كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا كه‌سێك چۆن بزانێت سحرى لێكراوه‌؟ئایا نیشانه‌كانى سحر چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌سحره‌كه‌ى لێكراوه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا كه‌سێك چۆن بزانێت سحرى لێكراوه‌؟ئایا نیشانه‌كانى سحر چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌سحره‌كه‌ى لێكراوه‌؟

وەڵام: 

سیحر جۆره‌كانى زۆر زۆره‌ جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌م نیشانانه‌ى تیا بێت ئه‌وه‌ ئه‌گه‌رى زۆر هه‌یه‌ كه‌ سیحرى لێكرا بێت:
1. گۆرانى بارى ده‌رونى و ته‌ندروستى كه‌سى سیحر لێكراو، له‌ خۆشه‌ویستییه‌وه‌ بۆ رِق لێبون، له‌ له‌ش ساغییه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشى، له‌ عیباده‌ته‌وه‌ بۆ تاوان كردن، له‌ دڵ ئارامى دڵ خۆشییه‌وه‌ بۆ نا ئارامى و خه‌م و خه‌فه‌ت،
2. كه‌سى سیحر لێكراو زۆر جار زوو هه‌ڵه‌چێت و تورِه‌ ده‌بێت.
3. كه‌سى سیحر لێكراو وا هه‌ست ده‌كات كه‌ پاڵنه‌رێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندى ووته‌و كرده‌وه‌ بكات به‌ بێ ویستى خۆى، دواى كردنى ووته‌كه‌ یان كاره‌كه‌ په‌شیمانه‌.
4. كه‌سى سیحر لێكراو ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بێت زۆر جار هه‌ست به‌ ئازارێك له‌ ناو منداڵدانیدا.
5. هه‌ست كردن به‌ ئازارێكى زۆر له‌ برِ برِه‌كانى پشتدا.
6. حه‌ز كردن به‌ ته‌نیایی
7. دڵته‌نگییه‌كى زۆر به‌ تایبه‌تى له‌ دوای عه‌سر.
8. كه‌سى سیحر لێكراو زۆربه‌ى كات حه‌زى به‌ بێ ده‌نگییه‌.
9. وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سى سیحر لێكراو بۆ ئه‌وه‌ سیحرى لێكرابێت خێزانی ته‌لاق بدات ئه‌وه‌ ئه‌و پیاوه‌ زۆر رِقی له‌ خێزانى ده‌بێته‌وه‌ ، وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر ناشیرین خێزانى دێته‌ به‌رچاوى ، وه‌ خۆشى ناوێت، وه‌ زۆر جار كێشه‌ى بچوك گه‌وره‌ ده‌كاته‌وه‌، (ئافره‌ته‌كه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌).
10. كه‌سى سیحر لێكراو ئه‌گه‌ر قورئانى به‌سه‌ردا خوێندرا له‌و كاته‌دا ئه‌م نیشانانه‌ى لێده‌رده‌كه‌وێت:
1- ده‌گریا كاتێك ئایه‌ته‌كانى سیحرى به‌سه‌را ده‌خوێندرێت.
2- ئێش و ئازار لاشه‌ى داده‌گرێت به‌ تایبه‌تى سك و پشتى.
3- كه‌سى سیحر لێكراو له‌و كاته‌ى قورئانى به‌سه‌را ده‌خوێندرێت پێده‌كه‌نێت و گاڵته‌ به‌ قورئان خوێنه‌كه‌ ده‌كات (بێ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى خۆى تیا بێت).
4- بۆنی ناخۆش له‌ ده‌مییه‌وه‌ دێته‌ ده‌ر.
5- هه‌ست به‌ گه‌رمییه‌كى زۆر ده‌كات له‌ ناو سكیدا.
6- هه‌ناسه‌ به‌ قورسی ئه‌دات و خه‌ریكه‌ ده‌خنكێت.
جا ئه‌گه‌ر ده‌زانێت كیتابی عه‌ره‌بی بخوێنیته‌وه‌و لێى تێده‌گه‌یت ئه‌وه‌ ئامۆژگاریت كه‌ ئه‌م كیتابانه‌ بخوێنیته‌وه‌:
1. الصارم البتار فی التصدى للسحره‌ و الاشرار
2. البرهان فی الاستشفاء بالسنة‌ و القران.
3. كیف تتخلص من السحر ؟
4. حقیقة السحر وحكمه فی الكتاب والسنة‌
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٢٠
١١٢٧
٦٩٢٧٣٦