ئایا پێمان خۆشبێت دوكانى مه‌شروب خۆره‌كان سوتێنران له‌لایه‌ن ئه‌و خه‌ڵكه‌وه؟؟
ئایا پێمان خۆشبێت دوكانى مه‌شروب خۆره‌كان سوتێنران له‌لایه‌ن ئه‌و خه‌ڵكه‌وه؟؟
هه‌بونى مونكه‌رو خراپه ده‌بێت جێى پێناخۆشبونى هه‌موو موسڵمانێك بێت و لابردنیشى جێى خۆشحاڵى هه‌موو لایه‌كمان بێت، به‌ڵام نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ى ئه‌مرِۆ ده‌كرێت، به‌ڵكو لابردنى خراپه به ده‌ست ئه‌ركى كاربه‌ده‌ستانه به تێكرِاى هه‌موو زانایانى سه‌له‌ف، ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ست نه‌یگۆرِى یان خۆى هه‌ڵنه‌سا به‌و كارانه ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر ئێمه به دڵ پێمان ناخۆش بێت و به زوبانیش ئامۆژگارى خه‌ڵكى و كاربه‌ده‌ستان بكه‌ین به گوێره‌ى توانا، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((ا‌لدین النصیحة)).
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047
ئایا له اسراء و معراج دا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خوای گه‌وره‌ی بینیوه؟؟؟یاخود داپۆشه‌رێك له‌نێوانیاندا هه‌بووه؟؟؟
ئایا له اسراء و معراج دا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خوای گه‌وره‌ی بینیوه؟؟؟یاخود داپۆشه‌رێك له‌نێوانیاندا هه‌بووه؟؟؟
زانایانى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌ت دوو بۆچونیان هه‌یه:
یه‌كه‌م: زۆربه‌ى زانایانى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه له صه‌حابه‌و تابعین و ئه‌وانى دواى ئه‌مانیش ده‌ڵێن پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه و سلم) خواى گه‌وره‌ى نه‌بینیوه له شه‌وى اسراء و معراج دا، ئیمامى عثمان كورِى سعید الدارمی له كیتابی "الرد على الجهمیة" لاپه‌ره 54، كۆراى ده‌نگى صه‌حابه باس ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. جا یه‌كێك له به‌ڵگه‌كانیان ئه‌م حه‌دیسه‌یه، عن مسروق قال: كنت متكئاً عند عائشة فقالت: یا أبا عائشة، ثلاث من تكلم بواحده منهنّ، فقد أعظم على الله الفریة، قلت: ما هنّ، قالت: من زعم أنّ محمداً صلى الله علیه وسلم رأى ربه فقد أعظم على الله الفریه. قال وكنت متكئاً فجلست، فقلت: یا أم المؤمنین، أنظرینی ولا تعجلی، ألم یقل الله عز وجل: {وَلقَدْ رَآهُ بِالْأُفُقِ الْمُبِینِ} {وَلقَدْ رَآهُ نَزْلة‌ً أُخْرَى}، فقالت: أنا أول هذه الأمة سأل عن ذلك رسول الله صلى الله علیه وسلم فقال: إنّما هو جبریل، لم أره على صورته التی خلق علیها غیر هاتین المرتین، رأیته منهبگاً من السما‌ء سادّاً عظم خلقه ما بین السما‌ء إلى الأرض، فقالت: أولم تسمع أنّ الله یقول: {لا تُدْرِكُهُ الْأبْصارُ وَهُوَ یُدْرِكُ الْأَبْصارَ وَهُوَ اللَّطِیفُ الْخَبِیرُ}، أولم تسمع أنّ الله یقول: {وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أنْ یُكَلِّمَهُ اللَّهُ إِلاَّ وَحْیاً أَوْ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ یُرْسِل رَسُولاً فَیُوحِى بِإِذْنِهِ مَا يشَاءُ إِنَّهُ عَلِیٌّ حَكِیمٌ} الحدیث. [صحیح مسلم بشرح النووی 3/10-11، الإیمان باب معنى قوله تعالى {وَلقَدْ رَآهُ نَزْلة‌ً أُخْرَى}، البخاری مع الفتح 8/472، التفسیر، باب حدثنا یحیى].
ئه‌م فه‌رموده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه و سلم) خواى گه‌وره‌ى نه‌بینیوه له شه‌وى اسراء و معراج دا.
بۆچوونى دووه‌م: كۆمه‌ڵێك له زانایانى پێشینى ئه‌م ئوممه‌ته ده‌ڵێن پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه و سلم) خواى گه‌وره‌ى بینیوه له شه‌وى اسراء و معراج دا. ئه‌مه ووته‌و بۆچونى ابن عباس وعروه كورِی الزبیر، و ئیمامى الزهری و جگه له‌وانیشه. به‌ڵگه‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵه ئه‌م ووته‌یه‌ى ابن عباس كه ده‌ڵێت: "أتعجبون أن تكون الخلة لإبراهیم، والكلام لموسى، والرؤیة لمحمد"
[ذكره النووی فی شرح مسلم 3/8، وورد فی فتح الباری 8/472-473] وهذه الروایة مطلقه فی الرؤیة، وتدل على رؤیته صلى الله علیه وسلم ربه. ولكن یعارضها النافون للرؤیة بروایة أخرى عن ابن عباس، وهو ما أخرجه مسلم فی صحیحه ابن عباس رضی الله عنه فی قوله تعالى: {مَا كَذبَ الْفُؤَادُ مَا رَأَى} {وَلقَدْ رَآهُ نَزْلة‌ً أُخْرَى } قال رآه بفؤاده مرتین) [صحیح مسلم بشرح النووی 3/8].
زانایان ده‌فه‌رمون ووته‌كه‌ى ابن عباس ".....، والرؤیة لمحمد" ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام به دڵ نه‌ك به چاو، ئه‌م بۆچونه‌ش یه‌كده‌گرێته‌وه له گه‌ڵ بۆچونى یه‌كه‌م ، جا بۆچونى یه‌كه‌م به هێزتره‌و موافق تره. جا بۆ زیاتر شاره‌زاتر بوون له‌م بابه‌ته برِوانه ئه‌م كیتابانه: فتح الباری 8/474، شرح صحیح مسلم للنووی 3/7، تفسیر ابن كثیر 4/267، زاد المعاد لابن القیم 2/48، والإسراء والمعراج، لمحمد ابن أبی شهبه، مكتبه دار الثقافه للنشر، ط/2، 1408هـ القاهرة، ص 65-68، والحجة فی بیان المحجة 1/506-510.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وانجه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
هه‌ندێ گه‌نج كه ئه‌و شوێنانه‌ى ده‌م و چاویان موى لێنه‌هاتووه گوێزانى لێده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ى وه‌كو ئه‌و لایه‌ى لێ بێت كه مووى لێهاتووه ئایا ئه‌م كاره دروسته؟
هه‌ندێ گه‌نج كه ئه‌و شوێنانه‌ى ده‌م و چاویان موى لێنه‌هاتووه گوێزانى لێده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ى وه‌كو ئه‌و لایه‌ى لێ بێت كه مووى لێهاتووه ئایا ئه‌م كاره دروسته؟
براى خۆم ئه‌وه‌ى فه‌تواى زانایان بێت ئه‌وه‌یه رِیش تاشین حه‌رامه‌و دروست نییه، بۆیه ده‌بێت وازى لێبهێنرێت و ده‌سكارى نه‌كرێت ، رِیش بۆ جوانى دانانرێت ، بۆیه نابێت بتاشرێت یان قه‌ڵه‌مى بكرێت یان هه‌ندێكى بتاشرێت بۆ هه‌مووى وه‌كویه‌ك وابێت، بۆیه براى خۆم خۆى چۆنه ئاوها لێی بگه‌رِێ و ده‌سكارى مه‌كه.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
ئایه حوكمى ده‌سه‌ڵاتدار چیه كه خه‌ڵك بكوژێت له‌ناو مزاهه‌ره‌دا ؟
ئایه حوكمى ده‌سه‌ڵاتدار چیه كه خه‌ڵك بكوژێت له‌ناو مزاهه‌ره‌دا ؟
براى خۆم یه‌كه‌م شت ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه رِودانى ئه‌م هه‌مو فیتنه‌و ئاشوب و نا سه‌قامگیرییه كه له وڵاتى موسڵماناندا رِوده‌دات یه‌كێكه له نیشانه‌كانى نزیك بونه‌وه‌ى قیامه‌ت، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه و سلم) فه‌رمویه‌تى: ((يتَقَارَبُ الزَّمَان، وَێنْقُص الْعَمَلُ، وَیُلْقَى الشُّحُّ، وَتَڤْهَرُ الْفِتَنُ، وَيكْثُرُ الْهَرْجُ قَالُوا: يا رَسُول اللهِ أَیُّمَ هُوَ قَال: القَتْلُ، الْقَتْلُ)) أخرجه البخاری فی: 92 كتاب الفتن: 5 باب ظهور الفتن
واتا: له نیشانه‌كانى نزیك بونه‌وه‌ى قیامه‌ت ئه‌وه‌یه ئه‌م شتانه رِوو ئه‌دات: كات لێك نزیك ده‌بێته‌وه "كه‌م ده‌بێت و بێ به‌ره‌كه‌ت ده‌بێت"، وه كردنى كرده‌وه‌ى چاكه كه‌م ده‌بێت، وه رِه‌زیلى و نه‌به‌خشین كه‌م زۆر ده‌بێت، وه فیتنه زۆر ده‌بێت و ده‌رده‌كه‌وێت، وه (الْهَرْجُ) زۆر ده‌بێت، صه‌حابه ووتیان (الْهَرْجُ) چىیه؟ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه و سلم) فه‌رمووى: كوشتن كوشتن (كوشتار زۆر ده‌بێت).
جا براى خۆم ده‌بێ هه‌مو لایه‌كمان ئه‌و حه‌قیقه‌ته بزانین، وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌ى كه بۆ مانه‌وه‌و به هێزكردنى كورسی و سوڵته‌ى خۆى خه‌ڵكى ده‌كوژێت و ئه‌زیه‌تیان ده‌دات و به‌ندیان ده‌كات (له‌سه‌ر شتێك كه خه‌ڵكى مافی خۆیانه داواى بكه‌ن) ئه‌وه كه‌سێكى سته‌مكارو تاوانباره، دواى ئه‌وه براى خۆم ده‌سه‌ڵاتدارى ئێستا‌و ده‌سه‌ڵاتدارانى رِابردوو جیاوازییان یه‌كجار زۆره، خه‌لیفه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه و سلم) له‌وه ده‌ترسان كه ووشترێك یان هه‌ر ئاژه‌ڵێك له‌وڵاتێكى زۆر دورى ژێر ده‌ستی خۆیان پێى هه‌ڵبكه‌وێت و ئازارى پێ بگات ئه‌مان له قیامه‌تدا سزا بدرێن له‌سه‌رى (ئه‌ى ده‌بێ به‌رامبه‌ر موسڵمانان چۆن بوبێتن؟؟؟!!!)، خه‌لیفه‌كان وایان ده‌بینى كه موسڵمانان بۆیان هه‌یه داواى مافی خۆیان بكه‌ن و داكۆكى له‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌روه‌ك ئیمامى عوسمان ده‌یفه‌رموو : (إن وجدتم فی كتاب الله أن تضعوا رجلی فی القید فضعوا رجلی فی القید)
واتا: ئه‌گه‌ر بینیتان له قورئاندا به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى پێیه‌كانم كۆت و زنجیر بكه‌ن ئه‌وا بیكه‌ن ، واتا: ئه‌گه‌ر كارێكم كرد پێچه‌وانه‌ى شه‌رع بوو ئه‌وا داواى مافی خۆتان بكه‌ن و دادگایم بكه‌ن، وه هه‌روه‌ها ئه‌و رِۆژانه‌ى كه خه‌واریجه‌كان گه‌مارۆى ماڵه‌یان دا ئه‌یان ویست شه‌هیدى بكه‌ن 10یان صه‌حابه له‌به‌ر ده‌رگاى ماڵه‌كه‌یا وه‌ستا بوون ده‌یان ووت: دیفاعت لێده‌كه‌ین و خه‌واریجه‌كان ده‌كوژین، به‌ڵام خه‌لیفه ده‌ى ووت : نامه‌وى له پێناو مندا هیچ موسڵمانێك خوێنی برێژرێت وه ئه‌گه‌ر كێشه‌كه ته‌نها منم و به من جا من چاره‌سه‌ر ده‌بێت ئه‌وا من ئاماده‌م هه‌ر كارێك كه به‌رژه‌وه‌ندى دین و موسڵمانانى تیایه ئه‌وه بوو شه‌هیدیان كردوو خوێنیشیان رِشت بى ئه‌وه‌ى بهێڵێت له پیناو پاراستنى خۆیدا خوێنى موسڵمانان برژێت. ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وان بۆ رِازى كردى خوا‌و به‌رپاكردى شه‌ریعه‌تى ئیسلام بوو، وه ده‌ترسان له سزا‌و ناره‌حه‌تییه‌كانى دوارِۆژ بۆیه توانیان هه‌م خوا رِازى بكه‌ن له خۆیان و هه‌م شه‌ریعه‌تیان به‌رپاكرد و هه‌م مافى ته‌واو موسڵمانیان دا‌و خوێن و ماڵ و موڵكیان بۆ پاراستن (خو لێیان رازى بێت) ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مرۆ وا نیین، وه هه‌ركه‌سێك كه‌سێك بكوژێت به ناحه‌ق ئه‌وه هه‌ره‌شه‌ى توندى لێكراوه‌و له رۆژی قیامه‌تدا جێگه‌ى ئاگرى دۆزه‌خ ده‌بێت و سزاى سه‌رشۆرانه‌ى بۆ هه‌یه. جا ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه نییه كه كه‌سانێك خۆیانى پێ ده‌وڵه‌ند بكه‌ن و خۆش گوزه‌رانى پێبه‌ده‌ست بێنن به‌ڵكو بۆ رِازى كردنى خوا و جێبه‌جێكردنى ماف داواى رِه‌واو شه‌رعیی خه‌ڵكییه.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
به‌رِێز مامۆستا:ئه‌گه‌ر خانویه‌ك دروست بكرێت بۆمزگه‌وت جا هه‌رمه‌لایه‌ك تێیدا بژێت خێركردن پێى هه‌مان حوكمى مزگه‌وتى هه‌یه؟؟
به‌رِێز مامۆستا:ئه‌گه‌ر خانویه‌ك دروست بكرێت بۆمزگه‌وت جا هه‌رمه‌لایه‌ك تێیدا بژێت خێركردن پێى هه‌مان حوكمى مزگه‌وتى هه‌یه؟؟
نه‌خێر برام هه‌مان حوكمى مزكه‌وتى نییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و خانووه مامۆستایه‌كى تیا ده‌ژیا كه دینى به پێی به‌ڵگه‌ى قورئان و سوننه‌ت بڵاو ده‌كرده‌وه ئه‌وه یارمه‌تی دانى خێرێكى گه‌وره‌یه.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
ئایا كه‌سێك چۆن بزانێت سحرى لێكراوه؟ئایا نیشانه‌كانى سحر چیه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌سحره‌كه‌ى لێكراوه؟
ئایا كه‌سێك چۆن بزانێت سحرى لێكراوه؟ئایا نیشانه‌كانى سحر چیه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌سحره‌كه‌ى لێكراوه؟
سیحر جۆره‌كانى زۆر زۆره جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌م نیشانانه‌ى تیا بێت ئه‌وه ئه‌گه‌رى زۆر هه‌یه كه سیحرى لێكرا بێت:
1. گۆرانى بارى ده‌رونى و ته‌ندروستى كه‌سى سیحر لێكراو، له خۆشه‌ویستییه‌وه بۆ رِق لێبون، له له‌ش ساغییه‌وه بۆ نه‌خۆشى، له عیباده‌ته‌وه بۆ تاوان كردن، له دڵ ئارامى دڵ خۆشییه‌وه بۆ نا ئارامى و خه‌م و خه‌فه‌ت،
2. كه‌سى سیحر لێكراو زۆر جار زوو هه‌ڵه‌چێت و تورِه ده‌بێت.
3. كه‌سى سیحر لێكراو وا هه‌ست ده‌كات كه پاڵنه‌رێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندى ووته‌و كرده‌وه بكات به بێ ویستى خۆى، دواى كردنى ووته‌كه یان كاره‌كه په‌شیمانه.
4. كه‌سى سیحر لێكراو ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بێت زۆر جار هه‌ست به ئازارێك له ناو منداڵدانیدا.
5. هه‌ست كردن به ئازارێكى زۆر له برِ برِه‌كانى پشتدا.
6. حه‌ز كردن به ته‌نیایی
7. دڵته‌نگییه‌كى زۆر به تایبه‌تى له دوای عه‌سر.
8. كه‌سى سیحر لێكراو زۆربه‌ى كات حه‌زى به بێ ده‌نگییه.
9. وه ئه‌گه‌ر كه‌سى سیحر لێكراو بۆ ئه‌وه سیحرى لێكرابێت خێزانی ته‌لاق بدات ئه‌وه ئه‌و پیاوه زۆر رِقی له خێزانى ده‌بێته‌وه ، وه به شێوه‌یه‌كى زۆر ناشیرین خێزانى دێته به‌رچاوى ، وه خۆشى ناوێت، وه زۆر جار كێشه‌ى بچوك گه‌وره ده‌كاته‌وه، (ئافره‌ته‌كه‌ش به هه‌مان شێوه).
10. كه‌سى سیحر لێكراو ئه‌گه‌ر قورئانى به‌سه‌ردا خوێندرا له‌و كاته‌دا ئه‌م نیشانانه‌ى لێده‌رده‌كه‌وێت:
1- ده‌گریا كاتێك ئایه‌ته‌كانى سیحرى به‌سه‌را ده‌خوێندرێت.
2- ئێش و ئازار لاشه‌ى داده‌گرێت به تایبه‌تى سك و پشتى.
3- كه‌سى سیحر لێكراو له‌و كاته‌ى قورئانى به‌سه‌را ده‌خوێندرێت پێده‌كه‌نێت و گاڵته به قورئان خوێنه‌كه ده‌كات (بێ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى خۆى تیا بێت).
4- بۆنی ناخۆش له ده‌مییه‌وه دێته ده‌ر.
5- هه‌ست به گه‌رمییه‌كى زۆر ده‌كات له ناو سكیدا.
6- هه‌ناسه به قورسی ئه‌دات و خه‌ریكه ده‌خنكێت.
جا ئه‌گه‌ر ده‌زانێت كیتابی عه‌ره‌بی بخوێنیته‌وه‌و لێى تێده‌گه‌یت ئه‌وه ئامۆژگاریت كه ئه‌م كیتابانه بخوێنیته‌وه:
1. الصارم البتار فی التصدى للسحره و الاشرار
2. البرهان فی الاستشفاء بالسنة و القرا‌ن.
3. كیف تتخلص من السحر ؟
4. حقیقة السحر وحكمه فی الكتاب والسنة
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
ئەگەر لە خەودا دایکت نینۆکت بۆ بکا چیە؟
ئەگەر لە خەودا دایکت نینۆکت بۆ بکا چیە؟
نینۆك له خه‌ودا هێزو توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی ئینسانه، جا هه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینیتى نینۆكه‌كانى درێژ بووه لێى ناترسا بشكێت ئه‌وه هێزو توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی زیاد ده‌كات، وه دوژمنانى لی دور ده‌كه‌وێته‌وه، وه ده‌بێته چه‌كێك كه خۆى پێ ده‌پارێزێت له دوژمنانى، وه هه‌ركه‌سێك بینیتى نینۆكه‌كانى نه‌ما (شكا) ئه‌وه هێزو توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی كه‌م ده‌بێته‌وه، وه هه‌ر كه‌سێك له خه‌ویدا بینیتى نینۆكه‌كانى ده‌كات (كورت ده‌كاته‌وه) به شێوه‌یه‌كى رِێك و پێك و جوان ئه‌وه ئه‌و كه‌سه شوێن كه‌وتوى سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ره (صلى الله علیه و سلم). جا به‌رِێزه‌كه‌م خه‌وه‌كه‌ت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له‌وانه‌ى كه باسمان خه‌وێكى زۆر خۆشه و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خێر‌و چاكه ، جا لات ناخۆش نه‌بێت به‌ڵكو دڵ خۆش به پێى (إن شآءالله) خێرى تیا ده‌بێت.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
مامۆستایانى به‌رِێزم پێم خۆش بوو پرسیارێ بكه‌م له‌سه‌ر حوكمى چات كردن له‌گه‌ڵ خوشكان بۆمه‌به‌ستى پرسیارى شه‌رعى یاخود .................
مامۆستایانى به‌رِێزم پێم خۆش بوو پرسیارێ بكه‌م له‌سه‌ر حوكمى چات كردن له‌گه‌ڵ خوشكان بۆمه‌به‌ستى پرسیارى شه‌رعى یاخود هه‌ربابه‌تێكى دینى وه‌بونى خوشكان له گروپه كانى ناو فه‌یسبوك وه پرسیاركردن و وه‌لام دانه‌وه‌ى برا یان به‌گشتى
داوا له مامۆستایانى به‌رِێزم ده‌كه‌م وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌م بده‌نه‌وه به‌به‌ڵگه‌ى شه‌رعى وفتواى زانایان..
براى خۆم ئه‌وه‌نده‌ى فه‌تواى زانایان بێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه : مه‌سه‌له‌ى چات كردن و ده‌عوه كردن له رِێى ئینته‌رنێته‌وه كارێكى تازه‌یه كه هاتۆته كایه‌وه و هۆكارێكه كه موسڵمان بتوانێت ده‌عوه‌ى تیا بكات و دینى راسته‌قینه‌ى ئیسلامى تیا بڵاو بكاته‌وه، جا براى خۆم ده‌توانرێت سود له‌م هۆكاره ببیرنرێت بۆ ده‌عوه كردن، به‌ڵام ده‌بێت موسڵمان ئاگادار بێت و تێنه‌كه‌وێت و توشى تاوان نه‌بێت چونكه به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت ده‌ریایه‌كى ئاڵۆز‌و بێ بنه، جا ئه‌و كه‌سه‌ى به‌كارى دێنێت ده‌بێت زۆر زۆر وریا بێت، جا سه‌باره‌ت به پرسیاره‌كه‌ى جه‌نابت ، پرسیار كراوه له الشیخ حامد العلی: ئایا چات كردن له گه‌ل پیاوان دروسته ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ كارى خێر بێت و دوور بێت له هه‌موو خراپه‌و تاوانێك؟
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا فه‌رموویه‌تى: خوشكى به‌رێزم دروست نییه بۆ ئافره‌تى موسلمان كه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ل پیاوانێك هه‌بێت و قسه‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكات كه مه‌حره‌مى نین، خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تى : (وإذا سألتموهن متاعا فاسألوهن من ورا‌ء حجاب ذلكم
أطهر لقلوبكم وقلوبهن")
واتا: ئه‌گه‌ر داواى شتێكتان له خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌ر كرد ئه‌وا له پشت په‌رده‌وه داوایان لێبكه‌ن چونكه ئه‌و كاره باشتره بۆ ئێوه‌و ئه‌وانیش، وه دڵ و ده‌رونى ئێوه‌و ئه‌وانیش پاكتر ده‌بێت دورتر ده‌بێت له تاوان، ووته‌ى خواى گه‌وره: (وإذا سألتموهن متاعا) ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه قسه كردن و داواكردنى شتێكى پێویست له نێوان پیاوان و ئافره‌تان دروسته ئه‌گه‌ر مه‌حره‌مى یه‌كتریش نه‌بن به‌مه‌رجى بۆ پێویستى بێت و به پێى پێویست بێت، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره به سه‌رهاتى پێغه‌مبه‌ر موسامان بۆ ده‌گێرێته‌وه كه یه‌كێك له كچه به شه‌رم و شكۆكه‌ى پێغه‌مبه‌ر شوعه‌یب هات بۆ لایى پێى ووت: (فجاءته إحداهما تمشی على استحیاء قالت إن أبی یدعوك لیجزیك أجرما سقیت لنا)
واتا: یه‌كێك له كچه‌كانى هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر موسا‌و پێى به شه‌رم و حه‌یاوه قسه‌ى له‌گه‌ڵدا كردوو ووتى: باوكم بانگت ده‌كات و ده‌یه‌وێت بتبینێت و پاداشتى چاكه‌كه‌ت بداته‌وه كه مه‌رِه‌كانت بۆ ئاوداین، جا ئه‌گه‌ر قسه كردن له نێوانیان بۆ پێویستى و به پێى پێویستى بێت ئه‌وا دروسته، به‌ڵام قسه كردنى ئافره‌ت له‌گه‌لڕ پیاوى نا مه‌حره‌م نابێت به‌به‌رده‌وامی بێت و بۆ خۆیان باس و خواس و زیاتر بكه‌ن له كارى پێویست، وه ناشبێت ئافره‌تان نه‌رمى و ناسك و نیانی بنوێنن له قسه كردن یان نوسیندا، جا براى خۆم قسه كردن و پرسیار كردن خۆى له خۆیدا ناڵێین حه‌رامه به‌ڵام هه‌ندى جار سه‌ر ده‌كێشێت بۆ حه‌رام بۆیه ئاگاداربه‌و بۆ كارى پێویست و به پێى پێویستى بێت.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158
من ته‌مه‌نم 26 ساڵه زۆر جار داواكارم هه‌یه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابێت نازانم هۆكاره‌كه‌ى چیه؟ئایا دوعا هه‌یه بۆ جێ به‌جێ كردنى ئه‌م كاره؟له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من كه‌سێكى خراپ نیم؟؟
من ته‌مه‌نم 26 ساڵه زۆر جار داواكارم هه‌یه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابێت نازانم هۆكاره‌كه‌ى چیه؟ئایا دوعا هه‌یه بۆ جێ به‌جێ كردنى ئه‌م كاره؟له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من كه‌سێكى خراپ نیم؟؟
/ داده‌ى به‌رِێزم ئێمه‌ى موسڵمان ده‌بێت برِوا وئیمانى ته‌واومان هه‌بێت به قه‌زاوقه‌ده‌رى خوا وهیچ گومان ودوودڵییه‌كمان بۆدروست نه‌بێت ، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئیمانمان به‌وه هه‌بێت كه هه‌رشتێك خوا ویستى لێ بێت بۆئه‌وه‌ى ببێت ئه‌وه ده‌بێت ئه‌وه‌شى كه ئه‌و ویستى لێ نه‌بێت بۆنه‌بوون ئه‌وه نابێت ، ژن هێنان وشوكردنیش به‌ویست وئیراده‌ى خواى گه‌وره رِووده‌دات وئه‌وبریارِى له‌سه‌رئه‌دات و هه‌ركات خواى گه‌وره ویستى له‌سه‌ركه‌سێك بوو كه ژن بهێنێت وكێ بهێنێت یان شوبكات وبه‌كێ شوبكات ئه‌وه ده‌بێت وگه‌رِانه‌وه‌ى نییه ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر ویستى له‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌وه نابێت وسه‌رناگرێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرجار مرۆڤه‌كان هۆكارن بۆدواخستنى ئه‌و كاره پیرۆز‌و خێره ، زۆرێك له ئافره‌تان ماڵ وسه‌روه‌ت وسامان ودونیا پێش دین ورِه‌وشت وئه‌خلاقى داخوازیكاره‌كانیان ده‌خه‌ن بۆیه بۆگه‌شتن به‌و حه‌زه چه‌نده‌ها داخوازیكار رِه‌ت ده‌كه‌نه‌وه تائه‌و كاته‌ى كه به‌ئاگادێنه‌وه و ده‌بینن ته‌مه‌ن ، جوانى ، توانا ، حه‌ز، هیواى خۆیان له‌ده‌ست داوه و داماو ماونه‌ته‌وه وچاوه‌رِوانى قه‌ده‌ر ده‌كه‌ن تا به‌لایه‌كدا یه‌كلاییان بكاته‌وه ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه زۆرێك له‌گه‌نجان جوانى ، مه‌نصه‌ب ، شه‌هاده ، شوێن ، قه‌دوبالاى ئافره‌ت پێش دین ورِه‌وشت وئه‌خلاق ومه‌بده‌ئه‌كه‌ى ده‌خه‌ن و تا كاتێك كه ته‌مه‌ن و خۆشى وله‌زه‌تی گه‌نجێتى خۆیان له‌تاوان ونه‌زه‌رو باسكردن ئه‌م وئه‌ودا به‌سه‌ر ده‌به‌ن وكاتێكیش به‌ئاگادێن وه‌كو پێداویستییه‌كه‌ى ژیان و له‌ترس ولۆمه‌ى چوارده‌ورو ته‌عنى كۆمه‌ڵگا به‌گشتى ژن ده‌هێن ئیتر گرنگ نییه هه‌رجۆره ژنێك بێت.. به‌كورتى داده‌ى ئازیزم ده‌بێت زیاتر ئارام بگریت ونائومێد نه‌بیت له سۆز‌و میهرى خوا ان شاءالله رِۆژێك دادێت كه جه‌نابت وته‌واوى خوشكانى پاك داوێن ورِه‌وشت به‌رز دابمه‌زرێن وبچنه ناو ماڵ وحاڵى خۆتان ..وه ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین كه نه‌فامانه‌و هه‌رزه‌كارانه داخوازیكاره‌كانتان رِه‌ت نه‌كه‌نه‌وه‌و به‌بێ هیچ هۆكارێكى شه‌رعى پرۆسه كه دوابخه‌ن ، وه ئامۆژگاریتان ده‌كه‌ین مه‌رجه‌كانتان بۆزه‌واج كردن كه‌مبكه‌نه‌وه له‌و حاڵه بگه‌ن كه ئه‌مرۆ به‌گشتى گه‌نجانى تێدا ده‌ژین ...
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه..
رِۆژێك له‌مه‌كته‌ب هاتمه‌وه خۆم توشى گوناهێك كرد (له‌شم بێ نوێژكرد)به‌ڵام هیچ ئاگام له‌كات نه‌مابوو كاتێ سه‌یرم كرد 10 ده‌قه‌ى ماوه بۆ بانگى مه‌غریب ونوێژى عه‌سرم چوو بۆیه زۆر ئه‌ترسم له‌ئه‌و ..................
رِۆژێك له‌مه‌كته‌ب هاتمه‌وه خۆم توشى گوناهێك كرد (له‌شم بێ نوێژكرد)به‌ڵام هیچ ئاگام له‌كات نه‌مابوو كاتێ سه‌یرم كرد 10 ده‌قه‌ى ماوه بۆ بانگى مه‌غریب ونوێژى عه‌سرم چوو بۆیه زۆر ئه‌ترسم له‌ئه‌و قسه‌یه‌ى(ابن حزم) كه اجماعى سه‌حابه‌ى هێناوه‌ته‌وه ئه‌ڵى (ئه‌گه‌ر كه‌سێ یه‌ك نوێژ به‌ئه‌نقه‌ست بفه‌وتێنى كافر ئه‌بێت) ؟؟ ئایا من ئه‌گرێته‌وه توخوا زوو وه‌ڵامم بده‌نه‌وه.
براى خۆم له‌سه‌ر قسه‌ى زۆربه‌ى زانایان كافر نابیت به‌ڵام تاوانێكى گه‌وره‌ت كردووه بۆیه پێویسته ته‌وبه‌ى لێبكه‌یت و هه‌رگیز نه‌گه‌رِێیته‌وه سه‌رى ، وه كارى خێر زۆر بكه و داواى لێخۆشبوو‌ن له خواى گه‌وره زۆر بكه.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158