كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

به‌پێى ووته‌ى زانایانى ئاینى له‌م رِۆژگاره‌دا (خیمار) واجبه‌ به‌هۆى خراپى زه‌مانه‌وه‌ باشه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت خیمارى كرد ئه‌توانى له‌به‌رده‌م كورِه‌ پور وكورِه‌ خاڵو كورِه‌ مامو شوبرایه‌ ده‌موچاوى مه‌كشوف بێت ........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

به‌پێى ووته‌ى زانایانى ئاینى له‌م رِۆژگاره‌دا (خیمار) واجبه‌ به‌هۆى خراپى زه‌مانه‌وه‌ باشه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت خیمارى كرد ئه‌توانى له‌به‌رده‌م كورِه‌ پور وكورِه‌ خاڵو كورِه‌ مامو شوبرایه‌ ده‌موچاوى مه‌كشوف بێت یان له‌كاتى مامه‌ڵه‌دا بۆرِه‌سمى فۆتۆ یان له‌كاتى سه‌فه‌ركردندا ده‌بێت ده‌م وچاوى ده‌ربخات بۆئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ سه‌یرى جه‌واز ئه‌كات ئه‌مانه‌ تا چ ئاستێك رێى پێ دراوه‌ تكایه‌ به‌شێوه‌یه‌كى زۆر رِوون وه‌لاَمه‌كه‌یم بۆبنێرن...

وەڵام: 

خیمار به‌و پارچه‌ قوماشه‌ ده‌وترێت كه‌ ئافره‌تان سه‌رو مل و به‌رۆكی خۆیانى پێداده‌پۆشن، واته‌: له‌چكێكى فراوان كه‌ سه‌رو قژو گه‌ردنى ئافره‌ت داده‌پۆشێت ، كردنى ئه‌م له‌چك و خیماره‌ به‌م شێوه‌یه‌ واجبه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رو مل و قژى ئافره‌تان عه‌وره‌ته‌ بۆیه‌ داپۆشینى واجبه‌، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ((وَلْيضرِبْنَ بخُمُرِهِنَّ عَلى جُیُوبِهِنَّ)) واته‌: با ئافره‌تانى باوه‌ردار له‌چكه‌كانیان بده‌ن به‌سه‌ر سنگ و به‌رۆكیاندا.
نیقاب : به‌و پارچه‌ په‌رۆیه‌ ده‌وترێت كه‌ ئافره‌تان ده‌م و چاوی خۆیانى پێداده‌پۆشن، واته‌: نیقاب داپۆشینى ده‌م و چاوه‌، جا زانایان خیلافیان له‌ داپۆشینى ده‌م و چاو بۆ ئافره‌تان (نیقاب) كردن:
1- هه‌ندێكیان ده‌ڵێن واجبه‌، هه‌روه‌كو له‌ مه‌زهه‌بی ئیمامى شافعی و ئیمام احمددا هاتووه‌، چونكه‌ ده‌لین ده‌م و چاوى ئافره‌ت عه‌وره‌ته‌، بۆیه‌ داپۆشینى واجبه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پیاوانى بێگانه‌دا، وه‌ هه‌روه‌ها شیخ الاسلام ئیبن و ته‌یمیه‌ ئه‌م رایه‌ى به‌ په‌سه‌ند زانیوه‌.
2- هه‌ندێكیان ده‌ڵێن سوننه‌ته‌ هه‌روه‌ك له‌ مه‌زهه‌بی ئیمامى مالك و ئیمام ابوحنیفه‌دا هاتووه‌، وه‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ ده‌ڵێن سوننه‌ته‌ ده‌ڵێن له‌ كاتى فیتنه‌ و تاوان زۆریدا واجبه‌،
3- كورِه‌ پور وكورِه‌ خاڵو كورِه‌ مام و شوبرا حیسابی بێگانه‌و نامه‌حره‌میان بۆ ده‌كرێت بۆیه‌ له‌به‌ر چاوى ئه‌وانیش دروست نییه‌ ئافره‌ت نیقاب دابنێت له‌سه‌ر بۆچونى ئه‌و زانایانه‌ى كه‌ ده‌ڵێن واجبه‌.
4- ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك مامه‌ڵه‌ى جنسى و جه‌واز سه‌فه‌ر و ئه‌و مامه‌ڵانه‌ى كه‌ زۆر گرنگی ژیانه‌ بۆی نه‌كرا، ئه‌و كات تاوانبار نابێت ان شاءالله ئه‌گه‌ر نیقاب نه‌كات تا كاره‌كه‌ى ته‌واو ده‌كات و دوایى بیكات.
به‌رێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

به رێز مامۆستا له کاتی نوێژی ته راویحدا ئه گه ر امام ئه وه نده خێرا بێت له قران خو ێند ندا دروسته نوێژی له دواوه بکه ییت چونکه جا ری وا یه زه حمه ت لێ ی حاڵی ده بم جزاک الله خیرا

پرسیارەکە وەک خۆی: 

به رێز مامۆستا له کاتی نوێژی ته راویحدا ئه گه ر امام ئه وه نده خێرا بێت له قران خو ێند ندا دروسته نوێژی له دواوه بکه ییت چونکه جا ری وا یه زه حمه ت لێ ی حاڵی ده بم
جزاک الله خیرا

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر ئیمام ئه‌وه‌نده‌ خێرا بوو له‌ نوێژه‌كه‌یدا واتا نوێژى ته‌راویح به‌شێوه‌یه‌ك لێى تێنه‌گه‌شتى ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ بچیت بۆلاى ئیمامێكى تر یان له‌ماڵه‌وه‌ بۆخۆت بیكه‌یت ..
به‌رێز/ م. یوسف ره‌شید وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

السلام علیكم ..ئایا برایان هه‌ندێك نه‌خۆشى هه‌یه‌ وه‌كو (بالوكه‌ ، ئاگره‌، بیرۆ)بۆئه‌مانه‌ خه‌ڵكى ده‌چنه‌ لاى كه‌سانێك چاره‌یان بۆبكه‌ن ، به‌لاَم چاره‌سه‌ره‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه‌یه‌ :

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم ..ئایا برایان هه‌ندێك نه‌خۆشى هه‌یه‌ وه‌كو (بالوكه‌ ، ئاگره‌، بیرۆ)بۆئه‌مانه‌ خه‌ڵكى ده‌چنه‌ لاى كه‌سانێك چاره‌یان بۆبكه‌ن ، به‌لاَم چاره‌سه‌ره‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه‌یه‌ :
- بالوكه‌ : ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌چیت بۆلاى كه‌مێك دوعات بۆده‌كات دواى ئه‌وه‌ هه‌ندێك ده‌نگه‌ گه‌نمت ده‌داتێ وده‌ڵێت بیخه‌ بن گه‌لاَوه‌ تا ده‌نگه‌ گه‌نمه‌كان ده‌رِزێن دواى ئه‌وه‌ بالوكه‌كان باش ده‌بن .
ئاگره‌: ئه‌و كه‌سانه‌ى چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ن ده‌بێت باوكیان یان كه‌سێكیان به‌ براسو مردبێت ، كه‌مێك ترش ده‌كاته‌ ناو ده‌مییه‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ ده‌یرِشێنێ به‌ده‌م وچاوى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ى هه‌یه‌ ، سێ رِۆژ له‌سه‌ر یه‌ك دواى ئه‌وه‌ چاك ده‌بێته‌وه‌ .
بیرۆ: ئه‌م نه‌خۆشییه‌ به‌ئاگرچاره‌سه‌رده‌كرێت په‌رِۆیه‌كى سه‌وز ده‌سوتێنن ده‌یده‌نه‌ له‌ جێگه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌ سێ تا 4 رِۆژ چاك ده‌بێت ...ئایا ئه‌م كارانه‌ له‌شه‌رعدا رِێگه‌ى پێ دراوه‌؟؟

وەڵام: 

ئه‌و سێ جۆره‌ نه‌خۆشییه‌ كه‌باست كرد له‌شه‌رِعى پیرۆزى ئیسلامدا هیچ چاره‌سه‌رێك دانه‌نراوه‌ بۆیى به‌و شێوه‌یه‌ى كه‌ باست كرد، به‌لاَم له‌زانستى پزیشكیدا ده‌كرێت چاره‌سه‌ربكرێت كه‌ئه‌وه‌ شه‌رع رِێگه‌ى پێداوه‌ ،به‌لاَم به‌و شێوه‌یه‌ى كه‌له‌پرسیاره‌كه‌دا هاتووه‌ نه‌له‌شه‌رعدا هاتووه‌ نه‌له‌زانستى پزیشكیدا هاتووه‌..
به‌رێز/ م. یوسف ره‌شید وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

من ته‌مه‌نم له‌سه‌رووى 25ساڵه‌وه‌یه‌ حه‌زده‌كه‌م ببم به‌خاوه‌ن ماڵى خۆم به‌ڵام ئاره‌زووم بۆ ژنهێنان ناچێت وه‌له‌ژیانمدا 2جار خه‌ونم به‌ژنه‌وه‌ نه‌بینیوه‌(شه‌یتانى) كه‌ خه‌و ده‌بینم یان به‌كورِه‌وه‌ خه‌وده‌بینم یان .....

پرسیارەکە وەک خۆی: 

به‌رِیزان من ته‌مه‌نم له‌سه‌رووى 25ساڵه‌وه‌یه‌ حه‌زده‌كه‌م ببم به‌خاوه‌ن ماڵى خۆم به‌ڵام ئاره‌زووم بۆ ژنهێنان ناچێت وه‌له‌ژیانمدا 2جار خه‌ونم به‌ژنه‌وه‌ نه‌بینیوه‌(شه‌یتانى) كه‌ خه‌و ده‌بینم یان به‌كورِه‌وه‌ خه‌وده‌بینم یان له‌شم ته‌رده‌بێت بێ خه‌وبینین . وه‌تا ته‌مه‌نى 24سالى (إستمناء)م زۆر بوو به‌ڵام ئێستا زۆركه‌مم كردۆته‌وه‌ تقریبا نه‌ماوه‌ .ئێستا ده‌ترسم ژن بهێنم سه‌ركه‌وتوو نه‌بم .دكتۆرى نه‌فسى پێى ووتم سه‌رى ئافره‌تى رِووت بكه‌ به‌ڵام من ئه‌وكاره‌م نه‌كرد،هه‌م پێم گوناه بوو هه‌م بێز ده‌كه‌م .وه‌3جار هه‌وڵم داوه‌ ژن بهێنم .به‌ڵام دواى (ێلاه‌ إستخاره‌)م كردووه‌ رِێك نه‌كه‌وتووه‌ .ئێستا نازانم ژن بهێنم یان نا؟وه‌چۆن خۆم رِزگار بكه‌م له‌و حه‌زه‌ پیسه‌(كورِ)؟والله زۆرم رِق له‌وه‌ حه‌زه‌مه‌ .ئایا (إستمناءكانم)كاریگه‌رى خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانى هاوسه‌ریم؟وه‌لایه‌نى دینداریم زۆر باشه‌(نۆیژم به‌جه‌ماعه‌ته‌،به‌رۆژوو ده‌بم،خۆپارێزم له‌خراپه‌كانى تر،وه‌خه‌لكى به‌دیندارم داده‌نێن...هتد).تكایه‌ زوو وه‌لامم بده‌نه‌وه‌.

وەڵام: 

علیك السلام ورحمة‌ الله ..
براى خۆم ژنهێنان پرۆسه‌یه‌كى پیرۆزو پرِ سودى ئاینى پیرۆزى ئیسلامه‌ ، له‌ زۆر ئایه‌ت وفه‌رمووده‌ى پیرۆزى پێغه‌مبه‌رى خوا دا (ێلى الله علیه وسلم )ئاماژه‌ كراوه‌ به‌ گرنگى وسودى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى ، ئه‌نجامدانى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بۆكه‌سانێك كه‌ تواناى مادی ومه‌عنه‌وییان هه‌بێت واجبه‌ وپێویسته‌ له‌سه‌رشانى كه‌ئه‌نجامى بدات ، به‌لاَم بۆكه‌سانێك كه‌ئه‌و سیفه‌تانه‌یان تێدانه‌بێت ده‌بێته‌ سونه‌ت ، وه‌هه‌روه‌ها بۆكه‌سانێكى تریش كه‌ هه‌ستى جنسیان لاوازه‌ یان زۆر كه‌مه‌و ناتوانن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن دیسان ده‌بێته‌ سوننه‌ت وئه‌گه‌ر نه‌یهێنیت به‌بێ هۆ ئه‌وه‌ تاوان وبێ فه‌رمانى خواى گه‌وره‌ى كردووه‌ ..
به‌لاَم ئه‌وه‌ى له‌برسیاره‌كه‌دا بۆم رِوونبۆته‌وه‌ جه‌نابت هیچ له‌و سیفه‌تانه‌ت تێدانییه‌ كه‌ ببێته‌ هۆكارى نه‌هێنانى ژن ، له‌وه‌ده‌چێت تواناى مادى ومه‌عنه‌ویت هه‌بێت به‌وپێییه‌ى پێشتر رِۆشتویته‌ته‌ داواى ئافره‌ت ، هه‌روه‌ها هه‌ستى جنسیشت هه‌یه‌ به‌و پێیى كه‌ خه‌ریكى ئه‌و كاره‌ نه‌گریسه‌ بویته‌ پێشترو به‌قسه‌ى خۆت ئێستا كه‌مت كردۆته‌وه‌ ، كه‌واته‌ واجبه‌ ژن بهێنیت ،ئیتر هه‌رچه‌ند زووتربێت ئه‌وه‌ باشتره‌ وبۆدینه‌كه‌ت چاكترو سه‌لامه‌تتره‌ ..به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ترسه‌ له‌وه‌ى كه‌ ژن بهێنیت چونكه‌ ئه‌وه‌ كارێكى زۆر پیرۆزو وبه‌سوده‌ویارمه‌تى خواى له‌گه‌ڵدایه‌ ، من پێم وایه‌ زۆریش سه‌ركه‌وتووده‌بیت ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌ پیرۆزه‌ ئه‌نجام بده‌یت چونكه‌ تۆ له‌هه‌ردووحاله‌ته‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوویت وبێ كێشه‌یه‌ت .. ئه‌وه‌ى دكتۆر پێیى ووتویت ئه‌وه‌ فه‌رمانكردنه‌ به‌خراپه‌و تاوان كه‌ به‌قسه‌یت نه‌كردووه‌ كارێكى باشت كردووه‌ وخواى گه‌وره‌ جه‌زاى خێرت بداته‌وه‌ ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ ئایا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ركارى استمناء كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانى هاوسه‌رگیریت له‌داهاتوودا ؟؟ به‌ڵێ بێگومان كاریگه‌رى ده‌بێت وزۆریش بۆت ده‌بێت به‌ئازار هه‌م له‌رِووى دینه‌وه‌ ویژدانت ئاسوده‌ نابێت هه‌م له‌رِووى پزیشكێه‌وه‌ كێشه‌ت بۆدروست ده‌بێت .. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ حه‌زت له‌كورِه‌ ئه‌وه‌ بێگومان حه‌زێكى پیس ونه‌گریسه‌و له‌شه‌رعدا پێى ده‌وترێت كارى (اللواط) ئه‌وه‌ له‌وه‌ده‌چێت زۆر نه‌زه‌ر بكه‌یت ئه‌گه‌ر وایه‌ وازبهێنه‌و دووربكه‌وه‌ ، یان له‌وه‌ ده‌چێت هاورِێیه‌تى منداڵ بكه‌یت ونه‌فست خراپ بۆیان برِوانێت ئه‌گه‌ر وایه‌ دووربكه‌وه‌ له‌و كاره‌ش تا ئاسوده‌بیت وئه‌و متمانه‌ى كه‌ خه‌ڵك پێتیان هه‌یه‌ نه‌دۆرِێنیت ... خواى گه‌وره‌ بتپارێزێت ..
و/ به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ..

به‌رِێزان من ده‌رچووى كۆلێژم وه‌زۆر حه‌ز ئه‌كه‌م به‌فێربوونى زانستى شه‌رعى و شاره‌زابوونى ته‌واو له‌ ئاینى پیرۆزى ئیسلام به‌ڵام زمانى عه‌ره‌بیم زۆر باش نیه‌و باش لێى تێناگه‌م بۆیه‌ ئێستا له‌ئێوه‌ى به‌رِێز داواكارم كه‌ هاوكاریم بكه‌ن به‌

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم
سڵاوتان لێبیت به‌رِێزان من ماوه‌یه‌كى زۆره‌ سه‌ردانى ئه‌م سایته‌ به‌سوده‌ى ئیوه‌و هاوشیوه‌كانتان ئه‌كه‌م ئیستا ته‌واو دڵنیام له‌ ته‌واوو دروستى ئه‌م رِێبازه‌ى كه‌ ئێوه‌ى به‌رِێز كرتوتانه‌ كه‌رِێبازى پێشینه‌ى ئوممه‌ته‌ وه‌خۆشم له‌یه‌كێ له‌م كه‌سانه‌ هه‌ژمار ئه‌كه‌م كه‌ انشاءالله له‌سه‌ر ئه‌م رِێبازه‌ پاكه‌م .
به‌رِێزان من ده‌رچووى كۆلێژم وه‌زۆر حه‌ز ئه‌كه‌م به‌فێربوونى زانستى شه‌رعى و شاره‌زابوونى ته‌واو له‌ ئاینى پیرۆزى ئیسلام به‌ڵام زمانى عه‌ره‌بیم زۆر باش نیه‌و باش لێى تێناگه‌م بۆیه‌ ئێستا له‌ئێوه‌ى به‌رِێز داواكارم كه‌ هاوكاریم بكه‌ن به‌وه‌ى ناوى چه‌ند كتێبێكى به‌سوودم بێ بڵێن وه‌ ژماره‌ى به‌رگه‌كانیشم پێ بڵێن كه‌ وه‌رگێردرابێته‌ سه‌رزمانى كوردى شیرین تابیكرِم انشاءالله .
به‌رِاستى له‌رِۆژگارى ئه‌مرِۆمان كتێب زۆره‌ به‌زمانى كوردى به‌ڵام ئه‌ترسم بیكرِم دواتر سوودى لێوه‌رنه‌كرم یان به‌هۆیه‌وه‌ تووشى گومان بم وه‌ متمانه‌م به‌ ئێوه‌ى به‌رِێز هه‌یه‌ بۆیه‌ داوا ئه‌كه‌م یارمه‌تیم بده‌ن خودا خیرتان بنوسێ .
بۆنموونه‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئه‌مرۆ دوو كتیبم كرى كه‌ ئه‌مانه‌ ناوه‌كانیانه‌
(((منهاج الگالبین))) دانانى (عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لى) كه‌پێك هاتووه‌ له‌ پێنج به‌رگ وه‌ به‌ كوردیه‌ ئایه‌ ئه‌م كتێبه‌ تاچه‌ند به‌سووده‌
(((التاج الجامع الاێول))) دانانى (م.شیخ مه‌نێور عه‌لى ناێف) وه‌ وه‌رگێیرِانى (نورى فارس حه‌مه‌ خان)
كه‌ ئه‌میش له‌پێنج به‌رگ پێك هاتووه‌ و به‌كوردیه‌ ئایه‌ ئه‌مه‌ تاچه‌ند به‌سوده‌ .
وه‌ ئایه‌ ئه‌و كتێبانه‌ چین كه‌ پێویسته‌ من شاره‌زایم لێ هه‌بێ وه‌ك موسڵمانیك ؟ تكایه‌ خیرا وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌ سوپاستان ئه‌كه‌م
خودا نموونه‌تان زۆر بكات و به‌ره‌كه‌ت بخاته‌ ته‌مه‌نتان

وەڵام: 

و/ علیك السلام ورحمه‌ الله .. براى خۆم كتێبى مامۆستایانى سه‌له‌فى زۆرن له‌ هه‌مووبواره‌كاندا ئه‌گه‌ر هه‌وڵبده‌یت وپرسیاربكه‌یت ده‌ستت ده‌كه‌وێت به‌تایبه‌ت له‌شاره‌كه‌ىخۆت ئێمه‌ نازانین جه‌نابت دانیشتووى چ شارێكیت تا بێت بڵێن له‌ چ كتێبخانه‌یه‌ك ئه‌و كتێبه‌به‌ سودانه‌ ده‌ست ده‌خه‌یت ..
به‌لاَم ئێمه‌ ناوى هه‌ندێ كتێبخانه‌ت پێ ده‌ڵێین له‌هه‌ندێ شاروشارۆچكه‌ى كوردستان ده‌توانى له‌یه‌كێك له‌و كتیبخانانه‌ ئه‌و كتابه‌ به‌سودانه‌ى ده‌بنه‌ رِێخۆشكه‌رى تۆ بۆتێگه‌شتن له‌ئیسلام وه‌كو خۆى به‌ده‌ست بخه‌یت :
1- كتێبخانه‌ى سوننه‌ له‌سلێمانى . شه‌قامى مه‌وله‌وى بازارِى كه‌نار به‌رامبه‌ر مختبر كمال.
2- كتێبخانه‌ى سیما له‌ چه‌مچه‌ماڵ .پشت بازار دۆلاره‌كه‌ ..
3- كتیبخانه‌ى پێشین له‌هه‌ولێر .ژێر باڵه‌خانه‌ى ته‌له‌فزیۆنى توركمان.
4- كتیبخانه‌ى زانستى به‌سود له‌ كلار بازارى جیهانى پێڵاو .
5- كتیبخانه‌ى دێرین له‌ قه‌زاى سۆران
6- كتیبخانه‌ى هیوا له‌ بنه‌سڵاوه‌ .
وه‌ ئێمه‌ ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین به‌وه‌ى سه‌ردانى ئه‌م كتیبخانانه‌ بكه‌ و كتابى سودبه‌خشى زۆرباشیان لی بكرِه‌و بخوێنه‌وه‌ ان شاءالله سودى باشیان لىَ ده‌بینێت ..وه‌ ئامۆژگاریت ده‌كه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كتابى ئه‌هلى بیده‌عه‌وحیزبیه‌كان نه‌كرِێت ، چونكه‌ فێرى زانیارى به‌سودت ناكه‌ن ، به‌نیسبه‌ت ئه‌و دووكتابه‌وه‌ كه‌ باست كرد، (منهاج الگالبین) ئه‌م كتابه‌ كتابێكى باشه‌ به‌لاَم خاوه‌نه‌كه‌ى كابرایه‌كى زۆر خراپه‌ وعه‌قیده‌وبیروباوه‌رِیش زۆر وێرانه‌ جابۆیه‌ ئامۆژگاریت ده‌كه‌م ئه‌ك كیتابه‌ مه‌خوێنه‌وه‌ به‌ڵكو خۆشه‌ویستى خاوه‌نه‌كه‌ى نه‌چێته‌ دڵته‌وه‌ وه‌ كتابه‌كه‌ش له‌مه‌زهه‌بى ئیمامى شافعیدا نوسراوه‌ته‌وه‌ تۆ وه‌كو كه‌سێكى سه‌ره‌تا له‌زانستدا كتابێكى پوخت كراو له‌ فیقهى قورئان وسوونه‌ت بخوێنى باشتره‌، له‌وانه‌ كیتابى (الوجیز فی فقه السنه‌ والكتاب العزیز) له‌ وه‌رگێرِانى مامۆستا (محمد عبدالحمن ) بۆتۆ باشتره‌، به‌نیسبه‌ت كیتابى دووه‌میشه‌وه‌ كیتابێكى خراپ نییه‌ وكتابێكى باشه‌ به‌لاَم ووریابه‌ فه‌رمووده‌ى لاوازو هه‌ڵبه‌ستراوى تێدایه‌..
به‌رێز/ م. یوسف ره‌شید وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

سلام علیكم به‌ریزان ئه‌ كه‌ر رۆزوى ئه‌ م سال نه‌كریت سالیكى به‌ سه‌ رداتیبه‌رببیت ده‌بیت جى بكریت؟ فدیه‌ هه‌یه‌ له‌شه‌رعدایان نا؟ئه‌كه‌رهه‌یه‌ ج كاتیك ده‌دریت ؟وه‌ڵام تكایه‌ زوو سوباس

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلام علیكم به‌ریزان ئه‌ كه‌ر رۆزوى ئه‌ م سال نه‌كریت سالیكى به‌ سه‌ رداتیبه‌رببیت ده‌بیت جى بكریت؟ فدیه‌ هه‌یه‌ له‌شه‌رعدایان نا؟ئه‌كه‌رهه‌یه‌ ج كاتیك ده‌دریت ؟وه‌ڵام تكایه‌ زوو سوباس

وەڵام: 

ئه‌گه‌رئه‌و كه‌سه‌ خۆى كه‌مترخه‌م بووبێت ئه‌وه‌ تاوانبار ده‌بێت ، به‌لاَم هه‌رده‌بێت بیگێرِێته‌وه‌ نه‌ك فیدیه‌ بدات ، وه‌ته‌وبه‌یه‌كى نه‌سوحیش بكات ..
به‌رێز/ م. یوسف ره‌شید وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

ئايا زه‌كات به‌كه‌سیك ده‌شیت نه‌خۆش بیت نه‌توانیت به‌روژو بیت و نویژ نه‌كات

پرسیارەکە وەک خۆی: 

1- ئايا زه‌كات به‌كه‌سیك ده‌شیت نه‌خۆش بیت نه‌توانیت به‌روژو بیت و نویژ نه‌كات
2- ئایا زه‌كات به‌ خه‌زور یان خه‌سو ده‌شیت
3- ئایا مه‌رجه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی زه‌كاتی پی بدریت ده‌بت به‌روژوو بیت و‌ نویژ بكات

وەڵام: 

1- زه‌كات به‌كه‌سێك ناشێت كه‌ نوێژنه‌كه‌ر بێت ، مه‌گه‌ر به‌ئومێدى ئه‌وه‌ى بدرێ پێى كه‌ ده‌ست بكات به‌نوێژ كردن سه‌ره‌نجى رِابكێشێت بۆلاى خواى په‌روه‌ردگار.
2- زه‌كات به‌خه‌سوو غه‌زوور ده‌شێت به‌مه‌رجێك فه‌قیربن یان یه‌كێك بن له‌و هه‌شت جۆره‌ى كه‌ له‌ئایه‌ته‌كه‌ى سوره‌تى (التوبه‌) دا هاتووه‌ .ئایه‌تى (60)
3- نه‌خێر مه‌رج نییه‌ ئه‌گه‌رنه‌گرتنى رِۆژ و وه‌نوێژنه‌كردنه‌كه‌ى له‌ بێ باوه‌رِییه‌وه‌ نه‌بێت ، واتا باوه‌رِى به‌واجب بوونیان نه‌بێت ،به‌لاَم ئه‌گه‌ر نوێژ بكات وزه‌كات بدات باشتره‌ وچاكتره‌ ..
به‌رێز/ م. یوسف ره‌شید وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

السلام و عليكم به ريزان من خانویه‌كم كری سالی پار مانگی 11 وه‌ ئیستا جه‌ند رۆژیك پیش ره‌مه‌زان فرۆشتومه‌ ئایا زه‌كاتی لی ده‌كه‌ویت؟ وه‌ ئیستا هیج خانویه‌كم نیه‌ خوای گه‌وره‌ پاداشتی به‌خیرتان بداته‌وه‌

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام و عليكم
به ريزان من خانویه‌كم كری سالی پار مانگی 11 وه‌ ئیستا جه‌ند رۆژیك پیش ره‌مه‌زان فرۆشتومه‌ ئایا زه‌كاتی لی ده‌كه‌ویت؟
وه‌ ئیستا هیج خانویه‌كم نیه‌
خوای گه‌وره‌ پاداشتی به‌خیرتان بداته‌وه‌

وەڵام: 

علیك السلام ورحمة‌ الله ..ئه‌گه‌ر خانووه‌كه‌ت بۆكرِین وفرۆشتن كرِیبوو پێشتر ئه‌وه‌ زه‌كاتى لێ ده‌كه‌وێت به‌لاَم ئه‌گه‌ر خانووه‌كه‌ت بۆخۆت كرِیبوو به‌لاَم ئێستا به‌هۆى هۆكارێكه‌وه‌ فرۆشتوته‌ ئه‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ زه‌كاتى تێدانییه‌ تاوه‌كو ساڵى به‌سه‌ردا تێنه‌په‌رِێت .
به‌رێز/ م. یوسف ره‌شید وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

من گه‌نجیكم ته‌مه‌ن 29 سال هیشتا ژنم نه‌هیناوه‌ زۆر هه‌ه‌ولمدا ژن بینم به‌لام خوا نه‌ی كرده‌ قسمه‌تم خوای گه‌وره‌ باشتر ئه‌زانیت خیر له‌جی دایه‌،به‌لام من ئیستا زۆربه‌ی كات ئينته‌رنیت به‌كار ئه‌هینم له‌گه‌ل كچانی .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من گه‌نجیكم ته‌مه‌ن 29 سال هیشتا ژنم نه‌هیناوه‌ زۆر هه‌ه‌ولمدا ژن بینم به‌لام خوا نه‌ی كرده‌ قسمه‌تم خوای گه‌وره‌ باشتر ئه‌زانیت خیر له‌جی دایه‌،به‌لام من ئیستا زۆربه‌ی كات ئينته‌رنیت به‌كار ئه‌هینم له‌گه‌ل كچانی بیانی قسه‌ئه‌كه‌م هه‌ندی جار نیمچه‌ رووتن به‌ كامیرا هه‌روه‌ها ره‌سمیش ئه‌وه‌ هه‌ستم ئه‌جولینیت هه‌ندی جار كه‌میك شله‌ش ئه‌بینم مه‌به‌ستم ئاویكی روونه‌ ئایاكاریگه‌ری له‌سه‌ر رۆژوه‌كه‌م ئه‌بیت یان نا ؟ تكایه‌ زوو وه‌لامم بده‌نه‌وه‌ زۆر نیگه‌رانم پێی بی تاقه‌تی كردووم خوا پاداشتتان بداته‌وه‌.

وەڵام: 

علیك السلام ورحمة‌ الله .. به‌ڵێ زۆر كاریگه‌رى هه‌یه‌ بۆرِۆژووه‌كه‌ت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر(استمناء)بكه‌ى واتا ئاوى خۆت به‌ده‌ستى خۆت بهێنیته‌وه‌ ئه‌وه‌ رِۆژووه‌كه‌ت به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت له‌فه‌رمووده‌یه‌كى قودسیدا (یدع طعامه وشرابه وشهوته من أجلی) واتا: واز له‌ خواردن وخواردنه‌وه‌وئاره‌زووه‌كانى ده‌هێنێ له‌به‌رمن ..
به‌رێز/ م. یوسف ره‌شید وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

ئایا دروسته‌ بڵێین ئێمه‌ تواناى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دوژمنانمان نییه‌ به‌شه‌رِكردن ؟؟ مه‌به‌ستمان كافرانه‌ ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا دروسته‌ بڵێین ئێمه‌ تواناى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دوژمنانمان نییه‌ به‌شه‌رِكردن ؟؟ مه‌به‌ستمان كافرانه‌ ؟؟

وەڵام: 

/ تواناى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دوژمنان دوو جۆره‌ :
1- تواناى مه‌عنه‌وه‌ى : تواناى مه‌عنه‌وى بریتیه‌ له‌بیروباوه‌رِى پته‌ویه‌ك ده‌نگى ویه‌ك رٍیزى موسڵمانان كه‌ ئه‌مرِۆ له‌ناوخۆماندا نییه‌ .
2- تواناى مادیى : تواناى مادیش بریتیه‌ له‌ بوونى خه‌لیفه‌و چه‌ك وئه‌سله‌حه‌ى به‌هێز به‌رامبه‌ر دوژمنان كه‌ ئه‌مه‌شیان له‌ناو خۆماندا نییه‌ وده‌سته‌به‌ر نابێت ، بۆیه‌ ده‌كرێت بڵێین تواناى شه‌رِمان نییه‌ به‌رامبه‌ر دوژمنان له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ردوو تواناكه‌ له‌ناو موسڵماناندا نه‌ماوه‌..
به‌رێز/ م. یوسف ره‌شید وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٩٦
٣٠٧٠
٦٨٠٨٠٠