كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایه‌ حوكمى ده‌سه‌ڵاتدار چیه‌ كه‌ خه‌ڵك بكوژێت له‌ناو مزاهه‌ره‌دا ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایه‌ حوكمى ده‌سه‌ڵاتدار چیه‌ كه‌ خه‌ڵك بكوژێت له‌ناو مزاهه‌ره‌دا ؟

وەڵام: 

براى خۆم یه‌كه‌م شت ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانین كه‌ رِودانى ئه‌م هه‌مو فیتنه‌و ئاشوب و نا سه‌قامگیرییه‌ كه‌ له‌ وڵاتى موسڵماناندا رِوده‌دات یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌كانى نزیك بونه‌وه‌ى قیامه‌ت، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه و سلم) فه‌رمویه‌تى: ((يتَقَارَبُ الزَّمَان، وَێنْقُص الْعَمَلُ، وَیُلْقَى الشُّحُّ، وَتَڤْهَرُ الْفِتَنُ، وَيكْثُرُ الْهَرْجُ قَالُوا: يا رَسُول اللهِ أَیُّمَ هُوَ قَال: القَتْلُ، الْقَتْلُ)) أخرجه البخاری فی: 92 كتاب الفتن: 5 باب ظهور الفتن
واتا: له‌ نیشانه‌كانى نزیك بونه‌وه‌ى قیامه‌ت ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م شتانه‌ رِوو ئه‌دات: كات لێك نزیك ده‌بێته‌وه‌ "كه‌م ده‌بێت و بێ به‌ره‌كه‌ت ده‌بێت"، وه‌ كردنى كرده‌وه‌ى چاكه‌ كه‌م ده‌بێت، وه‌ رِه‌زیلى و نه‌به‌خشین كه‌م زۆر ده‌بێت، وه‌ فیتنه‌ زۆر ده‌بێت و ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ (الْهَرْجُ) زۆر ده‌بێت، صه‌حابه‌ ووتیان (الْهَرْجُ) چىیه‌؟ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه و سلم) فه‌رمووى: كوشتن كوشتن (كوشتار زۆر ده‌بێت).
جا براى خۆم ده‌بێ هه‌مو لایه‌كمان ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ بزانین، وه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌ى كه‌ بۆ مانه‌وه‌و به‌ هێزكردنى كورسی و سوڵته‌ى خۆى خه‌ڵكى ده‌كوژێت و ئه‌زیه‌تیان ده‌دات و به‌ندیان ده‌كات (له‌سه‌ر شتێك كه‌ خه‌ڵكى مافی خۆیانه‌ داواى بكه‌ن) ئه‌وه‌ كه‌سێكى سته‌مكارو تاوانباره‌، دواى ئه‌وه‌ براى خۆم ده‌سه‌ڵاتدارى ئێستاو ده‌سه‌ڵاتدارانى رِابردوو جیاوازییان یه‌كجار زۆره‌، خه‌لیفه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه و سلم) له‌وه‌ ده‌ترسان كه‌ ووشترێك یان هه‌ر ئاژه‌ڵێك له‌وڵاتێكى زۆر دورى ژێر ده‌ستی خۆیان پێى هه‌ڵبكه‌وێت و ئازارى پێ بگات ئه‌مان له‌ قیامه‌تدا سزا بدرێن له‌سه‌رى (ئه‌ى ده‌بێ به‌رامبه‌ر موسڵمانان چۆن بوبێتن؟؟؟!!!)، خه‌لیفه‌كان وایان ده‌بینى كه‌ موسڵمانان بۆیان هه‌یه‌ داواى مافی خۆیان بكه‌ن و داكۆكى له‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌روه‌ك ئیمامى عوسمان ده‌یفه‌رموو : (إن وجدتم فی كتاب الله أن تضعوا رجلی فی القید فضعوا رجلی فی القید)
واتا: ئه‌گه‌ر بینیتان له‌ قورئاندا به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پێیه‌كانم كۆت و زنجیر بكه‌ن ئه‌وا بیكه‌ن ، واتا: ئه‌گه‌ر كارێكم كرد پێچه‌وانه‌ى شه‌رع بوو ئه‌وا داواى مافی خۆتان بكه‌ن و دادگایم بكه‌ن، وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و رِۆژانه‌ى كه‌ خه‌واریجه‌كان گه‌مارۆى ماڵه‌یان دا ئه‌یان ویست شه‌هیدى بكه‌ن 10یان صه‌حابه‌ له‌به‌ر ده‌رگاى ماڵه‌كه‌یا وه‌ستا بوون ده‌یان ووت: دیفاعت لێده‌كه‌ین و خه‌واریجه‌كان ده‌كوژین، به‌ڵام خه‌لیفه‌ ده‌ى ووت : نامه‌وى له‌ پێناو مندا هیچ موسڵمانێك خوێنی برێژرێت وه‌ ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌ ته‌نها منم و به‌ من جا من چاره‌سه‌ر ده‌بێت ئه‌وا من ئاماده‌م هه‌ر كارێك كه‌ به‌رژه‌وه‌ندى دین و موسڵمانانى تیایه‌ ئه‌وه‌ بوو شه‌هیدیان كردوو خوێنیشیان رِشت بى ئه‌وه‌ى بهێڵێت له‌ پیناو پاراستنى خۆیدا خوێنى موسڵمانان برژێت. ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وان بۆ رِازى كردى خواو به‌رپاكردى شه‌ریعه‌تى ئیسلام بوو، وه‌ ده‌ترسان له‌ سزاو ناره‌حه‌تییه‌كانى دوارِۆژ بۆیه‌ توانیان هه‌م خوا رِازى بكه‌ن له‌ خۆیان و هه‌م شه‌ریعه‌تیان به‌رپاكرد و هه‌م مافى ته‌واو موسڵمانیان داو خوێن و ماڵ و موڵكیان بۆ پاراستن (خو لێیان رازى بێت) ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مرۆ وا نیین، وه‌ هه‌ركه‌سێك كه‌سێك بكوژێت به‌ ناحه‌ق ئه‌وه‌ هه‌ره‌شه‌ى توندى لێكراوه‌و له‌ رۆژی قیامه‌تدا جێگه‌ى ئاگرى دۆزه‌خ ده‌بێت و سزاى سه‌رشۆرانه‌ى بۆ هه‌یه‌. جا ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ كه‌سانێك خۆیانى پێ ده‌وڵه‌ند بكه‌ن و خۆش گوزه‌رانى پێبه‌ده‌ست بێنن به‌ڵكو بۆ رِازى كردنى خوا و جێبه‌جێكردنى ماف داواى رِه‌واو شه‌رعیی خه‌ڵكییه‌.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٥٠٦
٢٠٥٧
٦٩٣٦٦٦