كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

مامۆستاگیان ئایا (به‌رات) بوونی هه‌یه‌ له‌شه‌رعدا رِاسته‌ ئه‌ڵێن شه‌وی (به‌رات) له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ره‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستاگیان ئایا (به‌رات) بوونی هه‌یه‌ له‌شه‌رعدا رِاسته‌ ئه‌ڵێن شه‌وی (به‌رات) له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ره‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)؟

وەڵام: 

پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست (صلى الله‌ علیه‌ وسلم) له‌باره‌ى شه‌وى به‌راته‌وه‌ ده‌فه‌رموێت ( إن الله لیطلع فی لیلة‌ النصف من الشعبان فیغفرلجمیع خلقه إلا لمشرك أو مشاحن) الصحیحة (1144).واتا (خواى گه‌وره‌ ومیهره‌بان له‌ شه‌وى پانزده‌ى مانگى شه‌عباندا له‌ هه‌موو خه‌ڵكى خۆش ده‌بێت جگه‌ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ شه‌ریك وهاوه‌ڵى بۆبرِیارده‌ده‌ن هه‌روه‌ها له‌و كه‌سانه‌ش خۆش نابێت كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ قسه‌ ناكه‌ن وله‌به‌رخاترى پاره‌وپول ودونیاو ته‌ماع نه‌ك له‌به‌رخاترى خوا ..له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ شه‌وى به‌رات شه‌وێكى پیرۆزه‌وخواى گه‌وره‌ به‌نده‌كانى خۆى عه‌فووده‌كات به‌لام دروست نییه‌ كه‌شه‌وه‌كه‌ى به‌تایبه‌ت شه‌ونوێژ بكه‌یت ورِۆژه‌كه‌شى به‌رِۆژووبێت مه‌گه‌ربۆكه‌سێك كه‌ هه‌مووشه‌وێك یان زۆربه‌ى شه‌وه‌كان شه‌ونوێژ ده‌كات و رِۆژووى سوننه‌تیش زۆر ده‌گرێت ، واته‌ تایبه‌ت كردنى شه‌و ورِۆژى پانزه‌ى شه‌عبان بۆعیباده‌ت بیدعه‌یه‌و پیچچه‌وانه‌ى سوننه‌ته‌..وه‌هه‌روه‌ها شه‌وى به‌رات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌وى له‌دایك بونى پێغه‌مبه‌رى خوا نییه‌ (صلى الله علیه‌ وسلم)..
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .. ژ.م 07701940272

له‌چ كاتێكدا دروسته‌ یان رِێپێدراوه‌ كورِ له‌گه‌ڵ كچدا قسه‌بكات له‌ جامیعه‌دا؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

له‌چ كاتێكدا دروسته‌ یان رِێپێدراوه‌ كورِ له‌گه‌ڵ كچدا قسه‌بكات له‌ جامیعه‌دا؟؟

وەڵام: 

بێگومان قسه‌كردنى كورِوكچ له‌ زانكۆدا بێت یان هه‌رشوێنێكى تر كارێكى ناشه‌رعى و نادروسته‌ ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت (لایحلون لرجل بأمراة‌ إلا كان ثالثهما الشیطان ) الصحیحة‌ (430). واته‌ ( هیچ پیاوێك نییه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا ته‌نها بێته‌وه‌ ئیلا سێیه‌میان شه‌یتانه‌). ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ رِێگرى له‌ گفتوگۆى نێوان كورِو كچ ده‌كات كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بن به‌ته‌نها). ئایا هیچ كه‌سێكى خاوه‌ن حه‌یاو غیره‌ت قه‌بوڵى ده‌كات كه‌ كچه‌كه‌ى له‌ زانكۆدا یان له‌هه‌رجێگایه‌كى تردا كه‌ له‌گه‌ڵ كورِى بێگانه‌ونامه‌حره‌مدا قسه‌ بكات؟؟ بێگومان نه‌خێرقه‌بوڵى ناكات ، كه‌واته‌ مادام تۆ ئه‌مه‌ قه‌بوڵ ناكه‌یت وگه‌ر كچه‌كه‌شت ئه‌نجامى بدات ئه‌وه‌ به‌ناپاكى له‌قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌یت ، ئه‌وه‌ بێگومان به‌ كه‌ خه‌ڵكى به‌حه‌یاش ئه‌مه‌ له‌تۆ قه‌بوڵ ناكات پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت ( ....والإثم ماحاك فی صدرك وكرهت ان یطلع علیه الناس ) رواه مسلم، واتا ( خراپه‌و گوناه وتاوان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌دڵتدا ده‌یشاریته‌وه‌و پێشت ناخۆشه‌ كه‌ خه‌ڵكى پێى بزانێت ، ئایا كچ وكورِ كاتێك قسه‌یه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌كه‌ن پێیان ناخۆشه‌ كه‌ خه‌ڵكى پێیان بزانێت ؟ بێگومان نه‌خێر كه‌واته‌ گوناه وتاوانه‌، بۆیه‌ براكه‌م خۆت ببارێزه‌ چونكه‌ فیتنه‌ى ئافره‌ت بۆ پیاوان ترسناك ترین فیتنه‌یه‌ وه‌ك پێغه‌مبه‌ر h ده‌فه‌رموێ: « مَا تَرَكْتُ بَعْدِى فِتْنَه‌ً أَضَرَّ عَلى الرِّجَالِ مِنَ النِّسَاءِ » واتا (جێم نه‌هێشتووه‌له‌ دواى خۆم فیتنه‌یه‌ك كه‌دژوارترین فیتنه‌بێت بۆسه‌رپیاوان وه‌ك له‌ فیتنه‌ى ئافره‌ت )).. بۆیه‌ خوشكان وبرایانى ئازیزم خۆتان بپارێزن له‌ تاوان وسه‌رپێچى خوا تاخواى گه‌وره‌ هه‌میشه‌ پشت وپه‌نا وسه‌رخه‌رتان بێت له‌هه‌مووكارووبارێكى ژیانتاندا...
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .. ژ.م 07701940272

سلام علیك... دروسته‌بیاو ژنی خۆی به‌ده‌ست ڕه‌حه‌ت بكات یان به‌بێچه‌وانه‌ه‌وه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلام علیك... دروسته‌بیاو ژنی خۆی به‌ده‌ست ڕه‌حه‌ت بكات یان به‌بێچه‌وانه‌ه‌وه‌؟

وەڵام: 

وعلیك السلام ورحمة الله ..
به‌ڵێ دروسته‌ چونكه‌ بێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ : اصنعوا كل شیء إلا النكاح))رواه الجماعة‌ إلا البخاری، واتا: له‌كاتى سورى مانگانه‌ هه‌موشتێكیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن جگه‌ له‌ جیماع كردن نه‌بێ.
زانایان ده‌فه‌رمون به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ دروسته‌ به‌هه‌ر شێوازێك چێژ له‌یه‌ك بكه‌ن، گومانیش له‌وه‌دانیه‌ ده‌ستى ئافره‌ته‌كه‌ش جێگاى چێژ وه‌رگرتنه‌و حه‌لاَڵی پیاوه‌كه‌یه‌ وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، به‌لام نابێ پیاو به‌ده‌ستى خۆى ئاو بۆ خۆی بهینیته‌وه‌ به لام بۆ ژنه‌كه‌ى دروسته‌ .
به‌رِێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701495535

سلام علیكم ئایه‌ئه‌گه‌ر ڕووى بنى بێڵاو رووه‌وئاسمان بێت ده‌ڵێن گوناحه‌ئه‌مه‌تاچه‌ند ڕاسته‌؟.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلام علیكم ئایه‌ئه‌گه‌ر ڕووى بنى بێڵاو رووه‌وئاسمان بێت ده‌ڵێن گوناحه‌ئه‌مه‌تاچه‌ند ڕاسته‌؟.

وەڵام: 

وعلیك السلام ورحمةالله ..
نه‌خێر گونهابار نابیت وهیچى له‌سه‌رنه‌هاتووه ‌له‌شه‌رعدا ، به‌لاَم وه‌كو ريزيك ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى رێك وڵێك دابنرێت ئه‌وه‌باشتره‌به‌تایبه‌تى بێلاَوى میوان ، چونكه‌ئه‌ویش جۆرێكه‌له‌ڕیزدانان بۆمیوانه‌كه‌..
به‌رێز/ سه‌ربه‌رشتیارى ماڵبه‌ڕ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌دایك بوون جایزه‌؟یان نا؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌دایك بوون جایزه‌؟یان نا؟؟

وەڵام: 

نه‌خێر دروست نییه‌، چونكه‌ئه‌وه‌كارێكه‌له‌شه‌ریعه‌تى بیرۆزى ئیسلامدا هیچ فرمانێكى بێ نه‌كراوه‌، وه‌ئه‌م كاره‌خۆشوبهاندنه‌به‌كه‌سانى بێ باوه‌ره‌وه‌، چونكه‌ئه‌وه‌بیشه‌ى ئه‌وانه‌، هه‌ركه‌سێكیش خۆى بشوبهێنێ به‌ئه‌وان ئه‌وه‌له‌ئه‌وانه ‌به‌نا به‌خوا ، چونكه ‌بێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تى (من تشبه‌بقوم فهو منهم) واتا (هه‌ركه‌س خۆى به‌هه‌رقه‌ومێك بشوبهێنێ ئه‌وه‌له‌ئه‌وانه‌)..بۆیه ‌بێویسته ‌له‌سه‌ر موسڵمان خۆى به‌دووبگرێت له‌لاسایكردنه‌وه‌ى گاورو جوله‌كه‌وهاوبیره‌كانیان ..یادى له‌دایك بونیش بیشه‌ى ئه‌وانه‌..
به‌رێز/ سه‌ربه‌رشتیارى ماڵبه‌ڕ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ره نكى ڕه‌ش له‌برچى بدات دروسته‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ره نكى ڕه‌ش له‌برچى بدات دروسته‌؟؟

وەڵام: 

نه‌خێردروست نییه‌، چونكه‌ڕه‌نگى ڕه‌ش نابێت به‌كاربهێنرێت بۆڕه‌نگكردنى قژ، هه‌م بۆبیاوهه‌میش بۆئافره‌تان ، چونكه‌له‌شه‌رعدا له‌عنه‌تكراوه‌له‌و جۆره‌كه‌سانه‌ى كه‌بۆیه‌ى ڕه‌ش به‌كارده‌هێنن بۆڕه‌نگ كردنى سه‌ریان ، به‌لاَم هه‌موو ڕه‌نگێكى تر جگه‌له‌ڕه‌ش دروسته‌وهیچى تێدانییه‌..والله أعلم
به‌رێز/ سه‌ربه‌رشتیارى ماڵبه‌ڕ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

ئایا بیاو تاچى ڕاده‌یه‌ك بۆى هه‌یه‌ڕه‌فتاربه‌باره‌و ماڵى خێزانیه‌وه‌بكات؟؟تكایه‌به‌وردی ڕونی بكه‌نه‌وه‌..له‌گه‌ڵ رێزدا.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا بیاو تاچى ڕاده‌یه‌ك بۆى هه‌یه‌ڕه‌فتاربه‌باره‌و ماڵى خێزانیه‌وه‌بكات؟؟تكایه‌به‌وردی ڕونی بكه‌نه‌وه‌..له‌گه‌ڵ رێزدا.

وەڵام: 

له‌ئه‌سڵدا بێویسته ‌له‌سه‌ربیاو نه‌فه‌قه‌ى ئافره‌ت بكێشێت ومه‌سره‌فى بكات وبێداویستیه‌كانى بۆجێ به‌جێ بكات ، وه‌هه‌روه‌ها له‌سه‌رئافره‌تیش بێویسته‌گوێڕایه‌ڵى مێردى خۆى وخزمه‌تكارى ماڵ ومنداڵى خۆى بێت وده‌بێت خزمه‌ت بكرێت نه‌ك ئیشى بێ بكرێت وباره‌ى بێ به‌یدا بكرێت ، وه‌له‌ئه‌سڵدا ئافره‌ت نابێت بچێته‌ده‌ره‌وه‌وئیش بكات وئه‌زیه‌ت بكێشێت بۆبه‌یداكردنى باره‌وله‌هه‌مان كاتدا ببێته ‌خزمه‌تكار..به‌لاَم له‌م ڕۆژگاره‌دا زۆرێك له‌ئافره‌تان كارمه‌ندى دامه‌زراوه‌حكومییه‌كانن وشان به‌شانى بیاوه‌كانیان ئیش ده‌كه‌ن وباره‌به‌یدا ده‌كه‌ن ..لێره‌دا ده‌بێت چه‌ند گریمانه‌یه‌ك وه‌ربگرین بۆچۆنێتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و باره‌یه‌ى كه‌ئافره‌ت وه‌ریده‌گرێت :
1- ئه‌گه‌ر بیاوه‌كه‌ى ئیزنى دابوو به‌ئه‌وه‌ى كه‌خێزانى ئیش بكات وكارمه‌ندى حكومى بێت و ڕۆژانه‌تاسه‌عات 2:30ى ئێواره زياتر يان كه متر ‌له‌دائیره ‌بێت وماڵ ومنداڵ به‌جێ بهێڵێ وغیابى ئه‌م له‌ماڵدا ببێته‌هۆكارى بێزارى وماندوێتى مێردى وه‌ئافره‌ته‌كه‌ش به‌ویستى خۆى بڕوات بۆدائیره‌، ئه‌وه‌له‌و كاته‌دا بیاو ده‌توانێ به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌و ماندوێتى وغیابیى ئافره‌ته‌ى كه‌له‌ماڵدا نییه ‌تعامول به‌هه‌ندێ له‌باره‌ى خێزانییه‌وه‌بكات وخێزانیشى نابێت ئه‌م كاره‌ى مێرده‌كه‌ى به‌لاوه‌ناخۆش بێت وده‌بێت به‌لایه‌وه‌ئاسایى بێت ، چونكه‌ئه‌م به‌ویستى خۆى ڕۆشتووه‌بۆدائیره‌و ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ى قبوڵ كردووه‌كه ‌ده‌یچێژێت و وازى له‌خزمه‌تكردنى ماڵ ومنداڵ ومێردى خۆى هێناوه ‌له‌وماوه‌یه‌دا..
2- ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌به‌لایه‌وه‌ئاسایى بوو كه‌مێردى تعامول به‌باره‌كه‌یه‌وه‌بكات و بۆبێداویستى ڕۆژانه‌یان به‌كارى بهێنێت ئه‌وه‌ئاساییه‌له‌وكاتانه‌شدا بیاو ڕه‌فتار به‌باره‌ى خێزانییه‌وه ‌بكات ..
3- هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ژن ومێرد باره‌یان تێكه‌لاَوبوو وه‌بێكه‌وه‌مه‌سره‌فیان ده‌كرد ئه‌وه‌دووباره‌ئاساییه‌ئه‌گه‌ر بیاو تعامول به‌وباره‌یه‌وه‌بكات كه‌بێكه‌وه ‌تێكه‌ڵیان كردووه‌..
4- به‌لاَم ئه‌گه‌ربیاوده‌ستبگرێت به‌سه‌ر هه‌موو باره‌ى خێزانه‌كه‌یدا وهه‌مووى بۆخۆى ببات ونه‌هێڵێت خێزانى سودى لێ ببینێت و نه‌هێڵێت خێرو خێراتى لێ بكات یان یارمه‌تى ماڵ باوكى بدات یان بۆخۆى باشه‌كه‌وتى بكات وبۆبێداویستى خۆى به‌كارى بهێنێت ئه‌وه‌له‌و كاته‌دا مێرده‌كه‌ى زوڵمى له‌و ئافره‌ته‌كردووه‌وشه‌رعى نییه‌به‌و شێوازى مامه‌له‌به‌باره‌ى خێزانییه‌وه ‌بكات...
به‌لاَم ئێمه‌ئامۆژگاریمان بۆتێكڕاى خوشك وبرایانمان ئه‌وه‌یه‌كه‌بێكه‌وه‌بسازێن و به‌یه‌كه‌وه‌مه‌سره‌فى ڕۆژانه‌یان بكه‌ن ویارمه‌تى وهاوكارى یه‌كتربكه‌ن وباره‌و بولى خۆیان له‌شتى هیچ وبه‌لاشدا سه‌رف نه‌كه‌ن ، چونكه‌له‌ڕۆژى قیامه‌تدا موحاسه‌به‌ى بول به‌بولى ئه‌و بارانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت كه‌هه‌یان بووه‌وسه‌رفیان كردووه‌..
خواى گه‌وره‌هه‌موولایه‌كمان سه‌ربه‌رزو به‌خته‌وه‌ربكات..
به‌رێز/ سه‌ربه‌رشتیارى ماڵبه‌ڕ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

السلام عليك‌ .. ئایه‌چات له‌گه‌ڵ كچ حه‌رامه‌ئه‌گه‌ر خه‌یاڵت نه‌چێته‌سه‌ر شتى خراب؟؟.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام عليك‌ .. ئایه‌چات له‌گه‌ڵ كچ حه‌رامه‌ئه‌گه‌ر خه‌یاڵت نه‌چێته‌سه‌ر شتى خراب؟؟.

وەڵام: 

وعلیك السلام ورحمة ‌الله .. قسه‌كردن وگفتوگۆ كردن ونامه‌نوسین ونامه‌گۆڕینه‌وه‌له‌گه‌ڵ ئافره‌تانى نامه‌حره‌م ، نادروست و نه‌هى لێ كراوه‌بۆیه‌باشتر وایه‌بیاوى موسڵمان خۆى به‌دووربگرێت له‌كه‌وتنه‌ناو تاوان وسه‌ربێچیه‌وه‌به‌هۆى ئه‌و جۆره‌كارانه‌وه‌، چاتكردن یه‌كێكه‌له‌و هۆكارانه‌ى كه‌بیاوى موسڵمان به‌هۆیه‌وه‌توشى تاوان وسه‌ربێچى خواى گه‌وره‌ده‌بێت وده‌روازه‌یه‌كه ‌بۆكه‌وتنه‌ ناو تاوانى گه‌وره‌تر به‌نا به‌خوا ..بۆیه‌ئامۆژگاریتان ده‌كه‌ین خۆبه‌دووربگرن له‌به‌فیڕۆدانى كات و سه‌رفكردنى توانا وكاتى خۆتان به‌شتانێكه‌وه‌كه‌نه‌سودێكى دونیاى لێ وه‌رده‌گرن نه‌سودێكى قیامه‌تى ..خواى گه‌وره‌بشتیوانى هه‌مووان بێت..
به‌رێز/ سه‌ربه‌رشتیارى ماڵبه‌ڕ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.

برسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه‌هه‌رچه‌نه‌له‌وانه‌شه‌زۆر کرابێت به‌س من له‌شتێك تێناگه‌م ئه‌ڵین جووت بوون له‌دواوه‌له‌گه‌ڵ خێزانی خۆتدا حه‌رامه‌،،ئه‌و حه‌رامیه‌مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌که‌بکرێته‌کونی کۆمه‌وه‌حه‌رامه‌؟يان ......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

برسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه‌هه‌رچه‌نه‌له‌وانه‌شه‌زۆر کرابێت به‌س من له‌شتێك تێناگه‌م ئه‌ڵین جووت بوون له‌دواوه‌له‌گه‌ڵ خێزانی خۆتدا حه‌رامه‌،،ئه‌و حه‌رامیه‌مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌که‌بکرێته‌کونی کۆمه‌وه‌حه‌رامه‌؟يان لێی بخشێنرێت ؟؟؟برسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه ‌که‌ئایا ئه‌گه‌ر بێت و زه‌که‌رت نه‌خه‌یته ‌ناو کونی کۆمه‌وه‌به‌س له‌گوبه‌کانی بخشێنیت ئایا ئه‌وه‌ش حه‌رام کراوه ‌یان ئه‌وه ‌وه‌کو ئه‌ندامه‌که‌نی تری له‌ش حه‌ڵاڵه‌؟؟

وەڵام: 

براكه‌م له‌شه‌ریعه‌تى بیرۆزى ئیسلامدا دیارى كراوه‌كه‌ژن ومێرد چۆن وبه‌چ شێوازێك برۆسه‌ى سه‌رجێى ئه‌نجام بده‌ن وچۆن ئه‌و كاره‌بكه‌ن، ئه‌وه‌ى له‌شه‌ریعدا ڕوونكرابێته‌وه‌و باس كرابێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌بیاوده‌بێت له‌شوێنى منداڵ بوونه‌وه‌ بچێته ‌لاى خێزانى ، وه‌ده‌توانى یارى وگاڵته‌وگه‌بیشى له‌گه‌ڵ بكات به‌شێوازێك كه‌تام وچێژ به‌هه‌ردوولا بگه‌یه‌نێت ، ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌بێت ئه‌وه‌خێرو باداشتیان بۆده‌نوسرێت وله‌سه‌رى باداشت وه‌رده‌گرن ، به‌لاَم جگه‌له‌م شێوازه‌ ئه‌وه‌ى ڕێگه‌یه‌كى تر بۆخاڵى كردنه‌وه‌ى ئاره‌زووى به‌كاربهێنێت وه‌كو ئاو هێنانه‌وه ‌به‌ده‌ست بیاوكه‌ خۆى، یاخود سه‌رجێى له‌گه‌ڵ ئافره‌ت له‌كونى كۆمه‌وه ‌ئه‌وه‌سنورى شه‌رعى خواى به‌زاندووه‌و شیاوى سزاده‌بێت ، بێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تى: ( من أتى حائضا أو امرأه ‌فی دبرها أو كاهنا فصدقه كفر بما أنزل على محمد صلى الله علیه وسلم ) صحیح الترغیب والترهیب 2433 واته‌: (ئه‌وه‌ی بچێته‌لای ئافره‌تێك كه‌له‌حه‌یز=سوری مانگانه‌=دایه‌یان بچێته‌لای ئافره‌تێك له‌دواوه‌ی(مه‌به‌ست شوێنى بیسایی یه‌) یان بچێته‌لای فاڵچیه‌ك و به‌ڕاستی بخاته‌وه‌ئه‌وه‌كوفری كردووه‌به‌وه‌ی دابه‌زیوه‌ته‌سه‌ر موحه‌ممه‌د صلى الله علیه وعلى اله وسلم).
هه‌روه‌ها بێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى ترئه‌فه‌رموێ : (لا ینظر الله عز وجل إلى رجل أتى رجلا أو امرأه ‌فی دبرها) صحیح الترغیب والترهیب 2424 واته‌: (خوای عز وجل سه‌یری بیاوێ ناكا كه‌ئه‌چێته‌لای بیاوێك(واتا نێربازى بكات) یان ئافره‌تێك له‌دواوه‌ی(واتا شوێنى بیسایى).).
وه‌له‌فه‌رمووده‌كی تر بێغه‌مبه‌ری (خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم) ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌چێته‌لای خێزانی له‌كۆمه‌وه‌ئه‌فه‌رموێ : (هی اللوطیة ‌الصغرى) صحیح الترغیب والترهیب 2425 واته‌: (ئه‌وه‌لوطی بچووكه‌)(واتا نێربازى بچوك).
وه‌هه‌روه‌ها بێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) ئه‌فه‌رموێ : (استحیوا فإن الله لا یستحیی من الحق ولا تأتوا النساء فی أدبارهن) صحیح الترغیب والترهیب 2426 واته‌: (شه‌رم بكه‌ن به‌ته‌ئكید خوا شه‌رم له‌حه‌ق ناكات وه‌مه‌چوونه‌لای ئافره‌تان له‌دواوه‌یان)(واتا له‌شوێنى بیساییه‌وه‌).
وه‌بێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) ئه‌فه‌رموێ : (ملعون من أتى امرأه ‌فی دبرها ) صحیح الترغیب والترهیب 2432 واته‌: (له‌عنه‌ت لێكراوه‌ئه‌و كه‌سه‌ی بچێته‌لای ئافره‌تێك له‌دواوه‌ی).
بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌چوونه‌لای ئافره‌ت له‌دواوه‌یان له‌كاتی عاده‌ی مانگانه‌ی له‌شوێنی خوێن تاوانێكی گه‌وره‌یه‌له‌به‌ر ئه‌وه ‌با خۆمانی لێ ببارێزین و دوای ڕه‌وشت نزمان نه‌كه‌وین! وه‌با شه‌رمیش نه‌كه‌ین ئه‌و حوكمانه‌به‌خه‌ڵكی ده‌ورو به‌رمان بناسێنین تا خۆیان له‌و تاوانه‌ببارێزن خوای به‌رزیش هه‌موو لایه‌ك ببارێزێ وه‌ئه‌وه‌ش بزانین واجبه ‌له‌سه‌رمان مناڵه‌كانمان كاتێ ژن دێنن یان شوو ئه‌كه‌ن فێری ئه‌و حوكمانه‌بكه‌ین ئه‌گینا ئێمه‌ش به‌شدار ئه‌بین له‌تاوانه‌كه‌ی. به‌كورتى ئه‌وه‌ى كه‌له‌فه‌رمووده‌كاندا باس كراوه‌كونى بیساییه ‌به‌لام ئه‌م لاو ئه‌و لاى ئاساییه‌ به‌و مه‌رجه‌ى ئاگاداربیت و شه‌یتان زاڵ نه‌بێت به‌سه‌رتدا ووات لێ بكات له‌كونى بیساییه‌وه‌سه‌رجێى بكه‌یت ، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كه‌یت باشترو چاكتره‌هه‌م بۆشه‌خسیات وكه‌سایه‌تیت لاى خێزانیت هه‌میش بۆ ئاگادارى خۆت بۆئه‌وه‌ى توشى ئه‌و تاوانه‌گه‌وره‌یه‌نه‌بیت ..خواى گه‌وره‌سه‌رجه‌مى موسڵمان ببارێزێت)...
به‌رێز/ سه‌ربه‌رشتیارى ماڵبه‌ڕ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌

ئەو ئاوەی كە ئامادەی دەكەی بۆ غوسڵ دەركردن دەبێ‌هەموو كارەكانی غوسڵ دەركردنەكە بەو ئاوە بكرێت ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئەو ئاوەی كە ئامادەی دەكەی بۆ غوسڵ دەركردن دەبێ‌هەموو كارەكانی غوسڵ دەركردنەكە بەو ئاوە بكرێت ؟
بۆ نموونە من دەست نوێژ لە ئاوی بەلوعەكەوە دەگرم بەڵام ئاو كردن بە خۆداو بەسەرداو ...هتد بەو ئاوە دەكەم كە ئامادەم كردووە ئایا ئەم جۆرە تەواوە ؟
وە كاتێك دەڵێت دوای شۆردنی عەورەت سێ‌جار دەستی چەب بشۆ ئایا بە صابون بیشۆین ؟

وەڵام: 

براكه‌م خۆت توشی وه‌سوه‌سه‌ مه‌كه‌ رێگه‌ بۆ شه‌یتان خۆش مه‌كه‌ ئه‌وه‌ى باست كردوه‌ وه‌ك نمونه‌ ده‌بێ وه‌دةتوانى ده‌ست نوێژ نه‌شۆريت ته‌نها ئه‌و ئاوه‌ بكه‌ى به‌خۆتدا هه‌ردوو كاره‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دريَت واتا ئه‌و ئاوه‌ غوسله‌كه‌ى بێ ده‌ر ده‌كه‌يت بری ده‌ست نوێژیش ده‌كه‌ويت پێویست ناكات دواى ئه‌وه‌ى ئاوت به‌خۆتداكرد ده‌ست نوێژ بشۆريت. والله أعلم
به‌رِێز مامۆستا كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701495535

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٥٧
١١٣١
٦٧٨٨٦١