ئێمه له‌ماڵه‌وه به‌ئینته‌رنێت له‌گه‌ڵ براكانمدا قسه‌ده‌كه‌ین ئه‌وان له‌ئه‌وروپان ئێمه‌ئه‌وان ده‌بینین ئه‌وانیش ئێمه‌ده‌بینن به‌ڵام ئه‌و ڤیدۆیه خه‌زن ناكه‌ین و7نامێنێته‌وه ئایه ئه‌م كاره‌ى ئێمه حه‌رامه؟
ئێمه له‌ماڵه‌وه به‌ئینته‌رنێت له‌گه‌ڵ براكانمدا قسه‌ده‌كه‌ین ئه‌وان له‌ئه‌وروپان ئێمه‌ئه‌وان ده‌بینین ئه‌وانیش ئێمه‌ده‌بینن به‌ڵام ئه‌و ڤیدۆیه خه‌زن ناكه‌ین و7نامێنێته‌وه ئایه ئه‌م كاره‌ى ئێمه حه‌رامه؟
نه‌خێر ئه‌و كاره‌ى ئێوه حه‌رام نییه وشتێكى ئاساییه ، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وه رِه‌سم گرتن نییه ، به‌لام ئه‌گه‌ر رِه‌سم گرتنى له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌وه ناشه‌رعییه وكارێكى حه‌رامه ..
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
الحمدالله وازم له‌رِه‌سم گرتن و ڤیدۆ هێناوه ئه‌وه‌یشى كه‌توانیومه درِاندومه‌و نه‌مهێشتوه به‌ڵام نزیكه‌ى 500 رِه‌سمم له‌لاى خه‌ڵكى تره ناتوانم ..............
الحمدالله وازم له‌رِه‌سم گرتن و ڤیدۆ هێناوه ئه‌وه‌یشى كه‌توانیومه درِاندومه‌و نه‌مهێشتوه به‌ڵام نزیكه‌ى 500 رِه‌سمم له‌لاى خه‌ڵكى تره ناتوانم به‌هه‌موویان بڵێم رِه‌شى بكه‌نه‌وه ئه‌وانه‌شى كه‌ئه‌توانم پێیان بڵێم ئه‌زانم یان كاڵته‌م پێده‌كه‌ن یان به‌قسه‌م ناكه‌ن به‌هه‌ندێكیانم ووتوه به‌ڵام به‌قسه‌یان نه‌كردموو هه‌ندێكیان گاڵته‌یان پێ ده‌كردم ئایه من گوناه بارم؟چاره‌سه‌ر چییه؟
بێگومان رِه‌سم گرتن حه‌رامه ئه‌گه‌ر بۆكارى زه‌رورى وپێویستى وه‌ك معاملات نه‌بێت ، به‌لام سوپاس بۆخوا تۆ ته‌وبه‌ت كردووه وپه‌شیمانى له‌وه‌ى كه كردوته ان شاءالله خواى گه‌وره لێت خۆش ده‌بێت وته‌وبه‌كه‌تى لێ قه‌بوڵ كردووه ، به‌لام ئه‌وه‌نده‌ى كه‌توانا هه‌یه داواله‌و كه‌سانه بكه‌كه رِه‌سمت لایان هه‌یه تا بتده‌نه‌وه‌وبیدرِێنیت ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ده‌ستت نه‌كه‌وته‌وه‌ونه‌یاندایته‌وه ئه‌وه بێ گومان گوناهبارنابیت ،چونكه هه‌وڵى خۆت داوه‌وكه‌مته‌رخه‌میت نه‌كردووه .
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
ئایا له‌كاتى زه‌وقدا ئه‌و ئاوه لینجه رِوونه‌ى كه دێته ده‌ره‌وه له‌ش له نوێژ ده‌بات ؟؟ ئه‌گه‌ر به‌ئه‌نقه‌ست بێت ؟؟ واتا خۆت هۆكاربێت بۆهاتنه‌وه‌ى ؟؟ جزاك الله خیرا.
ئایا له‌كاتى زه‌وقدا ئه‌و ئاوه لینجه رِوونه‌ى كه دێته ده‌ره‌وه له‌ش له نوێژ ده‌بات ؟؟ ئه‌گه‌ر به‌ئه‌نقه‌ست بێت ؟؟ واتا خۆت هۆكاربێت بۆهاتنه‌وه‌ى ؟؟ جزاك الله خیرا.
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : ( فی المذی الوضوء، وفی المنی الغسل) صحیح الجامع (5910)، واتا (بۆئه‌و ئاوه لینجه‌ى كه‌له‌زه‌كه‌ره‌وه ده‌رده‌چێت له‌كاتى زه‌وق ویاری كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا ،پێویسته ده‌ستنوێژ وتارات بگریته‌وه ،به‌لام بۆئاوى مه‌نى پێویسته ئه‌و كه‌سه‌خۆى بشۆرێت ، كه‌واته ئه‌و ئاوه لینجه له‌ش گران ناكات به‌ڵكوده‌بێت ده‌ستنوێژى بۆبگریته‌وه وئه‌وشوێنه‌ش كه به‌رى كه‌وتووه بیشۆریت .
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
روقیه ی شه رعی ئه گه ر له دنیا بکه ی ئایا حدیس باس ده کات بێبه ش ده بی له شه فاعه ت؟
روقیه ی شه رعی ئه گه ر له دنیا بکه ی ئایا حدیس باس ده کات بێبه ش ده بی له شه فاعه ت؟
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : یدخل من أمتی الجنة سبعون ألفا بغیر حساب فقال الرجل یارسول الله أدع الله أن یجعلنی منهم قال : اللهم اجعله منهم ...) رواه البخارى ومسلم واللفظ المسلم.واتا ( له‌ئومه‌ته‌كه‌ى مندا حه‌فتا هه‌زاركه‌س ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه به‌بێ حساب ولێپرسینه‌وه ، پیاوێك فه‌رموودى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) دوعام بۆبكه كه‌من یه‌كێك بم له‌وان ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووى خوایه ئه‌م پیاوه یه‌كێك بێت له‌وان )..رِووقیه‌ى شه‌رعى دووجۆرى هه‌یه وده‌بێته دووبه‌شه‌وه :
1- كه‌سێك نه‌خۆش بێت وبه‌بێ ئه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كه داواى دوعا خوێندن بكات كه‌سێك دوعا ورِوقییه‌ى به‌سه‌ردا بخوێنێت ،ئه‌مه‌یان بێگومان دروسته ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌وه‌سفى ئه‌و حه‌فتا هه‌زاره‌دا ده‌فه‌رموێت :( هم الذین لا یسترقون) رواه البخارى ومسلم .
واتا : ئه‌وانه داواى رِوقییه ناكه‌ن له خه‌ڵكى .
2- به‌لام ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌خۆش بوو داواى دوعا‌و رِوقییه‌ى كرد له‌كه‌سێكى تركه به‌سه‌ریدا بیخوێنێت ئه‌مه‌یان باش نییه وسیفه‌تى ئه‌و حه‌فتاهه‌زاره نییه .
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
ئه گه ر نوێژی عسر جه ماتی زۆر تاخیر بێت ده کرێ له به ر جه ماعات تا خیر ی بکه ی چونکه باکستانی زۆر تاخیری ده که ن؟
ئه گه ر نوێژی عسر جه ماتی زۆر تاخیر بێت ده کرێ له به ر جه ماعات تا خیر ی بکه ی چونکه باکستانی زۆر تاخیری ده که ن؟
ئه‌گه‌ر نوێژه‌كه‌یان زۆر تاخیركرد وله‌نیو سه‌عات تێپه‌رِى كرد ئه‌وه ئێوه نوێژه‌كه‌تان بكه‌ن و تاخیرى مه‌كه‌ن ، چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (حافظوا على الصلوات والصلاة الوسطى ). واتا (پارێزگارى بكه‌ن له نوێژه فه‌رزه‌كانتان به‌تایبه‌ت نوێژى ناوه‌رِاست كه نوێژى عه‌سره وه‌ك له‌چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌دا هاتووه.
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
ئه گه ر له کاتی بانگی مغرب یان ده قه یه ک بێش بانگ بچیته مزگه وت تحیة المسجد ده که ی یا ن نا؟
ئه گه ر له کاتی بانگی مغرب یان ده قه یه ک بێش بانگ بچیته مزگه وت تحیة المسجد ده که ی یا ن نا؟
هه‌ركات چویته ناو مزگه‌وته‌وه نوێژى (تحیة المسجد) بكه ئه‌گه‌ر بانگده‌ریش له‌بانگدا بوو ، چونكه نوێژى تحیة المسجد واجبه ، به‌لام وه‌لامدانه‌وه‌ى بانگ سوننه‌ته ،پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت (إذا دخل أحدكم المسجد فلا یجلس حتى یصلی ركعتین )رواه البخارى فی صحیحه.
واتا ( كاتێك كه‌سێك له‌ئێوه هاته ناو مزگه‌وته‌وه ئه‌وه با دانه‌نیشێت هه‌تا دوورِكعات نوێژ ده‌كات . پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان (صلى الله علیه وسلم )له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا فه‌رمان ده‌كات به‌كردنى نوێژى (تحیة المسجد) و رِێگریش ده‌كات به‌دانیشتن به‌بێ كردنى ئه‌و دوورِكعاته.
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
وتنى (لا إله إلا الله وحده لا شریك له، له الملك وله الحمد، یحیی ویمیت وهو على كل شئ قدیر ) 10 جار له‌دواى نوێژى به‌یانى و مه‌غریب بي ئه‌وه‌ى قاچت تێك بده‌ى له‌سوننه‌تدا هه‌یه؟ .........
وتنى (لا إله إلا الله وحده لا شریك له، له الملك وله الحمد، یحیی ویمیت وهو على كل شئ قدیر ) 10 جار له‌دواى نوێژى به‌یانى و مه‌غریب بي ئه‌وه‌ى قاچت تێك بده‌ى له‌سوننه‌تدا هه‌یه؟ . من ئه‌یخوێنم به‌ڵام كه‌سێك پيى ووتوم ئه‌م زیكره تایبه‌ته به‌زیكره‌كانى پێش خورهه‌ڵات و پێش خۆر ئاوابوون .
به‌ڵێ فه‌رمووده‌یه‌كى له‌سه‌ره ، له (سنن الترمزی)دا هاتووه ، ئیمامى ترمزى له‌باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت (هذا حدیث حسن غریب صحیح) ، به‌لام ئیمامى (الألبانی) ده‌فه‌رموێت (فه‌رمووده‌كه رِاست نییه ولاوازه)به‌لام زیكرى (لا إله إلا الله وحده لا شریك له، له الملك وله الحمد، وهو على كل شئ قدیر )) فه‌رمووده زۆر له‌باره‌یه‌وه هاتووه،له دواى نوێژى به‌یانى ومه‌غریبه‌وه ده جار ده‌خوێندرێت له‌گه‌ڵ زیكرى دواى نوێژه فه‌رزه‌كاندا.پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت (من قال : لا إله إلا الله وحده لا شریك له، له الملك وله الحمد، یحی ویمیت وهو على كل شئ قدیر عشر مرات على إثر المغرب بعث الله له مسلحة یحفظونه من الشیطان حتى یصبح وكسب الله له بها عشر حسنات موجبات ومحا عنه عشر سیئات موبقات وكانت له بعدل عشر رقبات مؤمنات ) ێحیح الترغیب والترهیب (473) وهوحدیث حسن.
واتا (هه‌ركه‌س له‌دواى نوێژى مه‌غریبه‌وه رِاسته‌وخۆ یه‌كسه‌ر بڵێت (لا إله إلا الله وحده لا شریك له، له الملك وله الحمد، یحی ویمیت وهو على كل شئ قدیر) ئه‌وه خواى گه‌وره كۆمه‌ڵه مه‌لائیكه‌یه‌كى بۆ ده‌نێرێت وده‌یپارێزن وچاودێرى ده‌كه‌ن به‌ویستى خوا تا به‌یانى ده‌كاته‌وه ، هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌چاكه‌ى بۆده‌نوسێت كه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ن به‌هه‌شتى بۆواجب ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌كێك له‌و ده چاكه‌یه به‌سه بۆچونه به‌هه‌شتى ، وده گوناهى لێ رِه‌ش ده‌كاته‌وه كه هه‌رته‌نها یه‌كێكیان به‌سه‌و كیفایه‌ته بۆچونه ناوئاگرى ، هه‌روه‌هاخوێندنى ئه‌م زیكره پیرۆزه له خێر‌و پاداشتدا به‌رامبه‌رى خێروپاداشتى ئازادكردنى ده ئافره‌تى باوه‌رِدارى هه‌یه كه له‌به‌نده‌یى وكۆیله‌یى رِزگارى بكه‌یت ..
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
ئایارِاسته دواى سه‌لام دانه‌وه‌ى نوێژى جه‌ماعه‌ت ئه‌وكه‌سه‌ى یه‌كه‌م كه‌س ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وت ،شه‌یتان ناوچاوانى ماچ ده‌كات . ( گوایا ئه‌مه فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌رى ( صلى الله علیه وسلم ) له‌سه‌ر هاتووه؟.
ئایارِاسته دواى سه‌لام دانه‌وه‌ى نوێژى جه‌ماعه‌ت ئه‌وكه‌سه‌ى یه‌كه‌م كه‌س ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وت ،شه‌یتان ناوچاوانى ماچ ده‌كات . ( گوایا ئه‌مه فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌رى ( صلى الله علیه وسلم ) له‌سه‌ر هاتووه؟.
نه‌خێر ئه‌وه رِاست نییه ، كه هه‌ركه‌سێك یه‌كه‌م كه‌س له‌مزگه‌وت بچێته ده‌ره‌وه شه‌یتان ناوچه‌وانى ماچ ده‌كات ئه‌م قسه‌یه هیچ بنچینه‌یه‌كى نییه ودووره له رِاستییه‌وه.
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
ووتنى ووشه‌ى ( الله أكبر ) رِاسته‌وخۆ له‌دواى سه‌لام دانه‌وه‌ى نوێژ به‌ده‌نگى به‌رز هیچ ئه‌ێلێكى هه‌یه له‌سوننه‌ت دا؟.
ووتنى ووشه‌ى ( الله أكبر ) رِاسته‌وخۆ له‌دواى سه‌لام دانه‌وه‌ى نوێژ به‌ده‌نگى به‌رز هیچ ئه‌ێلێكى هه‌یه له‌سوننه‌ت دا؟.
ئیمامى عبدالله ى كورِى عباس (رِه‌زاى خواى لێبێت) ده‌فه‌رموێت (ما كنا نعرف إنقضاء الصلاة رسول الله (صلى الله علیه وسلم)إلا بالتكبیر) رواه مسلم. واته ( ئێمه نه‌مانده‌زانى كه‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)نوێژى ته‌واوكردووه وله نوێژ بۆته‌وه مه‌گه‌ر به‌بیستنى (الله اكبر)كردنه‌كه نه‌بێت).
زانایان جیاوازییان هه‌یه له‌باره‌ى ووتنى ئه‌م (الله اكبر)ه‌وه له‌دواى نوێژه‌وه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر بشكرێت دروسته‌وسوننه‌ته ، به‌لاَم دیارى نه‌كراوه كه چه‌ندجار ده‌یڵێیت به‌لاَم رِواڵه‌ته‌كه‌ى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه یه‌كجاره ، هه‌روه‌ها زانایانیش فه‌رمویانه‌ئه‌مه ته‌نها بۆئیمامه و مه‌ئموم نایڵێت ..خواى گه‌وره‌ش زاناتره
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272
ئافره‌ت ده‌توانێ ئاوى پیاوى بخواته‌وه له‌كاتى جیماع كردن, له رِووى شه‌رعه‌وه.؟
ئافره‌ت ده‌توانێ ئاوى پیاوى بخواته‌وه له‌كاتى جیماع كردن, له رِووى شه‌رعه‌وه.؟
بێگومان خواردنى ئاوى مه‌نى پیاو له‌لایه‌ن خێزانیه‌وه دروست نییه ، چونكه ئه‌و ئاوه خواردنه‌وه‌ى حه‌لال نه‌كراوه وله‌گه‌ڵ ته‌بیعه‌تى پاك وته‌واودا ناگونجێت وئه‌مه كردارى بێ باوه‌رِان ودوژمنانى خوایه وموسڵمان ده‌بێت خۆى بپارێزێت له‌هه‌مووكرداروگوفتارێكى خراپى بێ باوه‌رِان پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست (صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت (من تشبه بقوم فهو منهم) صحیح الجامع (6149) واته (هه‌ركه‌سێك خۆى بشوبهێنێت به‌قه‌ومێك ئه‌وه له‌و قه‌ومه‌یه) .بۆیه ئامۆژگارى خوشك وبرایانى پاك داوێنى موسڵمان ده‌كه‌ین خۆیان بپارێزن له هه‌موو كرداروگوفتارێك كه‌پێچه‌وانه‌ى شه‌رعى خواى گه‌وره بێت وسیفه‌ت وكردارى بێباوه‌رِان ودوژمنانى خوا بێت ).
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272