ڵكَ الحَمْد ....." (10) جار زیكرى (سُبْحَانَ اللَّهِ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ وَلا إِلهَ إِلاّ اللَّهُ وَاللَّهُ أكْبَر) ده‌ڵێیت.
حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌هووى كرد له نوێژى "صلاة التَّسبیح"دا، پاشان سووجده‌ى سه‌هووى برد، ئه‌وه له كاتى بردنى سووجده‌ى سه‌هووه‌كه‌دا (10) جار زیكرى (سُبْحَانَ اللَّهِ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ وَلا إِلهَ إِلاّ اللَّهُ وَاللَّهُ أَكْبَر) نا‌خوێنێت، به‌ڵكو له هه‌ردوو سوجده‌كه‌دا ته‌نها ده‌ڵێیت: (سبحان ربی العظیم).
ئیمامى عبدالعزیز كورِى أبو رزمة ده‌ڵێت: به عبدالله كورِى المباركم ووت: ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌هووى كرد له نوێژى "صلاة التَّسبیح"دا، پاشان سووجده‌ى سه‌هووى برد، ئایا له كاتى بردنى سووجده‌ى سه‌هووه‌كه‌دا (10) جار زیكرى (سُبْحَانَ اللَّهِ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ وَلا إِلهَ إِلاّ اللَّهُ وَاللَّهُ أَكْبَر) ده‌خوێنێت؟ ئه‌ویش فه‌رمووى: نه‌خێر، به‌ڵكو (300) جار ده‌خوێندرێت.
واته: له هه‌ر رِكاتێكدا (75) جاره. بۆیه ئه‌گه‌ر تۆ له هه‌ر دوو سوجده سه‌هووه‌كه‌دا (20) جارى تر بیخوێنێت، ئه‌وه ده‌كاته (320) جار، بۆیه له هه‌ردوو سوجده‌كه‌دا ته‌نها ده‌ڵێیت: (سبحان ربی العظیم) یان ده‌توانیت " و بحمده"بۆ زیاد بكه‌یت (111).
به‌رێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158