كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

من ته‌مه‌نم 26 ساڵه‌ زۆر جار داواكارم هه‌یه‌ به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابێت نازانم هۆكاره‌كه‌ى چیه‌؟ئایا دوعا هه‌یه‌ بۆ جێ به‌جێ كردنى ئه‌م كاره‌؟له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من كه‌سێكى خراپ نیم؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من ته‌مه‌نم 26 ساڵه‌ زۆر جار داواكارم هه‌یه‌ به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابێت نازانم هۆكاره‌كه‌ى چیه‌؟ئایا دوعا هه‌یه‌ بۆ جێ به‌جێ كردنى ئه‌م كاره‌؟له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من كه‌سێكى خراپ نیم؟؟

وەڵام: 

/ داده‌ى به‌رِێزم ئێمه‌ى موسڵمان ده‌بێت برِوا وئیمانى ته‌واومان هه‌بێت به‌ قه‌زاوقه‌ده‌رى خوا وهیچ گومان ودوودڵییه‌كمان بۆدروست نه‌بێت ، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئیمانمان به‌وه‌ هه‌بێت كه‌ هه‌رشتێك خوا ویستى لێ بێت بۆئه‌وه‌ى ببێت ئه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌شى كه‌ ئه‌و ویستى لێ نه‌بێت بۆنه‌بوون ئه‌وه‌ نابێت ، ژن هێنان وشوكردنیش به‌ویست وئیراده‌ى خواى گه‌وره‌ رِووده‌دات وئه‌وبریارِى له‌سه‌رئه‌دات و هه‌ركات خواى گه‌وره‌ ویستى له‌سه‌ركه‌سێك بوو كه‌ ژن بهێنێت وكێ بهێنێت یان شوبكات وبه‌كێ شوبكات ئه‌وه‌ ده‌بێت وگه‌رِانه‌وه‌ى نییه‌ ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ویستى له‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌وه‌ نابێت وسه‌رناگرێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرجار مرۆڤه‌كان هۆكارن بۆدواخستنى ئه‌و كاره‌ پیرۆزو خێره‌ ، زۆرێك له‌ ئافره‌تان ماڵ وسه‌روه‌ت وسامان ودونیا پێش دین ورِه‌وشت وئه‌خلاقى داخوازیكاره‌كانیان ده‌خه‌ن بۆیه‌ بۆگه‌شتن به‌و حه‌زه‌ چه‌نده‌ها داخوازیكار رِه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ تائه‌و كاته‌ى كه‌ به‌ئاگادێنه‌وه‌ و ده‌بینن ته‌مه‌ن ، جوانى ، توانا ، حه‌ز، هیواى خۆیان له‌ده‌ست داوه‌ و داماو ماونه‌ته‌وه‌ وچاوه‌رِوانى قه‌ده‌ر ده‌كه‌ن تا به‌لایه‌كدا یه‌كلاییان بكاته‌وه‌ ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ زۆرێك له‌گه‌نجان جوانى ، مه‌نصه‌ب ، شه‌هاده‌ ، شوێن ، قه‌دوبالاى ئافره‌ت پێش دین ورِه‌وشت وئه‌خلاق ومه‌بده‌ئه‌كه‌ى ده‌خه‌ن و تا كاتێك كه‌ ته‌مه‌ن و خۆشى وله‌زه‌تی گه‌نجێتى خۆیان له‌تاوان ونه‌زه‌رو باسكردن ئه‌م وئه‌ودا به‌سه‌ر ده‌به‌ن وكاتێكیش به‌ئاگادێن وه‌كو پێداویستییه‌كه‌ى ژیان و له‌ترس ولۆمه‌ى چوارده‌ورو ته‌عنى كۆمه‌ڵگا به‌گشتى ژن ده‌هێن ئیتر گرنگ نییه‌ هه‌رجۆره‌ ژنێك بێت.. به‌كورتى داده‌ى ئازیزم ده‌بێت زیاتر ئارام بگریت ونائومێد نه‌بیت له‌ سۆزو میهرى خوا ان شاءالله رِۆژێك دادێت كه‌ جه‌نابت وته‌واوى خوشكانى پاك داوێن ورِه‌وشت به‌رز دابمه‌زرێن وبچنه‌ ناو ماڵ وحاڵى خۆتان ..وه‌ ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین كه‌ نه‌فامانه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ داخوازیكاره‌كانتان رِه‌ت نه‌كه‌نه‌وه‌و به‌بێ هیچ هۆكارێكى شه‌رعى پرۆسه كه ‌ دوابخه‌ن ، وه‌ ئامۆژگاریتان ده‌كه‌ین مه‌رجه‌كانتان بۆزه‌واج كردن كه‌مبكه‌نه‌وه‌ له‌و حاڵه‌ بگه‌ن كه‌ ئه‌مرۆ به‌گشتى گه‌نجانى تێدا ده‌ژین ...
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌..

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٥٠٨
٢٠٥٩
٦٩٣٦٦٨