مامۆستاى به‌رِێز زۆر له‌خه‌ڵكى له‌كاتى قسه‌كردن دا ووشه‌ى (سوتفه )به‌كارده‌هێنن نموونه (به سوتفه‌له‌ماڵه‌وه بوم، به‌سوتفه تۆم بینى، به‌سوتفه فڵان ئیشم كرد) ئایا به‌كارهێنانى ئه‌م وشه‌یه گوناحه؟
مامۆستاى به‌رِێز زۆر له‌خه‌ڵكى له‌كاتى قسه‌كردن دا ووشه‌ى (سوتفه )به‌كارده‌هێنن نموونه (به سوتفه‌له‌ماڵه‌وه بوم، به‌سوتفه تۆم بینى، به‌سوتفه فڵان ئیشم كرد) ئایا به‌كارهێنانى ئه‌م وشه‌یه گوناحه؟ئه‌گه‌رگوناحه به‌دیلى ئه‌م ووشه‌یه چیه بۆخه‌ڵكى رِوون بكه‌نه‌وه‌خواى گه‌وره خێرتان بنوسى..
براكه‌م به‌كارهێنانى ئه‌و وشه‌یه له هه‌موو كاتێكدا دروست نییه، چونكه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵكى باوه‌رِى به قه‌ده‌رى خوا نه‌مێنێت، بۆیه له جیاتى ئه‌و وشه‌یه وشه‌ى (قه‌ده‌رى خوا وابوو) به‌كاربهێنن باشتره.
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047
بێزەحمەت برسیارێکم هەبووو هەندێک کەس ڕەسمی شێخ لە بشت سەریانەوە دادەنێن جا هەر شێخێک بێت کە ئەو کەسەی کە دای ئەنێت دەڵێت کەسێکی بیرۆزە ...........
بێزەحمەت برسیارێکم هەبووو هەندێک کەس ڕەسمی شێخ لە بشت سەریانەوە دادەنێن جا هەر شێخێک بێت کە ئەو کەسەی کە دای ئەنێت دەڵێت کەسێکی بیرۆزە ، بەڵام بڕوایەکی تەواوی بە خوای گەورە هەیەو نوێژوو ڕۆژوو دەگرێت وەک خۆی ، ئایا ئەم کارە جایزە ؟ ئەگەر جایز نیە ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەم کەسانە ؟
هه‌ڵواسینى وێنه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك حه‌رامه، وێنه‌ى هه‌ركه‌سێك بێت، وه ده‌بێت به رِێگر له هاتنه ژوره‌وه‌ى مه‌لائیكه بۆ ئه‌و ژووره، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((لا تدخل الملائكة بیتا فیه كلب او صورة)) واته: مه‌لائیكه‌ى خوا ناچێته ماڵێكه‌وه سه‌گ یان وێنه‌ى تێدابێت.
به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ى وێنه‌ى شێخێك هه‌ڵده‌واسێت بۆ رِێزو به‌ره‌كه‌ت و گه‌وره دانان ئه‌وا ئه‌و كاته ده‌بێت به شیرك، واته گه‌وره‌ترین تاوان كاتێك باوه‌رِت وابێت ئه‌و شێخه به‌ره‌كه‌تى پێوه‌یه، جا ئامۆژگاریم وایه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك وێنه له ماڵه‌كانتان هه‌ڵنه‌واسن ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت خواى په‌روه‌ردگار به‌ره‌كه‌ت برِێژێت به‌سه‌رتاندا.
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047
من قه‌له‌قم كاتێك ده‌ست نوێژ ده‌شۆم و خۆم ده‌شۆم بێم وایه خاوێن نه‌بوومه‌ته‌وه چ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى له‌وه‌سوسه رِزگاربم؟؟؟
من قه‌له‌قم كاتێك ده‌ست نوێژ ده‌شۆم و خۆم ده‌شۆم بێم وایه خاوێن نه‌بوومه‌ته‌وه چ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى له‌وه‌سوسه رِزگاربم؟؟؟
په‌نا بگره به خوا له وه‌سوه‌سه‌ى شه‌یتان و واز له‌و وه‌سوه‌سه‌یه بهێنه‌و بیرى لێ مه‌كه‌ره‌وه، یه‌ك جار ده‌ستنوێژ بگره‌و به‌س.
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047
له‌رِۆژى جومعه‌دا سوننه‌تى ره‌واتب هه‌یه یان نا؟؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌تى چۆن ده‌كرێت وكه‌ى ده‌كرێت ئه‌گه‌ر نییه‌تى له رِۆژانى تردا چۆنه وكه ى ده‌كرێت ، زۆر سپاستان ده‌كه‌م
براى خۆشه‌ویستم من خه‌ڵكى شارى شنۆم له ئێران په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م وپرسیارێكتان عه‌رزده‌كه‌م : له‌رِۆژى جومعه‌دا سوننه‌تى ره‌واتب هه‌یه یان نا؟؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌تى چۆن ده‌كرێت وكه‌ى ده‌كرێت ئه‌گه‌ر نییه‌تى له رِۆژانى تردا چۆنه وكه ى ده‌كرێت ، زۆر سپاستان ده‌كه‌م.
نوێژى جومعه سوننه‌تى هه‌یه ته‌نها له‌دوایه‌وه ، نه‌ك له پێشییه‌وه ، وه‌هیچ سوننه‌تێك نییه له پێشییه‌وه ، سوننه‌تى دواى جومعه‌ش ئه‌گه‌ر له‌مزگه‌وت كرا ئه‌وه باشتروایه چواررِكعات بكات ، ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه‌ش كرا ئه‌وه دوو ركعات بكات ، به‌لاَم سوننه‌ته‌كه سوونه‌تى ره‌واتب نییه ، (من كان مصلیاً بعد الجمعة فلیصل أربعة).ئه‌مه ئه‌گه‌ر له‌ناو مزگوتدا كرا ( كان یصلى بعد الجمعة ركعتین) ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه كرا هه‌ردوو فه‌رمووده‌كه‌ش له سوونه‌نى نه‌سائى الكبرى دا هاتووه، به‌لام له رِۆژانى تردا سوونه‌تى رِه‌واتب ده‌كرێت وهه‌یه به‌م شێوه‌یه :
- دوو رِكعات پێش نوێژى به‌یانى ، ئه‌گه‌ر فریانه‌كه‌وتیت له‌پێش نوێژى به‌یانى بیكه‌یت به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ئه‌وه ده‌توانى له دواى نوێژى به‌یانییه‌وه دوورِكعاته‌كه بگێریته‌وه له‌سه‌ر بۆچوونى زۆربه‌ى زانایانى به‌رِێز.
- دوو یان چوار رِكعات له پێش نوێژى نیوه‌رِۆ وه دوو یان چوار رِكعات له پاش نوێژى نیوه‌رِۆ، به‌هه‌ردوو شێوه‌كه ده‌توانیت بیكه‌یت .
- دوو رِكعات دواى نوێژى مه‌غریب .
- دوو رِكعات له پاش نوێژى عیشا.
ئه‌مه سوننه‌ته رِه‌واتبه‌كان بوو به‌لاَم جگه له‌م سوننه‌ته رِه‌واتبانه ده‌توانى سووننه‌تى تریش بكه‌یت ، بۆنموونه ده‌توانى له پێش نوێژى عه‌سر چوار رِكعات نوێژى سوونه‌ت بكه‌یت واتا دوو نوێژى سوونه‌ت كه ئه‌جرو پاداشتێكىزۆرى هه‌یه .
هه‌روه‌ها ده‌توانى له پێش نوێژى مه‌غریب وعیشاش دوو رِكعات نوێژ بكه‌یت وئاساییه‌و هیچى تێدانییه به‌لاَم ئه‌مانه رِه‌واتب نین..
به‌رێز/ م. یوسف رِه‌شید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047
سلاو به‌رِێزان من زۆرجار ده‌گریم هۆى گریانه‌كه‌ش له ترسى خواى گه‌وره‌وئاگرى دۆزه‌خ وسزاى قه‌بره ، ئایا گوناهبار نابم كه به‌وشێوه‌یه ده‌گریم وده‌ترسم؟؟؟
سلاو به‌رِێزان من زۆرجار ده‌گریم هۆى گریانه‌كه‌ش له ترسى خواى گه‌وره‌وئاگرى دۆزه‌خ وسزاى قه‌بره ، ئایا گوناهبار نابم كه به‌وشێوه‌یه ده‌گریم وده‌ترسم؟؟؟
نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوناهبار نابیت ، به‌ڵكو ئه‌وه نیشانه‌ى ئیمان وباوه‌رِه وه یه‌كێك ده‌بیت له‌ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له رِۆژى قیامه‌تدا له ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خودادا حه‌شرده‌كرێیت به‌ویستى خواى په‌روه‌ردگار، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت :(...... ورجل ذكرالله خالیا ففاضت عیناه) رواه البخارى ومسلم.
به‌رِێز/ م.یوسف رِه‌شید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047
ئایادروسته بڵێیین (أبوبكرالصدیق)(خوا لێى رِازى بێت) موقه‌ده‌سه ؟مه‌به‌ستت ئه‌وه بێت قسه‌ى پى نه‌وترێت نه‌ك وه‌ك مه‌عصومێك سه‌یرى بكه‌یت .
ئایادروسته بڵێیین (أبوبكرالصدیق)(خوا لێى رِازى بێت) موقه‌ده‌سه ؟مه‌به‌ستت ئه‌وه بێت قسه‌ى پى نه‌وترێت نه‌ك وه‌ك مه‌عصومێك سه‌یرى بكه‌یت .
باشتر وایه نه‌وترێت ، چونكه به‌پیزۆزدانى كه‌سێك وه‌سیله‌یه‌كه بۆبه‌گه‌وره‌دانانى وله دواتریشدا سه‌رده‌كێشیت بۆ پارِانه‌وه‌و لێى وهانا بۆبردنى و داوالێ كردنى كه هه‌موو ئه‌مانه ناشه‌رعى وهاوه‌ڵ برِیاردانن بۆخواى گه‌وره ، بۆیه دروست نیه به‌هیچ كه‌سیك بوترێت(مقدس)له‌به‌رئه‌وه‌ى وه‌سیله‌كه بۆبه گه‌وره‌دانانى ئه‌وكه‌سه‌و په‌رستنى، ئیتر مه‌به‌ستت هه‌رشتێك بێت .
به‌رێز/ م. یوسف رِه‌شید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047
مامۆستاگیان به‌كارهێنانى ده‌رمانى الاعشاب بۆبه‌رزكردنه‌وه‌ى بالا دروسته؟؟
مامۆستاگیان به‌كارهێنانى ده‌رمانى الاعشاب بۆبه‌رزكردنه‌وه‌ى بالا دروسته؟؟
ئه‌گه‌رده‌رمانه‌كه گیایى بێت و هیچ زه‌ره‌رێكى نه‌بێت ئه‌وا هیچ مانعێك نییه له‌به‌كارهێنانیدا، كه‌واته به‌ڵێ دروسته به‌ویستى خوا.
به‌رێز/ م. یوسف رِه‌شید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047
قال ربیع المدخلی فی مناقشة دار‌ت بینه وبین بعض طلبةالعلم من الإمارات فی بیته بمكة بتاریخ 25 جمادى اڵاخر 1426هـ فی مسألة وقوعه فی الإرجاء فغضب وقال: (( الله مرجئ ؟!، الرسول مرجئ ؟!، الصحابة مرجئة ؟!)؟
قال ربیع المدخلی فی مناقشة دار‌ت بینه وبین بعض طلبةالعلم من الإمارات فی بیته بمكة بتاریخ 25 جمادى اڵاخر 1426هـ فی مسألة وقوعه فی الإرجاء فغضب وقال: (( الله مرجئ ؟!، الرسول مرجئ ؟!، الصحابة مرجئة ؟!)
براكانم بو ئه‌وه ده‌ڵێین چى تكایه وه‌ڵام؟؟
شێخ ره‌بیع خواى گه‌وره بیپارێزێت له‌ئه‌هلى بیده‌ع كاتى ئه‌و قسه‌یه ده‌كات به‌تورِه‌ییه‌وه مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه كه‌هه‌ندێك ئایه‌ت هه‌یه ئه‌گه‌ر بیخوێنیته‌وه‌و لێى تێبگه‌یى و پاشان بیده‌ى به‌گوێیى ته‌كفیریه‌كاندا ده‌ڵێن ئه‌وه قه‌ولى مرجیئه‌یه جاشێخ به ته‌عه‌جوبه‌وه ده‌فه‌رموێت: ئایا خواى گه‌وره مرجئه‌یه؟! یان ئایا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)مرجئه‌یه؟؟یان هاوه‌ڵان (خوا لێیان رِازى بێت) مرجئه‌ن؟؟ ئه‌وه مه‌به‌ستى شێخه نه‌ك به هه‌ڵه واتێبگه‌ى كه‌مه‌به‌ستى ئه‌وه بێت كه‌خوا مرجیئه‌یه په‌نا به‌خوا چونكه ئه‌وه‌كوفره‌و له‌زانایه‌كى وه‌كو شێخ ره‌بیع ناوه‌شێته‌وه.
به‌رێز/ م. یوسف رِه‌شید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047
مامۆستا گیان من لە مۆبایلەكەم دا دامەو دۆمینەو ئەم شتانەم بێیە بەڵام جار جار هەر بۆ بیتاقەتی ئاوا 10 - 15 دەقیقەیەك یاری بێدەكەم ئایا ئەمە گوناهە ؟
مامۆستا گیان من لە مۆبایلەكەم دا دامەو دۆمینەو ئەم شتانەم بێیە بەڵام جار جار هەر بۆ بیتاقەتی ئاوا 10 - 15 دەقیقەیەك یاری بێدەكەم ئایا ئەمە گوناهە ؟
ئه‌گه‌ر سه‌ر قاڵت نه‌كات له نوێژه‌كان و زۆر مه‌شغوڵت نه‌كات ئه‌وا دروسته به‌مۆبایل به‌ڵام دۆمینه‌و دامه‌كردن وه‌كو تر دروست نییه.
به‌رێز/ م. یوسف رِه‌شید وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047
ئایا چاو رەش کردن بۆ دەرەوە دروستە؟هەندێک مەلا دەلێن دروستە هەندێکیش دەلێن دروست نیە،سەرم لێ شێواوە؟
ئایا چاو رەش کردن بۆ دەرەوە دروستە؟هەندێک مەلا دەلێن دروستە هەندێکیش دەلێن دروست نیە،سەرم لێ شێواوە؟
چاورِه‌ش كردن به‌كل درووسته بۆ پیاوان به‌تایبه‌تى كلى(اثمد)له‌ده‌ره‌وه و له‌ماڵه‌وه‌ش،له‌فه‌رموده‌یه‌كدا هاتووه‌كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)فه‌رموویه‌تى (علیكم بالإثمد فإنه یجوالبصر،وینبت الشعر)رواء الترمذى فى الشمائل.به‌لام بۆئافره‌تان دروست نییه چاو برِێژن بۆده‌ره‌وه به‌لام بۆماڵه‌وه‌و بۆ پیاوى خۆى هیچى تێدانییه وئاساییه ، به‌لام هه‌ركات هاته ده‌ره‌وه ده‌بێت لێى بكاته‌وه.
به‌رێز/ م. یوسف رِه‌شید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047