كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ددانه‌كانم لارن به‌ڵام ئازاریان نییه‌ ئایادروسته‌ رِێكیان بكه‌مه‌وه‌؟ئایه‌ ئه‌مه‌ گۆرِینى خه‌لقى الله نییه‌؟ ئایاجیاوازى چییه‌ له‌گه‌ڵ ته‌جمیلى لوت دا؟تكایه‌ رِونكردنه‌وه‌یه‌ك به‌به‌ڵگه‌وه‌....

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ددانه‌كانم لارن به‌ڵام ئازاریان نییه‌ ئایادروسته‌ رِێكیان بكه‌مه‌وه‌؟ئایه‌ ئه‌مه‌ گۆرِینى خه‌لقى الله نییه‌؟ ئایاجیاوازى چییه‌ له‌گه‌ڵ ته‌جمیلى لوت دا؟تكایه‌ رِونكردنه‌وه‌یه‌ك به‌به‌ڵگه‌وه‌.

وەڵام: 

براى خۆم ئه‌گه‌ر لارى ددانه‌كانت بۆت بونه‌ته‌ عه‌یبه‌ وناشرینه‌ ئه‌وه‌ دروسته‌ رِێكیان بكه‌یته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌یان ده‌ستكارى كردن نییه‌ به‌ڵكو چاره‌سه‌ركردنى عه‌یبێكه‌ ، ئه‌وه‌ش له‌شه‌رعدا رِێپێدراوه‌ هه‌روه‌ك شێخ (عثیمین) (رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت ) فه‌رمووى :ئه‌گه‌ر ده‌ستكارى كرنه‌كه‌ بۆلابردنى كه م و كورِى و عه یبێك بێت كه له رِووداوێكدا به سه ر مرۆڤدا هاتبێت ئه مه یان ئاساییه و دروسته چونكه بێغه مبه ر (صلى الله علیه وسلم) رِێگاى دا به بیاوێك كه له شه رِدا لوتى برِابوه وه لوتێك له ئاڵتوون بۆ خۆى بكات( رواه الترمذی والنسائی وابن ماجة واحمد والبیهقی وصحیحه الالبانی) .
هیچ جیاوازییه‌كى نییه‌ له‌گه‌ل ته‌جمیلى لوتدا ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیان عه‌یبداروناته‌واوبن.
تێبینى / عه‌یب وناته‌واوى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌عورف وعاده‌تى خه‌ڵكیدا عه‌یب وناته‌وبێت نه‌ك لاى خۆت وبه‌ویستى خۆت عه‌یبه‌و كه‌موكورتى بێت ..
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ .. ژ.م 07701940272

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٧٢
٢٣٨٢
٦٩٣٩٩١