كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

رِه‌شكردنى چاوبۆئافره‌ت بۆده‌ره‌وه‌ جائیزه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

رِه‌شكردنى چاوبۆئافره‌ت بۆده‌ره‌وه‌ جائیزه‌؟؟

وەڵام: 

به‌رِێزه‌كه‌م ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ خیلافی له‌سه‌ره‌ له‌ نێوان زانایانى كۆن و تازه‌دا به‌لام ئه‌وه‌ى له‌ حه‌قه‌وه‌ نزیكتره‌ وه‌ك شێخ الاسلام له‌ مجموع الفتاوى باسی ده‌كات كه‌ دروست نیه‌ چاوى برێژێ به‌كل بۆ خه‌ڵكى بێگانه‌. والله أعلم
به‌رێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701495535

نیوسه‌عات پێش نوێژى به‌یانى هه‌ربه‌وكاته‌ هه‌ژمارده‌كرێت كه‌ سێیه‌كى شه‌وه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

نیوسه‌عات پێش نوێژى به‌یانى هه‌ربه‌وكاته‌ هه‌ژمارده‌كرێت كه‌ سێیه‌كى شه‌وه‌؟؟

وەڵام: 

به‌ڵێ إن شاءالله.چونكه‌ سێیه‌كى شه‌و له‌سه‌عات 2 وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات تا پێش نوێژى به‌یانى.
به‌رێز/ م.كامران خالد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701495535

من ته‌مه‌نم 28ساڵه‌ زۆر حه‌زده‌كه‌م ژن بهێنم وماڵى خۆم هه‌بێت به‌ڵام رِووم نایه‌ت به‌ماڵه‌وه‌ بڵێم ئه‌وانیش بێم ناڵێن ژن بهێنه‌ تكایه‌ رِێگایه‌كم پیشان بده‌ن خواجه‌زاتان بداته‌وه‌

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من ته‌مه‌نم 28ساڵه‌ زۆر حه‌زده‌كه‌م ژن بهێنم وماڵى خۆم هه‌بێت به‌ڵام رِووم نایه‌ت به‌ماڵه‌وه‌ بڵێم ئه‌وانیش بێم ناڵێن ژن بهێنه‌ تكایه‌ رِێگایه‌كم پیشان بده‌ن خواجه‌زاتان بداته‌وه‌

وەڵام: 

براكه‌م ده‌بێ خۆت رِێگایه‌ك بدۆزیته‌وه‌ شه‌رمى بۆچیه‌ به‌ دایكت بڵێ یان به‌ خوشكێكت بڵێ بابه‌دایكت بڵێ ئه‌ویش به‌ باوكت بڵێ یان به‌كه‌سێكى نزیك له‌ خێزانه‌كه‌تانه‌وه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر منیش بتم ناسیایه‌ پێیانم ده‌وت له‌وه‌ ئاسانترنیه‌ خوا هاوكارتبێ وه‌ كارت بۆ ئاسانكات براگیان.
به‌رێز/ م.كامران خالد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701495535

ئایا لابردنى موى سه‌ر رِوومه‌ته‌كان بۆپیاودروسته‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا لابردنى موى سه‌ر رِوومه‌ته‌كان بۆپیاودروسته‌؟؟

وەڵام: 

به‌ڵێ حه‌رامه‌ ده‌ستكاریكردن و لابردنى چونكه‌ له‌عنه‌تى لێ كراوه‌ هه‌روه‌ك له‌فه‌رموده‌ى صه‌حیحدا هاتووه‌ (( لعن الله الربا ..... و النامصة‌ و المتنمصة‌)) رقم : 5094صحیح الجامع ، وه‌ گومانیش له‌وه‌دانیه‌ كه‌ وشه‌ى نه‌مص لابردنى برۆو موى ده‌موچاو ده‌گرێته‌وه‌.
به‌رێز/ م.كامران خالد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701495535

مامۆستاگیان ئایا به‌چیدا حه‌دیسی زه‌عیف و صه‌حیح له‌یه‌ك جیابكه‌ینه‌وه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستاگیان ئایا به‌چیدا حه‌دیسی زه‌عیف و صه‌حیح له‌یه‌ك جیابكه‌ینه‌وه‌؟؟

وەڵام: 

جیاكردنه‌وه‌ى حه‌دیسى صه‌حیح له‌ حه‌دیسى زه‌عیف كارێكى زۆر موباره‌كه‌، وه‌ بۆ ئه‌م كاره‌ زانایان كۆمه‌ڵێك بنه‌ماو بنچیینه‌یان داناوه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌بێ پێنچ مه‌رج له‌ حه‌دیسێكدا كۆببێته‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ده‌توانرێت به‌و حه‌دیسه‌ بوترێ صه‌حیحه‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ش:
1- ئه‌بێت سه‌نه‌ده‌كه‌ى (متصل)بێ واتا بچرِاوى تێدا نه‌بێت.
2-ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ى فه‌رمووده‌كه‌ ده‌یگێرِنه‌وه‌ عادلبن ودادپه‌روه‌ربن (فاسق نه‌بن)
3- خاوه‌ن زه‌بتبێ به‌وه‌ى شتی له‌بیر نه‌چێ هه‌ركات داواى لێكرا وه‌ك خۆى بیگیرِێته‌وه‌ بێ كه‌موكورِى.
4-ده‌بێت ئه‌و حه‌دیسه‌ شاز نه‌بێ، واتا ریوایه‌ته‌كه‌ پێچه‌وانه‌ى ریوایه‌تى كه‌سانێكى (مقبول)تر نه‌كات.
5-وه‌ ده‌بێت عیلله‌ت دارنه‌بێت، به‌وه‌ى له‌ روو كه‌شی سه‌نه‌ده‌كه‌ كێشه‌ى نه‌بێت به‌لام كه‌ فه‌رمووده‌ناسێكى رۆچوو له‌زانستدا لێی ده‌كۆڵێته‌وه‌ بۆى ده‌ر ده‌كه‌وێت كه‌ عیلله‌تێكى شاراوه‌ى له‌كه‌داركه‌ری تێدایه‌.
وه‌ ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه‌ زانایانى فه‌رمووده‌ناسانى شاره‌زا ئه‌م بواره‌ ده‌توانن برِیار له‌سه‌رئه‌و حه‌دیسه‌ بده‌ن كه‌ صه‌حیحه‌ یان نا، وه‌ زانایانى كۆن و تازه‌ هه‌ستاون به‌م كاره‌ پیرۆزه‌ وه‌ك ابن حجرو زه‌یله‌علی له‌ كۆنه‌كان وه‌ وه‌كو ئه‌لبانی و مقبل الوادعی له‌ تازه‌كان رِه‌حمه‌تى خودایان لێ بێت كه‌ بۆئه‌م ئوممه‌ته‌یان رِوون كردۆته‌وه‌، وه‌ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت كه‌ڵك وه‌ربگرى برِوانه‌ نصب الرایة‌ للزیلعى والسلسة الصحیحة‌ والضعیفة‌ وارواء الغلیل للألبانى.
وه‌ باشترین كتاب كه‌ تۆ سودى لێ وه‌ربگریت (صحیح وضعیف الجامع الصغیر)ى هى زاناى گه‌وره‌ى فه‌رموده‌ناسى سه‌رده‌م شێخ ئه‌لبانیه‌ ره‌حمه‌تى خوداى لیبێ.
به‌رێز/ م.كامران خالد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701495535

مامۆستا ئه‌گه‌ر بۆ نوێژی به‌یانی چوومه‌مزگه‌وت و ده‌ست به‌جه‌ماعه‌ت كرا بوو ئایا ده‌توانم راسته‌خۆ دوای ته‌واو بوونی نوێژی جه‌ماعه‌ت هه‌ستمه‌وه‌و نوێژی سوونه‌تی بێش به‌یانی بكه‌مه‌وه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا ئه‌گه‌ر بۆ نوێژی به‌یانی چوومه‌مزگه‌وت و ده‌ست به‌جه‌ماعه‌ت كرا بوو ئایا ده‌توانم راسته‌خۆ دوای ته‌واو بوونی نوێژی جه‌ماعه‌ت هه‌ستمه‌وه‌و نوێژی سوونه‌تی بێش به‌یانی بكه‌مه‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر روونكردنه‌وه‌به‌فه‌رمووده‌ش بێت باشتر ده‌بێت بۆم .

وەڵام: 

براكه‌م بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌ ئه‌گه‌ر هاتیته‌ ناو مزگه‌وت قامه‌ت كرابوو ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ئیمامه‌وه‌ ده‌كه‌یت و نویژى به‌ جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ئه‌ده‌یت ، دواى ته‌وابوون له‌ فه‌رزه‌كه‌ رِاسته‌و خۆ هه‌ڵمه‌سه‌ره‌وه‌ بۆ سوننه‌ته‌كه‌ به‌ڵكو ماوه‌یه‌كى با له‌ نێوانداهه‌بێت پاشان ده‌توانى نویژى دوو رِكعاتى سوننه‌ته‌كه‌ بكه‌یته‌وه‌ به‌ر له‌ خۆر هه‌لاتن وه‌ یان دواى خۆر هه‌لاتن خۆر به‌رزبونه‌وه‌ به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌: (من لم یصل ركعتی الفجر ( أی السنة‌ ) ؛ فلیصلهما بعد ما تطلع الشمس ). الصحیحه‌2361. واتا (ئه‌گه‌ر كه‌سێك دوو رِكعاته‌كه‌ سوننه‌ته‌كه‌ى پێش نوێژى نه‌كردبوو ئه‌وه‌ با پاش هه‌ڵهاتنى خۆر بیكاته‌وه‌).
به‌رێز/ م.كامران خالد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701495535

مامۆستا من حه‌ساسییه‌تم هه‌یه‌ وبه‌رده‌وام بۆنوێژى به‌یانیان په‌سیو وهه‌لامه‌تمه‌ ، ئایا ده‌كرێت له‌كاتى زۆر پێویست ده‌ست بكه‌مه‌ گیرفانمه‌وه‌ وكلێنسێك ده‌ربهێنم ولوتم خاوێن بكه‌مه‌وه‌ ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا من حه‌ساسییه‌تم هه‌یه‌ وبه‌رده‌وام بۆنوێژى به‌یانیان په‌سیو وهه‌لامه‌تمه‌ ، ئایا ده‌كرێت له‌كاتى زۆر پێویست ده‌ست بكه‌مه‌ گیرفانمه‌وه‌ وكلێنسێك ده‌ربهێنم ولوتم خاوێن بكه‌مه‌وه‌ ؟؟ ئه‌گه‌ر نا چیبكه‌م بۆئاوى لوتم كه‌ دێته‌ خواره‌وه‌؟؟

وەڵام: 

به‌رِێزه‌كه‌م هیچ رِێگرێك نیه‌ له‌وه‌ى ده‌ست بكه‌یته‌ گیرفانت كلێنس یا هه‌ر شتێكى تر ده‌ربهێنى بۆ ده‌مولوت خاوێن كردنه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌ زه‌روریاتێكه‌ كه‌ زانایان رِێگه‌یان پێ داوه‌ بۆیه‌ دوودڵ مه‌به‌ به‌ڵام رِه‌چاوى نوێژه‌كه‌ش بكه‌ به‌پێی زه‌رورِه‌ت به‌كاریبهێنه‌.
به‌رێز/ م.كامران خالد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701495535

تاكوو ئێستا دوو جار نوێژم لە ناو سەیارە كردووە واتە هەر بەدانیشتنەوە لە جێی خۆم جانازانم روم لە قیبلە بووە یان نا چونكە ...............

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا گیان من تاكو ئێستا دوو جار وام كردووە جایزە ؟
تاكوو ئێستا دوو جار نوێژم لە ناو سەیارە كردووە واتە هەر بەدانیشتنەوە لە جێی خۆم جانازانم روم لە قیبلە بووە یان نا چونكە سەیارەكە بێچ دەكاتەوە جەنابتان دەزانن ئەویش لەبەر ئەوە وام كردووە كە كاتی نویژەكە زۆركەمی مابوو یەعنی ئەگەر چاوەرێم كردایە تا ماڵەوە ئەوا كاتی نەدەما ..
ئایا ئەو نوێژەم دروستە ؟ ئەگەر نا ئەی چیبكەم باشە ؟ وە ئەگەر لە داهاتوودا شتی وام بەسەر هاتەوە دەتوانم دووبارە ئەم نوێژە بەم شێوەیە بكەمەوە ؟

وەڵام: 

نوێژكردن له‌ناو سه‌یاره‌دا دروسته‌ به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ باست كرد قیاس له‌سه‌ر نوێژكردن له‌ ناو سه‌فینه‌دا كه‌ له‌ سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله علیه‌ وسلم)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نوێژه‌كه‌ جه‌مع بكرێت ئه‌وا باشتره‌ ئه‌گه‌ر له‌و نوێژانه‌بێت كه‌ جه‌مع ده‌كرێت، وه‌كو (نیوه‌رِۆ له‌گه‌ڵ عه‌سر وه‌ مه‌غریب له‌گه‌ڵ عیشا)، ئه‌گه‌ر بزانیت فریاى جه‌معیش ناكه‌ویت ئه‌وا دروسته‌ به‌و شێوه‌یه‌ بكرێت كه‌ باست كرد.
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

برایان بۆچى ناوه‌كانى خوا هه‌مووى بۆرِه‌گه‌زى نێره‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

برایان بۆچى ناوه‌كانى خوا هه‌مووى بۆرِه‌گه‌زى نێره‌؟

وەڵام: 

رِاسته‌ وشه‌كان له‌ زمانى عه‌ره‌بیدا بۆ (مذكر)ه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ په‌نا به‌ خوا وه‌سف بكرێت به‌ نێر یان مێ چونكه‌ ئه‌م وه‌سفكردنه‌ كوفره‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ هه‌واڵى ئه‌وه‌ى پێداوین كه‌ هیچ دروست كراوێك وه‌كو خوا نییه‌ نه‌ له‌ ناوه‌كانیدا وه‌ نه‌ له‌ سیفاتیداو نه‌ له‌ زاتیشدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ تێنه‌گه‌یشتنه‌ له‌ وشه‌ى عه‌ره‌بى چونكه‌ چه‌نده‌ها وشه‌ هه‌یه‌ له‌ عه‌ره‌بیدا (مذكر)ه‌، به‌ڵام ناو لێنراوه‌كه‌ رِوح له‌به‌ریش نییه‌.
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

ئایا وه‌رگرتنى 20 ملێون دینارى سلفه‌ى عه‌قار بۆ دروستكردنى خانوو ده‌درێت له‌حكومه‌ت, حه‌رامه‌ یان حه‌لاڵه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا وه‌رگرتنى 20 ملێون دینارى سلفه‌ى عه‌قار بۆ دروستكردنى خانوو ده‌درێت له‌حكومه‌ت, حه‌رامه‌ یان حه‌لاڵه‌؟

وەڵام: 

حه‌رامه‌ له‌به‌ر بوونى مه‌رجێكى رِیبه‌وى كه‌ ئه‌ویش بریتىیه‌ له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر دواى بخه‌یت زیادت لێ وه‌رده‌گرن، له‌وانه‌یه‌ بڵێیت من دواى ناخه‌م، به‌ڵام تۆ دان ده‌نێیت به‌و مه‌رجه‌دا له‌ كاتى وه‌رگرتنیدا، بۆیه‌ حه‌رامه‌.
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٨٧
٣٠٦١
٦٨٠٧٩١