كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

رِاتان چیه‌ به‌رامبه‌ر بانگخوازه‌كانى ئێستا به‌ تایبه‌ت (حاجى كاروان, مامۆستا هاورێ, ماموستا عبدالواحد, مامۆستا صباح كفری) وه‌ چ تێبینیه‌كتان له‌سه‌ریان هه‌یه‌.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

رِاتان چیه‌ به‌رامبه‌ر بانگخوازه‌كانى ئێستا به‌ تایبه‌ت (حاجى كاروان, مامۆستا هاورێ, ماموستا عبدالواحد, مامۆستا صباح كفری) وه‌ چ تێبینیه‌كتان له‌سه‌ریان هه‌یه‌.

وەڵام: 

ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ناوت هێناون بانگخوازنین بۆ رِێبازى پێغه‌مبه‌ران سه‌لامى خوایان له‌سه‌ربێت ،بانگه‌وازكردنیان وه‌كو بانگه‌وازى پێغه‌مبه‌ران نییه‌ به‌وجۆره‌ى كه‌ بانگه‌وازبكه‌ن وبۆته‌وحید وخوابه‌ته‌نها په‌رستى ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌هاوبه‌ش برِیاردان بۆخواى گه‌وره‌ به‌هه‌مووشێوه‌كانیه‌وه‌ هه‌روه‌ها بانگخوازنین بۆشوێنكه‌وتنى سونه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) وله‌ناوبردنى بیدعه‌و خورافیات وشتى پورِوپوچ ونادروست كه‌ لكێنراوه‌ به‌ئیسلامه‌وه‌و ئیسلامیش لێى به‌رییه‌،به‌ڵكو خۆیان هه‌ندێ جار هانده‌رو زیندكردنه‌وه‌ى بیدعه‌وله‌ناوبردنى سونه‌تن ، هه‌روه‌ها ئه‌مانه‌ بانگخوازنین بۆئه‌و ئیسلامه‌ى كه‌ شامل وكامله‌ وفراوان ورِه‌حمه‌ته‌ ، به‌ڵكو بانگخوازى حزبیین وهه‌ریه‌كه‌یان هه‌وادارولایه‌نگرى حزبێكه‌ كه‌ خۆى باوه‌رِى پییه‌تى وتێیدا كارده‌كات ..ئه‌مانه‌ خۆیان به‌لایه‌نێكى دینه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌ وبانگه‌وازى بۆده‌كه‌ن كه‌ لایه‌نى ته‌زكیه‌ى نه‌فسه‌ ولایه‌نه‌كانى تریان فه‌رامۆش كردووه‌ وهه‌ربۆیه‌ ده‌بینین وده‌بیستین له‌هه‌رشوێن وجێگه‌یه‌كدا كۆرِببستن وووتاربده‌ن وهه‌موو بابه‌ت ومه‌حازه‌ره‌كانیان ته‌نها له‌ولایه‌نه‌دا قه‌تیس ماوه‌ وخول ده‌خوات چونكه‌ له‌سه‌ر سونه‌ت ورِێبازى پێغه‌مبه‌ران ده‌عوه‌وبانگه‌وازناكه‌ن، به‌ڵكو به‌رِاوبۆچون وپێ باش بوون ومه‌سڵه‌حه‌ت وبه‌رژه‌وه‌ندى حزب وتارده‌ده‌ن وئه‌وه‌ ده‌ڵین كه‌ عه‌قڵیان ده‌یبرِیت وبرِیارى له‌سه‌ر ده‌دات ،ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌ بوونه‌ته‌چاورِاستى خه‌ڵك وزۆر زیاتر له‌ كێش وهه‌یبه‌تى خۆیان گه‌وره‌ كراونه‌ته‌وه‌ له‌نه‌فسى خۆیاندا په‌یوه‌ست نین به‌سونه‌ته‌وه‌ و گوێرِایه‌ڵ نین بۆشه‌رعه‌كه‌ى خوا هه‌رله‌سه‌روسیماوپۆشاك وقسه‌وكرداریانه‌وه‌تا ده‌گاته‌ زۆر لایه‌نى تر، له‌ زۆربه‌ى زۆرى كۆرِوكۆبونه‌وه‌كانیاندا تێكه‌لاوى كورِو كچ به‌دى ده‌كرێت وده‌بینرێت كه‌ به‌ده‌قى شه‌رع تێكه‌لاَوى كورِوكچ حه‌رام وكارێكى نادروسته‌ ، هه‌روه‌ها زۆرجار له‌ گه‌ڵیاندا رِه‌سم ده‌گرن كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئیسلامه‌،ئه‌و ئیسلامه‌ى كه‌ئه‌وان به‌ناوه‌ بانگه‌شه‌ى بۆده‌كه‌ن، كه‌چى گوێى پێ ناده‌ن وئه‌نجامى ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ى كاباسم كرد مشتێكه‌ له‌خه‌رمانێكى ئه‌و هه‌لانه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن وبه‌رده‌وامن له‌سه‌رى ده‌نازۆر شتى تریشیان هه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵه‌یه‌و سه‌رپێچى وناشه‌رعییه‌ به‌لاَم ئێستا بوارى درێژه‌دانم به‌و بابه‌ته‌ نییه‌ ..له‌خواى گه‌وره‌ داواكارم چاورِۆشنمان بكات به‌شه‌رعه‌كه‌ى خۆى وبمانپارێزێت له‌ وتن وكردنى قسه‌كاریك كه‌ شه‌رعه‌كه‌ى پێى رِازى نییه‌ وقبوڵى ناكات ..اللهم امین.
به‌رێز/ م. یوسف رِه‌شید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٥٨
٢٣٦٨
٦٩٣٩٧٧