كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

به‌ئه‌رك نه‌بێت رِوونكردنه‌وه‌یه‌كى ته‌واوم ده‌وێت ده‌رباره‌ى رِۆژووگرتنى رِۆژى شه‌ممه‌ ئایا دروسته‌ یاخود نا ، چونكه‌ رِۆژى عه‌ره‌فه‌ ده‌كه‌وێته‌ رِۆژى شه‌ممه‌وه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

به‌ئه‌رك نه‌بێت رِوونكردنه‌وه‌یه‌كى ته‌واوم ده‌وێت ده‌رباره‌ى رِۆژووگرتنى رِۆژى شه‌ممه‌ ئایا دروسته‌ یاخود نا ، چونكه‌ رِۆژى عه‌ره‌فه‌ ده‌كه‌وێته‌ رِۆژى شه‌ممه‌وه‌؟؟

وەڵام: 

براى خۆم به‌ رۆژوو بوونى رۆزى شه‌ممه‌ جگه‌ له‌ فه‌رزه‌كان خیلافی تیایه‌ له‌ نێوان زانایان، هه‌ندێ له‌زانایان ده‌فه‌رموون ئاساییه‌ وهیچى تێدانییه‌ له‌به‌ربوونى چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ى صه‌حیح كه‌ رِه‌وایه‌تى ده‌دات به‌رِۆژووگرتنى رِۆژى شه‌ممه‌ ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ندێ له‌زانایان ده‌فه‌رموون دروست نییه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر "صلى الله علیه وسلم" فه‌رمویه‌تى"لا تصوموا یوم السبت إلا فیما افترض علیكم ، وإن لم یجد أحدكم إلا لحاءَ عنبه‌ أو عودَ شجرٍ فلیمضغه"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌ به‌ته‌نها بێت یان رۆژێك له‌ پێشى یان له‌ دواى بگیرێت ، وه‌ هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر رِۆژێك له‌ پێشى یان له‌ دواى بگریت ئه‌وا دروسته‌، جا براى خۆم ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر به‌رِۆژووبیت یاخود به‌رِۆژونه‌بیت ، چونكه‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ به‌رِه‌وا دانراوه‌، به‌لاَم رِاى ئه‌و زانایانه‌ى كه‌ ده‌ڵێن دروسته‌ به‌هێزتره‌و نزیكتره‌ له‌صه‌وابه‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ ده‌ڵێن دروست نییه‌ ته‌نها یه‌ك فه‌رمووده‌یان له‌به‌رده‌ستدایه‌ ئه‌ویش له‌سوننه‌تى ابوداود دایه‌و صه‌حیحه‌ به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ابوداود ده‌فه‌رموێت ئه‌م حه‌دیسه‌ مه‌نسوخه‌ ، تۆى به‌رِێزیش به‌كام رِایان ئاسوده‌ ده‌بیت ئه‌وه‌یان بكه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌ئه‌وه‌یان ئاسوده‌ ده‌بیت كه‌ دروسته‌ نییه‌ ئه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ رۆژێك له‌ پێشى بگره‌ كه‌ ده‌كاته‌ رِۆژى هه‌ینى واتا: هه‌ینى و شه‌ممه‌ به‌ رۆژوو به‌ ان شاء الله دروسته‌.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

ئایا قوربانى كردن به‌وه‌كاله‌ت ده‌كرێت ئه‌گه‌ر لێى نه‌خۆیت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا قوربانى كردن به‌وه‌كاله‌ت ده‌كرێت ئه‌گه‌ر لێى نه‌خۆیت؟؟

وەڵام: 

به‌ڵى برام هه‌رچه‌نده‌ باشتر وایه‌ خاوه‌نه‌كه‌ى به‌ ده‌ستى خۆى سه‌رى ببرِێت به‌ دیارییه‌وه‌ بێت "چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم" خۆی به‌ ده‌ستى خۆى قوربانیه‌كه‌ى خۆى سه‌ربرِیوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی یان بۆی نه‌گونجاوه‌ به‌ دیارییه‌وه‌ بێت ئه‌و كاته‌ ده‌توانى كه‌سێك بكاته‌ وه‌كیل تا قوربانییه‌كه‌ى بۆ بكات ، قوربانییه‌كه‌ى دروسته‌ و قبوڵه‌ إن شاءالله.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

مامۆستا گیان دوو كتێبی قورئانم هەیە یە كێكیان لە چوار سورەت بێكهاتووە بەڵام ئەم كتێبە لای شیعە دانراوە چونكە لە كۆتادا دوو لابەرە یان یەك لابەرە حەدیسی تێدایە كە باسی ..........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا گیان دوو كتێبی قورئانم هەیە یە كێكیان لە چوار سورەت بێكهاتووە بەڵام ئەم كتێبە لای شیعە دانراوە چونكە لە كۆتادا دوو لابەرە یان یەك لابەرە حەدیسی تێدایە كە باسی فەزلی خوێندنی ئەو سورەتانە دەكات كە نوسراوە (ریوایة عن ئیمام صادق ) و هاوشێوانی شیعە ئیستا من مەبەستم ئەوەیە بیبەمە مزگەوت ئەم كتێبە یاخوت چی لێبكەم چونكە لە ماڵەوە دانراوە و كەس نای خوێنێتەوە چونكە دانەیەكی گەورە مان هەیە ....
دووەمیان زۆر بچوكە تەنانەت لە باكەتی شقارتە زۆر بچوكترەو بەهیچ جۆرێك ناخوێنرێتەوە ئەی ئەمە چی لێبكەم ؟؟
چونكە دەڵێن لە ماڵەوەبێت گوناحە ئەگەر نە خوێنرێتەوە ..
وە كتێبێكی مەكتەبم هەیە هین بابەتی ئاینن ئایا ئەوە چی لێبكەم خۆ بیبەمە مزگەوت بە كەڵكی مزگەوت نایەت چونكە هین مەكتەبە ...

وەڵام: 

زانایان ده‌فه‌رمون ئه‌گه‌ر قورئان په‌ره‌كانی زۆر كۆن بوو نه‌ده‌توانرا بخوێندرێته‌وه‌ ئه‌و كات ده یسوتێنیت و ستووه‌كه‌ى له‌ شوێنێك پاك ده‌كه‌یته‌ بن خۆڵه‌وه‌، یان كونه‌ دیوارێك بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك و ئاژه‌ڵان به‌سه‌ریا نه‌رِۆن، جا براى خۆم تۆش بیان سوتێنه‌و له‌ شوێنێكى په‌ناو پاك بیكه‌ره‌ ژێر خۆڵه‌وه‌، مه‌یبه‌ بۆ مزگه‌وت، چونكه‌ كه‌س نایخوێنێته‌وه‌ و سودى لێ نابێندرێت.
به‌ریِز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701056158

ئایا دەتوانین بڵێین زانايانى شیعە كافرن ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا دەتوانین بڵێین زانايانى شیعە كافرن ؟؟

وەڵام: 

براى خۆم بیروباوه‌رى شیعه‌ پره‌ له‌ شیرك و كوفرو بیدعه‌ و خورافیات و سه‌رپێچى شه‌ریعه‌تى ئیسلام، به‌ڵى زاناو شاره‌زایانیان كه‌ شیرك بریار ده‌ده‌ن و شاره‌زاشن كافرو موشریكن.
به‌ریِز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701056158

خوێندنی سورەتی (الملك) دەتبارێزێ ‌لە عەزابی قەبر ئایا حەدیسەكەی صحیحە ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

خوێندنی سورەتی (الملك) دەتبارێزێ ‌لە عەزابی قەبر ئایا حەدیسەكەی صحیحە ؟

وەڵام: 

به‌ڵى برام حه‌دیسه‌كه‌ صه‌حیحه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى: «سُورَة مِنَ الْقُرْآنِ ثلاَثونَ آية‌ً تَشْفَعُ لِصاحِبِهَا حَتَّى یُغْفَرَ ڵهُ (تَبَارَكَ الَّذى بِيدِهِ الْمُلْكُ) ».
واتا (سوره‌تێك هه‌یه‌ له‌ قورئاندا سی ئایه‌ته‌ شه‌فاعه‌ت بۆئه‌و كه‌سه‌ ده‌كات كه‌ ده‌یخوێنێت ، ئه‌ویش سوره‌تى ته‌باره‌كه‌ .
به‌ریِز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701056158

چۆن كه‌فاره‌تى سوێند ده‌درێت ؟ جزاكم الله خیرا.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

چۆن كه‌فاره‌تى سوێند ده‌درێت ؟ جزاكم الله خیرا.

وەڵام: 

براى خۆم ئه‌گه‌ر كه‌سێك سوێندى خواردو پاشان سوێنده‌كه‌ى شكاند ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌فاره‌تى بدات به‌م شێوه‌یه‌.
1- ئازاد كردنی كۆیله‌یه‌ك : به‌ڵام ئێستا نه‌ماوه‌.
2- جل و به‌رگ كردن بۆ 10 كه‌سى فه‌قیرو هه‌ژار.
3- خواردن دان به‌ 10 كه‌سى فه‌قیرو هه‌ژار.
ئه‌گه‌ر نه‌توانرا ئه‌م سێیانه‌ یه‌كێكیان بكرێت ئه‌و كاته‌ ده‌توانیى 3 رۆژ به‌ رِۆژو بیت. واتا: سه‌رپشكى له‌ ئه‌نجامدانى یه‌كێك له‌و سێ كارانه‌ى سه‌ره‌وه‌، ئه‌گه‌ر نه‌توانى هیچیان بكه‌یت ئه‌و كاته‌ 3 رۆژ به‌ رِۆژو ده‌بیت.
به‌رِێِز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701056158

من زۆر توشى ئیحتلام ده‌بم هه‌فته‌ى 2 تا3 جاره‌ ، چ شتێك بكه‌م بۆئه‌وه‌ى بتوانم كه‌مى بكه‌مه‌وه‌ 3چاره‌كى زیكره‌كانى به‌یانیان وئێواران ونوستنان ده‌خوێنم به‌لام هه‌روام ئایا چی بكه‌م باشه‌ بۆئه‌وه‌ى كه‌مى بكه‌مه‌وه‌؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من زۆر توشى ئیحتلام ده‌بم هه‌فته‌ى 2 تا3 جاره‌ ، چ شتێك بكه‌م بۆئه‌وه‌ى بتوانم كه‌مى بكه‌مه‌وه‌ 3چاره‌كى زیكره‌كانى به‌یانیان وئێواران ونوستنان ده‌خوێنم به‌لام هه‌روام ئایا چی بكه‌م باشه‌ بۆئه‌وه‌ى كه‌مى بكه‌مه‌وه‌؟؟؟

وەڵام: 

براى ئه‌و كاره‌ى تۆ یان له‌ شه‌یتانه‌وه‌یه‌ یان لایه‌نى جه‌سته‌ییه‌ ، جا مادام تۆ ده‌ڵێى زیكره‌كانى پێش نوستنیش ده‌خوێنم هه‌ر وام لێدێت، ئه‌وه‌ پێویسته‌ سه‌ردانى پزیشكى تایبه‌ت بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رت بۆ دابنێت و رِزگارت بێت له‌و كێشه‌یه‌.
به‌ریِز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701056158

ئایا ده‌بێت دوعای قنوت چ كاتێك بخوێندرێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ده‌بێت دوعای قنوت چ كاتێك بخوێندرێت؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت شوێنی قنوت خوێندنه‌ ئه‌وه‌ له‌ پێش چون بۆ ركوع دواى هه‌ستانه‌وه‌ له‌ ركوعیش ده‌توانرێت بخوێندرێت، وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت كاتى خوێندنیه‌تى ئه‌وه‌ له‌ نوێژى ویترو وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ به‌ڵاو ناره‌حه‌تیه‌ك به‌سه‌ر موسوڵماناندا دێت ئه‌وه‌ ده‌توانرێت بخوێندریت له‌ ركعاتى كوتايى هه‌موو نوێژه‌كاندا.
به‌رِێِز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701056158

براى من كه‌سێك چه‌ند جارێك به‌ڵێن بدات به‌خوا كه‌ئیتركاریك نه‌كات و ته‌وبه‌ى لێ بكات به‌ڵام دواتر بگه‌رِێته‌وه‌ سه‌رى . ئایا حوكمى چى یه‌ ؟ چۆن له‌وه‌ پاك ئه‌بێته‌وه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

براى من كه‌سێك چه‌ند جارێك به‌ڵێن بدات به‌خوا كه‌ئیتركاریك نه‌كات و ته‌وبه‌ى لێ بكات به‌ڵام دواتر بگه‌رِێته‌وه‌ سه‌رى . ئایا حوكمى چى یه‌ ؟ چۆن له‌وه‌ پاك ئه‌بێته‌وه‌؟

وەڵام: 

براى خۆم ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت تاوانه‌ ئه‌وا هه‌مو ئینسانێك توشى تاوان ده‌بێت و هه‌ڵه‌ ده‌كات جا كه‌م بێت یان زۆر تاوانى گه‌وره‌ بێت یان بچوك نهێنى بێت یان ئاشكرا، جا گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌سی ژیر كاتێ تاوانى كرد خێرا به‌ خۆیدا بچێته‌وه‌و و په‌شیمانى ده‌رببرِێت و ته‌وبه‌ى لێ بكات، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندي جار حه‌زوو ئاره‌زووى زاڵ بوو به‌سه‌ریدا دووباره‌ توشى تاوان بووه‌وه‌ ئه‌وه‌ با دووباره‌ ته‌وبه‌ بكاته‌وه‌ و بێ ئومێد نه‌بێ له‌ رِه‌حمى خوا.
به‌ریِز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701056158

من پێشترنوێژم چووه‌ ، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رنوێژێك نوێژێك قه‌زا ئه‌كه‌م به‌لاَم ده‌ڵێن نابێت پاش نوێژى عه‌سر هیچ نوێژێك بكه‌یت ...........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من پێشترنوێژم چووه‌ ، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رنوێژێك نوێژێك قه‌زا ئه‌كه‌م به‌لاَم ده‌ڵێن نابێت پاش نوێژى عه‌سر هیچ نوێژێك بكه‌یت ، ئایا ناتوانم پاش نوێژى عه‌سر نوێژ قه‌زابكه‌م؟؟

وەڵام: 

براى به‌رِێزم نوێژ قه‌زاكردنه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ڵێى كاتى خۆى نوێژم چووه‌ ئه‌وه‌ ته‌وبه‌ى لێ بكه‌ نوێژى سوونه‌ت زۆر بكه‌ چونكه‌ نوێژه‌ سوننه‌ته‌كان كه‌م و كورى و ناته‌واوى نوێژه‌ فه‌رزه‌كان پر ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ قیامه‌تدا.
به‌ریِز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701056158

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٩٢
٣٠٦٦
٦٨٠٧٩٦