كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا بۆچى رِیش تاشین حه‌رامه‌ زیانى چییه‌ ئه‌گه‌ رِیش بتاشیت؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا بۆچى رِیش تاشین حه‌رامه‌ زیانى چییه‌ ئه‌گه‌ رِیش بتاشیت؟؟؟

وەڵام: 

له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) فه‌رمانى پێمان كردووه‌ رِیش بهێڵینه‌وه‌و نه‌یتاشین ، حه‌رامی له‌وه‌دایه‌ تاشینى ریش بێ فه‌رمانى كردنى پێغه‌مبه‌ره‌ (صلى الله علیه‌ وسلم)، یه‌كه‌م زیانى ئه‌وه‌یه‌ به‌ قسه‌ى پێغه‌مبه‌رت (صلى الله علیه‌ وسلم ) نه‌كردووه‌، به‌ڵكو له‌ فه‌رمانى ده‌رچویته‌.چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) له‌چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌دا فه‌رمانى به‌هێشتنه‌وه‌ى رِیش كردووه‌ له‌و فه‌رموودانه‌ :
1- پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم ) فه‌رموویه‌تى (جزوا الشوارب وارخوا اللحى ، خالفوا المجوس) صحیح مسلم (260، 222) واتا (سمێڵتان كورت بكه‌نه‌وه‌ ، وه‌رِیشتان به‌رده‌نه‌وه‌ ، به‌ پێچه‌وانه‌ى ئاگرپه‌رسته‌كان)
2- (خالفوا المشركین ، وفروا اللحى ، واحفوا الشوارب)متفق علیه‌ .واتا ( پێچه‌وانه‌ى هاوبه‌ش برِیارده‌ره‌كان بكه‌ن به‌وه‌ى كه‌وا رِیشتان بهێڵنه‌وه‌و سمێڵتان كورت بكه‌نه‌وه‌).
3- (عشر من الفطرة‌: قص الشارب ، وإعفاء اللحیه‌ .......... ) رواه‌ مسلم (261،223)
ده‌ شت له‌ فیتره‌ت وپاكێتیه‌ : سمێڵ كورت كردنه‌وه‌ ، وه‌ رِیش هێشتنه‌وه‌ ........
هه‌روه‌ها له‌ رِوویه‌كى تره‌وه‌ خۆ شوبهانده‌ به‌ ئافره‌ت چونكه‌ ئافره‌ت ، خۆشوبهاندیش به‌ئافره‌ت له‌عنه‌تى له‌سه‌ر هاتووه‌ ، ئیمامی (عبدالله) ى كورِى (عباس) ده‌فه‌رموێت : (لعن رسول الله (صلى الله علیه وسلم) المتشبهین من الرجال بالنساء والمتشبهات من النساء بالرجال ). رواه البخاری.
واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) نه‌فرین وله‌عنه‌تى له‌وپیاوانه‌ كردووه‌، كه‌ خۆیان ئه‌شوبهێنن به‌ئافره‌تان ونه‌فره‌تیشى كردووه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ خۆیان ده‌شوبهێنن به‌ پیاوان.
هه‌روه‌ها له‌ رِووى ته‌ندوستییشه‌وه‌ زیانى زۆره‌ بۆزانیارى زیاتر ده‌توانى له‌ پزیشكى پسپۆرِ پرسیاربكه‌یت ..
به‌رێز/ م. شاخه‌وان وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.. ژ.م 07701056158

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٩٠
١٠٩٧
٦٩٢٧٠٦